ئه‌گه‌ر
چی (لیندۆن جۆنسن)ی سه‌رۆکی ئه‌مریکای سه‌رده‌می جه‌نگی
(ڤێتنام) پڕوپاگه‌نده‌ی دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای
(شوعیه‌ت)ی کرد به بانگه‌وازی نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و نیشاندانی ئه‌م ئیدۆلۆژیایه‌ش
وه‌ک ترسێکی گه‌وره ده‌چواند له بڵاوبوونه‌وه‌یدا بۆ سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا، به‌ڵام ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه نه‌ی
توانی به‌هانایه‌وه بێت و بوو به هۆی شکستی خۆی و پارتی
(دیمکراته‌کان)، به‌هۆکاری ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه زۆر
نامرۆڤانه‌یه، ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی ئازادی خوازی (ڤێتنام)
ئه‌نجام درا، سه‌رۆک (بۆشیش) پڕوپاگه‌نده‌ی دژی (تیرۆرزمی
ئیسلامی سیاسی) کرد به بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م
چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووه، ئه‌میش، هاوشێوه‌ی دیموکراته‌کانی
سه‌رده‌می جه‌نگی (ڤێتنام) شکستی خوارد. به‌هۆکاری سه‌ره‌کی
نێو ئه‌و جه‌نگه دژه ئینسانیه‌ی به‌رپای کردووه له عێراق و
ئه‌فگانستان و ناوچه‌که‌دا بۆ وه‌لاخستنی نه‌یارانی.
دوور و
نزیکی ئه‌م دوو پارته زلهێزه‌ی ئه‌مریکا، له‌مێژووی خۆیاندا،
هاوشان و پێکه‌وه کارله‌یه‌کراوی نێو منداڵدانێکن و، ئه‌رکێک
و به‌رپرسیارێتیه‌ک که له ئه‌ستۆیاندایه پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هه‌یمه‌نه بوونی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی
سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکایه له جیهاندا. واته کارکردن بۆ
ڕاگرتنی هه‌رچی زیاتری هێزوتوانایه‌کانی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد، ئه‌مه خاڵی هاوبه‌ش و،
چاوگی سه‌ره‌کی نێو ئه‌م دوو پارته‌یه. جۆرێک له بانگه‌شه‌ی
دیموکراسیزم و ئازادی بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، له
سمبولێکی درۆزنانه زیاتر هیچی دیکه نیه. چونکه ته‌واوی
هێزوده‌سه‌لات و سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی ئه‌م دوو
پارته هه‌ڵی ده‌سوڕێنن له لایه‌ن (کۆنگرێسه‌وه)، که
به‌حیساب وه‌ک نوێنه‌ری ره‌سمی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی
جێکه‌وتوه.
شکستی
ئه‌م ده‌وره‌ی کۆماریه‌کان، هۆکاری ڕاسته‌وخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ جێونه‌خشی ستراتیژی ئاڵوگۆڕی پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
و، ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی به شوێنی خۆیدا هێناویه‌تی، ئاڵ‌وگۆڕێک
له ئه‌فگانستان و عێراق، دوای ڕووداوی 11/سێپتێمبه‌ری/2001
بوو به هۆکاری تیاچونی دوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دیکتاتۆر و
وه‌حشیگه‌ری ناوچه‌که، نه‌ک هه‌رنه‌یتوانی ببێت به جێگای
ئومێدی خه‌ڵکی، به‌ڵکو زۆرترین و دڕندانه‌ترین کاره‌ساتی
لێکه‌وته‌وه.
ده‌کرێت
بۆ زیاتر ڕوون کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکی و
سیستمه‌که‌یان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و
ناوچه‌ی که‌نداوی عه‌ره‌بی، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان عێراق و ئێران، لێره‌وه بوو ده‌ورانی
چوونه نێو قه‌یرانێکی مێژژووی ته‌واو کاره‌سات ئامێز، هه‌ر
له‌م ده‌ورانه‌دا بوو به‌هاتنه سه‌رکاری کۆنه‌په‌رسترین
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له ئێران و ترسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م
ئایدۆلۆژیایه بۆ وڵاتانی دیکه‌ی جیهانی ئیسلامی و جیهانێک
به‌م ئایدۆلۆژیایه مه‌ست ده‌بوون. دواکات ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی
حیزبی به‌عس بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌و به‌ڵێنانه‌ی
که له‌سه‌رده‌می شای ئێران‌دا جێبه‌جیی کرد،واته به دانی
شه‌تولعه‌ره‌ب به‌ئێران ته‌نها به هۆکاری یارمه‌تی نه‌دانی
به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌کانی عێراق، ئه‌م هۆکارانه و ده‌یان
هۆکاری دیکه، باشترین به‌ڵگه‌نامه‌بوو به‌ده‌ستی به‌عسه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگێکی خوێناوی به‌رپابکات له به‌رانبه‌ر
ئیسلامی سیاسی ئێران‌دا، که تازه پێی نابووه نێو کورسی
ده‌سه‌ڵاته‌وه. ڕوودانی ئه‌م جه‌نگه ئه‌گه‌ر چی بوو به
مێژوویه‌کی ته‌واو نامرۆڤانه‌و به ملێۆن ئینسانی کرد به
قوربانی ئه‌و پیلانه دڕندانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس،
بۆخۆی هه‌ڵگرساندنی ئه‌و جه‌نگه به‌ده‌ر نه‌بوو له ستراتیژ‌و
پلانیک که ئه‌مریکا و ده‌سه‌ڵاتی پێشووی سۆڤیه‌ت بۆ پاراستنی
برژه‌وه‌ندیه‌کانیان بوون به هاوشه‌ریکی ئه‌و ده‌ورانه.
بوونی جه‌نگیکی ئاوا دڕندانه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م خۆی له
نێو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو قوتبه‌دا دیاری ده‌کرد.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه و شکسته به‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی
به‌عس بوو، دوای جه‌نگ زۆر دڕندانه‌و به شێوه‌یه‌کی جینۆساید
کردن، که‌وته په‌لاماری خه‌لکی زه‌حمه‌ت کێش و بێدیفاعی
کوردستان و ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بوو درێغی نه‌کرد و به
جێی گه‌یاند. هه‌ر له ئه‌نفال کردن و کیمیاباران کردنی
هه‌ڵبجه و زۆر جێگای دیکه‌ی کوردستان، ئه‌م کاره‌ساته
دڕندانه‌یه به پێش چاوی زلهێزی ئه‌مریکی و سۆڤیه‌تیه‌وه‌و،
ته‌واوی جیهانی حاکمه‌وه ڕوویدا و هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک
دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه جێبه‌جێ نه‌کرا، ته‌نانه‌ت
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ئینسانیش بێت. ده‌سه‌ڵاتی به‌عس
به‌هاوکاری حکومه‌تی ئه‌مریکی و پێشکه‌ش کردنی زۆرترین
یارمه‌تی بۆی له‌ده‌ورانی جه‌نگیدا به ڕۆشنی دیاربوو. دواجار
په‌لاماری کوه‌یت و داگیرکردنی بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی دیار به خۆوه بگرێت و به
سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکی توانرا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بخریته
نێو ئه‌و جه‌نگه‌وه، تاوای لێهات به کوشتنی سه‌دان هه‌زار
ئینسان جه‌نگ کۆتایی به‌ده‌وره‌یه‌کی سینارێویه‌که هات،
به‌ڵام کاره‌سات بارتر دوای ده‌رکردنی هێزی سه‌ربازی به‌عس بوو
له کوه‌یت، ئیتر خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق بۆی نه‌ده‌کرا
ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته بکات، تاسه‌رئه‌نجام به
ڕاپه‌ڕینی ساڵی 91 توانرا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له زۆربه‌ی
جێگاکان تێکبشکێنریت و ده‌سه‌ڵاتی وه‌لابخریت، دواتر
به‌هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سیستمی سیاسی ئه‌مریکی، بوار به
سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی درا بۆ دروستکردنی کوشتارگایه‌کی
دیکه و به ئه‌مری خۆیان توانی زۆربه‌ی ناوچه‌ڕزگارکراوه‌کان
بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌مه پیڵانی (جۆرج بۆشی
باوک)بوو، بۆ له نێوبردنی ڕه‌وشی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی
ئازادیخواز، چونکه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکی
ناخوازێت جۆره ژیانێک و لانی که‌می ئینسانی بوونێک بێته
به‌رهه‌م، که خه‌ڵکی خۆیان بتوانن بڕیارده‌ری ژیانی خۆیانبن.
ئه‌وه‌ی جێبه‌جێش کرا له‌سه‌رده‌می (جۆرج بۆشی) کوردا، زیاتر و
زۆر کوێرانه‌تر هات به وێزه‌ی خه‌ڵکی بێدیفاعی عێراقدا و له
جه‌نگی ڕزگار کردندا، به ده‌یان هه‌زار ئینسانی دیکه بوون
به ژێر ساروخه‌کانی ئه‌مریکاوه‌و ، له‌م سێ ساڵه‌ی ڕابردوشدا،
به ووته‌ی خۆیان و کاره‌ساته به‌رده‌وامه‌کانی عێراق، بوون
به به شێکی به‌رچاووی سیاسه‌تی ئه‌مریکی به‌سه‌رکردایه‌تی
کۆماریه‌کان. زیندوو کردنه‌وه‌ی ده‌یان حیزبی کۆنه‌په‌رست و
زیاد بوونی مهدی ئیسلامی سیاسی له ناوچکه و عێراقدا، دروست
کردنی ده‌یان باندی مافیایی و ئینساکوژ، تێکشکاندنی ته‌واوی
ژێرخانی ئابووری، جێخستنی هه‌زاران قه‌یره و ئافره‌تی بێپیاو،
زیندو کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی مه‌زهه‌بی و تائیفی و
قه‌ومی، ده‌کرێت وه‌ک به‌رهه‌می سه‌ره‌کی نێو ئه‌م ستراتیژه‌ی
ئه‌مریکا بخه‌مڵێنرێت و هه‌ڵیبسه‌نگێنین. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له
عێراقدا ده‌بینرێت، ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری خۆی داناوه له شکستی
کۆماریه‌کان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌مریکی و دایکانی
کوڕکوژراو، خۆپیشاندانه نێو ده‌وڵتیه‌کانی دژی شه‌ڕ، ئه‌مانه
و ده‌یان قه‌یرانی دیکه هۆکارن له سه‌رکه‌وتن یان دۆڕانی
یه‌کێک له‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه، له نێو هه‌ڵبژاردنه‌کانی
(ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیران) که هه‌ردووساڵ جارێک
ده‌کریت. یان هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.
ده‌ورانی جه‌نگی ئه‌مریکا دژ به ڤێتنام دیموکراته‌کان له نێو
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بوون، ئه‌و کات (ماکنمارا) وه‌زیری به‌رگری
بوو، پێش ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌و
جه‌نگه نابووت ترین ده‌رسی دا به ده‌سه‌ڵاتی دیموکراته‌کان،
دواجار و ساڵی 1967 (ماکنمارا) ده‌ستی له‌کار پێکێشرایه‌وه،
ئه‌مه‌ش نه‌ی توانی (لیندۆن جۆنسن) ڕزگار بکات له کۆی ئه‌و
تاوانانه‌ی ئه‌نجام درا له‌و جه‌نگه‌دا، بۆیه ئه‌میش
نه‌یتوانی بۆ ده‌وره‌یه‌کی دیکه خۆی کاندید بکاته‌وه‌و
جێگاکه‌ی بۆ (ڕیتشارد نیکسۆنی) کۆماری به‌جێهێشت له ساڵی
1968دا. ده‌ورانی (بۆشی کوڕیش) و ده‌رکردنی (دۆناڵد ڕامسفێلد)ی
وه‌زیری به‌رگریه‌که‌ی و دانی تاوانه‌کانی نێو زیندانیه‌کان و
ئه‌وکوشتارگایه‌ی که مه‌وجوده به ئه‌ستۆی ئه‌م، نه‌یتوانی
جۆرج بۆشی کوڕ ڕزگار بکات، سه‌رکه‌وتن بۆ دیموکراته‌کان بوو،
له هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێسدا. به‌ڵام ئایا ده‌کرێت ئه‌م
تاوانبارانه هه‌روا به ئاسانی وه‌ده‌ر بکه‌ون و هیچ
لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له به‌رانبه‌ردا نه‌کرێت! ئایا
ده‌سه‌ڵاتی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه
ئه‌مانه وه‌ک تاوانباری جه‌نگ بداته دادگا؟ یان ئه‌وه‌تا
ته‌واوی ئایدیایه‌ک بۆ به‌رگری کردن له مافی مرۆڤ هه‌یه
هه‌مووی له درۆی گه‌وره و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی
سه‌رمایه‌داری به‌ولاوه شتێکی دیکه نیه.
شکستی
ستراتیژی ئه‌مریکی له عێراق و ئه‌فگانساندایه وا له
(ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) ده‌کات زۆر به‌جددیه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌کانی
خۆی بکات و مکوڕبێت له‌سه‌ر پیتاندنی چه‌کی ناوه‌کی و، ده‌ست
تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی له عێراقدا، به‌شێکی دیکه‌ی هه‌مان
هه‌ڵسه‌نگاندنه که ڕژێمی ئیسلامی سیاسی ئێران بۆ
چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی عیراق له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دێت
ئاوا چاونه‌ترسانه هه‌نگاو بۆ پلانی خۆی ده‌نێت. ده‌ست
تێوه‌ردانی سوریا له لوبنان و یارمه‌تی دانی حیزبوڵڵا‌و حه‌ماس
له فه‌له‌ستین، داواکردنی نیوه نهێنی و ئاشکرای بۆ
ده‌سه‌ڵاتی ڕابردووی که له لوبناندا هه‌یبوو، به‌شێکی دیکه‌ی
هه‌مان شکستی سیاسه‌تی بۆش و کوولی ستراتیژی سیاسی ئه‌مریکایه
له ناوچه‌که. چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین_ئیسرائیل
مانه‌وه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌م دوو حکومه‌ته و
ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌ڵگیرسه‌رانی دنیای شه‌ڕ، هه‌مان هۆکاری
ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه نێونه‌ته‌وه‌یه‌ی ئه‌مریکا دیاری ده‌کات،
که به‌غه‌یری شه‌ڕ ناتوانێت، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی که بنیات بنێت.
هێزوده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆره‌کان له مێژوودا ته‌نها به ڕێگای
شه‌ڕو کاولکاری توانیویانه بره‌و به ته‌مه‌نی خۆیان بده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و دڕندایه‌تی ئه‌م زلهێزه به‌بێ قه‌یران
و شه‌ڕ و گه‌نده‌ڵی ئیداری سیاسی ناتوانێت خۆی بسه‌پێنێت
به‌سه‌ر جیهاندا، خۆسه‌پاندنێکی ئاوا به غه‌یری جێخستنی
مێژوویه‌کی ته‌واو شه‌رمه‌زاری، ناتوانێت جێگه‌یه‌کی دی به‌خۆی
بدات. ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه له‌م نێوه‌دا، نه‌که‌وتنه‌ناو بازنه‌ی
دیموکراته‌کانه و خۆ خۆشحاڵ بوون به‌سه‌رکه‌وتنیان، هه‌مان
بێئومێدی دووباره ده‌کرێته‌وه به ژیانێک هه‌موو بتوانرێت
وه‌ک ئینسان بژێت و کۆتایی بهێنریت به‌و قه‌یرانه مه‌زنه‌ی
سه‌رجه‌م ژیانی جیهانی گرتۆته‌وه. چونکه هه‌مان سیاسه‌ت و
ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندخوازی نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌ڕێوه
ده‌به‌ن.پێم وایه ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان له ده‌وره‌ی
ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا، جه‌نگێکی دیکه به‌رپانه‌که‌ن
له‌گه‌ڵ وڵاتێکی دیکه‌دا، نابن به‌هۆکاری ئه‌وه‌ش یارمه‌تی
ده‌ربن بۆ هێنانی جهانێکی ئازاد و مافی مرۆڤ تێیدا پارێزراو
بێت. مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووپارته سه‌ره‌کیه،
ڕاگه‌یه‌نه‌ری ته‌واوی پره‌نسیپه‌کانی سیسته‌می تۆتالیتاری و
دیکتاتۆریه‌تی ته‌واو نیشان ده‌دات، به حوکمی ئه‌وه‌ی تا
ئێستاش نه‌توانراوه به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی دیار بتوانێت بێته
نێو مه‌یدانی سیاسیه‌وه. ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک هۆکار و
ده‌رئه‌نجامی پێشینه‌ی هه‌یه: له‌وانه قۆرخ کردنی ته‌واوی
ده‌سه‌ڵات له ڕێگای سه‌رکوت کردن و نه‌بوونی ئازادیه‌کی
به‌رچاو له نێو خودی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکیدا. یان بێتوانایی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نیشان ده‌دات تائێستا نه‌ی توانیوه ڕووی
چینایه‌تی خۆی جیابکاته‌وه له چینی سه‌رده‌ستی حاکم و، گێل
کردنی چینێک به ئایدیایی نه‌ته‌وه په‌رستی و مانه‌وه‌یان له‌م
بازنه‌یه‌دا. ده‌نا ده‌کرا لانی که‌م وه‌ک وڵاتانی ئه‌وروپا
ده‌یان جۆری ئه‌حزابی سیاسی هه‌بوایه‌و، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
بوونیان زیندووبایه. لانی که‌م ئه‌وروپا، ده‌یان جۆری ئایدیا
و ئه‌حزابی جۆری بۆرژوازی و چه‌پی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ورده
بۆرژوازی به خۆیه‌وه دیوه و کارکردیان دیار بووه به سه‌ر
ژیانی کۆمه‌ڵگه‌وه. هه‌رئێستا زۆرێک له وڵاتانی ئه‌وروپا
مه‌دێکی ناڕه‌زایه‌تی به‌م ژیانه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌یه و
ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بڕیارده‌ر ده‌بێت، که کام
حیزب و کێ به‌رنامه‌ی با‌شتری پێیه بۆ داهاتوو، ده‌توانێت
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. ڕه‌نگه خاڵێکی دیکه‌ی لاوازی
کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی ئه‌وه‌بێت، وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ر و
مرۆڤایه‌تی سه‌یری خۆیان بکه‌ن و ڕۆچوبێتنه نێو ئه‌و عه‌قڵ و
به‌رژه‌وه‌ند خوازیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رده‌ست بڕیاری به
سه‌ردا ده‌دات.
ئه‌وه‌ی
مێژووی کۆماریه‌کان به‌جێی ده‌هێڵن بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و
ناوچه‌که، درێژه‌دانه به شه‌ڕێکی نادیاری بێ‌کۆتایی نێو
ئه‌حزابی ئه‌مڕۆی عێراق له پێناو کورسی ده‌سه‌ڵاتو، نه‌بوونی
ئاستی هۆشیاریه‌کی سیاسی چینایه‌تی، ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به
ناچاری ده‌خاته نێو شه‌ڕێکی ناوخۆیی تائیفی و مه‌زهه‌بیه‌وه،
ره‌نگه زۆر کاره‌سات ئامێزتر بێت له‌وه‌ی تائێستا بینراوه.
ئه‌مانه خه‌یاڵ نین، به‌ڵکو واقعی ڕۆژانه و ده‌ورانه‌که
ئه‌م سونه‌ته ده‌چه‌سپێنێت. ئه‌و سینارێو بێچاره‌سه‌ره‌ی
پرۆژه‌ی ئه‌مریکی بۆ ناوچه‌که له‌مه زیاتر ناتوانێت هه‌نگاو
بنێت بۆ هیچ وڵاتێکی تر، چونکه به تێوه گلانی
شه‌ڕوکوشتارگایه‌کی دیکه، له هه‌رچ وڵاتێکی تری ناوچه‌که،
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ باڵی ئیسلامی سیاسی
ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌م وڵاتانه‌ی که‌نداو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
هه‌رئێستا له سۆمال ئه‌م مهدی ئیسلامی سیاسیه درێژه به
ملهوڕی خۆی ده‌دات.بۆ کۆتایی هێنان به ته‌واوی ئه‌م
جیهانبینیه کۆنه‌په‌رستیه و هۆکاری پێشه‌وه چوونی ئه‌م
مه‌ده له سیاسه‌تی وه‌حشیانه‌ی ئه‌مریکیه‌وه سه‌رچاوه‌ی
وه‌رگرتووه، دروست بوونی ڕق و بێزاری نێوشه‌قامی عه‌ره‌بی
وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی تا ئێستایه و، ئالوده
بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی به دینی ئیسلامه‌وه و پاراستنی
وه‌ک سمبولێکی مانه‌وه‌ی ژیانی و دواڕۆژی، به‌شێکی دیکه‌ی
ئه‌م کاولکاریه‌یه. بۆ هێنانی جیهانبینیه‌کی ئازاد و دوور له
که‌لتووری باوی دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌لات، پێوستی گۆڕانێک و
شۆڕشێکی مه‌ده‌نی ته‌نها چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باڵی
ئازادیخواز و دوور له ته‌وه‌قوعی نه‌ته‌وه‌په‌رستی بتوانێت
ببێته ڕێکخه‌ر و زیند و کردنه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری
بۆ نێو ئه‌م گۆڕانکاریه، ده‌نا به بێ بوونی ئه‌م شۆڕشه،
ده‌کرێت له‌نێو قۆزاخه‌ی دواکه‌وتووی و ملکه‌چ بوون بۆ
هێزوده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کانمان ئاماده‌ی نیشان بده‌ین، یان
ئه‌وه‌تا چاوه‌ڕێی گۆڕانه ده‌ره‌کیه‌کان بین تا بزانین چ
جۆره ژیانێک چاره‌نووسمان دیاری ده‌کات!!
-------------------------------------------
تێبینی/
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له چه‌ند نووسینێکی
ڕۆژنامه‌ی(شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)بینیوه. وه‌ک سه‌رده‌می جه‌نگی
ڤێتنام له ڕووه
مێژووییه‌که‌یه‌وه.
16/11/2006
هۆڵه‌ندا
|