هه‌ر دیارده‌ێه‌ک تا
ئه‌و جێگاێه‌ی که شیاوی لێکدانه‌وه‌ێه و خه‌ڵکه‌کان
ده‌یناسن، وه ده‌توانن له وتار و بابه‌ته‌کانی خۆێاندا
به‌ێانی بکه‌ن، جیاوازیی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و دیارده‌ێه
له وته‌ی بێژه‌ر و تێگه‌یشتنی بیسه‌ردا زۆر که‌مه.
دیارده‌کانی وه‌ک ئاسن، نه‌وت، هه‌وا، ئاو، گه‌رما و هتا دوایی
بۆ هه‌موان ناسراو‌ن و جێگای تێگه‌یشتن و تاقیکردنه‌وه و
لێکدانه‌وه‌ن. هه‌ر بۆێه، بۆ ناسین، یان کرین و فرۆشتنی ئه‌م
دیاردانه نه تیوری، نه باوه‌ری جۆراوجۆر، نه مه‌زهه‌ب و
نه حیزبێکی تایبه‌تی سه‌ر هه‌ڵده‌دا که ئیدیعای حه‌قیقه‌ت و
ناسینی موتڵه‌قی ئه‌و دیاردانه‌ی هه‌بێ. دیاره هوه‌که‌شی
ئه‌وه‌ێه که ئینسان زانستێکی به‌ده‌ست هێناوه که پێکهاته‌ی
ئه‌م جۆره دیاردانه‌ی ناسیوه و بۆ هه‌موان ئاشکرای کردوه.
راده‌ی به‌رهه‌م هێنان و بازاری فرۆشی ئه‌م دیاردانه
پێوه‌نده به نیازی خه‌ڵک به‌م دیاردانه. هه‌مو که‌سێکیش
ده‌توانێ له هه‌ر کوێی دنیا به بێ ترس له بابه‌ت کارامه‌یی
ئه‌م جۆره دیاردانه، له ژیانی به‌شه‌ردا، قسه بکا.
(ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر قازانج یان زیانی ئه‌م دیاردانه پێوه‌ندی
به دوکاندارنی دینه‌وه نه‌بێ)
دیارده نادیار یان
زه‌ینیه‌کانی وه‌ک هۆش، عه‌قڵ، ره‌حم، راستی، ئازادی،
ئاسوده‌یی، پیاوسالاری و دێموکراسی، که نه به دروستی
پێوه‌ری ناسین و نه ئامراز بۆ ناسینیان هه‌ێه، که به
رواڵه‌تی جۆراوجۆر له مێشکی خه‌ڵکدا داده‌رێژرێ. له‌م
باره‌ێه‌وه به‌رده‌وام که‌سانێکی زۆر تێکۆشاون تا وێنه‌ی ئه‌م
دیارده نادیارانه، له کردار یان له ئاکامی کارکردیاندا، بۆ
هه‌موان ئاشکرا بکه‌ن.
چونکه ئه‌م دیارده
نادیارانه، زه‌ینین و گه‌لێک باوه‌ر، مه‌زهه‌ب و حیزبی
جۆراوجۆر په‌یدا بون که ئیدیعای ناسینی موتڵه‌قیانی هه‌ێه.
بونی ئه‌م دیاردانه، به پێچه‌وانه‌ی کالا به‌رهه‌م
هێنراوه‌کان، به پێی نیازی خه‌ڵک به‌وانه، نه‌خوڵقاوه.
به‌ڵکو نیازی خه‌ڵک به‌م دیاردانه ته‌نیا له نابودی یان
که‌مبونیاندا سه‌ر ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ێه
که ئه‌م دیاردانه به به‌شێک له بونی ژیانی ئینسان به
حیساب دێن. بونیان ته‌نیا له نه‌بونیاندا هه‌ستی پێ ده‌کری.
یانی به بێ ره‌حم و خۆشه‌ویتن، راستی و ئازادیی ژیانی
ئینسانه‌کان تاڵ و ئازارده‌ره.
هه‌رتا به‌ر له
په‌یدا بونی مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر زه‌وی، تا ئه‌و کاته‌ی که بونی
ئینسان بونێکی سروشتی بو، یانی خاله‌ق ئه‌وی خه‌لق نه‌کردبو،
ئازاد و له‌گه‌ڵ خوشه‌ویستی له دایک ده‌بو، خاوه‌نی عه‌قل بو
و هێنده‌ش نیازی به ناسینی ئازادی و یان مافی مرۆڤ نه‌بو.
له‌و کاته‌وه
که‌سانێک، بۆ حوکمرانی و کۆیله په‌روه‌ری، خاله‌قێکیان دروست
کرد، مێشک و زه‌ینی ئینسانه‌کانیان له تاریکخانه‌ی ئه‌و
خاله‌قه‌دا گرفتار کرد. له‌و کاته‌وه ئینسان ده‌بێته
بونه‌وه‌رێکی نه‌زان و به‌نده یان عه‌بدی خاله‌ق. ئیتر ئه‌م
مه‌خلوقه هیچ شتێک، ته‌نانه‌ت ئازادیش ناناسێ. ئیتر ئه‌م
مه‌خلوقه مه‌حکومه که وه‌ک مه‌ڕ، له رانه‌کاندا که دین
فرۆشان دروستیان کردوه، به‌ره‌و مه‌رگ ببرێن تا پاش مردن
رزگار بن. ئه‌ڵبه‌ته که‌سانێک که بێجگه له ئه‌حکامی حاکم
ئه‌ندێشه یان خواستێکیان نه‌بێ، دیاره نیازیان به ئازادیش
نییه، چونه‌که ئه‌وان به‌رته‌سکی و تاریکی له حوکمی حاکمدا
هه‌ست پێ ناکه‌ن.
له‌م نێوانه‌دا زۆر
فه‌یله‌فسوف، زانا، لێکۆڵه‌وه‌ر، خه‌ڵک ناس و ئازادیخواز له
جیهان په‌یدا بون که دیارده نادیاره‌کانیان له رێگای زانست
و ئاگاییه‌وه بۆ خه‌ڵک باس و شی کرده‌وه. له هه‌مان کاتدا،
دین فرۆشان، حاکمان و به‌دکارانێکی زۆریش په‌یدا بون که به
که‌ڵک وه‌رگرتن له تاریکی و کاڵیی خه‌ڵک، درۆه‌کانی خۆێان به
ناوی ئه‌م دیاردانه به خه‌ڵک فرۆشتوه و ده‌یفرۆشن.
که‌سێک که موسوڵمان
له دایک ده‌بێ، یانی کۆتی کۆیله‌تیی به‌ر لا هاتنه دنیا
ده‌کرێته ملی، چلۆن ده‌توانێ له مانای "ئازادی" تێ‌بگا؟ ئه‌و
هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌بێ قه‌بوڵی بکا که ئینسان به
نه‌زانی خه‌لق کراوه و پێویستی به ئیتاعه‌ت له
فه‌رمانه‌کانی رسوالله هه‌ێه. وه ئه‌وه‌یکه خۆی بیری لێ
ده‌کاته‌وه، شه‌یتانی و گومرا که‌ره. خه‌ڵکێک که ملی به
کۆیله‌تی الله داوه، چلۆن ده‌توانێ له مانای خه‌ڵکسالاری و
یان حاکمیه‌تی خه‌ڵک تێ‌بگا؟
به هۆی ئه‌وه‌یکه
تایبه‌تمه‌ندی برێک له دیارده مادیه‌کان له لاێه‌ن
که‌سانێکه‌وه ناسێنراوه و له کتێبه‌کاندا کۆ کراوه‌ته‌وه،
ئینسان ده‌زانێ که ده‌توانێ له رێگای فیر بونه‌وه زانیاری
له‌م دیاردانه به‌ده‌ست بهێنی. کۆمه‌ڵێک له ئینسانه‌کان پێان
وایه که رێگای ناسینی دیارده‌کانی وه‌ک هۆش، عه‌قڵ،
خۆشه‌ویستی، راستی، ئازادی و ئاسوده‌ییش ته‌نیا له رێگای
خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانه‌وه ده‌بێ. به‌ڵام له‌م رێگاێه‌شه‌وه
ئینسان به ئاسانی ده‌که‌وێته داوی ریاکاران و دین فرۆشان،
له حاڵێکدا که ئه‌م دیارده نادیارانه، له هه‌ست و
ئه‌نگیزه‌ی ئینساندان و له‌گه‌ڵ ئینسان له‌دایک ده‌بن.
هه‌ر ئینسانێک به
وه‌گه‌ر خستنی عه‌قلی خۆی ده‌توانێ له راستیدا له هۆشی خۆی
به‌هره‌مه‌ند بێ و باشی، یان خراپیه‌کانی بون بۆ ئاسایشی ژیانی
خۆی بناسێ. ئینسانێک که ئازاد له دیارده‌کانی بون
پێگه‌یوه، خۆی دیارده‌کان تاقی ده‌کاته‌وه و زانستی ئه‌وان
فیر ده‌بێ. چونکه ئه‌م ئینسانه، زانستی پێشینیانیش له ریگای
په‌یوه‌ندیی پێکه‌وه ژیان به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌یکه هه‌زاران ساڵ پیشینیانی ئه‌و فێری ببون، له
پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵه‌ێاتیه‌کاندا گه‌یاندویانه به‌و. ئه‌و
توانایی هه‌ێه که سامان به ژیانی خۆی بدا و پێویستی به
عیباده‌ت و ئیتاعه‌ت کردن له خاله‌قێک نییه. چونکه ئه‌و
ئازاده که خۆی بیر بکاته‌وه.
ناتوانرێ دیارده‌کانی
وه‌ک "ئازادی" له‌چوارچێوه‌ی مه‌زهه‌بێک یان ئایدولوژیاێه‌کدا
بگونجێندرێ. چونکه هه‌ر مه‌زهه‌بێک یان ئایدولوژیایه‌ک
به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌یدا که ئیمانی پێ بێنن، حوکم ده‌کا.
که‌سێک که هه‌وساری ئه‌ندێشه‌ی داوه‌ته ده‌ست که‌سانیتر،
ئه‌و که‌سه عه‌قلی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئیمانیه‌وه و ئیتر
ناتوانێ ئازادانه له‌بابه‌ت دیارده‌کانه‌وه بیر بکاته‌وه.
له هێچ مه‌زهه‌ب و
باوه‌رێکی مه‌زهه‌بیدا ناتوانرێ ئازادیی خه‌ڵک جێ بخرێ.
چونکه، هه‌ر مه‌زهه‌ب و دینێک، ئازادی له خه‌ڵک جیا
ده‌کاته‌وه و مه‌یدانی ئازادیی ئه‌وان، له ده‌ستوره‌کانی
ئه‌و مه‌زهه‌به‌دا، به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئینسانی
عاقڵ له سامانی خه‌ڵکسالاریدا، سنوره‌کانی ئازادیی ئینسان له
کۆمه‌ڵه‌گادا، به پێی نیازه‌کانی خه‌ڵک، دیاری ده‌کا. به‌ڵام
بۆ ئه‌ندێشه‌ی ئینسان هیچ سنورێک دیاری ناکا و نییه.
گیان له‌به‌رانی
ئازاد و ره‌های وه‌ک که‌روێشک، ئاسک و باڵنده ئازاده‌کانیش،
به بێ خوێندنه‌وه‌ی کتیب یان بونی مه‌زهه‌ب و پێغه‌مبه‌رێک،
به باشی ئازادی ده‌ناسن و ئیمان به ده‌ستوری که‌سیش ناهێنن.
ته‌نانه‌ت فریوی ئاو و دانی به‌خۆراییش ناخۆن. ئه‌م گیان
له‌به‌رانه‌ش وه‌ک ئینسان ئازاد له دایک بون. به‌ڵام ئه‌وان
کۆیله‌تی هیچ خواێه‌ک قه‌بوڵ ناکه‌ن.
دیارده‌ی ئازادیی
خه‌ڵک، یان خه‌ڵک سالاریش، ناتوانرێ له پێشنوسی ده‌ستورێکدا
بسه‌پێندرێ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. خه‌ڵک یان خوێان ئاگان و حاکمی
عه‌قڵی خۆیانن، یان ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وان له زیندانی ئیمانیاندا
کۆت کراوه و له ئیمانی خۆێان په‌یره‌وی ده‌که‌ن. که‌سێک که
ئیمانی به باوه‌رێک هیناوه، ئیتر به‌سه‌ر عه‌قل و ئه‌ندێشه‌ی
خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی نییه. یانی ئه‌و له ژێر ئه‌مری که‌سانیتر
داێه و ناتوانێ به‌سه‌ر خۆیدا سالار بێ. خه‌ڵکێک که ئیمانیان
به دینێک هه‌ێه، ئه‌و خه‌ڵکه به ئومه‌ت یان په‌یره‌وانی
ئه‌و دینه ناو ده‌برێن. گه‌شه‌ی ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه
ته‌نیا به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و دینه هه‌ڵده‌سه‌نگێندری
که هه‌یانه. که واێه، چه‌مکی "ئازاد" یان سه‌ربه‌ست بون،
شایانی ئاوا خه‌ڵکێک نییه. خه‌ڵک سالاری و ده‌سه‌ڵاتی
نارسته‌قینه‌ی خه‌ڵک، دیارده‌یه‌ک نییه که بتوانرێ بدرێ به
خه‌ڵک یان له ئه‌ساسی کتیبی قانوندا بنوسرێ، به هیوای
ئه‌وه‌یکه به پێی ئه‌و کتێبه خه‌ڵک به‌سه‌ر خۆێاندا حاکم
ده‌بن.
ئینسانێک که له
ته‌سه‌وریدا خاله‌قێک قه‌بوڵ ده‌کا که خاوه‌نی ئه‌وه، دیاره
خاله‌ق به حاکمی خۆی ده‌زانێ و نه‌زانیه‌کانی خؤی به
نیشانه‌ی نازستی ئه‌و خاله‌قه ده‌زانێ. راست وه‌ک موسوڵمانێک
که ناته‌باییه‌کانی زانست له‌گه‌ڵ ئه‌مره‌کانی ره‌سوالله به
نیشانه‌ی نه‌زانیی خۆی و حیکمه‌تی الله ده‌زانێ. تا هه‌ر
راده‌ێه‌ک موسوڵمانێک کوێر ئه‌ندێشتر بێ، زیاتر له عه‌زه‌مه‌ت
و توانایی الله سه‌رسورمان ده‌بێ. هه‌ر بۆێه به هه‌مان
راده‌ش، هه‌م به نه‌زان بونی خۆی و هه‌م به زانایی
والیه‌کانی ئیسلام ئیمان دێنێ.
زانست و زانستنامه‌ی
که‌سێکی مه‌زهه‌بی ره‌نگده‌ره‌وه‌ی ئاگاییه‌که که ئه‌و له
کتێبه‌کاندا خوێندویه‌تی و له‌وانه‌ێه بتوانێ بیانڵێته‌وه.
به‌ڵام زانستنامه، نیشانه‌ی عاقڵ و زانا بونی ئه‌و نییه.
ئینسانی عاقڵ و زانا، بوێر و نوێ خوازه. لانیکه‌م به قه‌ده‌ر
که‌روێشکێک، هیچکاتیک ئیمان به باوه‌رێک ناهێنێ که به
پێچه‌وانه‌ی ته‌جره‌به‌کانی بێ.
له‌و کاته‌وه که
حاکمان، به یارمه‌تی دین فرۆشان، ئه‌وه‌ێان خستوه‌ته مێشکی
ئینسان که ئه‌و خوڵقاوی خاله‌قێکه، تواناییه عه‌قلیه‌کانی
ئینسانیان لێی جیا کردوه‌ته‌وه و له چاڵه ڕه‌شه‌کانی
ئیماندا زیندانیان کردوه. پاشان، مه‌لا و فه‌قێێان کردوه‌ته
زیندانبانی عه‌قڵیان. به‌م شێوه‌ێه عه‌قلی ئینسان له زیندانی
ئیماندا، که تاریکه، ته‌نیا له خزمه‌ت خواسته‌کانی حاکمان و
شه‌یادانی دین فرؤش داێه و بێگاری پێ ده‌کرێ. ئاوا ئینسانێک،
له تواناییه‌کانی عه‌قڵی خۆی بێخه‌به‌ره. ئه‌م ئینسانه ئیتر
مانای ساده‌ترین دیارده‌کان له دیندا ده‌بینی و یان له مه‌لا
ده‌پرسێ.
ئیمان هێنان به
باوه‌رێک به‌ژانتر له نه‌زانین و بیر نه‌کردنه‌وه له
بابه‌ت دیارده‌کانی بونه. که‌سێک که زانستێک نازانێ،
ده‌توانێ ئه‌و زانسته فێر بێ و پاشان فه‌رمانره‌وای عه‌قڵی
خۆی بێ. به‌ڵام کسێک که ئیمانی به مه‌زهه‌بێک هه‌ێه، زانینی
هه‌ر زانستیک له ئیمانیدا ده‌بینێ و هه‌ر بۆێه ئیمانی، که
به‌سه‌ر عه‌قڵیدا حاکمه، زاڵ و به هێزتر ده‌بێ.
هه‌ر ئیسلام
لێدراوێک، به هه‌ر زانستنامه‌ێه‌ک که به‌ده‌ستی هێنابێ،
ناتوانێ زانا و دانشمه‌ند بێ. چونکه تێگه‌یشتنی ئه‌و، له
دیارده‌کانی بون، ته‌نیا له رێگای ئیمانیه‌وه تێده‌په‌ری،
نه‌ک له ڕیگای نازستێکه‌وه که له هه‌نبانه‌ی باوه‌ریدا
که‌ڵه‌که‌ی کردوه. ده‌کری به زاناێه‌ک ناوی ببرێ، چونکه
ئه‌و زانیاریانه‌ی که له کتێبه‌کان ده‌یخوێنێته‌وه، هوشیاری
نه‌کاته‌وه، به‌ڵکو به سه‌رسورمانه‌کانی له خاله‌ق زیاد
ده‌کا. روناکبیریکی ئیسلام لێدراو، ده‌توانێ بزانێ که
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کتێبێکی دینی، که تێیاندا زیاتر ئه‌حکام و
یاسای کۆن و داستانی درۆینه نه‌سرواوه، هیچکه‌سێک زانا و شت
زان ناکا. به‌م حاڵه‌شه‌وه ده‌بینین که ئیسلام لێدراوه‌کان،
وتاره‌کانی ئیسلام سازه‌کان به گوێی نهێنیی ئیمانی خۆێان
ده‌بیسن و له‌و باوه‌ره‌دان که ئیسلام سازان، که‌شفیات و
که‌راماتی باڵاێان به‌ده‌ست هێناوه. له‌م روه‌وه، هیوادارن
که له رێگای که‌شفیاتی ئیسلام فرۆشانه‌وه گرێ کویره‌کانی
کۆمه‌ڵگا بکه‌نه‌وه.
ئیسلام لێدراوێک،
نه‌ک هه‌ر شاره‌زایی له توانایی هیزی عه‌قڵ نییه، به‌ڵکو
ئیمانی به نه‌زان بونی ئینسان هه‌ێه. هه‌ر به‌م هۆێه‌شه
که ئیسلام لێدراوێک، ئینسان به په‌ست ده‌زانێ و به
نه‌زانی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئیسلام لێدراو، په‌ستی و نه‌زانی
به نیشانه‌ی باڵاده‌ستی به‌سه‌ر گیان له‌به‌راندا ده‌زانێ و
شانازی به کۆیله‌تی و به‌نده‌یی خۆی به‌رانبه‌ر به خاله‌قی
گه‌وره ده‌کا.
ته‌سه‌وری موسوڵمانان
یان که‌سانێک که ئیمانیان به مه‌زهه‌بێک هه‌ێه، له
دێموکراسی یان حاکمیه‌تی خه‌ڵک، حاکمیه‌تی شه‌رعییه به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا، نه‌ک رێکخستنی کۆمه‌ڵگا و به‌رێوه بردنی به پێی
نیازه‌کان و خواسته‌کانی خه‌ڵک. یانی هه‌مان وێنه و سیسته‌م
که موسوڵمانان، له زه‌ینی خۆێاندا له حکومه‌تی الله دایان
رشتوه و کێشاویانه. موسوڵمانێکی به ئیمان، هێزی عه‌قڵی خۆی
ناناسێ. عه‌قڵ بۆ قه‌بوڵ کردنی یاسا و فه‌رمانه دینیه‌کان
ده‌په‌ره‌ستێ. که‌سێک به عاقڵ ده‌زانی که به بێ ئه‌ملا و
ئه‌ولا و پرسیار، له شه‌ریعه‌ت ئیتاعه‌ت بکا. هه‌ر ئه‌وه‌شه
که ئیسلام لێدراوه‌کانیش، ده‌ێانه‌وی سیمای ئازادی و
حاکمیه‌تی خه‌ڵک له باوره‌کانی خه‌ڵکدا بشارنه‌وه، تا بتوانن
به ئاسانی بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات. ئه‌لبه‌ته چه‌مک و مانای
ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک، له مێشکی موسوڵماناندا، هه‌مان
مانای حکومه‌تی حاکم به‌سه‌ر مه‌حکوم داێه. |