وه‌رگیراو له سایتی (www.roshangari.com)
نه‌وام چامسکی، روناکبیری نارازی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی
ئه‌مریکایه که شانازییه‌کانی ئاکادمیکی خۆی له بورای "زمان
ناسی" به‌ده‌ست هێناوه. به‌ڵام به هۆی هه‌ڵوێست و خه‌باتی
له دهێهکانی رابوردودا، ته‌قریبه‌ن بووه‌ته رێچکهێهک
له بزوتنه‌وه‌ی روناکبیریی چه‌پ و دژی ئه‌مپریالیست. لێره‌دا،
سه‌عید ساعێد، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریشه‌ی مێژویی و مه‌نتێقیی
تیروریزمی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ چامسکی که‌وتوه‌ته وتوێژ و
هه‌روه‌ها، له بیروبۆچونی ئه‌و سه‌باره‌ت به ده‌وری مێژویی
روناکبیران ئاشنا ده‌بێ که یه‌کجار زۆر شیاو و جێگای
خوێندنهوهێه.
ساعێد سه‌عید:
کاتێک له تیروریزم ده‌کۆڵینه‌وه، تا چ راده‌ێه‌ک گرنگه که
ئێمه له ده‌وری حکومه‌ته‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا و بریتانیا
ئاگادر بین؟
چامسکی:
ولام دانه‌وه به‌م پرسیاره به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌یکه ئاێا
ده‌مانه‌وێ راستگۆ و سادق بین و راستیه‌کان بڵێین؟ وه یان
ئه‌وه‌یکه ده‌مانه‌وێ یارمه‌تیه‌کمان به ده‌سه‌ڵاتی
حکومه‌تێک کردبێ؟ ئێمه ده‌بی تیروریزم له ته‌واوی شیوه
جۆراوجۆره‌کانیدا شی بکه‌ینه‌وه. من 25 ساڵ له‌وه‌پێش، کاتێک
که کابینه‌ی رێگان له ساڵی 1981 هاته سه‌رکار و رایگهێاند
که ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی "شهر له‌گه‌ڵ
تیرۆر"ه، له سه‌ر تیروریسم نوسیومه. "شهر له‌گه‌ڵ تیرۆر"
بۆ ئه‌و حکومه‌تانه شهر له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی هیدایه‌ت کراو له
لاێه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه بوو که به "تاعونی مهدێرن" ناویان
ده‌برد و به ئاکامی وه‌حشیگه‌ریی ئه‌م جۆره شتانهێان
ناساند. ئه‌مه، ناوه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان بوو و
منیش هه‌ر له‌و کاتانه‌دا له‌بابه‌ت تیرۆریزمه‌وه ده‌منوسی.
به‌ڵام، ئه‌وه‌یکه من ده‌منوسی، به ده‌لیلێکی زۆر ساده،
دبوه هۆی توره بونی ئه‌وان. له‌به‌ر ئه‌وه‌که، من (له
نوسراوه‌کانمدا) له پێناسه‌ی یاسایی و ره‌سمیی ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریکا له تیرۆریزم که‌ڵکم وه‌ر ده‌گرت. ئه‌گه‌ر ئاوا
پهناسهێهک له تیرۆریزم به کار ببه‌ین، ئاکامه‌که‌ی
ده‌بێته ئه‌وه که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به سه‌ره‌کیترین
حکومه‌تی تیرۆریستی و گه‌وره‌ترین پاڵپشتی تیرۆریزم له جیهان
بناسین. به‌ڵام چونکه ئاوا ئاکامهک به دڵیان نه‌بو،
تورهێانی ده‌کرد.
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌ێه که ناێانهوێ "تیرۆریزمی خۆیی" به
تیرۆریزم بناسن. (بۆ ئه‌وان) هه‌میشه تیرۆریزم ئه‌و شته‌یه
که ئه‌وانیتر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی ده‌که‌ن. به‌ڵام، به‌هه‌ر حاڵ،
تیرۆریزمه و ئه‌گه‌ر ئێمه خوازیاری به‌گژدا چونه‌وه‌ی
لێبراوانه‌ی تیرۆریزمین، ده‌بێ ئه‌م راستیه قه‌بوڵ بکه‌ین.
ساعێد سه‌عید:
له ساڵی 1979، روسیه ئه‌فغانستانی داگیر کرد. ئه‌مریکا له
رژیمی "ضیاءالحهق' له پاکستان که‌ڵکی وه‌رگرت تا شه‌رکه‌رانی
ئیسلامی له‌باری ماڵیه‌وه دابین بکا. ئه‌مه، بۆ ضیا‌ء، وه‌ک
چرا سه‌وزێک بوو تا تیرۆریزم له سنوره‌وه تێپه‌رێنی بۆ
کشمیر. ده‌ڵێن که هه‌ر ئێستا هه‌ر ئه‌وانه له بومبایی
خه‌ریکی بومب تهقاندنهوهن. به ته‌واوی ئاشکراێه که
ئیستا، ئه‌م گوروپانه، له ژێر کونتروڵی هیچ حکومه‌تێکدا
نین.
چامسکی:
مێژوی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی*، به شیوه نوێێه‌که‌ی،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌ر له ئه‌فغانستان. ئه‌وانه له
ئه‌ساسدا، له ساڵه‌کانی 1970 له میسر پێک هاتن. له‌وێدا
ده‌کرێ ریشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی و ریشه‌کانی روناکبیری و
هه‌لسوراوه‌کانی و هه‌روه‌ها تیرۆریزم بدۆزرێته‌وه. به‌ڵام،
هه‌رکه روسیه، ئه‌فگانستانی داگیر کرد، کابینه‌ی ریگان به
هه‌لی زانی تا ئامانجه‌کانی شه‌ری ساردی خۆی به‌رێته پێش.
ریگان ئه‌م کاره‌ی به به‌شداریی ده‌وڵه‌تی پاکستان،
عه‌ره‌بستانی سعودی و ئه‌وانیتر ئه‌نجامدا. به‌م شیوه‌ێه بوو
که کابینه‌ی ریگان، توندره‌وترین ئیسلامیه‌کان که ده‌یتوانی
له ئاستی جیهان پهیداێان بکا، رێکبخا و بردنی بۆ
ئه‌فغانستان، رایهێنان و چه‌کداری کردن. ئه‌وه‌ش بلێم که،
ریگان پشتیوانی له ضیاءالحق کرد، که پاکستانی کردبو به
وڵاتی مه‌کته‌بی ئیسلامیه توندره‌وه‌کان. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی
ریگان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارمه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ
ده‌وڵه‌تی پاکستان به‌رده‌وام بکا، به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریکای دڵنیا ده‌کرده‌وه که ده‌وڵه‌تی پاکستان خه‌ریکی
دروست کردنی چه‌که ناوه‌کیه‌کان نییه. له حاڵیکدا خه‌ریکی
دروست کردنیان بوو!
ئاکامی ئه‌م پلانانه‌ی ئه‌مریکا، هه‌م له‌تمه‌ی له پاکستان
دا‌و هه‌م بزوتنه‌وه‌ی جیهادیی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک هێنا، که
ئوسامه بن لادنی لێ که‌وته‌وه. پاشان ئه‌م بزوتنه‌وه‌ێه
په‌ره‌ی گرت. له‌وانه‌ێه ئه‌وان ئه‌م بابه‌ته‌یان پێ خۆش
نه‌بێ، به‌ڵام خۆێان پێکیان هێنا. وه ئیستا، به هه‌مان
شێوه که تۆ ده‌ڵیی، له کشمیریش هه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته کشمیر به‌سه‌رهاتێکی تێکپچراوتره. له کشمیر
له‌گه‌ڵ گیروگرفتێکی زۆر به‌ره‌وروین که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
سالانی پیش. به‌ڵام ده‌توانین شوێنی تێک هه‌ڵچونه‌کانی کشمیر
له ساڵه‌کانی 1980 هه‌ڵکه‌ین. یانی ساڵی 1986، که هێندوستان
رێی له به‌رێوه چونی هه‌ڵبژاردن گرت. یانی له راستیدا
هه‌ڵبژاردنی دزی. ئه‌مه بو به هۆی ئه‌وه‌که کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و گرژی و توندوتیژیی تیروریستی و کاره‌ساتی ترسناک
بکێشرێ ، که ئه‌رته‌شی هێندوستان ده‌ستی داێه.
ساعێذ سه‌عید:
راگه‌ێه‌نه‌ره گشتیه‌کان،ئه‌وه‌یکه به "پاشماوه‌ی
ئێستێعمار" ناو ده‌برێ ره‌دی ناکه‌نه‌وه. ئه‌م ئیرسه چی
ده‌ورێکی له تیروریزمی خۆیی وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکا، بریتانیا
و کانادا و ئوسوله‌ن تیروریزم له شێوه‌ی گشتیدا هه‌ێه؟
چامسکی:
ئه‌م مه‌سه‌له‌ێه له رۆژاوا ناهێنریته گۆرێ، چونکه باس
کردن له جیناێاتێک که خۆتان کردوتانه، ئازار ده‌ره.
ئه‌گه‌ر چاوێک به شه‌ره‌کانی ئه‌مرۆ که له سه‌رتاسه‌ری
جیهان له ئارا داێه بخشێنین، له ئه‌فریقا، له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست و ئاسیای جنوبی، زۆربه‌ی ئه‌مانه پاشماوه‌ی
سیسته‌می ئێستێعمارین. هێزه ئێستێعماریهکان، پێک هێنانی
وڵاتانی ده‌ستکردیان به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پاند که هیچ
پێوه‌ندیه‌کی به نیازه‌کان و خواسته‌کان و پێوه‌ندیه‌کانی
خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه نه‌بوو. ته‌واوی ئه‌م وڵاتانه له‌سه‌ر
بنه‌مای قازانجی هێزه ئێستێعماریهکان پێک هاتن و پاشان کاتێک
ئێستێعمار بوو به پێکهاتهێهکی نوێی ئێستێعماری، ته‌واوی
ئه‌م دژاێهتیانه به شێوه‌ی توندوتیژی سه‌ریان هه‌ڵدا و
ته‌واوی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی خوڵقاند که ئه‌مرۆ له دنیا
هه‌ێه.
چلون ده‌توانن بڵێن که ئه‌مانه پێوه‌ندی به ئێستێعمارهوه
نییه؟ دیاره که ههێانه! ته‌نانه‌ت راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان
هه‌ێه. سه‌یری هه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی له‌نده‌ن له ساڵی
2005 بکه‌ن. بلێر هه‌وڵیدا وای نیشان بدا که ئه‌و
ته‌قینه‌وانه پێوه‌ندییان به به‌شداری بریتانیا له داگیر
کردنی عراق نییه. به‌راستی گاڵته جارییه و جێگای پێکه‌نین.
راپورته ئه‌منیه‌تیه‌کان له که‌سانێک که له ته‌قینه‌وه‌کان
به‌شدار بون بریتیه له‌وه که ئه‌وانه وتویانه به هۆی
به‌شداریی بریتانیا له داگیر کردنی عێراق و ئاکامه
ترسناکه‌کانی ههڵخراون تا دژ کرده‌وه نیشان بده‌ن.
ساعێد سه‌عید:
ده‌وری روناکبیر له هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به ئه‌مپریالیسم
چییه؟ وه ئاێا ئه‌وانه به ئه‌رکی خۆێان هه‌ستاون؟
چامسکی:
به‌داخه‌وه، روناکبیران ته‌نیا خه‌ریکی کاری مێژویی خۆێانن.
ئه‌گه‌ر له‌باری مێژوییه‌وه، تا رابوردوه دوره‌کان چاوی لێ
بکه‌ین، به‌داخه‌وه، کاری روناکبیران پاساوی پێکهاته و
قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵات و کاره‌ساته‌کانی بوه. به هه‌مان شیوه
که له بڵاوکراوه‌ی "ناشناڵ پۆست"
National Post
، له بابه‌ت پسپورانی کاری ستالینیستهوه نوسراوه، کاری
روناکبیران له رابوردوه دوره‌کانه‌وه هه‌ر ئه‌مه بوه.
ئه‌گه‌ر چاوێک له ئێنجیل بکه‌ین، توێژێک له ئینسانه‌کان
ده‌بینین که ئه‌وانیان به "پێغه‌مبه‌ر" ناو ده‌برد.
ته‌رجۆمه‌ی ئه‌م وشه نارونه، کاری هه‌مان روناکبیره. ئه‌وان
روناکبیرانی نارازی بون. رهخنهێان له پاشا شهرانیهکان
ده‌گرت، لێکدانه‌وه‌ی جوگرافیای سیاسیان ده‌هێنا گۆرێ،
ره‌فتاری ئه‌خلاقی له‌گه‌ڵ هه‌تیوان و ره‌فتاری شایستهێان
ته‌بلیغ ده‌کرد. ئایا ره‌فتاری باشیان له‌گه‌ڵ کرا؟ نا،
ئه‌وانیان خسته زیندان و ئاواره‌ی بیابانیان کردن و وهلاێان
نان. به‌ڵام، ئه‌وانه‌ی که ره‌فتاری باشیان له‌گه‌ڵ کردن،
ساڵانێکی دواتر له فێر کردنه دینیه‌کاندا وه‌ک "پێغه‌مبه‌ری
درۆینه" ناویان بردن.
وه له مێژودا هه‌میشه به‌م شێوه‌ێه بوه. ده‌وری
راسته‌قینه‌ی روناکبیران، به‌رده‌وام پشتیوانی کردن له
ده‌سه‌ڵات بوو. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ده‌بو ئاوا بێ؟
دیاره که نه! ئه‌وان ده‌بێ به‌دوای حه‌قیقه‌تدا بگه‌رێن،
راستگۆ و سادق بن، پشتیوانی ئازادی و عه‌داله‌ت بن. دیاره
بریکیان، هه‌ن. توێژێکیان ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام،
خراپ له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌مان کار
ده‌که‌ن که روناکبیرێک ده‌بی بیکا.
ساعێد سه‌عید:
باشه، ئه‌نگێزه‌ی تۆ چییه(چ شتێک تۆی هان داوه)؟
چامسکی:
من ته‌نیا به‌سه‌رهاتێکی کورتت بۆ باس ده‌که‌م. ماوێهک له‌وه
پێش، بۆ وتار و وتووێژ له زانستگه‌ی ئه‌مریکایی له به‌یروت،
چوم بۆ ئه‌و شاره. پاش قسه‌کانم، خه‌ڵک ده‌هاتن و
دهێانهویست قسه‌م له‌گه‌ڵ بکه‌ن و کتێبه‌کانیان ئیمزا بکه‌م.
ئه‌مه بێنه به‌ر چاوی خۆت که من، له هۆڵی شانۆگه‌ری له
ناوشار، خه‌ریکی قسه کردن بوم و خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌ورم کۆ
ببونه‌وه که ژنێکی گه‌نجی بیست و چه‌ند ساڵه هاته‌م پێشم و
وتی: "من کیندا"م. خه‌ریک بو ببورێمه‌وه و بکه‌ومه زه‌وی.
تۆ کیندا ناناسی. چونکه، له کۆمه‌ڵگاێه‌کدا ده‌ژیت که
ده‌ێه‌وێ راستیه‌کان بشارێته‌وه. به‌ڵام من ده‌مزانی ئه‌و
کێێه. ئه‌و یه‌کێک له کتێبه‌کانی منی به‌ده‌سته‌وه بوو و
لاپهرهێهکی کردبوه‌وه که نامه‌ێه‌کی خۆی له ته‌مه‌نی 7
ساڵیدا تێدا چاپ کراوه. راست پاش بومبارانی لیبی له لاێه‌ن
ئه‌مریکاوه بوو. له‌و کاته‌دا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و له لیبی
ده‌ژیان. ئه‌و نامه‌ێه‌کی نوسیبو که یه‌کێک له به‌راده‌ره
هه‌واڵنێره‌کانی من دۆزیبویه‌وه. ئه‌و هه‌واڵنیره ته‌لاشی
کرد تا ئه‌م نامهێه له ئه‌مریکا بڵاو بکاته‌وه. به‌ڵام،
چونکه که‌س ئاماده نه‌بو بڵاوی بکاته‌وه، پێی نه‌کرا. ئه‌و
نامهێهی دا به من و من چاپم کرد. له نامه‌که‌دا نوسرابو:
"جه‌نابی ریگانی خۆشه‌ویست، من 7 ساڵمه. من ده‌مه‌وێ بزانم
که بۆچی تۆ خوشکه بچکۆله‌که‌م و یه‌کێک له دوستهکانم و
بوکه‌شوشه‌که‌ی منت کوشت؟ ئاێا له‌به‌ر ئه‌وه‌ێه که ئێمه
فه‌له‌ستینین؟ کیندا!"
ئه‌مه یه‌کێک له‌و نامه تهکاندهرانه بوو که من بینیبوم.
کاتێک کیندا هاته پێشم و وتی که : "من کیندام"، هه‌روه‌ک
وتم، خه‌ریک بوو ببورێمه‌وه و بکه‌وم. نه‌ک له‌به‌ر روداوێک
که روی دا، به‌ڵکو له‌به‌ر ماناێهک که هه‌یبو. لێره‌دا،
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکامان هه‌ێه که به بی هیچ ده‌لیلێک و پێش
زهمینهێهک، وڵاتیک داگیر و بۆمباران ده‌کا. ده‌کوژێ، له‌ناو
ده‌با و هیچکه‌سێک ناێهوێ بزانێ که کچؤڵهێهکی 7 ساڵه له
له‌باره‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌وه چی نوسیوه.
ئاوا روداوێک، که تۆ ده‌توانی له 10 هه‌زاردا زه‌ربی بکه‌ی،
من هان ده‌دا له‌م کاره‌م به‌رده‌وام بم. وه ده‌بێ خه‌ڵکانی
تریش بۆ ئه‌م کاره هان بده‌م. |