ئه‌مڕۆ
که ده‌کاته 26ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2006 دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ر به دادگای باڵای ئێراقی، سزای
له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن، بارزان ئیبراهیم تکریتی و عه‌واد
به‌نده‌ری په‌سندکرد.
ئه‌و هه‌واڵه
له لایه‌ن مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی
ئێراقی بڵاوکرایه‌وه، ڕایگه‌یاند که‌وا سزاکه ده‌بێ له
ماوه‌ی 30 ڕۆژدا جێبه‌جێ بکرێت. به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆکی دادگا
عارف عه‌بدولڕه‌زاق شاهین ئه‌وه‌ی دووباره کرده‌وه و گوتیشی
کاری دادگا ته‌واو و هه‌ڵواسینه‌که ئه‌رکی حکومه‌ته.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هیوای له‌ناوچوونی سه‌دام
ڕۆژه‌ک زووتر ده‌خواز‌ن, که داخوازییه‌کی ڕه‌وایه، ئێمه
وه‌کو ناوه‌ندی چاک پێمانوایه هه‌ڵواسینی سه‌دام به‌ر له
ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دادگایی تاوانباران له‌سه‌ر تاوانی
ئه‌نفال، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، کۆمه‌ڵکوژی بارزانیيه‌کان
و تاوانکاریه‌کانی دیکه که دژی گه‌لی کورد کردوویانه،
ناڕه‌وایه‌تییه به‌رامبه‌ر به گه‌لی قوربانی کورد. چونکه
ئیتر ئه‌و تاوانباره گه‌وره‌یه به‌زیندوویی له دادگادا
تاوانبار ناکرێت و گوێبیستی سزاکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه
نابێت. جگه له‌وه‌ی له‌ناوبردنی به‌په‌له‌ی سه‌دام،
شاردنه‌وه‌ی گه‌لێ ڕاستییه، سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی دژی
گه‌لی کورد ئه‌نجامی داون.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی کۆماری عێراق
جه‌لال تاڵه‌بانی که ده‌بێت ئیمزای
هه‌ڵواسینه‌که بکات, هه‌وڵی
دواخستنی سزاکه بده‌ن، تاوه‌کو هه‌موو دۆسیه‌کانی گه‌لی کورد
ته‌واو ده‌بن. ئه‌مه تاکه کارتی سیاسی و یاساییه له‌ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ماوه.
ناڕاوایه سه‌دام له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال، کیمابارنی
هه‌ڵه‌بجه یا له‌سه‌ر تاوانه گه‌وره‌کانی تر گوێبیستی
سزاکه‌ی نه‌بێت و سزا نه‌درێت. پێشخستنی تاوانی که‌مواتای
دوجه‌یل پلان بوو دژی گه‌لی کورد کرا، هه‌ڵواسینی سه‌دام بێ
تاوانبارکردنی به‌لایه‌نیکه‌م له‌سه‌ر گه‌لکوژی ئه‌نفال،
کلاوێکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی عه‌ره‌به له‌سه‌ر
سه‌رکرده‌کانی کوردی ده‌نێت.
ناوه‌ندی چاک
26.12.2006
|