راپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتن کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر
ده‌روونی کوردستانیان داناوه ، ده‌بێ له رێگه‌ی گوشاری
کوردستانیانه‌وه به‌تووندی ره‌تبکرێته‌وه‌و پاشه‌کشه‌ی
پێ‌بکرێ. ئێمه وه‌ک به‌ره‌ی گۆڕان نه‌ک هه‌ر پشتیوانی له‌و
رێپێوانانه ده‌که‌ین که دژ به سیاسه‌تی ئه‌مریکا له
نێوه‌خۆی کوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپادا به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵکو
خوازیارین که کوردستانیان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌کرێ
ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان پێشان بده‌ن و سیاسه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی ئه‌مریکا ریسوا بکه‌ن . ئیمزا
کۆکردنه‌وه به‌ته‌نیا له توانای دانیه پاشه‌که‌شه به
ئه‌مریکا بکات ، ده‌کرێ رێگه‌و شێوازی دیکه‌ی کرده‌یی
هه‌ڵبگیرێته‌وه . ئێمه راشکاوانه راماندگه‌یاندووه‌و
دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌مریکا وڵاتێکی
به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌و ته‌واوی به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانی خۆی بۆ
گه‌وره‌کردنه‌وه‌و زۆرکردنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ده‌کار
ده‌هێنێ، هه‌رچه‌نده له‌شکرکێشی ئه‌مریکا بۆ عێراق و
رووخاندنی رژێمی سه‌دام له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و گه‌لی
کوردستان ته‌واوبوو، که‌چی ئامانج له‌و له‌شکرکێشیه
رزگارکردنی گه‌لانی ژێرده‌ستی به‌عس نه‌بوو ، نه‌شتوانرا وه‌ک
هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان ده‌کاربکرێ ، هیچ کات
ئه‌مریکا دۆستی گه‌لانی زۆرلێکراو و داگیرکراو نه‌بووه‌و نابێ
. ئامانج له‌و شه‌ڕه خۆپاراستن له‌شه‌ڕی تیرۆر‌و هاوکارانی
رێکخراوی ئه‌لقاعیده بوو .
ئه‌مریکا ده‌زانێ که کێشه‌ی فه‌له‌ستین و کێشه‌ی کوردستان دوو
کێشه‌ی به‌رچاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن، ده‌بێ یه‌كلایی
بکرێنه‌وه ،به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و دوو کێشه‌یه،
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشتی و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێ .
ئه‌مریکا و هه‌ندێ وڵاتی دیکه راشکاوانه جه‌خت له‌سه‌ر
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین ده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵام
له‌به‌رانبه‌ر کێشه‌ی کوردستان چاو داده‌خه‌ن ، به‌مه‌ش
هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه ، ئێمه له
ئه‌مریکا ده‌خوازین هه‌ر چۆن هه‌ڵوێستی ئاشكرا له‌به‌رانبه‌ر
کێشه‌ی فه‌له‌ستین پێشان ده‌دات ، به‌و شێوه‌یه‌ش ره‌فتار
له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کوردستاندا بکات و به‌فه‌رمی رامانی خۆی دیار
بکات .
گفتوگۆی
ته‌له‌فۆنی جۆرج بووش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و
سه‌رکرده‌کانی دیکه ته‌نیا بۆ دڵنه‌وایی کردنه و ناکه‌وێته
خانه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمییه‌وه ، ئه‌و په‌یامانه‌ی له رێگه‌ی
ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌گه‌ن تۆزقاڵێک له نیگه‌رانیه‌کانمان
به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی
کوردستان که‌م ناکه‌ته‌وه .
به‌ره‌ی
گۆڕان،لێکدانه‌وه‌ی قه‌وانی سواوی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بووش
به‌ڵێنی داوه پشتیوانی له گه‌لی کوردستان بکات ، به خاپاندن
داده‌نێ و پێیوایه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌خوازرێ که گوشاره‌کان
ده‌کار نه‌کرێن و ناڕه‌زایی پێشان نه‌درێن. له‌و پێوه‌ندیه‌دا
جارێکی دیکه‌ش داوا له کوردستانیان ده‌که‌ینه‌وه که له
هه‌ر کات و شوێنێکدا بۆیان ده‌لوێ ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان به
ئه‌مریکیه‌کان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و کارێ بکه‌ن که واشنتۆن
راسته‌وخۆ گوێی له ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری کوردستان بێ .
یه‌کڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی نێوان کوردستانیان راپۆرته‌که‌ی
بیکه‌ر- هاملتن له‌کار ده‌خات و ئه‌مریکا ناچار ده‌کات که
له‌به‌رانبه‌ر کێشه‌ی کوردستان چاو به سیاسه‌تی خۆی
بخشێنێته‌وه . با هه‌موومان به‌یه‌که‌وه راپۆرتی بیکه‌ر-
هاملتن و سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازونه‌ی ئه‌مریکا له قاو
بده‌ین .
به‌ڵی
بۆ گۆڕان ..
به‌ڵی
بۆ ئاشتی..
ده‌سته‌ی کارگێڕی به‌ره‌ی گۆڕان
16-12-2006
|