(1)
تیشک خستنه‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ستیاری کورد و ئیسلامی سیاسی له
خۆیدا پێویستی به په‌رده هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و
بنچینه مێژوویی و ئه‌و بارودۆخه‌ی که ئیسلامی سیاسی تێدا
هاته‌ئاراوه. گومانیش له‌وه‌دا نییه که کورد به هۆی ئه‌و
چه‌وساندنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌ته
جیاوازه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌وه‌وه لێیکرا، پتر بیری به‌لای
دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یدا ده‌ڕۆیشت، هه‌رچه‌نده ده‌شبێت
ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی کورد له‌گه‌ڵ
ئایینی ئیسلامدا بدرێت، که ئه‌مه‌ش له به‌شێکی تری ئه‌م
لێکۆڵینه‌وه‌دا تیشکی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م
به‌شه‌ی یه‌که‌مدا گرنگه تیشک بخه‌ینه سه‌ر سه‌ره‌تاکانی
سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌که‌دا و، پاشان
خوێندنه‌وه‌ی کاریگه‌رییان بۆسه‌ر گه‌لی کورد و بزافی
رزگاریخوازی.
هه‌موو بیروبۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام
وه‌ک بزافێکی سیاسی، بۆ رابه‌ری بزافی ئیخوان
ئه‌لموسلمین"حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا"ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌لبه‌ننا که له سه‌رده‌می سیسته‌می پاشایه‌تیدا له میسردا
ژیا و، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی
ئاسایشه‌وه تیرۆرکرا، توانی بنچینه‌یه‌کی به‌هێز بۆ بیرۆکه‌ی
ئیسلامی سیاسی دابنێت، ئه‌و بیرۆکه‌یه توانی که‌ڵک له
بارودۆخی ئه‌و کاته‌ی میسر وه‌ربگرێت و، بابه‌تی داگیرکردنی
به‌ریتانیا بۆ ئه‌و وڵاته وه‌ک بنه‌مایه‌کی به‌هێز بۆ
گه‌شه‌پێدانی رێکخستنی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی میسریدا، به باشی
به‌کار هێنا. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه سیاسییه ـ
ئیدارییه‌ی که میسر تێیدا تێده‌په‌ڕی، بووه هۆکارێکی
ئه‌کتیفی تری که یارمه‌تی پتر په‌ل هاویشتنی ئه‌و بزافه
بکات.
لێره‌شدا، ده‌بێت ئاماژه به بابه‌تێکی بنچینه‌یی بده‌ین، که
ئه‌ویش کاریگه‌ری ئه‌زموونی سیاسی میسرییه به هه‌موو باڵه
جیاوازه‌کانییه‌وه بۆسه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که ئیدی چ له رووی
باڵه نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی یاخود رۆشنبیریی و
هونه‌رییه‌کانییه‌وه. هه‌ڵبه‌ته قسه‌کردن له رۆڵ و
کاریگه‌ری جه‌مال عه‌بدولناسر و کوده‌تا سه‌ربازییه‌که‌ی له
23ی ته‌موزی 1952، بۆسه‌ر گه‌لانی ناوچه‌که، به هه‌مان شێوه
په‌لکێشمان ده‌کات بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر رۆڵ و کاریگه‌ری
حه‌سه‌ن به‌ننا"پاشان سه‌ید قوتب"و بزافی ئیخوان ئه‌لموسلمین
به هه‌مان شێوه به‌ڵام به ئاراسته‌یه‌کی فیکری ـ سیاسی
جیاوازتر.
هه‌ڵبه‌ته، بڵاوبوونه‌وه‌ی هزری ئیخوان موسلمین که له‌سه‌ر
پره‌نسیپه‌کانی مه‌زهه‌بی سوننی پێکهاتووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی
گرته‌وه که په‌یڕه‌کارانی ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی تێدا باڵاده‌ستن،
چونکه له ئێران که مه‌زهه‌بی شیعه باڵاده‌سته، کاریگه‌ری
ئیسلام وه‌ک هێزێکی سیاسی ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می شا
قاجارییه‌کان به‌ر له ره‌زاشاش ده‌رکه‌وت له میانه‌ی ئه‌و
فه‌تواییه‌ی ئایه‌توڵڵا"شیرازی"له‌دژی تنباکۆ هاورده له
روسیاوه ده‌ریکرد، به‌ڵام به‌رجه‌سته‌بوونی وه‌ک هێڵێکی سیاسی
خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هێدی هێدی له سه‌رده‌می حوکمڕانی
ره‌زاشادا چڕبووه‌وه، به‌تایبه‌تی کاتێک دژایه‌تییه‌کی
ئه‌وتۆی ئایه‌توڵڵا"موده‌ڕیسی"له‌دژی بابه‌تی داماڵینی حیجاب
که ره‌زاشا"هاوکات له‌گه‌ڵ تورکیادا" ده‌ستی دابوویه وه‌ک
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ بنچینه دانان بۆ ئێرانێکی عیلمانی. ئه‌م دوو
فه‌توا"سیاسییه"کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان بۆسه‌ر هزر و
بۆچوونی ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینی هه‌بوو و، ره‌نگدانه‌وه‌که‌ی له
فه‌توا ناوداره‌که‌ی له‌دژی ئه‌و مافه یاساییه‌ی که
محمه‌دره‌زاشا به‌خشی به‌و ئه‌مریکایانه‌ی تاوانێک له ئێران‌دا
ده‌که‌ن و دادگاکانی ئێران ناتوانێت سزایان بدات، ده‌رکه‌وت.
به‌ڵام، ئایه‌توڵلا خومه‌ینی به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو
په‌ره‌یدا به تێڕوانینه‌کانی بۆ بنه‌ماکانی ئایینی ئیسلامی و
کتێبه ناوداره‌که‌ی"حکومه‌تی ئیسلامی"ده‌رکرد که تیایدا
رێگه‌ی خۆش ده‌کرد بۆ خستنه‌ڕووی ئیسلام وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیفێک
له به‌رامبه‌ر رژێمی شادا.
هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و نشووستیانه‌ی که ئیخوان ئه‌لموسلمین له
وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به گشتی و له میسردا به‌تایبه‌تی
رووبه‌ڕووی بوونه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و بزافه پتر
گۆشه‌گیر بێت به‌تایبه‌تی کاتێک جه‌مال عه‌بدولناسر توانی
به‌ڕه‌که له‌ژێر پێی ئیخوان رابکێشێت به له‌سێداره‌دانی
رابه‌ره‌که‌یان"سه‌ید قوتب"به‌بێ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ له شه‌قامی میسریدا رووبدات. ئه‌م کاره‌ش بووه هۆی
ئه‌وه‌ی که باڵی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب پتر به‌هێز تر و
کاریگه‌رتر بێت له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا و، ده‌شتوانین
له‌سێداره‌دانی سه‌ید قوتب به کۆتایی قۆناغی یه‌که‌می ئیسلامی
سیاسی له ناوچه‌که‌دا دابنێین.
به‌ڵام، ئه‌و رسواییه گه‌وره‌یه‌ی که ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌یی
ناسری و پاشان به‌عسی رووبه‌ڕووی بوونه‌وه له جه‌نگی6ی
حوزه‌یرانی1967، و جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان و پاشان جه‌نگی
ئازادکردنی عێراق، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بزافی نه‌ته‌وه‌خوازی
عه‌ره‌بی تووشی نه‌هامه‌تییه‌کی بێ وێنه‌بێت له مێژووی
هاوچه‌رخی خۆیدا و، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یتا په‌یتا
گۆڕه‌پانه"جه‌ماوه‌ری"یه‌که‌ی چۆڵ بکات. ئه‌م کاره‌ش
هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی بزافێکی دیکه‌دا که
کۆمه‌ڵه هه‌لومه‌رجێکی ناوچه‌یی و جیهانی بوونه هۆی
ده‌رکه‌وتنی، ئه‌م بزافه‌ش بزافی ئیسلامی سیاسی بوو که له
ئه‌فغانستانه‌وه وه‌ک کارتێکی سیاسی ـ سه‌ربازی له‌دژی
هه‌ژموونی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران له ناوچه‌که‌دا
به‌کارهێنرا و، هه‌ر له‌وێشه‌وه که‌مه که‌مه شوێن پێی خۆی
له وڵاته جیاوازه‌کانی ناوچه‌که‌دا کرده‌وه. بێگومان
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران و کۆتایی هاتن به رژێمی
شا، گوڕ و تینێکی به‌هێزتری به‌و بزافه به‌خشی و، بووه هۆی
ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی بدات به‌ر له کاتی پێویستی خۆی
به‌رجه‌سته‌ببێت.
هه‌ڵبه‌ته لێره‌شدا، نابێت چاو بپۆشین له ململانێ و رکابه‌ری
هه‌ژموونی سیاسی و فیکری نێوان وڵاتانی رۆژاوا به
سه‌رکردایه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و، وڵاتانی
بلۆکی رۆژهه‌ڵات به سه‌رکردایه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران.
چونکه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌که‌دا، به
شێوه‌یه‌ک و دیکه پێه‌ندی به‌و بابته‌وه هه‌بووه و،
هه‌روه‌ک چۆن مایکل کۆبلاند له کتێبی"یاری نه‌ته‌وه‌کان"جه‌خت
له‌سه‌ر رۆڵی وڵاتانی رۆژاوا له رووداوه جیاوازه‌کانی
وڵاته‌کانی ناوچه‌که ده‌کات، به هه‌مان شێوه ناتوانرێت چاو
بپۆشرێت له رۆڵی ناڕاسته‌وخۆی خودی واشینتۆن له سه‌رخستنی
شۆڕشی ئیسلامی له ئێران و، به‌ر له‌وه‌ش رۆڵی راسته‌وخۆی له
په‌روه‌رده‌کردن و ئاراسته‌کردنی"موجاهیده"ئه‌فغانی و
عه‌ره‌به‌کان له‌دژی سوپای سۆڤییه‌تی له ئه‌فغانستان.
رێکخراوه سیاسییه ـ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌فغانی و
پره‌نسیپه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بوونه
هه‌وێنی چڕبوونه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می ئیسلامی سیاسی له
ناوچه‌که‌دا، که هێدی هێدی کاریگه‌ری له تونس و جه‌زائیر و
میسر و سعودییه و عێراق و هه‌ندێک وڵاتی که‌نداوی فارس
ده‌رکه‌وت. ئاله‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، بزافی رزگاریخوازی کورد
به سه‌ختترین قۆناغی ململانێکردنیدا له‌گه‌ڵ رژێمه
جیاوازه‌کانی ناوچه‌که به گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی،
تێده‌په‌ڕی. هه‌ر له‌و کاته‌دا، هیچ جۆره هه‌واڵ یان
گوزارشتێک له کوردستاندا نه‌بوو له‌باره‌ی کاریگه‌ری
ئه‌و"رابوون"ه ئیسلامییه‌ی که له ناوچه‌که‌دا باسیان
ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌م کاره تاسه‌ر نه‌بوو، چونکه له دوای
تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر سه‌ره‌تای قۆناغی دووه‌می
ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌که‌دا و، به هۆی
فاکته‌ری"جیوسیاسی"یه‌وه، ئه‌و ئیسلامی سیاسی وه‌ک
دیفاکتۆیه‌ک به‌سه‌ر بزافی رزگاریخوازی کورددا سه‌پێندرا و،
رۆڵی ئێران"به هۆی جه‌نگی عێراق ـ ئێران" به شێوه‌یه‌کی
تایبه‌تی یه‌کجار دیاربوو له‌م بابه‌ته‌دا.
تێبینی:1ـ ئه‌مه به‌شی یه‌که‌می زنجیره وتارێکه ده‌رباره‌ی
ئیسلامی سیاسی و، چه‌ند به‌شێکی تری به دواوه‌یه.
2ـ ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی کوردستان راپۆرتدا بۆ یه‌که‌م
جار بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|