شه‌وی
24\11\2006 زیاتر له 15 که‌سی چه‌کدار که جل و به‌رگێ
ئاسیشیان له‌به‌ردا بوو وجگه له دوانیان نه‌بی جلی
مه‌ده‌نیان له‌به‌ردا بوو و ده‌می خۆیان هه‌ڵ پێکابوو بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، هێڕشکی بێشه‌رمانه‌یان کردوه‌ته سه‌ر
هاوڕێیان ڕیبین فاروق ئه‌ندامی کۆمیته مه‌رکه‌زی حزب و کاوان
عومه‌ر کادری حزب و سێ هاوڕێی تریان،
به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆی ئه‌م هێڕشه دڕندانه‌یان بڵێن،
ده‌که‌ونه لێدانیان ئیهانه و سوکایه‌تی پێ کردنیان،
ئۆتۆمبێله‌که‌یان و ئه‌و دوکانه‌ی که لێی دانشتبوون ده‌پشکنن
، هاوڕێ کاوان ده‌خه‌نه پشتی ماشینهکهوهو ئه‌م کاره بێ
شهرمانهیان بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر و نیو درێژه پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌مه
یه‌کێکه له‌و شێواز و کارنامانه‌ی که به‌عسیه‌کان له
کوردستان چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک درێژه‌یان پێداو خه‌ڵکی سلێمانی
هێشتا ملازم موحسنیان بیر نه‌چووه‌ته‌وه که به ڕۆژو به
شه‌و لاوان و تێکۆشه‌رانی شاری سلێمانی کوته‌ک کاری ده‌کرد و
سوکایه‌تی پێ ده‌کردن، ئه‌م کاره هه‌مان ده‌ستوورو تاس و
حه‌مامه ناسێوناڵستهکانی کوردستان پیاده‌ی ده‌که‌ن ، بۆ
تۆقاندن و سه‌رکوتی موخالفین‌یان. ئه‌مه درێژه‌ی هه‌مان کاری
سه‌رکوت و خه‌فه‌قانه که چه‌ند مانگ له‌مه‌وه پێش
له‌به‌رمبه‌ر ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی خه‌ڵک و مانگرتنه
کرێکاریه‌کان بۆ داواکاریه ڕه‌واو ده‌ست به‌جێکانیان
ئه‌نجامیاندا و زیاتر له دوو سه‌د که‌سیان له زیندان توند
کرد، له‌هیچ شیوازێکی دڕندانه ده‌ستیان نه‌پاراست.
ئێمه
ئه‌م کاره سهرکوتگهرانهیهی ئاسایشی سلێمانی مه‌حکوم و
ڕسوا ده‌که‌ین، هه‌رچی میدیا و دام ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه له
ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان و عێراق ئاگادار
ده‌که‌ینه‌وه، درۆ و ده‌له‌سه و
ئیدیعا پڕ‌و پوچه‌کانیان بۆ دیموکراسیه‌ت و ئازادی له‌لایه‌ن
سه‌رانی ناسێۆناڵزمی کورد و یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه
رسواو مایه پوچ ده‌که‌ین.
بانگه‌وازی سه‌رجه‌م حزب و ڕێکخراوه‌و که‌سایه‌تی سیاسی
رۆشنبیری ده‌که‌ین، بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌م کاره ناڕه‌واو دژی
ئازادیه،و ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌مه زه‌نگێکی خه‌ته‌ره
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵسوڕان و فهعالیهتێکی سیاسی وهه‌ر کۆر
کۆمه‌ڵ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، و یاساغ کردنێتی.
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
26\11\2006
|