ئه‌ڵێن
له هیندوستان قه‌ومێکی لێیه،
شێتی شیعرن،
رۆژێک
یه‌کێک
له‌وشاعیرانه که‌لای خه‌ڵکی زۆر خۆشه‌ویسته به‌رێکه‌وت ده‌ست
له
سایه‌ق ته‌کسیه‌ک ، ڕائه‌گرێ، ئه‌ویش قسه‌ناکا هه‌تا سوار
ئه‌بێ،
یه‌کسه‌ر دمانچه‌که‌ی ئه‌خاته سه‌رملی شاعیر،و
ئه‌ڵێ نه‌جوڵێی، ئه‌ی باته‌وه بۆ ماڵی خۆیان هه‌موو خزمه‌کانی
بانگ ئه‌کا،و
پێی ئه‌ڵێ ده ئیتر شیعرهکانتمان بۆ بخوێنه‌وه، به‌و
شێوه‌یه دوسێ سه‌عات شیعری پێ ئه‌خوێننه‌وه،
ودواتر ئه‌ی گه‌ێنێته ئه‌و شوێنه‌ی که
به‌ته‌مابوو
بۆی بچێ.
ئێمه‌ش
له‌کوردستان شاعیرمان زۆره،و
قیسمێکی باشیشیان به‌شیعر نزیکی دوڵی سیلیکۆن بوونه‌ته‌وه
،(ئه‌م
شوێنه له ئه‌مه‌ریکایه و به دروست کردنی کۆمپیوته‌ر
بهناوبگه)واتا کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیشیان ده‌رباز کردووه،
به‌ڵام هێشتا سهرولهقهبی شاعیرانی سه‌ده‌کانی هه‌ژده‌و
نۆزده‌یان کردووه به سنگی پڕ شیعریانا، ئه‌ڵێن ئه‌وکاته‌ی
که هێمنی شاعیر له کوردوستانی باشوور په‌نا به‌ر ئه‌بێت
،سه‌ردانی شوێنی ئه‌دیبان ئه‌کا،
هه‌رکه‌سێکی پێ ئه‌ناسێنن له‌وی تر قوڕ به سه‌ر تر ئه‌بێ، بۆ
نموونه (( شێواو ، په‌شێواو ، ره‌نجبه‌ر ، بێ به‌ش ’،
بێزار،بریندار، بێ‌دار) هه‌تا دوایی لیسته‌که
هێمنیش
ئه‌ڵێ ئه‌رێ خۆ که‌سێکی ساغی تیانه‌بوو! به‌ڕاست ئه‌مه شوێنی
ئه‌دیبانه یان خه‌سته خانه‌یه؟ له هیندوستان ئێستاش هه‌ر
حه‌زیان له شیعره به‌ڵام له ئه‌مه‌ریکی وئهڵمانهکانیش به
ده‌ست و برد
ترن،
بۆ پرۆگرام کردنی کۆمپیوته‌ر، کورستانی خۆشمان خوا به‌و
ڕۆژه‌ی نه‌کا ئه‌گه‌ر بڕوخێ بهسهرشاعیرا ئه‌ڕوخێ ، نازانم
بۆ؟ ره‌نگه شیعر له جنسه ئه‌ده‌بیه‌کانی تر خۆشتر بێت،
وه‌یان شیعر که‌متر پێویستی به خۆ رۆشنبیر کردن هه‌بێ، وه‌یان
نوسینی ئه‌ونده ئاسان بووه ته‌قریبه‌ن هه‌موو شاعیرین.
|