مانای ئه‌م ناونیشانه ڕه‌نگه بۆخۆی هه‌روا باسێکی ئاسان و
ساده نه‌بێت، بۆ پێناسه‌کردن
و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆر ده‌نوسرێت و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌کرێت بۆ ڕوداوه‌کانی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی عێراق و دیاری نه‌کردنی پێگه‌ی سه‌ره‌کی بۆ
هۆکاری ئه‌م ڕوداوانه له دوا خاڵدا به بنبه‌ست بوون جێگا
ده‌گرێت، نه‌ک چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌یی. به‌ڵام به‌ڕای من
ئه‌گه‌ر بێت و ووردبینانه و دوور له هه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندخوازیه‌ک، تێگه‌یشتنێکی دروست و ڕۆشن نه‌کرێت بۆ
پێکهاته‌و پێگه‌ی دروستبوونی ئه‌م وڵاته، ڕه‌نگه نه‌توانرێت
به‌شێوه‌یه‌کی جه‌ده‌لی و پڕمانا بگه‌ین به ده‌رهاویشته‌ی
ئه‌و ئاڵۆزی و نائارامیه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌خه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه.
ئه‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک بین، ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه له سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخان بۆ نێو کایه
چینایه‌تیه‌کان و ده‌رکه‌وتنی ئاشکراو ڕووبه‌ڕووی پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی له نێو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئاستی
هاتنه مه‌یدانی ململانێکانی نێو چینی سه‌رده‌ست و ژیرده‌ست،
له شه‌ڕیكی بێوچاندا خۆی ئاماده و ته‌یار کردوه‌و، ئاستی
دژایه‌تیه‌کانی نێو ئه‌م په‌یوه‌ندیه دژ به‌یه‌کانه هه‌رده‌م
گؤڕانی ڕێشه‌ی به شوێن خۆیدا جێخستووه. پێداویستیه
سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان و گه‌ڕان به شوێن داهێنانی زیاتری جۆری
ئامرازه‌کان و به پیشه‌سازی کردن و داماڵێنی ئه‌و رابردووه‌ی
که پێویست بوونی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و جیگه‌ی به جۆرێکی
دیکه‌ی سیسته‌م گوزاری ده‌ره‌خسێنیت، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌م
گۆڕانکاریانه‌ی نێو ئه‌م په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌شدا،
گۆڕانی ڕیشه‌ی به‌دوای خۆیدا و وه‌ک ناچاریه‌ک و پێویستیه‌ک
ده‌ره‌خسێنێت. واته ئاستی چونه پێشی کۆمه‌ڵگا له ڕووی
ئابوری و به‌رهه‌م هێنانی ڕاسته‌وخۆوه و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ
وه‌دست خستنی سه‌رمایه‌ی زیاتر ، واله‌په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کات، وێنه‌و فاکته‌ره دژ به‌یه‌که‌کان
به ڕۆشنی به دیار بکه‌ون. کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی و جیهانی
سه‌نعه‌ت گه‌را به نێو ئه‌م هاوکێشه سیاسیه و ململانێیه‌کی
زۆر قورس و ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی له‌ده‌ورانی مێژووی سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاستی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی ئالووده به دینی
کلێساکان، ڕووبه‌ڕوی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه بوونه‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان ده‌ربازبکه‌ن له‌و وابه‌سته بوون و
قه‌تیس بوونه‌ی که ده‌رگای کرانه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خۆیدا
داخستبوو. شۆڕشێک له ڕووی پێشکه‌وتنی ئابووری و داهێنانێک که
زه‌ربه‌ی گورچک بڕی ده‌دا له‌و ڕۆشنبیریه‌ی سه‌رده‌می پاپا و
کڵێسا‌کان و ته‌واوی ئایدۆلۆژیایه‌ک تا ئه‌وکات حاکمی موتڵه‌ق
بوو. هاتنه مه‌یدانی ده‌یان بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفی وه‌ک
(ڤۆڵتیر و مۆنتسیکۆ و ڕۆسۆ)و، سه‌دانی دیکه وه‌ک پێویستی
سه‌رده‌م جێگه‌یان به ڕێنسانسێک دا که مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت
شانازی پێوه‌بکات. ده‌کرێت بپرسین هۆکاری نه‌بوونی ئه‌م
وه‌رچه‌رخانه چی بوو له کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا و، ئه‌و
بنبه‌ست بوونه بۆ هێنده به‌هیزه تا ئێستاش پێوه‌ی
ده‌ناڵێنین؟ بۆئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی دروست له‌سه‌ر پێگه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی عێراق بده‌ین و، ئاستی خۆکوژیه‌کانی دیاری
بکه‌ین، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ورانێکی ڕابردوی نێو
ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ته‌کان و شه‌ڕی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی
ئه‌و ساتانه و جێگه‌و بارودۆخێک تێیدا په‌یدابوون. دیاره
هه‌ر به مردنی ڕابه‌ری ئایدۆلۆژیای دینی ئیسلام (موحه‌مه‌د)
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌وته نێو گێژاوی خۆسه‌پاندی
خه‌لافه‌ته‌کان بۆ میراتیه‌ک بۆیان به‌جێمابوو، کۆمه‌ڵگه‌ی
عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دواکه‌وتوو بووه له ڕووی پێگه‌ی
ئابوری و داهێنانی به‌رهه‌م و پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی
خۆی، بۆیه زیاتر ئاراسته‌ی دیاریکردنی ماناوه‌ی له‌سه‌ر
هێزوتوانای تیره‌کانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی بۆ ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیره دژه‌کانیدا، هه‌رچه‌ند بۆیان کرابێت
له ململانێی به‌رده‌وام و داگیرکردنی یه‌کتردا بوون و
به‌هێزه‌کانیان توانیویانه تیره بچوکه‌کان بتوێنه‌وه‌و له
نێوخۆیاندا وه‌ک هێزێکی یارمه‌تی ده‌ری نێو جه‌نگه‌کانیان
به‌کاریان بهێنن. ئایدۆلۆژیای ئیسلام نه‌ک هه‌رنه‌ی توانی ئه‌م
تیرانه بتوێنێته‌وه‌و له جێگایدا لانی که‌می ئینسانی بوون
دیاری بکات، به‌ڵکو بۆخۆی و له ڕێگای سه‌رکرده‌ی ئایدۆلۆژیای
ئیسلامه‌وه ده‌رگاکانی واڵا کرد بۆ هاتنه ناوی سه‌رۆک
تیره‌کان و دانی زۆرترین جێگاوڕێگا پێیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
بنیات نانی دوو مه‌زهه‌بی شیعه گه‌رای و سونه‌گه‌رای
مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ململانێی سیاسه‌ت مه‌دارانی
سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌کان. عێراق به شێوه‌یه‌کی قورس جێگه‌ی
ئه‌م ململانێیه بووه و ده‌سه‌ڵاتی 80 ساڵه‌ی ڕابردووی
نێودیاری کردنی پێگه‌ی سیاسی به‌ده‌ست سونه مه‌زهه‌ب و
چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به شێوازی جۆراوجۆر ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه له‌و مێژووه‌ی نێوده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه و
مه‌زهه‌ب په‌رستیدا، دیوی ناوه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشی به شێوه چینایه‌تیه دیاره‌که‌ی له‌نێو
په‌یوه‌نیه خێڵه‌کی و تیره‌کاندا جێخستووه. ئه‌وه ڕابڕدووی
وڵاتێکه ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌که‌شی که‌متازۆر له نێو ئه‌م
گێژاوی دواکه‌وتویه‌و وابه‌سته‌بوونه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست بوون به نیشتمان و ئاینه‌وه، تاده‌گات
به سنوری په‌رستنی سه‌رکرده‌و سه‌ره‌ک خێڵ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌م هاوکێشه‌یه له نێو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا و
گواستنه‌وه‌ی بۆ نێوخێزان و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌یی باوک بۆ
ئه‌ندامانی خێزان، بێڕێزی کردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی بێسنوری
ئافه‌رت له نێو ئه‌م دید و ئایدۆلۆژیایه‌دا جێگه و پانتای
خۆی سه‌لماند، به‌ئه‌ندازه‌ی ڕابردووی مێژوویه‌کی وابه‌سته
به نابه‌رابه‌ری و بێحورمه‌تی بوون وێنای له‌رزۆکی خۆی
دووباره ده‌کاته‌وه. زاڵ بوونی پێگه‌ی سه‌رۆک خێڵ و تیره‌کان
له نێوهاوکێشه سیاسیه‌کاندا، هه‌میشه ئاماده بووه و
به‌شێک بووه له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دواکه‌وتوانه و
خۆسه‌پێنه‌ر. ده‌کرێت ئه‌م دیاریکردنانه واته ئاستی لاوازی
دیارنه‌بوونی چینێکی به‌رهه‌م هێنه‌ر و ڕاسته‌وخۆی نێوململانێ
سیاسیه‌کان وای کردبێت ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانیش
ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بووبێت که ده‌ستوره‌کانیشیان بتوانێت
وه‌ڵامێکی دروست بۆ له‌ناوبردنی کێشه سه‌رکیه‌کان بداته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقی به‌و مێژووه‌ی به‌سه‌ری
بردوه و هاوکات به‌مه‌ی ئێستاشیه‌وه، بۆ هه‌نگاونه‌هێشتن
به‌ره‌و جیهانبینیه‌کی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و دانانی
ده‌ستورێک که بتوانێت زه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری بکات و
ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی تائیفی و خێڵه‌کی و قه‌ومیه‌کان ڕه‌ت
بکاته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه خۆی له
دووباره‌کردنه‌وه و قوڵ بوونه‌وه بۆ ناو ڕێگا بنبه‌ست
بووه‌کانی ڕابردوو هاویشتوه و زیاتر کێشه جێکه‌وتوه‌کان
خۆیان له مه‌یدانی سیاسی‌دا دیاری کرووه.
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی وه‌ڵامێکی پێ ده‌درێته‌وه، هه‌ر
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکی و فه‌شه‌له سیاسیه‌که‌ی
له‌جه‌نگی عێراقدا، ته‌نها یه‌ک کاری کرد ئه‌ویش کردنه‌وه‌ی
ده‌رگایه‌ک که چه‌ند سه‌ده‌یه چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه بووه،
ئه‌ویش تۆڵه‌سه‌نده‌وه و شه‌ڕی تێوه‌گلانی سه‌رجه‌م بۆ نێو
دیارده قێزه‌ونه‌کانی ئه‌م دوومه‌زهه‌به. دواکه‌وتووی
کۆمه‌ڵگه و نه‌بوونی به‌رچاوی پێداویستیه‌کان بۆ
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی، وا ده‌کات که فه‌یله‌سوفانی
کۆنه‌پارێزی نێو حوجره‌کانی مه‌رجه‌عه‌کان ببن به‌وه‌ڵام ده‌ری
کۆمه‌ڵگاو فتوا دان و، هه‌وڵی چڕ‌وپڕیان بۆ سه‌پاندنی یه‌کێک
له‌م دوومه‌زهه‌به به‌سه‌ر ئایدیای گشتیدا، لاوازی باڵی چه‌پ
له‌مێژووی خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ی نه‌بردن به ئه‌م
هاوکێشه کۆمه‌ڵایه‌ته و ده‌رک نه‌کردن به‌م نه‌خۆشی
ژێرپه‌نجه‌یه، که ڕه‌گه‌که‌ی زۆرکۆنه‌و، تا نه‌توانرێت
ڕیشه‌کێشی ئه‌م ده‌رده کوشنده‌یه بکرێت، حه‌تمه‌ن ناتوانرێت
بیر له ڕێگاچاره‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه بکرێته‌وه بۆ چوونه ناو
سه‌ره‌تاکانی دیموکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگه و جێخستنی ئازدی
سیاسی و دابین کردنی ژیانێک دوور له کوێره‌وه‌ری و له
برسامردن و سه‌ربڕین.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری تاکی ئه‌م وڵاته به ده‌رگیر
بوون به پایه‌کانی ئیسلامه‌وه و خۆهه‌ڵواسین به جۆری
مه‌زهه‌به‌کان و خێڵ و نه‌ته‌وه په‌رستیه‌وه، سه‌رچاوه‌که‌ی
هه‌ر به‌شانازی کردن به‌له‌قه‌بی خێڵه‌وه و هه‌ڵگرتنی وه‌ک
توانایه‌کانی ئه‌و خێڵه، هه‌ر له‌سه‌رکرده‌کانو تا ده‌گات
به‌زۆرێک له ڕۆشنبیران، تاناونانی منداڵان به ناوی
که‌سایه‌ته‌کانی مێژووی ئیسلام، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگێکی
ته‌واو کۆن و دوور له شارستانی بوونه. لێره‌دا زۆر ده‌گوترێت
له سه‌ر شارستانی بوونی وڵاتێکی وه‌کو عێراق، به‌ڵام پرسیار
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووبه‌ره لانکی شارستانیه‌ت و
جیهانبینیه‌کی مه‌ده‌نیانه بووه، هۆکار چیه تائێستا
نه‌توانراوه په‌ی به‌م ئاماده‌گیه‌یه‌ی شارستانی بوونه ببرێت
و له جێگه‌یدا دڕندانه‌ترین شێوازی ڕق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
جیگای پێگرتوه‌ته‌وه؟ ئایا ده‌کرێت بپرسین شارستانیه‌تی ئه‌م
وڵاته توانیویه‌تی به‌ده‌ر له‌م ئایدۆلۆژیای ئیسلامگه‌رای و
ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و تۆتالیتاره‌کان، جێگه بدات به
کردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی جیدی واقعیانه به‌و ڕابردووه‌ی تا ئێستا
ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات، یان هه‌ماهه‌نگی بۆ نێوڕۆچوونه
خۆکوژیه‌کان په‌ره‌ی پێده‌درێت و رێگاکانی بۆ ده‌خرێته
سه‌رپشت. به‌ڕێز(مه‌ریوان وریاقانع) له بابه‌تی ئه‌م
هه‌فته‌یه‌ی ئاوێنه‌ی ژماره45 دا ئاماژه به (ده‌سه‌ڵات و
نه‌خۆش)ی ده‌دات و هاوکێشه سیاسیه‌کان به‌ئاماده‌گی سه‌رۆک بۆ
نێو ململانێکان دیاری ده‌کات و ده‌ڵێت کاتێک سه‌رۆک نه‌خۆش
ده‌بێت، واتا ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌خۆش ده‌که‌وێت.
ئه‌مه بۆ خۆی واقعیه‌تی ته‌نها له ئاستێکدایه، یانی
نه‌بوونی سه‌ره‌تایترین جێگه و ڕێگه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ
کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و نه‌بوونی بۆشاییه‌ک بۆ مانای
ئازادیه‌ک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبکرێت مێژوویه‌کی پرشنگدار بۆ
خۆی بنوێنێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا تائێستا له‌مێژووی عێراق و
زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌توانینین ده‌سه‌ڵاتێک
ببینینه‌وه توانی بێتی مێژوویه‌ک به‌ده‌ر له وه‌حشیگه‌ریو
جێخستنی دواکه‌وتووی سه‌ده‌کانی جه‌هاله‌ت زیاتر بنیات بنێت؟
کۆمه‌ڵگای عێراقی ئه‌گه‌ر بۆخۆی ته‌یار ببوایه به ئاستی
دیاری کردنی چاره‌نووسی و به دوور له هه‌ڵوێستی سیاسیه‌کان
خۆی جیا بکردایه‌ته‌وه، بیتوانیایه له‌و نه‌خۆشیه‌ی
ئایدۆلۆژیای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوو خۆی ده‌ربازبکردایه،
حه‌تمه‌ن ده‌کرا ئومێدی داهاتویه‌کی جوانی ماناکانی ژیانی
لێبکرایه! به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌م خۆکژیه بێهوده‌ییه و
ڕاپێچ کردنی ده‌یان گه‌نج بۆ ئاماده‌بوون به‌کاری خۆکوژی و
زووتر خۆگه‌یاندن به‌به‌هه‌شت و ده‌ست له‌ملانێ کردنی 70 حۆری،
نیهایه‌تی ده‌به‌نگی و گه‌وجی و که‌بت بوونی سێکسی ئه‌م جۆره
ئینسانانه دیاری ده‌کات، که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م ده‌رده
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جیهاد و فه‌تح کاریه‌کان به دژی
ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهان بینی ئیسلامه‌وه بوون. ئه‌م
راپێچ کردنه‌و ئه‌م خه‌ڵه‌تاندنه زۆر دڕندانه‌یه، ده‌بێت تا
که‌ی درێژه به خۆی بدات و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌کرێت
چۆن بڕوا بهێنن به‌وه‌ی ته‌نها له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌توانرێت
ته‌واوی پیداویستیه‌کان به‌دست بهێنرێت و به‌سوک کردنی
ئافره‌تانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ کاری سێکس کردن و منداڵ
دروست بوون بوونیان هه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی خۆیاندا ڕیشه‌کێشی
بکه‌ن! یان ئه‌م وه‌حشگه‌ریه ئامانجی سه‌ره‌کی و نابووت بوونی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دیاری ده‌کات. ئایا ده‌بێت به‌م ئه‌ندازه‌یه
نائینسانی بوون به‌رگری لێبکرێت و زۆر وه‌حشیانه و به‌ده‌ر
له هه‌رپره‌نستیپێکی ئینسانیانه، تاکه‌کان و خه‌ڵکانێک به‌م
جۆره دابه‌ش بکرێن بۆ نێو کایه‌ی مه‌زهه‌ب و خێڵه‌کان و ئاوا
ڕه‌شه‌کوژیان بکرێت! ده‌کرێت ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌ی جینۆساید
کردنی یه‌کدی نه‌بێت! ئایا
وون بوون له‌ناو ئه‌م بێڕۆحمیه‌دا ده‌کرێت ده‌سه‌ڵات دارانی
ئه‌م دووبه‌ره‌یه بتوانن شانازی به‌م ئه‌جێندایانه‌وه بکه‌ن!
ئایا ده‌کرێت هه‌ڵگرانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه نه‌گه‌ن به‌و
بڕوایه‌ی که ئیتر ئیسلام بوون شه‌رمه‌زاریه! چوونکه ته‌واوی
ڕێگایه‌ک ئومێدی داهاتوویه‌کی تێدا بنیات بنرێت و گشت گیریه‌ک
بۆژیانیێکی دوور له کوشتن و منداڵ بێ‌باوک کردن خۆی جێبخات،
هێشتا له مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیدۆلۆژیا ترسناکه‌دا، ناکرێت
چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌کی ئاوا بین!
بڵێی بڕوا بکه‌ین به‌و ئاماژه‌یه‌ی (جان جاک ڕۆسۆ) کاتیک له
په‌رتوکی(په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا) ده‌ڵێت(کاتێک گه‌لێک وه‌ها
خۆیان ڕادێنن که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تێکی دیکتاتۆردا
بژین، ئه‌وا ئازادی بۆ ئه‌وان کارێکی ئه‌سته‌نگ و دژواره).
من تا ئه‌و وه‌خته بڕوام به‌م ووته‌یه هه‌یه، که بوونی
ناهوشیاری و نه‌توانینی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی رابردوویه‌ک که
پێویستی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به
زیندووی خۆی دوپات ده‌کاته‌وه. ئه‌مه نیشانه‌ی داماوی و
ترساوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌رده‌خات که پێگه‌که‌ی گێڕانه‌وه‌ی
کلتوورێکی سه‌رده‌مانێکی زۆرکۆنه‌و دووره له هه‌ر زانستێک
که هۆشیاری و ژیری مرۆڤ په‌ی پێبردووه. تا مانه‌وه‌ی ئه‌م
ته‌سویره هه‌بێت، ئه‌و ئاماژه‌یه‌ش بوونی خۆی ده‌سه‌پێنێت
به‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که ئاماده‌ی خۆ ده‌رباز بوونیان
نیه له‌و گێژاوی دواکه‌وتوی وکۆنه‌په‌رستیه‌ی خۆی
سه‌پاندووه!
24 11 2006
هۆڵه‌ندا
|