پانورامای
2006
له
ساڵی 2006 زۆر ئاڵوگۆڕ له دونیا ڕوویاندا، بۆ عێراقیه‌کان به
داخه‌وه ساڵی خوێن و قوربانیدان له پێناوی ده‌سه‌ڵاتی هێزه
جیاجیاکان و باڵه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی سه‌رمایه بوو، هیچ
ڕۆشناییه‌ک نیه ساڵانی دادێن وانه‌بێ، له ئه‌مریکا له
هه‌لبژاردنه‌کاندا ڕیپلیکان شکستیان هێنا، ستراتیژی ئه‌مریکا
له شه‌ڕ دژی تیرۆر له عێراقدا له نێو ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری
ڕابه‌رانیان له نێوان شکست و سه‌رکه‌وتندا هه‌ناسه‌ی
مه‌رگییان به ڕاپۆرتی بیکه‌ر –هاملتن دژی گه‌لی کورد و
ئایندهی ستراتیژییان له گه‌ڵ ناسیونالیستی کورددا وه‌کو بلقی
سه‌رئاوی لێهات.
شه‌ڕه‌کانی ئه‌قلیمی که به جه‌نگی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان له
ته‌واوی دونیادا بره‌وی پێده‌درێ چه‌ندین ساڵی تریش ئیدامه‌ی
ده‌بێ، هه‌ر له کێشه‌کانی سۆماڵ و دارفور تا ده‌گاته
ئه‌نگۆلا، له فلیپین و ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات تا ده‌گاته
ئیرله‌ندای باکوور، له عێراق و ئه‌فغانستان تا تورکیه و
ئێران و وه‌زعیه‌تی شه‌ڕی ساردی نێوان کۆریای باکوور و باشوور،
پانئیسلامیزم له ته‌واوی دونیا به پشتیوانی جمهوری ئیسلامی
ئێران و ڕێکخراوی ئه‌لقاعده و ده‌وڵه‌تانی وه‌کو سوریا‌و
پاکستان و سعودیه شه‌ڕه‌کانیان له گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیان له
لوبنان و فه‌له‌ستین و عێراق و شیشان به حزب الله و حماس و
شیعه و سوونه گه‌شه پێده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و زانست و زانیاری به‌شه‌ری
له مه‌یدانه جۆربه‌جۆره‌کاندا نموونه‌یه‌کی زیندووی
پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی مرۆڤ نیشانده‌ده‌ن له ده‌سته‌مۆکردنی
سروشت و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌م سه‌ده‌یه سه‌ده‌ی
گه‌شه‌ی ئینفۆرماتیکا و په‌یوه‌ندیه‌کانه،
ئینفۆرماتیکا و ژیانی مۆباییل به‌بێ ڕاده وا گه‌شه‌ی کردووه،
ته‌نانه‌ت له ووڵاتێکی وه‌کو کوردستان به‌ده‌یان خێزان
له‌سه‌ر یه‌ک ئێس، ئێم ،ئێس ژیانی خیزانیان سه‌ره‌وژێر بووه..
زانسته
مرۆڤایهتیهکیهکان هه‌روا ته‌نگ به خورافاتی دین و
مه‌زهه‌بی هه‌ڵده‌چنن و به‌ره‌و ئه‌رشیفی کۆمه‌ڵگایان ڕه‌وان
ده‌که‌ن.
گه‌شه‌کانی مرۆڤایه‌تی له زانسته جۆراوجۆره‌کان موژده‌ی
ژیانێکی خۆشتر بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌هێنن. له گشت‌دا مرۆڤ
له ناوه‌خنی خۆیدا سۆسیاله و حه‌ز به‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی
گشت ده‌کات له ته‌مه‌نی خۆیدا. گۆی زه‌وی و داهاته‌کانی به‌شی
هه‌مووان ده‌کات، ناڕیکی له دابه‌شکردنی سیسته‌می
کۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی ملیۆنان مرۆڤی خستۆته ئه‌گه‌ر و
نه‌گه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌م له ده‌ست
ئه‌قه‌لیه‌تی که‌م بێ جا چۆن دابه‌شکردنی به‌رهه‌م عادیلانه
ده‌بێ..
ساڵی
2006 زۆر ئاڵوگۆڕی له خۆی بینی له ته‌واوی دونیادا،
هه‌رده‌ڵێ له بازنه‌یه‌کی داخراو ده‌چێ و ته‌نها فۆرمی
مه‌سه‌له‌کان ده‌گۆڕێن و له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو مه‌سه‌له‌کان
هه‌ر وه‌کو خۆیانن و ته‌نها ئامرازه‌کان ده‌گۆڕێن.
ژیانی
مرۆڤ له ووڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه له ده‌ورانی
هایدرۆلۆجیا ده‌چێ و هه‌ر دووباره‌ی غه‌ریزه گیانداریهکانه
و ته‌نها ژماره‌کانی ئه‌جنده‌کان ده‌گۆڕین مرۆڤ ده‌توانێ
ئه‌جنده‌ی چه‌ندین ساڵی له‌ته‌ک یهکدابنێ ته‌نها ئه‌گه‌ر
ته‌ندروستی، یان بێ‌کاری یان گه‌شت و گوزاری جیایی هه‌بێ
له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئه‌گینا دووباره‌یه‌کی بێ مانایه، له
وولاتانی که برسیه‌تی و گرانی و کۆیله‌ی قه‌رز شه‌ڕ له گه‌ڵ
نانه و ته‌نها ژیان بۆته کابووسێ و ناتوانرێ سنووره‌کانی ببڕێ
و له زۆر حاله‌تدا ده‌بێ مرۆڤ ئه‌ندامێکی له‌شی بۆ بفرۆشێ یان
ته‌واوی له‌شی بفرۆشێ ته‌نها بۆ نانی ڕۆژانه‌ی، له ووڵاتانی
نائارام و شه‌ڕدا هه‌ر سه‌نگه‌ر گۆڕینه‌وه‌یه، مرۆڤ هه‌یه
ڕۆژێ ئه‌ندام په‌رله‌مانه و ڕۆژێ ئاواره‌یه..
به‌کورتی له ته‌واوی دونیادا یه‌ک یاسا هه‌یه؛ هه‌روا هه‌ژار
هه‌ژارتر و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێ.. لیبرالیزم له
هه‌موو ووڵاتانی دونیا ده‌یانه‌وێ شان له‌به‌ر هه‌موو بیمه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دابخزێنن.
ئه‌حزابه‌کانی چه‌پ و کۆمۆنیست له دونیا له ژێر فشاری
سه‌رمایه و دوای هه‌ره‌سی بلۆکی شوره‌وی به‌داخه‌وه ئه‌م
سه‌نگ و سووکه جیهانیه‌ی له ده‌ستداوه،
ئه‌نته‌رناسیونالیزمی ئه‌مانه جۆراو جۆرن و تێکه‌ڵ به
بزوتنه‌وه به‌رگریه‌کانی ئیتحادیه کرێکاریه‌کان و
ڕێکخراوه‌کانی دژی شه‌ڕ و مرۆڤ دۆسته‌کان ودیفاع له مافه‌کانی
مرۆڤ و ژینگه بوون، به‌کورتی له زۆر حاڵه‌تدا سه‌رمایه
ده‌ست واڵایه و ده‌توانێ زه‌وی و ئاسمان به تۆماهۆک له
ئۆقیانووسه‌کان بکا به‌سه‌ر یه‌کدا و گیرفانی خاڵی هه‌ژاران
له جیهان بۆ کۆمابوونی سه‌رمایه له نیۆیۆرک و تۆکیو و پاریس
و له‌نده‌ندا داوهشێنێ..هه‌ر سه‌یری کێشه‌کانی ئه‌فریقیا
بکه‌ن به یه‌ک ووشه شه‌ڕ شه‌ڕی ئه‌لماسه و له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌نددا جگه له نه‌وت شه‌ڕی جیوپۆلیتکیشه ، له
ڤه‌نزوێللا و کوبا کێشه له سه‌ر ئابووری و مۆدێلی سیاسیه..
کێشه‌کانی نادوژمنانهی چین و ڕوسیا‌و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا له
سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کالا و بازرگانی و نرخه‌کان و به‌های
دۆلاره.
له
کوردستان له‌م ساڵه‌دا زۆر شت ڕوویاندا که پێویست به
ناوهێنانیان ناکات، له هه‌مووی گرنگتر کاریگه‌ری ڕاپۆرتی
بیکه‌ر –هاملتن بوون. سه‌ره‌ڕای هه‌موو خاڵه‌کانی یه‌ک ڕاستی
بۆ گه‌لی کورد به‌یانکرد که ئه‌ویش بانگه‌شه‌ی تحالفی
ستراتیژی ئه‌مریکا و کورد هه‌ر له سه‌ر یه‌ک لاپه‌ڕه‌شدا
ئیمزا نه‌کراوه‌و نه‌بووه و نیه و هیچ زه‌مینه‌یه‌کی بوونیشی
نیه. ئه‌مه له خۆشه‌ویستی یه‌کلایه‌نه ده‌چی. زه‌واجێ
نه‌بووه ته‌لاق نامه‌که‌ی بێت.ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کورد ده‌رس له‌م ڕاپۆرته وه‌رنه‌گرێ ئه‌وا هه‌موو
ستراتیژه‌کانی بۆ دروستکردنی ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له
ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا له پرۆژه ستراتیژه‌کانی ئاوه‌ڕۆی
شاری هه‌ولێر ده‌چێ که به بارانێکی نیو سه‌عاته ئه‌م ساڵ
شار تووشی لافاو بوو.
له‌م
پانورامایه شایانی باسه که باس له ئایندهی سیاسه‌تی
ئابووری و نه‌خشه‌کێشانی ئایندهی ووڵاتیکی تاک به‌رهه‌م
بکرێت. گه‌لی کوردستان ده‌بێ سوود له هه‌نگاوه‌کانی گه‌لانی
دونیا وه‌ربگرن، له به‌ره‌ی ده‌ره‌وه چۆن سیاسیانه و
دیپلۆماسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆست و دوژمنه‌کانیان ده‌که‌ن
له کێشمه‌کێشی دووباره دروست بوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و
ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر و عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ئه‌مریکا و
ئه‌وروپا.
له‌به‌ره‌ی ناوه‌وه ؛گه‌شه‌دان به یاسایی بوونه‌وه‌ی
کۆمه‌لگا و به‌رزکردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی
که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان له ووڵاتدا. دانانی یاساکانی بیمه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ گشت خه‌لکی کوردستان. پاراستنی داهاتی
ووڵات له گه‌نده‌ڵی و په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردنی
مۆدێرن. دروستکردنی سوپای نه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئه‌منی
نه‌ته‌وه‌یی و دوور خستنه‌وه‌ی له کێشه سیاسیه‌کاندا و
دابینکردنی ئازادیه فه‌ردی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان.
به‌نموونه شاری که‌رکوک بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌قلیمی و چۆن
خه‌ڵکی کوردستان به یاسایی و دوور له شه‌ڕو کوشتاری
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م شاره بۆ سه‌ر ئیداره‌ی خۆی یان چۆن ئیداره‌ی
کوردستان سنوورێ که کاتی خۆی ئه‌مریکا وه‌کو ناوچه‌ی ئه‌منی
دیاریکردبوو ده‌بڕێ و ناوچه‌کانی ئازادکراو له یه‌ک ئیداره‌دا
کۆنترۆل ده‌کات. بۆ داهاتوو ده‌بێ کاریگه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
له پرۆسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌کانی ژیان و گوزه‌ران
هه‌روا مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کاندا بره‌وی پێبدرێ. ده‌بێ
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بۆ بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان بۆ
ئیراده‌ی گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گینا مجازه‌فه به داهاتووی
ته‌شکیلات و حزبیان و خۆیان و چاره‌نووسی گه‌ل ده‌که‌ن. ده‌بێ
ده‌وڵه‌تی کوردستان له ده‌وڵه‌تی حزبی ببێته ده‌وڵه‌تی
خه‌ڵکی کوردستان، ده‌بێ ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان له کوردستان
شان به‌شانی ئیتحادیه کرێکاریه‌کان پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر بن
له کاریگه‌ریان له سه‌ر پرۆسه‌کانی سیاسی و ئابووری و
به‌ڕێوه‌بردندا. ئه‌گینا ساڵان دێن و ده‌ڕۆن و به‌یه‌ک بڕیارێ
له چه‌شنی ڕاوێژه‌کانی ڕاپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر و محتهرهمێکی تر
دووباره بۆ بازنه‌ی کاولکاری و شه‌ڕو ماڵوێرانی و به‌رگری و
شه‌ڕی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان ده‌چینه‌وه. جوگرافیای سیاسی
کوردستان و وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری ئێستای
بۆ ئه‌م وه‌زعانه مولائمن. ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری کوردستان
بۆ ئه‌م ڕۆژه ئاواته‌خوازن. بنیات نانی ووڵاتێ کاری هه‌مووانی
ده‌وێ به‌ڵام کاولبوون یه‌ک هۆکاری و هێزی کافیه.
له
ساڵانی ئاینده‌دا هیوادارین بنه‌مای ووڵاتێکی به‌رهه‌مهێن بۆ
هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ردی بناغه‌ی دابنرێ و
کۆمه‌لگای ئابووری موستههلک هێواش هێواش ماڵئاوایی بکات و
ووڵاتیکی به‌رهه‌مهێن دروست بکرێ، که قازانجی ته‌واوی
کۆمه‌لگا له ئارامی و ئاسایش و یاسادا دایه و گه‌نده‌لی
به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕی کۆنترۆڵ بکرێت.بۆ ئه‌مه‌ش پێش مه‌رجی
مه‌لمووسمان گه‌ره‌که،به‌داخه‌وه تا ئێستا مشاههداتهکانی
کۆمه‌لگای کوردستان ئه‌م ڕووی وه‌رچه‌رخانه نیشان ناده‌ن له
ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی دا. هه‌ر بۆیه‌ش
ڕابهرایهتیهکه له ئاستی کۆمهلگاکهدایه و
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته. له‌لایه‌کی تر ته‌جره‌به‌ی
گه‌لانی دونیا و کوردستان نیشانیداوه که ئیراده‌ی گه‌ل
به‌هیز تره له توماهۆک و هیزو توانای سه‌ربازی
سهرکووتاندا.ئه‌م حوکمه‌ش کۆنه و به‌ڵگه نه‌ویسته.ته‌نها
بۆ دووباره‌یه!!.
29
دیسه‌مبه‌ری 2006
|