خه‌ڵات

ره‌سوڵی سه‌فه‌ریانی 

safaryani@yahoo.se

له‌م وڵاته‌ خۆر له‌جه‌نگه‌ڵ ئه‌ڕوێت و

هه‌ر جه‌نگه‌ڵیش قووتی ئه‌دات

دوایین بڕی هه‌ڵفڕئنی چاوه‌کانم

سه‌ر جه‌مسه‌ری شین و سه‌وزه‌

که‌م رۆژ هه‌یه‌ به‌ته‌سه‌لی

باران لێوی خۆڵ ماچ نه‌کات

ده‌شته‌ جاڕی پڕ له‌ دڕکی

گرێی تاسه‌ و حه‌ز و ئاواتی هه‌ڵقرچاو

نامۆێکی که‌س نه‌ناسه‌

کیسه‌ی زبڵی ره‌ستورانان

پڕ له‌ خۆزیای منداڵی زگ پڕ له‌برسی و

چاوه‌ڕوانی " که‌ریم" ی خوای

خه‌ڵاتی ده‌س ئه‌وانه‌یه‌

خوایان داینێ و

وشه‌ی ژینیان له‌ قاموسی وڵتمانا ره‌ش کرده‌وه

    

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca