25.05.2006
به‌ره‌و کوێ....ئه‌مجاره پرسیار....ئاسمانێک له ڕامان
دائه‌بارێنته نێو لافاو
شنه له‌کوێیه؟!..ته‌رزه بۆچی؟!
بینین چۆن له‌م ساباته چڕه
تیشکه‌کانی به‌ده‌ر ئه‌کاو
خه‌و له‌چاوی سێبه‌ر ئه‌کا به فڕین
فڕین به دوای بینایی!
فڕین بۆ کوێ؟..کامه هه‌ڵچوون..؟کامه ته‌قینه‌وه‌و ون بوون..؟
ڕاکردن به‌ره‌و پیری کێ؟!
خواردنه‌وه‌و تام کردنی کامه سه‌وزایی به‌هه‌شت و
تووڕه بوون له کێ؟
خۆشاردنه‌وه له نێو کامه حه‌شارگه‌ی ئاسووده‌یی و
مردنی نیگه‌رانی له کامه ئه‌شکه‌وتی وندا؟
ئه‌مجاره بێ پرسیار به‌ده‌ر له هه‌موو سه‌رنجێ
له به‌رگی سووری پرسیاردا..دائه‌بارم
ده‌ستی میهره‌بانیت ئه‌گرم..به‌ره‌و پیاسه‌یه‌کی بێ باک
ئاسووده خه‌نده‌کانت له‌هێلا‌نه‌ی پێکه‌نیندا..بکه ترۆپکی
ئه‌فراندن
به‌خته‌وه‌ر سه‌یری ده‌سته‌کانم که.
له ده‌سته‌وانه‌ی پرسدا خاڵین له شیکردنه‌وه
ئه مجاره بێ عه‌شقی وه‌ڵام
بێ ڕامان بێ کۆتایی..بێ گریان
بێ باک له لافاوو ئاسمان
تێکه‌ڵ به پرس
به‌سه‌رتدا دائه‌بارم .. |