ژماره‌ی عاره‌ب زمان پتر له دووسه‌د ملیون که‌س ئه‌بێ،و
دابه‌ش بوون به‌سه‌ر لانی که‌م بیست ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سنوری
سیاسی دیاری کراو، و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ ،و سوپا،و ئاڵا،و
سروودی نیشتيمانی جياواز، و هه‌ر گه‌له‌ش له‌هجه‌یه‌کی ته‌واو
جیاوازی له‌وی تریان هه‌یه،که له‌ژیانی ڕۆژانه‌یانا به‌کاری
دێنێ ،به‌ڵام له‌به‌ر هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه‌که که‌لای
نوخبه رۆشنبیر‌و توێژه سیاسیه‌که‌ی ئه‌وان کامڵ بووه، هه‌موو
ڕێککه‌وتون که زمانی سیاسه‌ت و خوێندن و ڕۆشنبیریان به یه‌ک
له‌هجه بێت، که ئه‌ویش یه‌کێکه له له‌هجه‌کانی خێڵی
قوڕه‌یش، که کاتی خۆی قورئانی پێهاتۆته خواره‌وه. ئه‌وه‌ی
عاره‌بێکی میسری به مۆریتانیه‌ک و عێراقیه‌که‌وه
ئه‌به‌ستێته‌وه لێکیان حاڵی ئه‌کات ئه‌وزمانه ستاندارده‌یه
که هه‌ردووکیان ئه‌یزانن، ئه‌وه‌شی ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی
به‌سه‌ر ئه‌و دووسه‌د ملیونه‌دا سه‌پاندووه، هه‌ر ئه‌و
فاکته‌ره ئاینیه‌که نیه که هه‌ندێک وای بۆ ئه‌چن،و ئه‌ڵێن
پیرۆزی کردووه، به‌ڵکو ئیراده‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌یه که‌نه‌یان هێشتووه ده‌مار گیری ببێته هۆی
پاشاگه‌ردانی و دواتر هه‌ر ووڵاته له‌ژێر کاریگه‌ری و فشاری
خه‌ڵکه‌که‌یا له‌هجه‌ی خۆی بکاته زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه ئێمه‌ی کورد که ته‌نها له‌باشوردا جۆره
ئازادیه‌کمان هه‌یه ،و ئه‌گه‌ر زۆر خاتری خۆشمان بگرین
ژماره‌مان له‌و به‌شه‌یا له هه‌شت ملیون تێپه‌ڕ ناکا،
ئه‌بینین کاکی هه‌ورامی وبادینی قایل نین له‌هجه‌ی سۆرانی
وه‌کو زمانێکی ره‌سمی خوێندن و نووسین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
له‌هه‌رێمی کوردستانا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ، ئه‌مه له‌کاتێکا
که ئه‌و په‌سه‌ندکردنه هه‌روا له هه‌واوه نه‌هاتبێ، یان
زاده‌ی حه‌زو ئاره‌زوویه‌ک نه‌بێ که ئه‌مڕۆ به سودفه سه‌ری
ده‌ر‌هێنابێ، به‌ڵکو پابه‌ند بێ به‌کۆمه‌ڵێک پێشینه‌ی
مه‌نتیقیه‌وه له‌وانه مێژوویی، فه‌رهه‌نگی، زووتر فێربوونی،
ده‌وڵه‌مه‌ندی و توانای بوونی به زمانێکی دامه‌زراه‌وه‌یی (
موئه‌سه‌ساتی) ، هه‌روه‌ها زمانی ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو
بزووتنه‌وه سیاسیه‌کانی ئه‌وبه‌شه،و هه‌تا به‌شی ڕۆهه‌ڵاتی
کوردستانیش بووه، لانی که‌م له شۆرشی شێخی نه‌مره‌وه
تاوه‌کو ئێستا،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ناوچه‌کانی سۆران
لانکه‌ی دروست بوونی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان بوون، که
