بڵێی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی گوێبیستنی بڕیاری له سێداره‌دانت
به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، نه‌توانێت ته‌واوی ئه‌و دیمه‌ن و
چرکه‌ساتانه وه‌بیر جه‌للادانێکی وه‌ک سه‌دام و
داروده‌سته‌که‌ی بهێنێته‌وه، کاتێک بڕیاری له سێداره‌دانیان
ده‌رهه‌ق به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و بێدیفاعی
ژێرده‌سته‌ی خۆیان ده‌رده‌کردو ڕه‌وانه‌ی نێو ژووره
تاریکه‌کانیان ده‌کردن و په‌تی سێداره‌یان بۆ هه‌ڵده‌واسین.
ئایا ئه‌م دڕندانه‌ی بۆ زیاتر له 35 ساڵ حوکمڕانی خۆیان
سه‌پاند و کۆمه‌ڵگایان له‌نێوبرد به هه‌موو مانایه‌کی
ئینسانی، له‌مڕۆدا و له‌کۆتایی بڕیاری دواچاره‌نووسیان چۆن
ده‌توانن به‌رگری له مێژوویه‌ک بکه‌ن ، سه‌رانسه‌ر دڕندایه‌تی
تێیدا ته‌راتێنی ده‌کرد. هه‌رچۆنێک بێت گێڕانه‌وه و باسکردنی
ئه‌و ده‌ورانه‌ی ئه‌و ڕژێمه فاشستیه ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کردبوو
به جه‌هه‌نمێک و به‌هه‌شتێکی پان و به‌رینیشی بۆ
خۆیوجه‌للاده‌کانی چوارده‌وری بنیات نابوو، له سه‌روه‌ت و
سامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، پێویستی ئه‌م نووسینه نییه.
هێنده‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی
گرنگه بۆ ئه‌و په‌نابردنه‌ی جه‌للادێکی وه‌ک (سه‌دام و
به‌رزان و عه‌واد به‌ندر) بۆ ووشه‌ی ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ر.
ئه‌مڕۆ
5/11/2006 پاش ئه‌وساته‌ی دادوه‌ر بڕیاری له سێداره‌دان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌م جه‌للادانه، ڕاسته‌وخۆ تاوانباران به
ووتنه‌وه‌ی (ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ر) و (ئه‌م دادگاییه
ناعه‌داله‌تیه و ده‌ستی ده‌ره‌کی تێیدا زاڵه) به‌رگرییان له
خۆیان ده‌کرد. من ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌روونیه
ڕوون بکه‌مه‌وه کاتێک ئه‌م دیکتاتۆر و خۆسه‌پێنه‌رانه چۆن
هاوار بۆ خودا ده‌به‌ن. باشه ئه‌بێت خودا له کوێدا بێت و
خودا چی بێت؟ ئه‌گه‌ر خودایه‌ک هه‌بێت و ئاگاداری ته‌واوی
هه‌ڵسوکه‌وتی سروشت و زینده‌وه‌ر و مرۆڤه‌کانی بێت، ئه‌ی
ئه‌وساته‌وه‌ختانه‌ی که ده‌یان هه‌زار ئینسانی بێ‌دیفاع
قه‌تڵوعام ده‌کران له‌لایه‌ن ئه‌م دڕندانه‌وه ئه‌و له‌کوێ
بوو! بۆهیچ به‌فریاکه‌وتنێک و ئاماده‌یی ڕزگارکردنی ئه‌م
به‌ندانه‌ی نه‌بوو له‌ژێر چه‌پۆکی خوێناوی مێژوویه‌کدا.
بۆنابێت پرسیاری ئه‌وه‌بکه‌ین( خودا) کێیه؟ ئایا ساته‌وه‌ختی
زه‌لیل بوون و لاوازی بۆ به‌رگریکردنی له خۆ ئه‌م خودایه
ده‌توانێت فریادڕه‌س بێت له نێوان حاکم و مه‌حکومدا؟ یان
ئه‌مه ته‌نها ترس و چرکه‌ی کۆتایی به زیندوومانه‌وه‌یه!
کاتێک تاوانبار یان بێ‌تاوان دێت په‌نا بۆ نه‌بوویه‌ک ده‌بات
که خۆی خوڵقێنه‌ریه‌تی، مانای بێهوده‌یی و نه‌بوونی
ڕه‌واییه‌ک ده‌رده‌که‌وێت مرۆڤ ناچار په‌نا بۆ هێزێکی
نادیارده‌بات.
سه‌دام
و هاوه‌ڵانی و په‌نابردنیان بۆ خودای نه‌بوو، پێم وانیه
له‌بڕوابوونیانه‌وه بێت، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خوازن سه‌رنج
ڕاکێشانی لایه‌نگرانیان و جیهانی ئیسلامی بۆ لای خۆیان
ڕابکێشن، به‌ڵکوبتوانن کارێکیان بۆ بکه‌ن، چونکه چیتر بڕوایان
به‌وه نه‌ماوه که زلهێزی دۆستی کۆنیان بتوانێت فریایان
بکه‌وێت.
ڕژێمه
چه‌وسێنه‌ر و دیکتاتۆره‌کان، دیاره له کۆمه‌ڵگه دوور له
شارستانیه‌ت و دواکه‌وتوه‌کاندا بره‌ویان هه‌یه‌و خودا و
دینه‌کانیش هه‌ر له‌م که‌نارانه‌دا دێنه بوون و زیندوو
ده‌کرێنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌واو دژی کۆی
مرۆڤه‌چه‌وساوه‌کان، هه‌رده‌م و هه‌میشه ده‌ستیان به
دینه‌کانه‌وه توند گرتوه و له نێو هۆشمه‌ندی و خه‌ون و
خه‌یاڵی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یچێنن، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانی هاتنه
مه‌یدانی
دینه‌کان بۆ نێو کایه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌کاربوونیان
له‌نیو ده‌سه‌لاتی حاکمدا، ده‌رئه‌نجامی ئاستی دواکه‌وتویی و
له ڕاده‌به‌ده‌ری بێمافی بووبێت بۆ ژێرده‌سته‌کان. مانه‌وه‌ی
ئه‌م دینانه‌ی ئینسان داهێنه‌ریه‌تی، نیشاندانی خودا وه‌ک
دادوه‌رترین و به‌ئاگا له هه‌موو ڕووداو گۆڕانه‌کان، وه‌ڵامی
بنبه‌ست کردن و نه‌گه‌ڕانی ئینسان ده‌رده‌خات به شوێن پرسیاری
زیاتری ماهیه‌تی بوون. له‌و وڵاتانه‌ی دیکتاتۆره‌کان تێیدا
حاکمن، به‌تایبه‌تی وڵاتانێک ئایدۆلۆژیای ئیسلام به بنه‌ڕه‌تی
تێیدا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته، پرسیارکردن بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و
کایانه‌ی به حه‌رام و گوناحی گه‌وره و نابێت ده‌ستی
لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ببرێت، بۆخۆی وه‌ڵامی دروست نیشان ده‌دات به
جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که نیه. ئێستا له وڵاتانی پێشکه‌وتوی
دنیا و به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئیتر ترسی هێزی سه‌روسروشت
نابێته بڕیارده‌ر به سه‌رژیانیانه‌وه هێنده‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حاکم خۆی خودا و به‌رهه‌م هێنی خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیانه،
جێگه‌ی بۆ خودای نێو ئاسمانه‌کان نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
کاتێک
دیکتاتۆر سه‌دام و عه‌وادبه‌ندر و به‌رزان تکریتی، ئه‌م هاواری
ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ره ده‌که‌ن هه‌مان تێکستی ئه‌و
ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ره‌ی گروپه تیرۆرست و ئیسلامیه‌کانه کاتێک
که‌سانی بێ‌تاوان ده‌گرن و شمشێری مل په‌ڕاندن له گه‌ردنیان
ده‌سوون، ده‌بێت بڵێین ئه‌م دینه‌و ئه‌م خودایه چ په‌یامێکیان
بۆ مرۆڤایه‌تی پێیه؟ ئایا ته‌نها په‌یامیان هێشتنه‌وه‌ی
ئایدیالیزمی کۆنه‌په‌رستی و کوشتن و له‌ناوبردنی
ئینسانه‌کانه؟ پێم وایه هه‌رئه‌مه په‌یامی ده‌ستی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌یانه چ له کاتی زه‌لیل بوونیاندا یان
به‌تواناییاندا. له‌م کایه‌یه باشتر ناتوانن ئاڵای
ئینساندۆستی خۆیان هه‌ڵبده‌ن. ژێرده‌سته‌یی ژنان و بێمافی
پێکردنیان، سوتاندن و له هێزی پیاوده‌رنه‌چوون، هه‌موو
ئه‌مانه‌و زۆرزیاتریش له سرووشی دینه‌که‌یانه‌وه بۆیان
ماوه‌ته‌وه.
که‌واته فه‌لسه‌فه‌ی په‌نابردن بۆ خودا و هێشتنه‌وه‌ی به‌سه‌ر
دیدو ئاگایی کۆمه‌ڵگه‌وه، په‌یوه‌ندی به کۆی ده‌سه‌ڵاتی
نامرۆڤانه‌و ناداپه‌روه‌ری ڕژێمه دیکتاتۆر و
سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م سیسته‌مانه
تیاچوون و له جێگایان سیستمێکی یه‌کسان بۆ ژیانی کۆمه‌ڵگه
بنیات نرا، ئه‌وکات مێژووی خودا و خوداکانی ناداپه‌روه‌ریش بۆ
هه‌میشه له‌نێو ده‌چن. به‌بێ ئاڵوگۆڕێکی ڕێشه‌یی له نێو
که‌لتووری حازردا ناکرێت بڵێین مێژووی دینه‌کان به کۆتایی
ده‌گات. ئه‌م ڕێشه‌کێشکردنه‌ش ته‌نها له ڕێگای شۆڕشێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زنه‌وه دێت که له ته‌واووی ده‌رگا
داخراوه‌کان بدات و پرسیار گه‌لێک تائێستا به‌نهێنی و
موقه‌ده‌س هێڵراونه‌ته‌وه، ده‌بێ بکرێنه‌وه و ڕاستی دروستی
بوونیان و پێویستیان بدرێته بر ڕه‌خنه‌ی دیاله‌کتیکیه‌وه.
دامه‌زراندنی په‌تی سێداره له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، نیشانه‌ی
به جه‌للاد بوونی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گه‌یه‌نێت.
په‌تی سێداره هه‌رده‌م ده‌ربڕی تووڕه‌ییه‌کی دڕندانه‌و
نه‌خۆشانه‌یه، کاتێک ده‌سه‌ڵاتی جه‌للادان له‌به‌رانبه‌ر
که‌سایه‌تی و هێز و گروپه ناڕازیه‌کان به‌و ژیانه په‌نایان
بۆ ئه‌م داهێنانه ته‌واو نامرۆڤانه‌یه بردووه دژ به
نه‌یاره‌کانیان. دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌لتوور و
ڕێوڕه‌سمه دژه مرۆڤانه‌یه، هه‌ماهه‌نگی خۆی دیاری ده‌کات بۆ
مانه‌وه‌ی هه‌مان گۆشه‌نیگای سوونه‌تی جه‌للادان. ڕووخانی
ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق و ئێران و زۆربه‌ی
وڵاتانێک تائێستا به‌های ئینسانی بوون تێیدا لاوازه و
دڕنده‌ترین و هارترین که‌لتووری کوشتن و له‌سێداره‌دان تێیدا
جێگه‌ی که‌لتووری ژیانێکی مه‌ده‌نی و دوور له ترس و تۆقاندنی
گرتۆته‌وه،ناهاوسه‌نگی ژیانێک پێناسه ده‌کات له
دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات بێته مه‌یدان
هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێی ده‌کات. ئه‌گه‌ر قه‌راربوایه
حکومه‌تی نوێی عێراق به شوێن که‌لتوورێکی جیاوازتر ببوایه
له وه‌ی دوێنێ، ده‌بوا لانی که‌م یاسای له سێداره‌دان
لاببرایه و دابین کردنی ژیانێکی شایسته بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی
که هیچ خۆشییه‌کی نه‌دیوه له مێژووی دوور و نزیکیدا،
باشترین وه‌ڵام ده‌بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕابردووی حیزبی به‌عسی
دیکتاتۆر. به‌ڵام به‌داخه‌وه، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و
زیندوکردنه‌وه‌ی دواکه‌وتوترین ئایدیای مه‌زهه‌بی و خێله‌کی،
نابووت ترین پێناسه به‌م حکومه‌ته نوێیه ده‌به‌خشێت.
