مه‌حوی
ئه‌یوب بوو؛ چل ساڵ کرمیئاگر له جهستهئاوییهکهی ده‌خوارد
که‌چی بێپه‌روا ده‌یگوت:((شوکر هوشیاره مه‌حوی تێده‌گا دنیا
خه‌راباته
که به‌دمه‌ستی بکا ئه‌هلی، خراپه‌ی بۆچی
لێده‌گرم))
نالی ئاهی با یه‌کی حه‌یران و(( تازه جه‌وان)) بوو؛ که
په‌رجوی بارانێکی ((لازه‌مان و لا مه‌کان)) ی غوربهستانهکانی
عیشقی ده‌پشکنی...و وه‌کو ((لاله‌یه‌کی شه‌هید)) ده‌یگوت:
((حه‌ناییی کردووه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه
شه‌هاده‌ت
بێ که کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم))
گۆران ئاو بوو؛ له گریانی بێهوده‌ی ((هیوای کوڕییه‌وه))
ده‌چوه‌وه سه‌ر چاره‌نوسی شکست و ئه‌شکه‌نجه‌ی هه‌وره
وێڵگهردهکانی ده‌رون..و
ده‌یگوت: ((ده‌رکه‌وتایه
مانای
مه‌نگی ده‌ریایی
که نه‌رمه با له ڕووی ئه‌یا به ئه‌سپایی))
شێرکۆش کوڕی مانگێکه ده‌ربه‌ده‌ر؛ئه‌و مانگه‌ی له زیناکردنی
ئاگر و خاکه‌وه زا، گه‌ر بڕوا ناکه‌ن له دانه دانه‌ی
ئه‌ستێره‌کان بپرسن.. ئه‌وجا پێتانده‌ڵێن گیانمان((ئازامانی
چووز کردووه له تیشک و
سهریشمانی
پڕ کردووه له باران))
خه‌رابات:
بێ سه‌ر و بن وه‌کو قسه‌کانی با، بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی وه‌کو
ڕۆیشتنی بێمروهتانهی ئاو، پێ‌داگر وه‌کو باوه‌ڕی نه‌له‌قیوی
خاک، بێمهودا وه‌کو هه‌ڵمه‌تی پریشکه ئاگر!
شه‌هاده‌ت:
بۆڵهترێکانی دڵ که بهدارمێوی ئه‌قڵه‌وه بن، لێ چیدی
نه دڵ و نه ئه‌قڵ هی خۆت نه‌بن!
مانا:
بوژانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا ناڕوونانه‌ی دهمانگهێننهوه به‌رزی.
گه‌رچی هه‌موو ههورازێکیش سه‌ره و لێژییه‌کی له گیرفاندابێ،
لێ له دواجاردا
به‌رزی و نزمی دارعاسای ده‌ستی یه‌کدین!
سه‌ر:
دوو ڕه‌گه، برابه‌شانه چه‌ند داچێ.. هه‌ڵده‌چێ!
|