کۆمیته‌ی به‌رگریی له‌ ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان: هێزه‌کانی ئاسایش سوکایه‌تی به‌ ڕۆژنامه‌وانێکی که‌ناڵی زاگرۆس  تیڤی ده‌که‌ن

 
 

 

سه‌ره‌ڕای جه‌ختکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان له‌سه‌ر ڕێزگرتن له‌ ڕۆژنامه‌ونان و سه‌روه‌ری یاسا، به‌ڵام ده‌ستدرێژیی، گرتن و سووکایه‌تی کردن به‌ ڕۆژنامه‌وانی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ لایه‌ن خودی هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابوردوو له‌ ناو شاری هه‌ولێردا  کۆمه‌ڵێک چه‌کدار ده‌چنه‌ سه‌ر ئوتۆموبیلی بێژه‌ری زاگروس تیڤی به‌ختیار جاف و له‌ سه‌یاره‌که‌ی داده‌به‌زێنن و گولله‌ له‌ نزیک سه‌ریدا ده‌ته‌قێنن.  سه‌ره‌ڕای پێشاندانی ناسنامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ، به‌ڵام چه‌کداره‌کان گوێیان نه‌داوه‌ته‌ قسه‌کانی به‌ختیار و ڕاپێچی بینایه‌یه‌ک  ده‌که‌ن له‌ نزیک باره‌گای لقی 16 ی پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌وێ به‌رپرسیارێک به‌ چه‌کداران ده‌ڵێت که‌ که‌سێکی هه‌ڵه‌یان گرتووه‌. هه‌ر چه‌نده‌ به‌خیتار جاف ئازاد کرا به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هۆی گرتنه‌که‌ی ئاشاکرانه‌کراوه‌ و داوای لێبوردنیشی لێ نه‌کراوه‌.

ئێمه‌ له‌ کۆمیته‌ی به‌رگریی له‌ ڕۆژنانمه‌وانانی کوردستان ئه‌م کاره‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به‌ ده‌ستدرێژی داده‌نێین له‌سه‌ر یاساکانی ڕۆژنامه‌وانی و مه‌ده‌نی و داوا ده‌که‌ین هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژنامه‌وانان بپارێزن نه‌ک ده‌ستدرێژی بکه‌نه‌ سه‌ریان و سووکایه‌تیان پێ بکه‌ن.  هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوردستان ده‌که‌ین، بڕیارێکی وه‌زاری له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌ی و حزبیدا دابه‌ش بکه‌ن تیایدا داوا بکرێت هه‌موو ده‌زگاکانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێز له‌ ڕۆژنامه‌وانی کوردستان بگرن و بیان ێپارێزن.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کان هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ر

                    سه‌رچاوه‌کانی کۆمیته‌ له‌ هه‌ولێر

 

کۆمیته‌ی به‌رگریی له‌ ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان

http://www.ymek.org/journalists.htm

ko_b_r_ku@yahoo.se

2006-11-23

 

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca