به‌شی 3
دینامیکی وه‌رگێڕانی ته‌ورات بۆ زمانه‌کانی تر
که قه‌شه‌ی نه‌ته‌وه جیاجیاکانی ئه‌ورپا، هه‌ستیان کرد که
زمانی ئنجیل(لاتینی) که له‌وه‌وپێش له(عبری)یه‌وه یۆنانیه‌کان
وه‌ریان گێڕابووه سه‌ر زمانی یۆنانی، خه‌ریکه زاڵ ده‌بێت به
سه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌کانی خۆیاندا، که‌وتنه وه‌رگێڕانی بۆ
زمانه‌کانی خۆیان. لێره‌دا ئامانجێکی گرنگی چاره‌نووسسازیان
پێکا که ڕاسته‌و خۆ پێوه‌ندی به دواڕۆژی نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
خۆیانه‌وه هه‌بوو، ئه‌وان( قه‌شه‌کان) دژی ئه‌و ئاینه نه
بوون، به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئاینه‌که‌یان گرته ده‌ستی
خۆیان و بوونه ڕابه‌ری بۆ به‌رفراونکردنی هێزی نه‌ته‌وه‌ی
خۆیان، به‌ڵام هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان به‌سه‌ر هه‌ستی
ئاینیاندا زاڵ بوو. له‌داوی وه‌رگێڕانی ئینجیل بۆ زمانه‌کانی
خۆیان ئه‌و ئاینه‌یان به ئاسانی په‌ره‌سه‌ندتر کرد و زۆر
له وڵاتانی دنیاشیان به‌هۆیه‌وه داگیر کرد.
ئه‌گه‌ر زانا ئاینیه‌کانی کورد، قورئانیان وه‌رگێڕاێته سه‌ر
زمانی کوردی
بۆ نموونه سه‌ر زمانی ئا‌ڤێستا، ئێستا زمانی کوردی ئه‌و
لاوازییه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌ده‌بینی له‌ڕوی یه‌کگرتن و
فۆنه‌تیکه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان (زانا ئاینیه‌کانی کورد) به
پێچه‌وانه‌وی قه‌شه‌کانی ئه‌ورپا، له عه‌ره‌به‌کان باشتر
که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام و درێژه‌دانی
ته‌عریبکردنی نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ قازانجی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
تا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش له سه‌ر ئه‌و کاره‌یان به‌رده‌وامن و
مرۆڤی کوردیان له بازنه‌یه‌کی داخراودا گیرۆده کردووه و به
کوردی کردنی قورئان به کارێکی چه‌وتی ده‌زانن. که‌واته زۆربه‌ی
زانایانی ئاینیی کورد، خۆیان به ئیسلام زانیووه پێش ئه‌وه‌ی
کوردبن، یان ده‌توانرێت بوترێت که‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان
کردووه‌ته قوربانی ئاینی ئیسلام، که به کوردی کردنی له
قازانجی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بوو، هه‌ره‌وکو چۆن زانا
ئاینیه‌کانی ئه‌ورپا پێش سه‌ده‌ها ساڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌یان زوتر
هه‌ست پێ‌کرد و ئه‌مڕۆ کێشه‌ی زمانیان نییه.
چه‌قی قورسایی وه‌گێڕانی قورئان بۆ سه‌ر زمانی کوردی
له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر که‌سێکی کورد بخوازێت بیخوێنێت، پێویست
ناکات کاتی خۆی بۆ فێربوونی زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌ست
ته‌رخان بکات. لێ ئه‌گه‌ر زمانی په‌ڕتووکه ئاسمانیه‌کان
هیماو و که سایه‌تی نه‌ته‌وه‌کان نه‌بونایه، یۆنانیه‌کان
دژایه‌تی ئاینی زه‌رده‌شتیان نه‌ده‌کرد له چیاکانی هه‌ورامان،
یان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردبوو، خاچ
هه‌ڵگره‌کانی فه‌له‌ستینی له ناو نه‌ده‌برد ئه‌گه‌ر زمانی
ئنجیل عه‌ره‌بی بووایه.
که‌واته دینامیکیه‌تی خوێندن و ئاخافتن به زمانی دایک کۆمه‌ڵێک
خاڵی پۆزه‌تیڤی هه‌یه له ڕوانگه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه، که
کاکڵه‌که‌ی کۆمه‌ڵێک وورده‌کاری و هیمای له خۆ گرتووه،
له‌وانه پێوه‌ندی رۆژانه، کۆده‌کان و وه‌به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی
نۆرم و پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ڕێگه‌ی فێرکردنی
نه‌وه‌کانی تر له سه‌ر ئه‌و زمانه. لێره‌شدا که زمانی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت،
ئامانج ئه‌وه‌یه که زمانی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست لاواز و له
ناو ببرێت له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی ئاین و زمانی و فه‌رهه‌نگی
نوێوه. بێگومان نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست دووچاری گرفتی
هه‌نووکه‌یی و درێژخایه‌ن ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رهه‌لستی نه‌کات و
ده‌ستپێشخه‌ری بۆ پارێزگاری زمانه‌که‌ی نه‌کات.
ئه‌گه‌ر قه‌شه‌کانی ئه‌وروپا تاکو ئه‌مڕۆ به زمانی ئنجیل
ته‌وراتیان بخوێندایه، به دڵنیاییه‌وه زۆر له نه‌ته‌وه‌کانی
ئه‌ورپا ده‌توانه‌وه، له وانه یه‌که‌م نه‌وه‌ی یۆنایه‌کان بوون
که ته‌وراتیان کرد به یۆنانی. هه‌روه‌ک چۆن نه‌ته‌وه‌کانی
باکوری ئه‌فریقیا به هۆی به کارهێنانی زمانی عه‌ره‌بیه‌وه، له
ڕێ قوڕئانه‌وه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا توانه‌وه و ئه‌مڕۆ
خۆیان به عه‌ره‌ب داده‌نێن. که ئه‌مڕۆ عه‌ره‌ب وه‌کو
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ماف ده‌داته خۆی که نکوڵی له بوونی ئه‌و
نه‌ته‌وانه بکات.
ته‌ورێکی تری به‌کارهێنانی زمانی قورئان
ئه‌وه‌یه که توانی له پرۆسه‌ی زاڵبوونی خۆیدا نه‌ك ته‌نها
زاراوه‌کانی عه‌ره‌بی بخاته ژێر رکیفی خۆی، به‌ڵکو کاریگه‌ریشی
هه‌بوو له په‌ڕه‌وازه‌کردنی زمانی کورد و هاندانی بۆ
دوورکه‌وتنه‌وه زاراوه‌کانی کوردی له یه‌کتر. چونکه له ناوچه
جیاکانی کوردستاندا زمانی عه‌ره‌بی ساڵانێکی درێژ کلیلی
خوێندنی نه‌وه‌کانی کوردی له مزگه‌وت و فێرگه‌کان له ده‌ستدا
بووه و بگره تا ئێستاش له ده‌ستدایه. که واته زانا
ئاینیه‌کانی کوردستان ده‌توانن له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی زمانی
کوردی و که‌مکردنه‌وه زمانی عه‌ره‌بی له مزگه‌وت و نه‌ریته
ئاینیه‌کاندا، باشترین ڕۆڵی نه‌ته‌وایه‌تی ببینن بۆ
یه‌کگرتنه‌وه ماڵی کورد به زمان و نه‌ته‌وه‌شه‌وه.
دیسان ئه‌گه‌ر هێزه ئیسلامیه‌کانی کوردستان خۆیان به هێزیکی
ئاینی لیبراڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نێن، با ئه‌و
هه‌نگاوه(قورئان وه‌رگێڕێته سه‌ر زمانی کوردی) بنێن. ئه‌وسا
ئه‌و هه‌نگاوه به وه‌رچه‌رخاندنێکی مێژوویی له بزوتنه‌وه
ئاینیه‌کانی کوردساتن ده‌ژمێردرێت. ئه‌وسا نه‌وه‌کانی کوردیش
له بازنه‌یه‌کی ناوچه‌یی بچوک
ڕزگاریان ده‌بێت و پێوه‌ندێکی ڕاسته‌وخۆیان به جیهانی
گلوباڵه‌وه ده‌بێت، که سنووری نه‌ته‌وه‌کانی تیا کاڵه.
5-12-2006
سه‌رچاوه‌کان
http://www.watchtower.org/z/20020915/article_01.htm
|