سه‌گێ به‌فریام ده‌که‌وێ

عه‌باس ساڵح عه‌بدوڵڵا
 

به‌شی دووه‌م  

              

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای تۆ

فريام که‌وه‌

ئێستا له‌دووره‌وه‌

مرخه‌مرخی تۆ

هه‌ناسه‌ بڕکێی تۆ

نوزه‌ نوزی تۆ ده‌مباته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ

بۆ لای (گوڵێ)

ئه‌و کچه‌ی به‌یانیان

ده‌م و چاوی به‌شیعره‌کانی من ده‌شت

ئێوارانیش سه‌ری ده‌کرده‌ سه‌رسنگم

هه‌ناسه‌می بۆخۆی ده‌برد

فریام که‌وه‌ فریا فریا

ئێستا ئه‌ویش وه‌ک تۆ ته‌نیا

بۆکولانه‌ی ڕۆحێ ده‌گه‌ڕێ

تیا ئارام بێت

ئێستا ئه‌ویش ته‌نیا

بۆ من ده‌گه‌ڕێ

منیش سه‌راسیمه‌و ماڵ وێران

هه‌موو شتێکم لێ بزربوو

ئه‌و ته‌مه‌ن و خۆشه‌ویستی

ده‌قروسکه‌ت بێت

ئه‌م ته‌نیاییه‌ وڕی کردووم

بائاوازێکی تر له‌گه‌رووت هه‌ستێ

ئه‌م دڵه‌ ژه‌نگاویه‌م پاک بکاته‌وه‌

ئه‌م چاوه‌ ته‌ماویه‌م گه‌ش بکاته‌وه‌

ئه‌وه‌ چ ئاوازێکه‌ تۆ ده‌یچڕیت

له‌م شه‌وه‌ بێ ده‌نگه‌دا

نه‌مانگ تریفه‌ی دێت

نه‌ده‌ریا شه‌پۆل ئه‌دا

ئه‌ی ده‌نگی ئه‌زه‌لی له‌غه‌یبه‌وه‌ هاتوو

بمبه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وێ

له‌وێ بادواگه‌ڵای ته‌مه‌ن بوه‌رێت

دوا هه‌ناسه‌ش کۆتایی بێت

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca