دڵۆپێک له‌فرمێسکی عاشق

ژیار جاف
 ده‌نهاخ/ هۆڵه‌ندا

 

 

خۆشه‌ویستم

تۆ تروسکه‌یه‌کی له‌گڕی موحیبه‌ت

باوه‌شێکی له‌گوڵی خۆشه‌ویستی

تۆ دڵۆپێکی له‌فرمێسکی عاشق

بزه‌یه‌کی له‌سه‌ر لێوی خۆشبه‌ختی

تۆ ئه‌ستێره‌یه‌کی له‌ئاسمانی ئه‌وین

ده‌ریایه‌کی له‌ماچی ته‌ڕ

خۆشه‌ویستم

من دوور له‌و گڕه‌ پیرۆزه‌ت

ده‌بمه‌ شه‌خته‌یه‌ک له‌ته‌نیایی

من بێ تیشکی چاوه‌کانت

رێگاکانی دڵی خۆشم نادۆزمه‌وه‌

 لای من ته‌نها چرکه‌ی شادی

ئه‌و ساته‌یه ‌که ‌بۆ ئه‌وینی تۆ ئه‌گریم

ئیدی وه‌ره‌با پێکه‌وه‌

ده‌ست له‌ناو ده‌ست که‌ین و

کۆڵان به‌کۆڵانی عه‌شق ته‌ی که‌ین

وه‌ره‌و

با له‌م دونیا لێوان لێو له‌ئازاره‌دا

به‌دوای نهێنێکانی چێژدا

وێڵبین

وه‌ره‌با له‌به‌هه‌شتی عاشقاندا

له‌به‌ر تیشکی مانگه‌شه‌ودا

چاومان پڕکه‌ین له‌ڕوناکی و

لێومان داپۆشین به‌گوڵه‌ماچ

 

16-11-2006

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca