بمبه‌خشه‌‌

 

سارا عومه‌ر، دانمارک
Xozga86@hotmail.com

 

 

11.10.2006

 

‌ بمبه‌خشه‌

که‌ تازه‌ به‌ تازه‌کی‌

 درک ده‌که‌م به‌و دڵه‌ جوامێره‌ ڕه‌نجاوه‌ی

له‌ هه‌ستی دوو دڵداری له‌یه‌کتوواوه‌دا

له‌قه‌فه‌زه‌ی سینه‌تدا زیندانکرابوو

ناسکانه‌

له‌ ئاوێته‌بوونی خه‌ونێکی بۆیه‌کبووندا

وه‌ک و مۆمێکی شه‌وه‌ نامۆکان

 ده‌تووایه‌وه‌ و

ڕه‌نگی په‌پووله‌یه‌کی دڵشکاوی لێنیشتبوو

که‌ به‌ره‌و لای به‌هاری باخچه‌ی دڵداره‌که‌ی ده‌فڕێ و

له‌گه‌ڵ مژینی لێوی په‌ڕه‌ی گوڵێکدا

ڕێگایان نه‌دا هاوتا ببێت!

بمبه‌خشه‌

که‌ تازه‌ هه‌ست ده‌که‌م

تۆ

به‌به‌رده‌وامی و

دوور له‌ سه‌رنانه‌وه‌یه‌کی ماندووانه‌

بۆ پشوودان

بۆناو لق و پۆپی سنه‌وبه‌ره‌ هه‌میشه‌ سه‌وزه‌کانی نازه‌نینێک

خۆت پاڵکێش ده‌کرد و

هیلاکیت لێ ده‌چۆڕا

که‌ بۆ سۆراخکردنی من

له‌به‌ینی لار و له‌نجه‌ی

شه‌پۆلی زه‌ریای تێکئاڵانێکدا

نوقووم ده‌بوویت

به‌ڵام

دڵنیابه‌ ئه‌ی جوانترین زینده‌وه‌ری ناو ده‌ریا

سه‌رپشک به‌، خه‌ونی ئه‌وین!

من ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی

هه‌ر پێت ده‌ڵێم چه‌ندم خۆشده‌وێیت !!

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca