هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رۆکی میسر بۆ ئه‌ڵمانیا
ناوه‌ندی چاک له ئه‌ڵمانیا خۆنیشاندانی سازدا
رۆژی 10/12/2006 هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌رۆکی میسر حوسنی
موباره‌ک بۆ ئه‌ڵمانیا، ناوه‌ندی چاک هه‌ستا به خۆنیشاندانێکی
هێمنانه له‌به‌رده‌م ئۆفیسی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا خاتوو
ئه‌نگێلا مێرکل، به مه‌به‌ستی ورووژاندنی دۆزی هه‌ژده کچه
ئه‌نفالکراوه‌کان، که رژێمی رووخاوی به‌عس به کلوپه‌کانی
میسری فرۆشتبوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌رله‌به‌یانی
یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی کورد به ژن و پیاو و
مناڵه‌وه له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی
ئه‌ڵمانیا کۆبوونه‌وه و به شێوازێکی یاسایی نامه‌یه‌کیان
ئاراسته‌ی سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک کرد، که تێیدا
هاتبوو:" بۆ وڵاتێکی خاوه‌ن شارستانییه‌کی دێرین ره‌وا و
شایسته نییه کچانی کورد که باوک و براکانیان له بیابانی
باشووری عێراقدا زینده‌به‌چاڵ کراون، ئه‌و کچانه دوو جار
بکرێنه قوربانی و له میسری شارستانییه‌تدا وه‌ک کۆیله،
سووکایه‌تییان پی بکرێت". خۆنیشانده‌ران چه‌ندین درووشمیان به
سنگیانه‌وه هه‌ڵواسیبوو که گوزارشی له ره‌وشی ئه‌و
قوربانیانه ده‌کرد و پلاکاتێکی گه‌وره‌شیان به‌رانبه‌ر به
سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران هه‌ڵواسیبوو، هاوکات نووسراو و
بڵاوکراوه‌شیان به هاوڵاتیانی رێبواری ئه‌ڵمانی ده‌دا.
خۆنیشاندانه‌که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ خۆنیشاندانی رێکخراوی
"گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو" که رێکخراوێکی ئه‌ڵمانییه
له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ی دیواری به‌رلین که له‌و کاته‌دا
خێزانی سه‌رۆکی میسر سۆزان موباره‌ک سه‌ردانی کرد و ئه‌وانیش
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نامه‌یان پێشکه‌ش کرد. جێی ئاماژه‌یه پێش
ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسر له‌لایه‌ن خاتوو مێرکله‌وه پێشوازی
بکرێ، به ئاڵای به‌رزی کوردستان و پرۆتستۆکردنی هاوڵاتیانی
کورد پێشوازی کرا
خۆنیشاندانه‌که سێ کاتژمێری خایاند و به هێمنانه کۆتاییهات.
|