چ شتێک
هه‌یه له نائومێدی سه‌ختتر و له‌پرسیاری بێوه‌ڵام به
ئازارتر، ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ ئه‌بێته کۆیله‌ی قه‌ده‌رێکی ڕه‌ش.
ئیدی ژیان له‌به‌رچاوی ئه‌بێته مردنێکی له‌سه‌رخۆ و دونیاش
گۆڕێکی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
له‌گه‌ڵ داهاتنی ئێواراندا خه‌مه‌کانی تازه ئه‌بنه‌وه و ڕه‌شی
شه‌و بۆ ئه‌و، دونیایه‌کی تۆقێنه‌رو پڕ له یاده‌وه‌ری یه.
هه‌تا دره‌نگ له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌یانه‌وه
ڕامووسانێک ده‌یکاته په‌یکه‌رێکی زیندوو. ئه‌وسائه‌برێته
حه‌وشه ی ماڵه‌که‌یان و ده‌یان پرسیاری بێوه‌ڵام مێشکه
بچووکه‌که‌ی ئه‌هاژێنن.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و حه‌وشه‌یه هه‌تا دره‌نگ جمه‌ی
ئه‌هات. ئای چه‌ن خۆش بوو دایكی به‌دیار قۆری و پیاڵه‌کانه‌وه
دائه‌نیشت و به‌ده‌ست و په‌نجه‌ناسکه‌کای و به‌و زه‌رده‌خه‌نه
جوانه‌ی پێێ ناسرابوو چایی ئه‌دایه ده‌ست باوکی.
چه‌ن جوان بوو دایکی كه سه‌رتاپای جه‌سته‌ی، ژنێتی لێئه‌چۆڕا.
چه‌ن میهره‌بان بوو، هه‌موو هاوڕێکانی خۆزگه‌یان پێده‌خواست،
هه‌میشه ده‌م به‌پێکه‌نین بوو .
دایكی مرد، ئه‌وی بۆ ده‌رده‌سه‌ری و نا‌ئومێد بوون جێهێشت.
هێشتا خۆی بۆ باوه‌شی دایکی ئه‌گریا، کاتێک سه‌رو پرچی ئه‌ڕنی
و وه‌ک ده‌سته ژن ئه‌یلاوانده‌وه. كه‌چی ئێستا، ئه‌و خۆی بووه
به دایکی چوار مناڵ جگه له‌خۆی.
دایكی مرد و، هه‌موو خۆشییه‌کی له‌گه‌ڵ خۆی برد. هیواو
ئاواته‌کانی، پێکه‌نین، جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، جه‌ژن و سه‌یران.
چه‌ند مانگێک دوای مردنی ئه‌و شه‌کره ژنه، باوكی ژنی
هێنایه‌وه، ئاخر ناهه‌قیشی نه‌بوو به‌ته‌نها ئه‌م خێزانه به‌و
كعژۆڵه‌یه به‌ڕێوه نه‌ئه‌چوو. به‌ڕۆژ خه‌ریکی ئیشی ماڵ بوو و
شه‌ویش هه‌تا دوا فرمێسک به بێده‌نگی شینی ئه‌کرد.
له‌ڕۆژێکی گه‌رمی هاوینی ئه‌مساڵا خه‌زان دوا گه‌ڵای داری
عومری باوكیشی وه‌راند. باوكیشی بۆ ئه‌به‌د ڕۆیی و بۆ ته‌نها
جارێک پرسیاری له‌خۆی نه‌کرد باشه من ئه‌م کۆشه خێزانه زه‌ردو
سووره چۆن جێبهێڵم! ئاخر له‌گه‌ڵ مردن هیچ ناووترێ. دڵنیام
ئه‌گه‌ر باوک و دایكی بیانزانیایه ئه‌و هێنده ماندوو و
نائومێده هه‌رگیز جێیان نه‌ئه‌هێشت.
له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یووت: «خوایه گیان ئه‌و نائومێدییه زوو
وه‌خته چی بوو به‌باڵات بڕیم؟»
زانكۆی
برای، کوڕی بچووكیانه و هێنده‌ی دایكی خۆش ئه‌ویست هه‌موو
شه‌وێک ئه‌م ته‌وقه‌قژه خاوه تێر خه‌نه‌یه‌ی دایكی گرێ ئه‌دا
، ئه‌ینایه ژێر پشتییه‌که‌ی و زۆر به‌ملکه‌چییه‌وه لێی
ئه‌پرسی: «داده هێرۆ تۆ نه‌ت ووت مردن سه‌فه‌رێکی ناوه‌خته و
زه‌مه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه ئه‌ی بۆ دایکم ناگه‌ڕێته‌وه؟»،
هێنده‌ی تر هه‌ناوی گڕ ئه‌گرێت و ڕقێ له‌خۆی و له ژیان و
له‌مردن ده‌بێته‌وه.
به‌بیرخۆی ده‌هێنایه‌وه: «دایکم قه‌بره‌که‌ی پڕ له نوور بێت،
ئه‌یووت که مناڵ بووین زۆرمان فه‌قیری بینیوه.. دایكم جلی
ماڵانی ئه‌شت و ئاوده‌ستی مزگه‌وتی پاک ئه‌کرده‌وه..».
دایكی ژنێكی هه‌تا بڵێی جوان بوو زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆ و
خۆڕاگر بوو. به‌یانییه‌ک له‌ناکاو، براکانی وه‌ک جه‌ندرمه
خۆیان کرد به‌ماڵا و دایكیان له‌به‌رچاوی خوشک و براکانی دایه
به‌ر خه‌نجه‌ر. ئه‌و قورئانه‌ی له سه‌ڕ‌کۆشیا بوو له‌خوێنی
دایكیا خووسا. خه‌ڵک و خوا و مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ی
به‌رامبه‌ریان، دایكیان شت و شاردیانه‌وه.
له‌به‌رخۆیه‌وه‌ئه‌یووت: «زۆرم ڕق لێێانه ته‌نها جارێک نه‌هاتن
به‌لاماناو نه‌یانئه‌زانی ئێمه به‌چ کوێره‌وه‌رییه‌ک
ئه‌ژین..».
هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكیشا و ووتی: «كه‌دایکم مرد، شه‌وێک هاته
خه‌وم و ووتی هێرۆ جێگاکه‌م زۆر خۆشه، وام له‌باوه‌شی دایکما و
برینه‌کانم ده‌رمان ئه‌کات..».
ئه‌و ناوونیشانه‌ی که دایكی به دزییه‌وه پێ ووتبوو و له‌سه‌ر
به‌ردێکی سه‌ر قه‌بره‌که‌ی دایکی پێش بیست ساڵ هه‌ڵی کۆڵیبوو و
لێی وون بوبوو دۆزییه‌وه. به‌یانی چووه سه‌رقه‌بران و ئه‌و
ناوه‌ی هه‌موو گه‌ڕا. چه‌ن قه‌برێک له‌ولا قه‌بری دایكیه‌وه
قه‌بره‌که‌ی نه‌نكیشی دۆزییه‌وه. خاڵ و پوره‌کانیشی بانگ کرد و
نیشانی دان. ئه‌وان که دایکیان مردبوو مناڵ بوون.
قه‌بره‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست و ناوونیشانیان له‌سه‌ر نووسی.
دایکی هیرۆ خاڵه‌کانی خۆش نه‌ئه‌ویست، ئه‌یووت:
«ئه‌وان دڕنده‌ن، به‌ناوی نامووس په‌رستییه‌وه ئێمه‌یان
سه‌رگه‌ردان کرد. ده‌فته‌ری چل په‌ڕه‌ی عومری دایکمیان
سووتاند. نه پێش مردنی دایکم و نه‌له‌دوای مردنیشی، ته‌نها
جارێک نه‌هاتبوونه ماڵمان و ده‌سیان نه‌هێنابوو به‌سه‌رمانا..
دایكم ئه‌گه‌ر بمایه قه‌بوڵی نه‌بوو له‌سه‌ر قه‌بری نه‌نکم
دانیشن و پاش بیست ساڵ فرمێسکی په‌شیمانی بۆ هه‌ڵڕێژن..».
«زۆر
ئه‌ترسم، تازه عومری منیش بۆته پیره‌دارێکی بیست پایزه و هیچ
خۆشییه‌ك، خه‌نده ناخه‌نه سه‌ر لێوه‌کانم..».
ئه‌و هه‌موو شه‌وێک وه‌ک پیره ژنێکی مناڵ، به‌ده‌م ترسی ژیان و
گریانی ناواده‌و غه‌می هه‌ناوییه‌وه خۆی به‌خه‌وێکی پڕ له
مۆته‌که ئه‌سپێرێت و ئه‌پرسێت ئاخۆ سبه‌ی چی بۆ
ئاماده‌کردووه!!
هۆله‌ندا، 2006
• • •
سه‌رنج:
ئه‌و چیرۆكه
ڕووداوێكی واقعی یه كه
له‌شاری سلێمانی روویداوه‌و ناوه‌كانیش ڕاستین ــ كه‌ژاڵ. |