ته‌مه‌نی 81 ساڵه‌ و دڵی لێ پیسه‌!!!

ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی/سوید
 

        

ئه‌م ژنه‌ دڵ پیسه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌، ده‌رگای ماڵه‌وه‌ له‌ پیاوه‌ 81 ساليکه‌ی کلیل ده‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ پییاوه‌که‌ی نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌، ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵکۆنگی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کات. له‌‌ کاتێکدا سواری ئۆتۆمبیل ده‌بن، پیاوه‌که‌ ناچار ده‌کات له‌ دواوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ ڕاکشێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ژنانی تری چاو پێکه‌وت ده‌ست به‌رزنه‌کاته‌وه‌ بۆیان و سه‌یریان نه‌کات. ئێستا ژنه‌که‌ دراوه‌ به‌ دادگا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسوده‌یی و هه‌ڵسوکه‌وتی پییاوه‌که‌ی پێشێل کردووه . ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م پییاوه‌ له‌لایه‌ن ژنه‌که‌یه‌وه‌ ئازار ده‌چێژێت و لێدانی ده‌کرێت. ئه‌م پیاوو ژنه‌ ماوه‌ی 40 ساڵه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین. پیاوه‌که‌ لای پۆلیس گه‌واهی داوه‌ به‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌کجار دڵ پیسه‌ و کۆنترۆلی زۆری ده‌کات. به‌ڵام له‌ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا ژنه‌ کۆنترۆلی چڕترو خراپتر ده‌کات. له‌ کاتێکدا که‌ ژنه‌که‌ ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌رگای ماڵه‌وه‌ له‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ کلیل ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌که‌ی نه‌توانێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. کاتێک ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌مو ته‌له‌فۆنه‌کان له‌ گه‌ڵ خۆی ده‌باتو، په‌رده‌ په‌ڕه‌ په‌ڕه‌یه‌کان داده‌خات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ پییاوه‌که‌ نه‌خۆشی دڵی زۆر به‌رزه‌. ژنه‌که‌ ڕێگره‌ به‌وه‌ی که‌ پییاوه‌که‌ی بڕواته‌ باڵکۆنگ، چونکه‌ وا هه‌ست ده‌کات له‌وێدا ئه‌توانێت به‌ ئیشاره‌ت ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه‌ بۆ ژنه‌کانی ده‌رهاوسێ یان‌. بۆ ئه‌وه‌ی پییاوه‌که‌ سنوری قه‌ده‌غه‌ کردنه‌که‌ نه‌به‌زێنێت و بتوانێت به‌ باشی کۆنترۆلی  بکات، ده‌ست نیشانی ده‌رگای باڵکۆنه‌که‌ی کردووه‌ نیشانه‌یه‌کی بۆ داناوه‌، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هاتوو که‌ پییاوه‌که‌‌ ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌، ئه‌و به‌ئاسانی بۆی ده‌رکه‌وێت.

 له‌کاتی سه‌فه‌ر کردندا پییاوه‌که‌ی ناچار کردووه‌ له به‌شی دواوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ ڕاکشێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ژنانی تر نه‌کات، وه‌ به‌ ته‌یپی پلاستیکی په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌یپڕێژ کردووه‌. چه‌ندین جار لیدانی سه‌روچاوی کردووه‌و قوڕنچکی لێگرتووه‌و پاڵی پێوه‌ناوه‌وهاوسه‌نگی له‌ده‌ست داوه‌. یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانی گه‌واهی ئه‌وه‌ی داوه‌ دایکی لێدانی باوکی کردوه‌ و جارێکیان باوکی دانیشتوه‌  دایکی که‌وچکێکی کێشاوه‌ به‌ سه‌ری باوکیدا. ژنه‌که‌ ئه‌و تاوانبارکردنه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌و پاڵه‌ سوره‌ی پێوه‌وه‌ دیاره‌ پیوه‌سته‌ به‌ ئه‌و ده‌واو ده‌رمانه‌ که‌ به‌کاری ده‌هێنێت. ژنه‌که‌ دانی پیاناوه‌ که‌وا له‌به‌ر ئه‌و ژماره‌ سه‌یرانه‌ی له‌ کاتی ته‌له‌فۆندا که‌ بۆیان ده‌کرێت ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌  پییاوه‌که‌ی بۆ منداڵه‌کانی باس بکات و هه‌روه‌ها ئه‌و‌ خووی پێوه‌گرتوه‌ که‌ ته‌له‌فۆنه‌کان له‌ گه‌ل خۆی بباته‌ ده‌ره‌وه‌. پیاوه‌که‌ ئێستا لای خزم و که‌سوکاریه‌تی.

 http://www.aftonbladet.se/vss/nyheter/story/0,2789,950674,00.html

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca