به‌شی 4
گریمانه‌کانی
سه‌پاندنی زاراوه‌یه‌ک به‌بێ بنه‌مایه‌کی زانستی
به
چاویلکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست
دروستکردنی به‌سته‌رێکی به‌هێز که ببێته هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی
به‌شه‌کانی زمانی کوردی له یه‌کتر، باشتره له‌وه‌ی که
ڕێگه‌یه‌کی داخراو بگیرێته به‌ر بۆ گۆشه‌گیرکردن و دابچڕانی
ئه‌و به‌شانه له یه‌کتر.
له‌یه‌ک تێگه‌ێشتن و پێوه‌ندی به بێ به‌کارهێنانی زمانی
بێگانه، مایه‌ی خۆشیه و ده‌بێت هان بدرێت. له دایکبوونی ئه‌و
پێوه‌ر و بنه‌ما پۆزتیڤانه ئه‌و به‌سته‌ری نێوان سۆرانی بادینی
ده‌بێت ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گه‌شه‌پێدانی زاراوه‌کانی تر که
به‌شێکی جه‌سته‌ی زمانی کورد پێک ده‌هێنن. به‌هۆی به‌کارهێنانی
زاراوه‌ی سۆرانی و بادینی(کرمانجی خوارو) له‌م 15 ساڵه‌ی
داوییدا له میدیا کوردیاکاندا، تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌سانی
ئه‌و دوو زاراوه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌توانن له‌یه‌کتر تێبگه‌ن.
ئه‌ی ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌که‌ی چی ده‌بێت؟ ئایا ئه‌و هێزه
سیاسیانه له‌وانه یه‌کگرتووی ئیسلامی و هه‌ندێ ڕوناکبیر،
به‌چاویلکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه که ده‌خوازن زاراوه‌ی
ناوچه‌یه‌ک بسه‌پێنرێت به سه‌ر ناوچه‌کانی تردا، چ پاساوێکی
زانستیان پێیه بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و هه‌نگاوه؟ ئایا ئه‌گه‌ری
خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌کانی ئه‌نجامی گۆشه‌گیرکردنی به‌شه‌کانی تری
زمانی کوردی(یه‌زیدی، هه‌ورامی و کاکه‌یی و..هتد) و ئه‌و
زیانه‌یان ڕاڤه‌کردووه؟ یان له بۆچونێکی سۆز و هه‌ڵه‌شه‌وه
ده‌خوازن سۆرانی بکه‌ن به زمانی ستانداردی هه‌موو گه‌لی کورد،
که تا نوکه خودی زمانی کوردی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی دابه‌شکراوه و
هێشتا به‌ستراوه به چه‌ند سیسته‌مێکی جیاوازدا.
هه‌موو گروپێک بۆ ناساندن، به‌هێزکردنی که‌سایه‌تی و گه‌یشتن
به ئامهنجه دووره‌کانی خۆی، له کۆی پرۆسهگهلهکان
ده‌خوازێت، گروپی به‌رامبه‌ر به شیوه‌یه‌کی له شێوه‌کان کارتێ
بکات و به‌رنامه‌کانی خۆی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی زاراوه‌کانی تر بتوانن خۆیان به
هاوبه‌ش بزانن له کۆمه‌ڵگه و به‌شێک بن له نه‌ته‌وه‌ی کورد،
پێویسته بۆ دروستکردنی ئه‌و به‌سته‌ره کاربکرێت، سه‌ره‌ڕای
زاراوه‌ی جیاواز، وه‌کو یه‌که‌یه‌کی پته‌و که یه‌ک ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی هه‌بێت، نه‌ک دابران و لاوازکردنی ئه‌و هه‌سته
ده‌رونی و کۆمه‌لایه‌تیه که که‌سه‌کان کۆمه‌ڵگه‌یه پێکه‌وه گرێ
ده‌دات. گروپ بۆ که‌سه‌کان وه‌کو ئاوێنه وایه، (Rupert,
2000
Page30.)
چونکه مرۆڤ له ناو گروپ و کۆمه‌ڵگادا هه‌ست به‌بوونی خۆی وه‌کو
گیان له به‌رێک ده‌کات و ناسنامه‌و که‌سایه‌تیه‌که‌ی به‌و
گروپه‌وه په‌یوه‌سته.
قه‌ده‌غه‌کردن و وه‌لانانی به‌شه‌کانی تری زمانی کوردی، نه‌ک
زاراوه‌کانی تر که هه‌ندێ ڕۆشنبیری وا ناویان لێ ده‌نێن،
چونکه هێشتا سۆرانیش نه‌ک هه‌ر زمان نییه، به‌ڵکو زاراوه‌یه‌کی
ناوچه‌یی و له ژێر کاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بی دایه و به
سه‌ده‌ها ووشه‌ی ئه‌و زمانه تێهه‌ڵکێشی بووه، ئاکامی
نه‌گه‌تیڤی و نه‌رێنی لێ ده‌بێته‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندی به‌شه
گرنگه‌کانی زمانی کوردی، به ته‌رازوی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست،
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای پێکهاته‌و که‌سانی ئه‌و به‌شانه‌ی
تری زمانی کوردی لاوازده‌کات و سه‌ره‌تا بۆ دروستبوونی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر دروست ده‌کات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سۆرانیهک
هه‌ورامیه‌ک وه‌کو کوردێک په‌سه‌ند نه‌کات، بێگومان
ههورامیهکهش خۆی به کورد دانانێت. دوور نه‌ڕۆین
یه‌زیدیه‌کان و شهبک و فه‌یلیه‌کان باشترین نموونه‌ن که
ده‌بێت ئه‌زمونی لێ وه‌ربگیرێت.
سه‌پاندی زاراوه‌ی ناوچه‌یی سۆرانی، به‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری
زمانی کوردی‌دا، ده‌بێته هۆی داخستنی ده‌روازه‌ی دیالۆگ و
به‌سته‌ر له نێوان تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌و
به‌شه زمانه‌ی تیادا باوه. که‌واته هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی بێ
بنه‌ماو کاڵ بۆ به‌فه‌رمی ناساندی سۆرانی
وه‌کو زمانی ستاندارد، نه‌ک له سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستیه‌وه
هه‌ڵنه‌قوڵاوه له ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا، به‌ڵکو
کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌رونیه لای ئه‌و چه‌ند که‌س و گروپه، وه‌کو
ئامرازێکی به‌رگری ناسنامه‌یه له‌ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ک هۆشمه‌ندی
زمانه‌وانی.
Brown,
R. (2000).
Gruop
Psykology.
Library
of Cataloging-Publication Data.
|