چاک کێشه‌ی دیناو سه‌حه‌ری گه‌یانده‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌منستی

 
 

 

دوای ئاشکرابونی   2 کچی ئه‌نفال له‌ یانه‌کانی شه‌وانی میسڕ(سه‌حه‌رو دینا)  ناوه‌ندی چاک به‌گرنگی زانی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێکخراوی ئه‌منستی جیهانی بکات بۆ به‌دوا چونی ئه‌م باسه‌ و پاراستنیان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی  حکومه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستی موباره‌ک .

بۆیه‌ ماوه‌ی 2 ڕۆژه‌  په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌ چه‌ندین لاوه‌  به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌منستی جیهانی ، هه‌ر ئیمڕؤش له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دراوه‌ته‌ ده‌ست سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوه‌که‌یان له‌ له‌نده‌ن بۆ قسه‌و باس کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌چ شێوه‌یه‌ک ئه‌منستی ده‌توانێ یارمه‌تی ئه‌م 2 کچه‌ بدات.

ئاگاداری هه‌موو لایه‌کیش  ده‌که‌ین که‌ چاک  هه‌ندێ چالاکی جیا ده‌کات بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر حکومه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی میسر  بۆ ئاشکراکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و  کچه‌ ئه‌نفالانه‌ی که‌ فرۆشراون بۆ وڵاتی میسڕ ‌.

ناوه‌ندی چاک

30112006

 

http://www.yndk.com/m267/m267-2-3.pdf

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca