دوای 11ی سپتێمبه‌ر جیهان پێی نایه قۆناغێکی سیاسی و ئابوورو
کۆمه‌لایه‌تی تازوه، زۆر خێراتر له‌وه‌ی که ئه‌مریکا پێشتر
به‌رنامه‌ی بۆ دارشتبوو. شه‌ری که‌نداو که‌له‌سالی 1991 روودا
له‌وکاته‌وه ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست کرایه مه‌یدانی
شه‌رو ساغ کردنه‌وه‌ی کێشه سیاسی و ئابووریه‌کانی نێوان
وولاته زلهێزه‌کان له‌بابه‌تی ئه‌مریکاو روسیا‌و چین و یابان و
یه‌کێتی ئه‌ورووپا. بۆیه‌ش ئه‌م ناوچه‌یه هه‌لبژێردرا
له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆری نه‌وتی لی ده‌ست
ده‌که‌وێت. ئه‌مریکا به‌هه‌موو توانایهکانیهوه هه‌ولیدا
لهماویهک کورت ئه‌و ناوچانه بخاته ژیر کۆنترۆلی خۆی و
سیسته‌می ئابووری جیهان جارێکی‌تر به‌پێ ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
دابرێژێته‌وه. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی سیاسی و
ئابووری جیهان وبه‌تایبه‌تی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست کهکۆمهلێل
کێشه‌ی سیاسی بێ جواب مابۆوه به‌تایبه‌تی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و
ئیسرائیل.
. ئه‌مریکا پێ ی وابوو پاش رووخانی یه‌کێتی سۆفیه‌ت ته‌نها
ئه‌مریکایه ده‌توانێ له‌رێگای هێزی نێزامیهوه ده‌سه‌لاتی
خۆی به‌سه‌ر زلهێزه‌کانی تری دونیا داسه‌پێنێت و وه‌ک ته‌نها
هێزێک له‌ئاستی دوونیا بمێنێته‌وه.
جۆرج بۆشی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاو دار‌و ده‌سته‌که‌ی
بهونهتیجهیه گه‌یشتن له‌رێگای هێزی نیزامییه‌وه هێرشی
سه‌ربازی بکه‌نه سه‌ر ئه‌و وولاتانه‌ی که مه‌به‌ستیانه
به‌تایبه‌تی لهسهراتا له ئه‌فغانستان و پاشانیس
له‌عێراقه‌وه ده‌ست پی بکه‌ن. بۆش و داروده‌سته‌که‌ی
لهسهراتا بهتهبلیغاتێکی زۆر وشیارانه وشیعاری فریوده‌رانه
له‌ژێر ناوی گه‌شه‌ی دیموکراسی و شه‌ری دژه تیرۆر توانیان
پشتیوانی زۆربه‌ی خه‌لکی ئه‌مریکا بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها له‌شه‌ش سالی رابردوود به‌هۆی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نیشه‌وه توانیان سیاسه‌ته‌کانی خۆیان
ببه‌نه پێشه‌وه‌و پێشێلی هه‌موو بریارێکی رێکخراوه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و مافی مرۆڤ بکه‌ن.
به‌لام ئه‌مریکا نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی به‌نیشاندانی هێزی نیزامی
وولاتانی وه‌ک ئه‌ورووپاو چین و یابان و روسیا بكێشنه ژێر
کۆنترۆلی خۆی و خۆشی ببێته ته‌نیا هێزێک له‌ئاستی جیهان ،
به‌لکو روو به‌رووی کۆمه‌لێک گیروگرفت بۆته‌وه
له‌ئاستی جیهان و ناوه‌خۆی ئه‌مریکا،
به‌ئاسانی ناتوانێ خۆی لێ رزگار بکات. به‌ده‌ستپێکردنی شهر
له‌ئه‌فغانستان و عێراق نه‌ک نه‌یتوانی ئه‌من و ئاسایش و
دیموکراسی بۆئه‌و وولاتانه دامه‌زرێنێت. به‌لکو بوه‌هۆی لێک
هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووری و
کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی خه‌لک ودوورست بوونی شه‌ری ناوه‌خۆ.
ئه‌مریکا له‌عێراق به‌ره‌و رووی سێ گیروو گرفتی سه‌ره‌کی
بۆته‌وه
.1- ناره‌زایه‌تی و شه‌ری به‌رده‌وامی گروپه ئیسلامیه‌کان
له‌بابه‌تی رێکخراوه‌ی قاعیده که‌رۆژانه چه‌ند سه‌ربازێکی
ئه‌مریکی ده‌کوژن یان به کاری خۆته‌قاندنه‌وه چه‌ندین خه‌لکی
بێ‌تاوان ده‌کوژن بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریکا نه‌توانێ ئاسیشی عێراق
بپارێزێ. وه هه‌ندێک له هێزه کانی تری شیعه‌ش که نارازین
به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق داوای ده‌ست به‌جێ
چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن له‌عێراق فشارێکی
زۆریان بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێناوه.
2- ناکۆکیه‌کی زۆر له نێوان ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی که
به‌شدارایان کردوه له پێک هێنانی په‌رله‌مانی حکومه‌تی
عێراق،که پێک هاتوه له نوێنه‌ری کورد‌و شیعه‌و سونه‌و سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته‌کان. که‌ناتوانن له‌سه‌ر بچوکترین خال له‌گه‌ل
یه‌کتری رێک بکه‌ون ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشاری ئه‌مریکا نه‌بێت.
3- ده‌خاله‌تی وولاتانی دراوسێ تاکو ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا
هه‌ره‌شه‌له ئێران و سوریا بکات. به‌ئاشکرا ئه‌م دوو وولاته
نایانه‌وێ ئارامی له‌عێراق دوورستبێت. ده‌یانه‌وه‌ی شکست
به‌به‌رنامه‌ی ئه‌مریکا بهێنن له‌ناوچه‌که به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر
ده‌خاله‌ت ده‌که‌ن له‌وه‌زعی سیاسی عێراق. تورکیاش له‌به‌ر
مه‌سه‌له‌ی کوردستانی عێراق پشتیوانی له پرۆژه‌ی ئه‌مریکا
ناکات.
هه‌ر بۆیه بارودۆخی سیاسی و ئابوه‌ری و کۆمه‌لایه‌تی عێراق
رۆژ به‌رۆژ ئالۆزتردهبێ. شه‌ری وکۆلان و مال به‌مال له نێوان
هێزه‌کانی شیعه‌و سونه، گه‌شه‌سه‌ندنی تایفگه‌ری و
عه‌شیره‌تی، به‌هێزبوونی ناسۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامیه
توندرهواکان.نارهتایهتی وبێزاری خه‌لک له‌دژی هێزه‌کانی
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی.نه‌بوونی کار‌و هه‌ژاری و گرانی.
نائه‌منی و نه‌بوونی هیچ خه‌ده‌ماتێکی کۆمه‌لایه‌تی وه‌ک ئاو
کاره‌با.....هتد
له‌ئاستی جیهانیش
ته‌جرووبه‌ی شه‌ش سالی رابردوو ئه‌وی به‌جیهان نیشاندا
ئه‌مریکا ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر وولاتانی وه‌ک یابان و روسیا
و چین یه‌کێتی ئه‌وروپا، گه‌شه به‌ئابووری خۆی بدات و وه‌ک
ته‌نیا هێزێک له‌جیهانه بالاده‌ست بێت،و چاره‌سه‌ری كێشه
سیاسیه‌کانی جیهانیش بکات.
باروودۆخی سیاسی وئابووری فه‌له‌ستین رۆژبه‌رۆژ ئالۆزتر
ده‌بێت رێکه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دژوارتر
بۆته‌وه. لبنان پاش چه‌ند سال ئارامی جارێکی‌تر شه‌رو کوشتار
له‌نێوان هێزهئیسلامیهکان به‌تایبه‌تی حیزب الله و ئیسرائیل
ده‌ستی پێکردۆته‌وه. ته‌نگژی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له‌سه‌ر
به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی کیمیاوی هه‌ربه‌رده‌وامه. کۆماری
ئیسلامی ئێران بۆته پشتیوانیه‌کی به‌هێزی هه‌موو لایه‌نه
ئسلامیه‌کانی دژ به‌ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که.
سه‌ره‌رای جیاوازی نێوان ئه‌و هێزه ئیسلامیانه به‌لام ئێستا
گه‌وره‌ترین هێزی سیاسیین به‌شێوه‌ی چه‌کدارانه له‌ئاستی
دونیا له‌دژی ئه‌مریکا شهر ده‌که‌ن. له‌رووی ئایدۆلۆژیه‌وه
ئاماده‌ن گیانی خۆیان فیدای ریبازهکایان بکه‌ن.
ئه‌مریکا به‌هۆی شه‌ری له‌عێراق و ئه‌فغانستان دووژمنه
کۆنه‌کانی له وولاتانی ئه‌مریکای لاتین فرسه‌تیان به‌ده‌ست
هێناو له‌رێگای هه‌لبژاردنه‌وه جارێکی تر له ڤه‌نزوێلاو
به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین و شیلی و په‌نه‌ما و بلوڤیا
ده‌سه‌لاتیان گرته‌وه ده‌ست و بونه‌ته پشتیوانیه‌کی
به‌هێزیش بۆ کوبا.
بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌رو بزووتنه‌وه‌ی دژی سه‌رمایه‌داری
سه‌ره‌رای ههرجیاوزی و په‌رش و بلاویهکی فکری نێوان ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه توانیویه‌تی ببێته هێزێکی کۆمه‌لایه‌تی زۆر
له‌ئاستی دونیا له‌ده‌وری شیعاره‌کانی دژی شهر و دژی
سه‌رمایه‌داری له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا
به‌تایبه‌تی ده‌ست پێکردنی شهر له‌دژی وولاتان بوه‌ستێته‌وه.
کراوه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هێزی ناره‌زایه‌تی خۆی نیشانداوه‌و
هه‌ندێک جار
G8 هه‌رکاتێک که‌کۆبوونه‌وه‌ی
سه‌رانی
بۆتهرێگر له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و
وولاتانه.
هه‌ژاری و برسیه‌تی و نابه‌رابه‌ری،نه‌خۆشی کوشنده،
زیادبوونی دانیشتوان و کێشه‌ی خانوو، په‌روه‌رده‌و زانست،
بێ‌کاری، نائه‌منی، که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان.
له‌ئاستی جیهان و ناوه‌خۆی ئه‌مریکاش هیچ کاتێک به‌قه‌ده‌ر
ئێستا خه‌لک نفره‌ت و بێزاری خۆیان له‌دژی سیاسه‌تی راست
ره‌وانه‌ی ئه‌مریکا ده‌رنه‌بریوه.
بۆ جیهان ئاشکرا بوو بۆش ودارو ده‌سته‌که‌ی نه‌ک هه‌ر نه‌یان
توانی یارمه‌تی ده‌ربن بۆ گه‌شه‌ی دیموکرسی ودامه‌زراندنی
ئه‌من وئاسایش، به‌لکو بونه هۆی گه‌شه‌دانی شه‌رو کوشتار
به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه سیاسی و کۆمهلایهتیاکان و
به‌هێز کردنی بیری ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ری.
ئه‌مریکا به‌هۆی ئه‌و باروو دۆخه سیاسی و ئابووریه‌ی که له
ئاستی جیهان روبه‌روی بۆته‌وه‌و ناتوانێت چیتر ئاوا درێژه‌ی
پێبدات پێویستی بهئالوو گۆری سیاسی هه‌یه
پرۆژه‌ی بیکه‌ر-هاملتۆنیش ته‌نها رزگار کردنی ئه‌مریکایه له‌و
قه‌یرانه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تیه‌ی که‌روو به‌رووی
بۆته‌وه. به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وندیه سیاسی
وئابووری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکی عێراق
ده‌یانه‌وی جارێکی‌تر عێراق به‌پێ ی به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌تیه‌کانی خۆیان دابرێژنه‌وه.
12/2006
|