بۆئه‌وه‌ی بخوازیت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و جۆری
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تێبگه‌یت و ئاستی ڕۆشنبیریه‌که‌ی و بواره
ئازادی خوازیه‌که‌ی ده‌رک پێبکه‌یت، له قوتابخانه‌کانیانه‌وه
بچۆره نێو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه و، له گۆشه‌نیگای
قوتابخانه‌کانه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یت بۆ
ڕوون ده‌بێته‌وه له چ ئاستێکدایه، وه به‌پێچه‌وانه‌وه .
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت ئیشاره‌یه‌ک به ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی قوتابیان
و شێێوازی به‌ڕێوه چونی نێو قوتابخانه‌کان ببینین، له جۆری
مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌و سیستمه دووباره‌بوه‌ی، به‌رده‌وام خۆی
دووباره ده‌کاته‌وه و به پێی ویستی.. ئاستی ڕۆشنبیریه‌ک،
که ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به بڕیارده‌ری چۆنیه‌تی مه‌نهه‌جو، جۆری
په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه و
کاریگه‌رێتی بۆ نێو قوتابیان، ده‌مان گه‌یه‌نێته خاڵێک...
وه‌رچه‌رخان به‌مانای ڕوو له جیهانبینیه‌کی کراوه و
ده‌رگاخستنه سه‌رپشت بۆ ڕه‌خساندن و دانانی به‌ردی بناخه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسیه‌ت و به مه‌ده‌نی بوون ، خه‌یاڵ
پڵاوێکی ئاشکرایه.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستان بۆ خۆی دژی پره‌نسیپه‌کانی ڕوو
له جیهانبینیه‌کی ئازاد و کرانه‌وه‌یه‌کی بێترسه. ئه‌مه‌ش
نیشانی ده‌دات تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌ی،
که خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، ده‌یان سه‌ده‌یه چاوه‌ڕێی
جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی به حیسابی خۆی خۆماڵی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر نه‌بێت به‌کۆیله‌ی داگیرکه‌رانی و ئاستی ڕۆشنبیریه‌که‌ی
به شێوه‌یه‌کی گشتی به دڵخوازی خۆی بێت.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستان بوو،
ڕاسته‌وخۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌یله‌وه بوو، چونکی ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات ده‌یخوازێت، جۆرێکی زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
و توێژی ڕۆشنبیر هه‌وڵی بۆ ده‌دات، یان له ئه‌ندێشه‌کانیدا،
به شوێن
ڕۆژگارێکه‌وه بووه هه‌تاو تێیدا ئاوانه‌بێت. واتا، بوونی
ئازادی و گه‌شتن به ئاستێک که که‌مترین نه‌خوێنده‌واری بوونی
هه‌بێت له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا و ژیانێکی شایسته‌شی بۆ بڕه‌خسێت،
ئه‌مه‌ش دیسان به پێچه‌وانه‌وه بوو.
ده‌کرێت بپرسین کێ ده‌توانێت یان کێ به‌رپرسیاره له ئه‌مڕۆ
و سبه‌ی. ئایا ته‌نها ده‌سه‌ڵات، یان کۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت به‌شی
سه‌ره‌کی نێو ئه‌م ململانێیه بێت بۆ دابینکردنی ژیانێکی
هاوچه‌رخانه‌ی هاوشێوه‌ی کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان؟
له‌م
نێوه‌نده‌دا باسه‌که‌مان په‌یوه‌سته به کۆمه‌ڵگاو
قوتابخانه‌وه، واته ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا له بارێکی مونسوجیم و
داکوتراویه‌کی تاتبه‌ت مه‌ندێتی خۆیدابێت، حه‌تمه‌ن بۆخۆی
ده‌توانێت بڕیار ده‌ری نێو کایه‌ی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش
بێت و ڕه‌تیان بکاته‌وه، کاتێک به قازانجی کۆمه‌ڵگه و
نه‌وه‌ی پێگه‌شتوو نه‌بێت. ده‌کرێت بپرسین ئێمه ئه‌مڕۆ بۆ
ده‌ناڵێنین به‌ده‌ست ئه‌م ئاڵۆزیه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌کانی پێش
ئێمه شاره‌زا و ڕیزبه‌ندی چینایه‌تی خۆیان دیاری کردبایه‌و
له‌گه‌ڵ مه‌یل و بۆ چونه‌کانی ده‌سه‌ڵات دارانی وه‌حشی و
دڕنده‌ی ئه‌وکات نه‌هاتبایه‌نه‌وه، ئێمه‌ش ئێستا ده‌بووین به
خاوه‌ن جۆرێک له ژیانێکی ئازاد و هێمن.
ئاستی
زانست و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا پێویستیه‌تی جۆرێکی
زیندوو کارامه‌یی ده‌خوازێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ترسیی له خۆی
نه‌بێت و خوازیاری له ده‌ست چوونی ڕابردوو نه‌بێت. بۆ
نه‌پرسین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان، وا ڕاسته‌وخۆ
خۆی په‌یوه‌ست ده‌کات به ڕابردوه‌وه؟ ئیلهامی په‌رستن و
کڕنوش بۆ بردنی کۆمه‌ڵگا بۆی، لای ئه‌م هه‌موو زانستێک نیه؟
پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان جێگای کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و
ئازادی بۆ ناگرێته‌وه؟
ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته بۆخۆی هاومه‌به‌سته به له نێونه‌چونی
فه‌رهه‌نگێک و تێڕوانینێک که باوه‌و،ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی نوێی سه‌رده‌می جیهانگیری ئه‌لکترۆنیش
هه‌نگاوی گۆڕانخواز ده‌خوازێت. ئه‌م ده‌وریه‌ی پێشوو کاتێک
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیاری توند و تیژی ده‌رهه‌ق به
قوتابیانێک که سه‌رپێچی ده‌که‌ن بڕیارێکی وا زیندوو
ده‌کاته‌وه، بۆخۆی ناوه‌ڕۆک و ئاستی هوشیاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تێک دیار ده‌کات، که له چ
ده‌رگایه‌که‌وه ده‌خوازێت قوتابیان هه‌ڵگری چ په‌یامێک بن.
ئایا
ده‌کرێت بپرسین کۆمه‌ڵگایه‌ک تائێستا به شه‌ق و
چه‌وساندنه‌وه و ترس و نه‌وێران فێر کراوه ، توانیومانه
به‌ری ڕه‌نجه‌که‌ی وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی زینوو بدورینه‌وه، یان
له جێگای خۆیدا کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆش و زۆرجار تا ئاستی
دڕنده‌ی خۆی په‌لکێش کردووه؟ بۆ ده‌بێت هه‌میشه ترس
بڕیارده‌ری فێربوون بێت، بۆ ناکرێت بپرسین هۆکاری سه‌رپێچی
قوتابی چیه؟ ئێوه به‌رپرسان و داڕێژه‌رانی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده، هیچ کات ئه‌و چرکه‌ساتانه‌تان وه‌بیر نایه‌ته‌وه
کاتێک منداڵ بوون و مامۆساکه‌تان لێیداون ، ئه‌ی له‌و کاته‌دا
چ جۆره خۆشه‌ویستیه‌کتان بۆ مامۆستاکه‌تان هه‌بووه؟ بێگومانم
که ڕق و بێڕێزیتان زیاد بووه، نه‌ک خؤشه‌ویستی.
باشه
بۆ ناکرێت له جێگای توند و تیژی و بێڕێزی، جۆرێک له ئینسانی
بوون و لێتێگه‌شتن بۆ فێرکردنێکی زانستیانه‌و کرانه‌وه
بخرێته جێگای ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که کاتی نه‌ماوه.
ده‌کرێت لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ش بکه‌ین که مامۆستا بۆخۆی
ئه‌رکی چیه؟ ئایا ناکرێت هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه مه‌زنه
بکات پێی سپێردراوه و، ڕۆڵێک ده‌یگێڕی بۆ خۆی له چ
ئاسدتێکدایه؟ یان ته‌نها هه‌ست به‌وه ده‌کات ئه‌می مامۆسا
وه‌ک به‌رهه‌می کارگه‌یه‌ک وایه‌و به به‌رهه‌م هێنراوه؟
ده‌توانین بڵێین مامۆستایان له هه‌رچ بوارێکی فێرکردندان،
ده‌بێت خۆیان بگه‌ن به ئاستی ڕۆشنبیریه‌ک ، بتوانن خۆیان
بڕیارده‌ر بن بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که ئێستا
له‌به‌رده‌ستیاندایه و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانست و
ئه‌مانیش ده‌بێت به‌و ڕۆحیه‌ته‌وه ڕوبه‌روویان ببنه‌وه، نه‌ک
به لێدان و ترساندن. یان بۆ مامۆستایان خۆیان نه‌توانن
ڕوبه‌ڕووی بڕیارێکی ئاوا دواکه‌وتوانه ببنه‌وه کاتێک
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ست بۆ ئه‌م کاره ده‌بات.
