بانگه‌واز بۆ به‌شداری نووسه‌ران له‌ پرۆژه‌ی ساڵانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له‌سه‌ر ژینۆساید و کۆمه‌لکوژی کوردان

 

نووسه‌ران، شاره‌زایان و لێکۆڵه‌رانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌، ناوه‌ندی چاک مه‌به‌ستی وایه‌ ساڵانه‌ په‌رتووکێک که‌ کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می ئه‌کادیمی و زانستیانه‌ له‌خۆبگرێت، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی و پاکتاوی کوردان ده‌ربکات.

بۆئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگ و هاواری گه‌لی سته‌مدیده‌ی کوردستان به‌ باشترین شێوه‌ بگه‌یه‌نینه‌ گه‌لانی جیهان، پێویسته‌ بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ زمانی ئینگلیزی بنووسرێن.

ده‌بێ بابه‌ته‌کان بابه‌تیانه‌ و زانستی بن. ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌گه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی پسپۆر سه‌یریان ده‌کرێت و په‌سند ده‌کرێن.

ناوی په‌رتووکه‌که‌ ساڵانه‌ ده‌گۆڕێت و به‌پێی گونجانی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ هاتووه‌ په‌سندکراوه‌کان ده‌بێت، یان ده‌کرێ به‌ناوی باشترین بابه‌تی هاتوو بێت.

 

هیوادارین نووسه‌ران و شاره‌زایان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ بێن

 

 

بۆ په‌یوه‌ندیکردن

 

Chak_org@yahoo.com

chak-rageyandn@yahoogroups.com

 

ته‌له‌فۆن:

0031152129446

004541577575

 

تێبینی: ئه‌م بانگه‌وازه‌ به‌ زمانی ئینگلیزیش بڵاوده‌کرێته‌وه‌

 

 

ناوه‌ندی چاک

20.12.2006

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca