گوڵه‌کان چه‌ند گوناهن گوڵه‌کان
چه‌ند جارم پێ ووتی کچێ
له ناو باخچه‌که‌دا پیاسه مه‌که
نازانی گوڵه‌کان چه‌ند ئێره‌یت پێ ده‌به‌ن
که په‌پولاکان جێیان ده‌هێڵن و دێن به ده‌وری تۆدا
ده‌سورێنه‌وه
تۆش بێ ئاگا پێده‌که‌نی و شه‌رابی غروری ده‌نۆشی
کچێ پیاسه له باخچه‌دا مه‌که
ئه‌وان گوڵن هه‌موو به‌هارێ له ناخی خاکه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
و خۆشی ده‌به‌خشن به ژیان
تۆش له ژێر خاکه‌وه هه‌ناسه‌ی حه‌سره‌ت ده‌کێشی
|