تۆ كێی؟

كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی

Kani_awin@hotmail.com

 

تۆ كێی ....پرسیاری من بكه‌ی

په‌رده‌ی بێ ده‌نگیم هه‌ڵده‌ی

شه‌وانی تارم ڕۆشن كه‌ی

تۆ كێی....ڕوو له په‌رستگام كه‌یتو

ده‌رگای نهێنیه‌كانم واڵا كه‌ی

زمانم فێری گفتوگۆ كه‌ی

تۆ كێی....له‌سه‌ر جۆلانه‌ی حه‌زه‌كانم خۆت ڕاژه‌نی

لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژگارم هه‌ڵده‌یته‌وه‌و

هۆنراوه‌كانم بخوێنیته‌وه

تۆ كێی....مه‌له‌ له شه‌پۆلی بیركردنه‌وه‌كانمدا كه‌ی

پرچی بریقه‌دارم له‌سه‌ر ڕووی گریاناویم لاده‌ی

تۆ كێی....خۆشه‌ویستیم بكه‌یته گره‌وێ

گشت ڕێگاكانم لێ ون كه‌ی

له‌خۆبایی بونت پاكیو بێ گه‌ردیم بڕوشێنێ

تۆ كێی....ته‌سبیحی یادگاری یه‌كانم بهۆنیته‌وه

پێكی عه‌شقت به هه‌ناسه‌م سارد كه‌یته‌وه

گه‌مه‌ت پێ كردم....تا ناشتت گشت هیواكانم

ته‌نانه‌ت گوڵی گشت لقه‌كانیشت گریاند

ئاخر تۆ كێی....تا لێم بپرسی تۆ كێی

ده‌رو پشتمیشت هێنایه پێكه‌نین پێم

گه‌مه‌ت به بێگه‌ردی ویژدانم كرد

نێوان منو تۆ ئێدی تۆبه بێ

بێده‌نگ به له پرسیار كردن لێم

چیدی ئیتر نه‌پرسی من كێم

 

 

هۆڵندا      

 

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca