هه‌ر هێنده‌ی هه‌ناسه‌دانی گوڵێکی سه‌رکه‌ش...و
به‌س
په‌پووله‌کانی باران؛ ڕێیان هه‌ڵه‌کردبێت...و
له گوڵشهنهکانی هه‌ور دوورکه‌وتبێتنه‌وه
بێههدادان؛ به تۆڕی با ڕامم کردون...و
به بزماره‌کانی تیشک؛
چهقاندومن به ده‌فته‌ری موزهکهراتهکانی
زه‌میندا
هه‌ناسه: گۆڕستانی ئۆکسجین و زێدانی دووه‌م
ئۆکسیدی کاربۆنه؛ که‌چی لای دره‌خت وه‌ها نیه.. لێ
هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێک وه‌چه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه‌وه! یادی
به‌خێر دایکم ده‌یگووت حه‌زره‌تی سوله‌یمان گشت
گیانله‌به‌ره‌کانی خڕکرده‌وه تا لێیان بپرسێ.. بێچوی کامیان
له گشت گیانله‌به‌رێکی تر نازدار و نهشمیلانهتره؛
یه‌که‌وڕاست ژیشک گووتی مناڵه‌که‌ی من!!
هه‌ڵه: بۆنه‌که‌ی، چاوساغ.. و به‌ره‌که‌ی، دڕکی
خۆی هه‌یه ڕێک به‌قه‌د ژماره‌ی ڕاستیه نه‌ناسراوه‌کان!
بزمار: ئه‌وه‌ی خۆی به خۆیدا داکوتی... له
وه‌چه‌ی ئه‌و نیه!
بۆ وێنه.. شێوه‌ی تیشک و ناوه‌ڕۆکی تیشک یه‌ک
شتن!
شێوه‌ی ئاو و ناوه‌ڕۆکی ئاو یه‌ک شتن!
شێوه‌ی با و ناوه‌ڕۆکی با یه‌ک شتن!
شێوه‌ی خۆڵ و ناوه‌ڕۆکی خۆڵ یه‌ک شتن!
- داخوا ده‌کارن پێمبێژن: ئا لێره‌ڕا چی
بزماره و چی نه‌عش؟!
- داخوا ئا لێره‌ڕا ده‌کارین بێژین: (( پێستیش
ڕۆحه))!؟
|