بۆئه‌وه‌ی بتوانین کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و چالاک و به
به‌رهه‌ممان هه‌بێت، ده‌بێت ده‌ست به‌رین بۆ ئه‌و کولتووره‌ی
تائێستا باوه‌و هه‌موو جۆره ناشیرینیه‌ک به ماناکه‌ی خۆی
جێگه‌ی ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی جوانی گرتۆته‌وه، که ئه‌قڵ و
ئاکاری ئینسان په‌ی پێبردووه. ئاڵ‌وگۆڕێک له‌سه‌رجه‌م جیاوازی
نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه و قوتابخانه و ئه‌و دیوارانه‌ی
که تاریکستانی وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنن و ترسیان له کرانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگا هه‌یه به‌گه‌شتی، له ئه‌ستۆی ئه‌م ئاڵوگۆڕه
بنچینه‌یه‌دایه. دیاره ئه‌مه‌ش به جێخستنی پێگه‌یه‌کی
یه‌کسان ده‌بێت له ڕووی ئابوری و پێشخستنی وه‌ده‌ست هێنانی
به‌رهه‌م هێنان و وه‌رچه‌رخانی باری ڕۆشنبیریه‌ک که تائێستا
حاکمه.
ناکرێت
به‌وه ده‌سه‌ڵات داران خۆش که‌یف بن که ئه‌مڕۆ خاوه‌ن پاره و
ده‌سه‌ڵاتن، زۆرجار پاره وسه‌روه‌ت و سامان گومڕای به‌شوێن
خۆیدا دێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و هاوسه‌نگیه‌کی زانستی و ژیانێک بۆ
هه‌موانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه هێند زۆرن ته‌نها به
شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌کرێت له نێو ته‌واوی ئه‌و کایانه و
ئه‌و چه‌مکانه‌ی خۆی توند وابه‌سته کردووه به
ڕابردوه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بخوازین له‌م ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵی و بێحورمه‌تی کردنه ڕزگارمان بێت، ده‌کرێت بپرسین
تاوانی ئه‌و منداڵه چیه که تۆی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یبه‌ستیت
به بڕیاری 140 وه و له ژێر خێمه‌دا ژیانی رؤژانه‌ی
قوتابخانه‌ی بۆ دیاری ده‌که‌یت، ئایا ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار
ئاماده‌ن منداڵه‌کانی خۆتان به‌و شێوه‌یه و له ناو خێمه و
به‌گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان وانه‌کانیان بخوێنن و واش
چاوه‌روان بکه‌ن که منداڵه‌کان نمره‌ی باش به‌ده‌ست بهێنن؟
ئه‌مه‌یه ئه‌مه‌ک و وه‌فاداریتان بۆ منداڵانی ئاواه‌ره‌ی
که‌رکوک. یان لێره‌وه ده‌تانه‌وێت حکومه‌ته‌کی (مالکی)
پێبزانێت جۆری ژیانی منداڵانی کورد له چ ئاستێکدایه؟ تاوانی
ئه‌و منداڵه چی‌بوو کاتێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانه‌که‌دا (له
ریپۆرتاژی کوردستان تیڤی به‌رواری27/11/06) که فرمێسکی بۆ
رانه‌گیرا، له خستنه ڕووی ئه‌و بارودۆخه‌ی تێیکه‌وتون، ئیوه
ده‌تانه‌وێت به‌م جۆره نمایشی دیموکراسیه‌که‌تان بکه‌ن. یان
به ئاشکرا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جیاوازیه‌کانی خۆی نیشان ده‌دات
، به‌رانبه‌ر خواسته سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت قوتابخانه‌کان و ئاستی رازی بوونی قوتابیان به‌رینه
پێشه‌وه، پێویسته له سه‌ره‌تاوه گۆڕانکاریه‌کی بنچینه‌یی
له نێو پێگه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه بنیات بنرێت. لێره‌وه واته
له‌م قوتابخانه گه‌وریه‌وه ده‌کرێت گۆڕانه‌کان ده‌ستپێبکرێت
و بگوازرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌ک، وانه‌ی فێربوون ده‌خوێنێت،
بۆ داهاتویه‌کی زیندوو. به‌بێ گۆڕان له ناوسیسته‌می باودا و،
مانه‌وه‌ی ئه‌م مۆراله‌ی تا ئێستا حاکمه، ناتوانین، ئه‌و
هه‌نگاوانه به‌دی بکه‌ین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خۆمان وه‌ک
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێرن بناسین.