بڕیاری
له سێداره‌دان، به‌ڕای من ده‌رهه‌ق به‌م دڕندانه به‌س نیه،
چونکه هه‌روا ده‌ڕۆن و کۆتایی به ته‌مه‌نیان دێت. ده‌بوا له
سێداره نه‌درانایه‌و باشترین جێگا بۆ زیندانی کردنێکی
هه‌میشه‌ییان یه‌کێک له‌و زیندانیانه ببوایه که هه‌زاران
بێ‌تاوانیان تێیدا له نێوبرد. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێدا بتوانن
میژووی ڕسوابوون و نامرۆڤانه‌ی خۆیان بنووسنه‌وه!
ئه‌مڕۆ
واته شه‌وی 5/11/06 له که‌ناڵی (ئه‌ل عه‌ربییه) دیاره من
له دره‌نگ وه‌ختدا فریایی که‌وتم، با‌سی تاوانه‌کانی ڕژێمی
به‌عسی ده‌کرد له‌سه‌رده‌می خۆیدا، له‌ویدا (دکتۆر حسه‌ین ئه‌ل
شه‌هرستانی) (زانا له زانستی نه‌وه‌وی) دیاربووه ئاماده‌ی
نه‌بوه کار بۆ ڕژێم بکات بڕیاری زیندانی کردنی دراوه،
ئه‌وه‌ی بۆ من مه‌به‌ست بوو، ئه‌م به‌ڕێزه با‌سی گه‌نجێکی 25
ساڵه‌ی کرد که ئه‌وکات بڕیاری له سێداره‌درانی بۆ ده‌رچوو
بوو، ئه‌م گه‌نجه به زیندانیه‌کان ( ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم له
وه‌رگێرانه‌که‌یدا) ده‌ڵیت( ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکتان لێره
ڕزگاری بوو، تکاتان لێده‌که‌م ئاگاداریان بکه‌نه‌وه که من
نامه‌وێت که‌س تۆڵه‌م بکاته‌وه، چه‌نکه پێویسته ئێمه
ئه‌مانه بناسین، ئێمه وایان لێناکه‌ین که ئه‌وان واله
ئێمه‌ده‌که‌ن، چونکه ته‌نها ئه‌مه‌یه که ئێمه له‌وان جیا
ده‌کاته‌وه.)
پێم
وایه دوا وته‌ی ئه‌م به‌ند کراوه تێگه‌یشتنێکی فه‌لسه‌فی
قوڵی تێدایه، چونکه ئه‌م که‌سایه‌تیه ده‌رک به‌و
وه‌حشیگه‌ریه‌ی په‌تی سێداره ده‌کات، بۆیه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر
ڕۆژێک ئه‌م جه‌للادانه ڕوخان و نه‌مان باکه‌لتووره‌که‌یان
دووباره نه‌کرێته‌وه و هه‌ر پێشکه‌ش به خۆیان و دنیا
چه‌په‌ڵه‌که‌یان بێت. چونکی دوباره کردنه‌وه‌ی
که‌لتووره‌که‌یان مانای تیانه‌چوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ده‌گه‌یه‌نێت.
06/11/2006
هۆڵه‌ندا
|