ناردنی
هێزی پێشمه‌رگه که پاسه‌وان و چاوی کوردستانه، بۆ ناوبژی
شه‌ڕی نێوان سوننه وشیعه
و پارێزگاری ئاسایشی عیراقی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر، هه‌نگاوێکی
تری خۆپه‌رستی سه‌رکرده به‌سه‌رچووه‌کانی گه‌لی کورده، که
کاره‌سات دوای کاره‌سات و ئاش به‌تاڵیان به‌سه‌ر گه‌لی کورد دا
هێناوه. سه‌ددامی دیتکتاتۆریش له ڕێگه‌ی په‌لاماردانی
ئێرانه‌وه ده‌یویست فه‌له‌ستین ڕزگار بکات، چونکه ئه‌و
سه‌رکرده‌یه نه‌بوو که عه‌ره‌ب هیوای پێ بوو. ناردنی هێزی
پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕێک که ئه‌نجامه‌که‌ی زانراوه، دیسان نه‌بوون
و گۆی نه‌دانی ئه‌و سه‌رکرده ئیکسپایه‌رانه ده‌خاته ڕوو، که
به‌سه‌ر ناوچه داگیرکراوه‌کاندا تێ ده‌په‌ڕن و ده‌یکه‌نه
قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی ئابوری خۆیان. ئه‌و
هه‌نگاوه( ناردنی پێشمه‌رگه بۆناوبژی شه‌ڕی نێوان سووننه و
شیعه) له کردوه‌ی ئه‌و سه‌رۆک جاشانه ده‌چێت که لاوه‌کانی
کوردیان گرد ده‌کرده‌وه و فه‌وجی خه‌فیفه‌یان پێ دروست
ده‌کردن و موچه‌کان‌شیان ده‌خواردن.
ڕازیبوون به ڕاپۆرته شومه‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتۆن و ڕیسوایی
کوێرکردنی چاوی خۆ له ئاست ناوچه داگیرکراوه‌کان، خۆ دزینه‌وه
له داخوازیه هه‌نووکه‌یی و داهاتووه‌کانی گه‌ل، مۆنۆپڵکردنی
ده‌سه‌ڵات و به فیڕۆدانی ئه‌زمونی باشووری کوردستان، که
هه‌زاره‌ها قوربانی بۆ دراوه، له باربردنی هه‌ستی نیشتمانی
کوردی لای کۆمه‌لگه، به‌عه‌ره‌بیکردنه‌وه‌ی باشووری کوردستان و
زۆر له کاره کڕنووشه‌کانی سه‌رکرده‌کانی کورد، ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌وان کوردستان و مافی مرۆڤی کوردیان لا
هیچه. ناردنی لاوه‌کانی کورد بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕه‌ی عه‌ره‌به
ئیسلامیه ئه‌نفالچیه‌کان، پاروێکی چه‌وره بۆ به کوشت دان و له
ناو بردنی کۆمه‌ڵێک لاوی تری کورد، که له هه‌موو خوشێکی
بێبه‌رین و هێشتا چێژی ژیانیان نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناوی
سه‌رشۆڕی بۆ ڕاپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتۆن و ڕیسوایی نه‌بێت
ئه‌ی ناوی چیه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دایکانی خۆشه‌ویشت!
تکایه
کۆڕه‌کانتان مه‌که‌نه سووته‌مه‌نی ئاره‌زوو و خۆپه‌رستی
سه‌رکرده ڕزیوه‌کانی کورد، ئه‌وان خوێنی هه‌زاره‌ها قوربانی
ئه‌نفالیان لامه‌به‌ست نه‌بوو، له نێوان 1994 تاکو 1996 زیاتر
له 3800 پێشمه‌رگه‌یان دابه کوشت، زیاتر له 75 هه‌زار
ئاواره‌یان دروستکرد، به هه‌زاره‌ها ژنی کوردیان بێو‌ه‌ژن
کرد، کومه‌ڵگه‌ی کوردیان سووک و په‌ڕوازه کرد، ئه‌مجاره‌ش وا
به ده‌هۆڵی بێگانه و داگیرکه‌رانی کوردستان سه‌مای نۆکه‌ری
ده‌که‌ن و ده‌خوازن ڕۆڵه‌کانتان بنێرن بۆ دۆزه‌خ.، بڕواتانبێت
ته‌نها بۆ بوونی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
کێ پێ
ده‌زانێت دوورنیه سه‌رکرده‌کانی کورد پێشبڕکێ له گه‌ڵ سه‌رۆک
جاشه کۆنه‌کان بکه‌ن بۆ ناونووسکردنی خۆیان له به‌غدا وه‌کو
فورسان، نه‌با ئه‌مجاره وه‌کو جارانی پێشوو هه‌لێکی مێژووییان
له ده‌ست بچێت و چاویان به جاده‌ی قیرنه‌که‌وێته‌وه، ڤیلا و
پارک و مه‌یخانه‌کانیان نه‌بینه‌وه، بۆیه بۆ راپۆرته‌که‌ی
بیکه‌ر- هاملتۆن کاروانیان به گوڕه بۆ پایته‌ختی
داگیرکه‌ران.
|