ئێمه کاتێک
ئاستی ئه‌و گۆڕانه مه‌زنه له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا ده‌بینین،
به‌ڕونی ئه‌م ئاڵوگۆڕه دیاره و ئاستی هوشیاریه‌ک به ئه‌نجام
هێنراوه، له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگه
بۆخۆی بووه به به‌شێکی سه‌ره‌کی قوتابخانه. واته
ئاستی به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر قوتابخانه و
گشتی کۆمه‌ڵگادا، به ڕه‌سمی ناسینی هه‌قی ژیانێکی
سه‌رده‌میانه بۆ هه‌موان، به چه‌سپاوی له‌نێو یاساکاندا
دیاره و به واقعیش جێبه‌جی کراوه. گه‌شتن به‌م ئاسته‌ی ژیان
له ئه‌وروپاو وڵاتانی پێشکه‌وتودا، به‌بێ خه‌بات و شۆڕش به‌دی
نه‌هێنراوه، خه‌باتی به‌رده‌وامی نه‌وه به‌دوای نه‌وه‌دا
له‌م به‌ده‌ست خستنه پۆزه‌تیفه‌دا به‌شدار بووه.
کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاواکراوی وه‌ک وڵاتانی ئه‌وروپا، ئێستا بووه
به‌و مه‌نزڵه‌ی که ملێۆنان ئینسانی ده‌ره‌وه‌ی کیشوه‌ره‌کانی
دیکه ڕوی تێده‌که‌ن.
نابێت
بپرسین ئێمه هه‌موومان بۆ ڕوو له وڵاتانی ئه‌وروپا
ده‌که‌ین؟ له کاتێکیشدا زۆرینه ئاماده نیه خۆی بگونجێنێت
له گه‌ڵ ئه‌م کولتووره پێشکه‌وتوه‌و، لانی که‌م دیاری
کردنی مافی سه‌ره‌تایی بۆ ژیانی ئینسان تێیدا جێگیرکراوه.
بۆ
نابێت کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه‌ش هه‌ڵگری ئه‌م
پره‌نسیپانه بن بۆ گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌تێکی ئینسانیانه بۆ
هه‌موان. کاتێک ئه‌وروپا و سیستمه‌که‌ی جیاوزتر له‌وه‌ی
وڵاتانی رۆژهه‌لات و وڵاتانی دواکه‌وتوی جیهان جیا
ده‌کرێته‌وه، له‌م جیوازیه‌وه‌یه، که لانی که‌م لێره
ده‌سه‌ڵات هه‌موو نیه، هێنده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش بوونی خۆی دیاری
ده‌کات و، له نێو کایه سیاسیه‌کاندا کاراکته‌ری سه‌رکه‌ییه
به قازانجی گشتی، لێره نه‌هێشتنی جیاوازی نێوان.. گوند و
شار.. بۆخۆی به‌شێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی نێو ئه‌م پێشکه‌وتن
خوازیه‌یه و بۆ خۆی ئه‌م وڵاته بووه به قوتابخانه‌یه‌کی
واقعی نێو ژیان و قوتابخانه‌ی نۆرماڵیش لێره‌وه پێشکه‌وتنی
یه‌ک به دوای یه‌کدا به خۆوه ده‌بینێت و، به رده‌وام جۆری
مه‌نهه‌جی نوێ و قازانج هێنه‌ر له لایه‌ن پسپۆرانه‌وه به
به‌رهه‌م ده‌هێنرێت بۆ قوتابیان له ته‌واوی بواره‌کاندا.
لێره‌وه‌یه جیوازیه‌کانمان، نه‌ک به گێڕانه‌وه‌ی ترس و
تۆقاندن و بێحورمه‌تی کردن به قوتابیه‌وه و ته‌داخول کردن
له ژیانی شه‌خسی قوتابیاندا. ده‌کرێت ئه‌م دیوارانه هه‌موو
بروخینرێن، ئه‌مه کارێکی زۆر قورس نیه و ته‌نها
ئیراده‌کردنێکی ئازادی خوازانه‌ی پێویسته و ئه‌م کاره‌ش له
ئه‌ستۆی ئه‌و تاک و چینه شوڕشگێڕه‌یه که خوازیاری جۆرێک
له‌و ئاڵوگۆڕه‌یه.
مامۆستا( شێرزاد حه‌سه‌ن) واته‌نی (با بۆ ئه‌مڕۆمان بژین
نه‌ک بۆ سبه‌ی) ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کارکردنێک بێت بۆ
گۆڕانێک له‌م ڕۆدا به قازانجی هه‌موان و، سبه‌ی بۆ
خۆی له‌مڕۆ باشتر ده‌توانێت خۆی بنوێنێت، به‌ومه‌رجه‌ی
چالاکانه و بێ‌وچان ئاماده‌ی ئه‌م گۆڕانه سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا
بگرێته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌کرێت به‌م
ئاڵوگۆڕه ریشه‌ییه ئه‌وه نه کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت ببێت به
قوتابخانه‌یه‌کی مه‌زن و نه قوتابخانه‌ی نۆرماڵیش ده‌توانێت
پێشکه‌وتن و ئاڵوگۆڕی زیندوو له کایه‌کانی نێوخۆی‌دا به
ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت!!
هۆڵه‌ندا
28/11/2006
|