به پێی پێوه‌ره زانستیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان ،حیزب
له‌ناو کۆمه‌ڵگای تاڕاده‌یه‌ک پێگه‌یشتووی شارنشینا نه‌بێ
دروست نا‌بێ چوونکه دژ به ئیلتیزامی باوکایه‌تی و خێڵه‌کی
وعه‌شایه‌ریه، بۆیه له‌هجه‌ی ئه‌و ناوچانه و به‌تایبه‌تی
شاره‌کان پێشکه‌وتنی زیاتر پێوه دیاره، به به‌راورد
له‌گه‌ل له هه‌جه‌ی ناوچه داخراوه‌کان. ئه‌و ته‌رحه‌ی که
ئه‌ڵێ با هه‌ر ناوچه‌یه و به له‌هجه‌ی خۆی بخوێنێ، بناغه‌ی
ئه‌و بۆچوونه پته‌و ئه‌کا، که ئه‌ڵێ کورده‌کان یه‌که‌یه‌کی
نه‌ته‌وایه‌تی پێک ناهێنن، ده‌لیلیشان ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌تا
هه‌ندێک له‌وکاکانه‌ی کرمانجی ژورو له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی هه‌ورامان،
ئه‌ڵێن خوایه‌که‌و نا‌بێ به‌دوو له‌هجه‌ی سۆرانمان قبوڵ نیه،
به‌ڕاده‌یه‌ک یه‌کێک به زمانی عاره‌بی ووتارێکی نووسیوه
هه‌ڕه‌شه ئه‌کا! هه‌موو ئه‌زانین ئه‌وه‌ی ئه‌ماره‌ته
په‌رشوبڵاوه‌کانی ئه‌ڵمانیای یه‌ک خست به‌هێزیی بسمارک بوو
،داخۆ لای ئێمه‌ش کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
کورد به‌هێزی قانون زمانی ره‌سمی کوردستان ڕاگه‌ێنێ، چوونکه
له‌لای ئێمه‌ی کورد به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی
تره‌وه، ڕۆشبیر له‌داوی سیاسسیه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وانیه ده‌بوو
پێش سیاسیه‌کان نوخبه ڕۆشنبیره‌که ئه‌و بڕیاره‌ی بدایه، نه‌ک
ببێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌می ئه‌و بڕیاره‌یا، ڕه‌نگه
له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ختێک پرته‌و بۆڵه‌و ناوچه گه‌رێتی
هه‌بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌وانه‌ی که به‌نوخبه
ڕۆشنبیره‌که‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌وای خۆیان ناونووسکردووه
،هێشتا سنوری ته‌سکی ناوچه‌کانی خۆیان نه‌به‌زاندووه، به‌ڵام
دواتر به‌هۆی پێشکه‌وتنی ژێرخانی ئابووری و ڕاکێشانی هێڵی
شه‌مه‌نه‌فه‌رو و ڕێگاو بانی مۆدێرن ،و درووست بوونی پرد‌و
په‌یوه‌نی گه‌رم و گوڕ و پته‌و بوونی په‌یوه‌ندیه ئابوری،و
کۆمه‌ڵایه‌تی،و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵکانی کوردستان ،
که به‌هۆیه‌وه که‌شه مه‌عریفیه‌که گه‌شه‌ئه‌کا و مه‌ودای
بیر کردنه‌وه‌و ڕووبه‌ری ڕوناکی عه‌قڵه‌کان فراوانتر ئه‌کا،
ئه‌و ڕکه‌به‌رایه‌تیه‌ش نامێنێ و ئه‌بینین به‌کاتێکی که‌م
هه‌موو هه‌م لێی ڕادێین ،هه‌میش پێمان خۆشه پێمان بڵێن کاکه
ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن سۆرانیه‌که‌ی، بڵێم( زمانه
ستاندارده‌که‌ی) به‌قووه‌ته.
|