ڕاهێنه‌ری تیپی کچان له‌ شاری( ێوتۆبۆری)، به‌ تاوانی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵان دادگا ده‌کرێت

                                                               ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی_سوید

دادگا، سزای دوو ساڵ و هه‌شت مانگی سه‌پاند به‌ سه‌ر ڕاهێنه‌ری چل ساڵه‌ی خاوه‌ن دوو منداڵ. ڕاهێنه‌ر ماوه‌ی ساڵێکه‌ ده‌ست درێژی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر کچێکی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ.

 ڕاهێنه‌ری‌  تیپێکی کچانی ێۆتۆبۆری‌، به‌ تاوانی ده‌ست درێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵان سزا ده‌درێت.

به‌ هۆی مه‌شق پێ کردنه‌وه‌، ئه‌توانێت سود وه‌رگرێت و په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کچێکی ته‌مه‌ن چوارده‌ ساڵ، ببه‌ستێت. له‌ مانگی نۆی دوو هه‌زارو پێنج تاوه‌کو مانگی هه‌شتی دوو هه‌زارو شه‌س، که‌ڵکی له‌م  پیوه‌ندیه‌ سێکسیه‌ وه‌رگرتووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی ده‌کاته‌ سه‌ر منداڵ و، هه‌وه‌ها به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌ناڕازی له‌ گه‌ڵی جووت بوه‌، ئه‌وا دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان ده‌کرێت. بۆ ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ قه‌ره‌بو بکرێت، له‌ دادگای ناوچه‌یدا، دادگا، سزای(000 130) کرون ده‌سه‌پێنێت به‌ سه‌ر ڕاهێنه‌رداو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌درێت به‌ کچه‌که‌ وه‌ک قه‌ره‌بوو . هه‌ر‌وه‌ها به‌ تاوانێکی تر دادگایی ده‌کرێت و ده‌بێت (9000)،کرون به‌ کچی دووه‌میش بدات، که‌ ده‌ست درێژی سێکسی کردۆته‌ سه‌ری.

http://www.aftonbladet.se/vss/goteborg/story/0,2789,946508,00.html

 هه‌ردوو کچه‌که‌ به‌ بڕیاری خۆیان سکاڵایان دژ به‌ ڕاهێنه‌رو مه‌شق پێکه‌ری تیپه‌که‌یان تۆمار کردووه‌. ئه‌م دوو کچه‌ ئێستا ته‌مه‌نیان گه‌شتۆته‌ پانزه‌ ساڵ. هه‌موو ئه‌ندامانی تیپه‌که‌ له‌ ساڵی 1991 و1992 له‌ دایک بوون. هه‌روه‌ها دادگا به‌ڵگه‌یه‌کی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه که‌ ڕاهێنه‌ر به‌ مۆبیل له‌ ڕێگای ‌ ‌sms) )،( نامه‌)، داوای جووت بوونی لێ ده‌کات و چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌ندامی زاوزێی گرتووه‌. پۆلیس له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیدا توانیویه‌تی ده‌ست به‌ سه‌ر چه‌ندین وێنه‌ی ڕووتو سێکسیدا بگرێت.

http://expressen.se/index.jsp?a=778282