به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووندو تێژی له‌ عیراق ،بۆ به‌رزترین ئاست‌

   ئاراس ڕه‌شید

 

 

به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریکا،که‌ هه‌ر 3مانگ جارێک ده‌رده‌چێت ،سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل ومه‌رج له‌ عیراق،کاری توندوتیژی له‌ عیراق گه‌یشتۆته‌ به‌رزترین ئاسته‌کان ،له‌وکاته‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ ره‌سمی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ حکومه‌تی عیراقی له‌ حوزه‌یرانی 2004ه‌وه‌. ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ی کرد،که‌ ژماره‌ی هێرشه‌کان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا،به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 1000هێرش له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا.

ترسناکترین کاره‌کانی توندوتیژی له‌ به‌غداو پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عیراق هاتوونه‌ته‌ ئه‌نجامدان له‌کاتێکداکه‌ هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانی سونه له‌م ناوچانه‌ چالاک ترن.‌

ئه‌م زانیاریانه‌ ناوه‌رۆکی ڕاپۆرتێکی وه‌رزی و به‌رده‌وامه‌ ،که‌ پنتاگۆن پیشکه‌ش به‌ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی ده‌کات له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان له‌ عیراق. ده‌رچوونی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ڕێکه‌وت بوو له‌گه‌ڵ سوێند خواردنی ڕۆبرت غیتس بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ ئه‌مه‌ریکا،پاش لابردنی دۆناڵد ڕامسفێڵدی وه‌زیری به‌رگری پێشوو.،پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌  ڕایگه‌یاند که‌ شکست هێنان له‌ عیراق ،ده‌بێته‌ کاره‌ساتێک به‌دوای ئه‌مره‌یکا بۆ ساڵانێک.

په‌یامنێری بی بی سی له‌ واشنتۆن نیک مایلز گووتی: ناوه‌رۆکی ڕپۆرته‌که‌ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌یک که‌ کارگێری ئه‌مه‌ریکی ده‌یدات به‌ده‌سته‌وه‌ له‌سه‌ر ترسناکی هه‌ل ومه‌رج له‌عیراق.

توندو تیژی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

ڕاپۆرته‌که‌ که‌هه‌ر3مانگ جارێک ده‌رده‌چێت به‌ ناونیشانی " هه‌ڵسه‌نگاندنی جێگیری ئاسایش له‌ عیراق" ئاماژه‌ی کرد که‌ ڕێژه‌ی ناوه‌ندی هه‌فتانه‌ی هێرشه‌کانی له‌ عیراق له‌ ماوه‌ی نێوان ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب تا تشترینی دووه‌می ڕابردوو،گه‌یشته‌ 959 هێرش،واته‌ به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 22%.هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی به‌ ڕێژه‌ی 2%،به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 3مانگی ڕابردوو.

 ڕاپۆرته‌که‌ گووتی: 54%ی هێرشه‌کان له‌ پایته‌ختی عیراقی به‌غدا و پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام دراون،و زۆربه‌ی قوربانیانیش هاووڵاتیانی عیراق بوون،هه‌رچه‌نده‌ که‌ له‌ 68%ی ‌هێرشه‌کان ئامانجیان هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه‌ له‌ عیراق.

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ی دا که‌ ،له‌شکری مه‌هدی ،که‌سه‌ربه‌ ڕابه‌ری شیعی مقتدی الصدره‌،جێگای ڕێکخراوی القاعیده‌ی گرتۆته‌وه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌کردن له‌ ئاسایشی عیراق.

ڕاپۆرته‌که‌ ووتی که‌ ناکام بوونی حکوومه‌تی عیراقی له‌ دانانی سنورێک بۆ توندو تیژی تیره‌گه‌ری له‌ ووڵات ،بووه‌ هۆی له‌ده‌ست دانی متمانه‌ی خه‌ڵکی به‌ داهاتووی خۆیان.

 کورته‌ی ئاوازی ناو ڕاپۆرته‌که‌ و جه‌ختی سه‌رۆک بۆش ، بۆ پێویستی گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسێتی ئاسایش بۆ عیراقیه‌کان، به‌ پێی هه‌واڵنێرمان.

هۆشداری غیتس

سه‌رۆک بۆش له‌ژێر فشاری به‌رده‌وامدایه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌ پلانێکی جدی له‌ عیراق. بڕوا وایه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاشکرا بکرێت،که‌ پلانه‌ تازه‌که‌ ،پێویست ده‌کات که‌ ژماره‌ی سه‌ربازان له‌ عیراق زیاد بکرێت یا مه‌بده‌ئی پاشه‌کشه‌ی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو پیاده‌بکرێت.

نزیکه‌ی 140.000سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له‌ عیراق بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

غیتس ی جێگره‌وه‌ی رامسفێلد ی ده‌ست له‌کارکێشه‌ره‌وه‌ ،جه‌ختی له‌وه‌ کرد که‌ عیراق کاری سه‌ره‌کی ئه‌و ده‌گرێته‌وه‌،ووتیشی له‌ نزیکترین ماوه‌دا ده‌چمه‌ ئه‌و ووڵاته‌ ،بۆئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ ڕاو بۆچوونی ڕابه‌ره‌ سه‌ربازیه‌کان بگه‌م به‌ بێ "ڕازاندنه‌وه‌،بۆ باسکردنی ئه‌و ڕێگا چارانه‌ی که‌ ده‌توانین هه‌ل ومه‌رج به‌ره‌و چاکتر به‌رین.ئه‌وه‌شی زیاد کرد که‌ " هه‌موومان ده‌مانه‌وێت ڕێگایه‌ک بدۆزینه‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕان و کچانمان بۆ ووڵاتی خۆیان، به‌ڵام،هه‌روه‌ک سه‌رۆک ڕوونی کرده‌وه‌،ناتوانین ناکامی شکست له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌حه‌مل بکه‌ین".غیتس گووتی" که‌ ناکام بوون له‌ عیراق له‌م قۆناغه‌دا،له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ کاره‌ساتێک به‌ووڵاته‌که‌مانه‌وه‌ بنووسێت و متمانه‌مان له‌ده‌ست بدات و ئه‌مه‌ریکایی یه‌کان بخاته‌ ژێر مه‌ترسی یه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی داهاتوو".

له‌ بی بی سی وه‌رگیراوه‌

 

20/12/2006

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca