ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی
ڕاڤه‌بکه‌ین ، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و بونیاده دوو
به‌شی سه‌ره‌کی له‌خۆده‌گرێت شێوه‌و ناوه‌ڕۆک، شێوه‌وی بونیاد
دیوی ده‌ره‌وه‌ی واقیع پێکدێنێت، واقیعێک که مرۆڤه‌کان
به‌ئه‌سته‌م لێی تێده‌گه‌ن، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کۆی
دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سیته‌می ئابووری و سیاسی و
کولتووری و ئایینی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه.
هه‌رچی
ناوه‌رۆکی بونیاده کۆی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ده‌گرێته‌وه، ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزانه‌ش له‌سایه‌ی
تاکه‌که‌سه‌کانی تۆێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆیان دووباره
ده‌که‌نه‌وه‌و شێوه‌یه‌ک له‌به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌رچی ڕوانینی ئه‌نترۆپۆلۆژی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه ته‌قلیدییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام
ئه‌وه به‌مانای دابڕانی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه له‌بواری
سیاسی و ئایینی و ئابووری نێو کۆمه‌ڵگا.
حه‌قیقه‌تی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تێبگه‌ین ده‌بێ
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌کی، بۆ نموونه
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کان بگه‌ین، ئه‌و
ره‌فتارانه‌ی چاوه‌ڕوانکراون به‌هه‌مان شێوه کاردانه‌وه‌ی
به‌رانبه‌ریش زانراوو چاوه‌ڕوانکراون، ئه‌وه ده‌بێ بۆ بونیادی
سیسته‌مه‌کان چۆنیه‌تی دڕاشتنی پێکهاته‌یان بگه‌ڕێینه‌وه،
هه‌روه‌ها شاره‌زایی په‌یداکردن له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه
که له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌کانی دیکه‌ی، نێو بونیادی
کۆمه‌ڵگادا.
ئێمه‌ی
ئافره‌ت له‌سه‌رده‌مانێکی دووره‌وه وا فێرکراوین سه‌باره‌ت
به‌لێکدانه‌وه‌ی گه‌ڵێک شت دواجار ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و خۆمان
تاوانبار ده‌که‌ین.
باسی
کردوون سه‌باره‌ت به‌گۆشه‌گیری کچان له‌به‌ر داب و نه‌ریت و
ئایین نزیکنه‌بوونه‌وه‌یان له‌کوڕان ،لاریم لێیان نییه به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێکی تره‌وه ده‌گرێته‌وه ، چونکه
هاوڕێته‌تی چ له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زداو چ له‌نێوان دوو
ڕه‌گه‌زی جیاوازدا ، له‌پێش هه‌موو شتێکدا له‌سه‌ر باوه‌ڕی
دوولایه‌نه ده‌به‌سترێ.
هه‌روه‌ک چۆن له‌گه‌ر دووندا هیچ هه‌بوون و دیارده‌یه‌ک تاک
لایه‌نه پێشناکه‌وێ په‌یوه‌ندیه مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش
به‌هامان شێوه‌ن.
ئێمه‌ش
نه‌وه‌ی زانست و سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیاو دیموکراسیمان
پێده‌وترێ و گرنگه له‌م روانگه زانستیانه‌وه دیا ده‌کان
هه‌مه‌لایه‌نه ببینین.
له‌به‌ر
داب و نه‌ریت و ئایین ده‌یانژمێرێ لاریم لێیان نییه به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێکی تره‌وه، چونکه ئێمه ته‌نها
کچانێکمان نییه که به‌و ترسه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه به‌ڵکو
کچانێکیشمان هه‌یه که بۆ شکاندنی ئه‌و ترسه هه‌نگاویان
ناوه. له‌ئه‌نجامدا چیان ده‌ستکه‌وتووه؟ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر
له‌هاوڕێیه‌تی و ته‌ماشاکردنێکی مرۆییانه زیاتر ئه‌مه‌ی زۆر
جیاوازتر لێکداوه‌ته‌وه. کاتێک سنووری هاوڕێته‌تی له‌گه‌ڵدا
به‌رفراوان کراوه وای لێکداوه‌ته‌وه ئه‌مه ئیعجابه یان
خزاندوێتی بۆ خه‌یاڵی په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌ت که
ئه‌نجامه‌که‌ی هاوسه‌ریه‌و به‌دیوێکی تردا مامه‌ڵه‌ی کچه‌که‌ی
کردووه.
به‌ڕای
ئێمه چه‌مکی ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ڕه‌چه‌ڵه‌کگه‌ری هۆکاری سه‌ره‌کی
ئه‌و دابه‌شکردنه‌ن، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین
له‌کۆمه‌ڵگا پیاوسالاره‌کاندا کاری قورس و زۆر ده‌که‌وێته
سه‌رشانی ئافره‌ت .
ره‌گه‌زی نێر سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت زایه‌ندکردن نابه‌زێنێ پێی
وایه هاوڕێ کچه‌که‌شی هه‌ر به‌و مه‌به‌سته دێته پێشێ.
ئه‌مه‌یه که پێی ده‌وترێ بیانیی بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز
به‌یه‌کدی. تا هۆکاره‌کانی ئه‌م بیانی بوونانه له‌بن نه‌هێنین
و هه‌ڵدێری نێوان ئه‌م دوجیهانه جیاوازه هه‌ڵنه‌گرین
له‌هاوڕێیه‌تیش بگه‌ڕێین نایدۆزینه‌وه.
بێگومان
ئه‌مه به‌دابڕینی په‌یوه‌ندی به‌دینایه‌ت، به‌ڵکو
به‌به‌هێزکردنی که‌سایه‌تی ئافره‌ت و گۆڕانی زیهنیه‌تی
ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌بێ. که دوشڵێم به‌هێزی که‌سایه‌تی
ئافره‌ت ئه‌وه‌یه که‌ئێمه نه‌ترسین به‌ڵام ره‌گه‌زی
به‌رامبه‌ریش بناسین.
سوێد
2006 |