باڵنده‌یه‌ک له‌قه‌فه‌زه‌ی سنگما به‌نده
چاوه‌کانی گۆمی "وان" ن
په‌ڕو
باڵی
پڕوشه‌ی
سپی سه‌ر ده‌سماڵی کوێستانن
باڵنده‌یه‌ک هێنده په‌له‌قاژه ده‌کا
خه‌ریکه سنگم کون ده‌کا
به‌ره‌ڵڵای که‌ن
به‌رگه‌ی ئازاری نه‌ک ئێوه
خۆیشی
ناگرێ
به‌ره‌ڵڵای که‌ن
بابه‌سه‌ربه‌ستی خۆی بمرێ
*
باڵنده‌یه‌ک له‌قه‌فه‌زه‌ی سنگما به‌نده
حه‌ز
له‌هێلانه‌ی عیشق ده‌کا
باڵنده‌یه‌ک سه‌ر به‌دارو دیواری ڕقا ده‌دا
حه‌ز
ناکه‌ن فێری عیشق ببێ
حه‌ز
ناکه‌ن باڵ به‌یه‌کدا دا.
* |