هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانێت له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی
جیاجیاوه باس له‌وه کراوه که له‌کاتی هێرشه به‌دناوه‌کانی
ئه‌نفال کۆمه‌ڵێک زۆر کچی کورد بۆ ولاته عه‌ره‌بیه‌کان
فرۆشراون ، که ئه‌وه‌ی وه‌ک دوکۆمێنت له‌به‌ر ده‌ستدابێت
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوان هه‌ردوو موخابه‌راتی که‌رکوک و
میسره که باس له‌ناردنی 18 کچی کورد ده کات .
هه‌موولایه‌کیش باش ده‌زانێت ڕێکخراوی چاک له‌زۆربه‌ی
ولاته‌کانی ئه‌وڕپا وا بۆ 3 سال ده‌چێت خه‌بات ده‌کات به
شێوه ی جه‌ماوه‌ری تاسه‌فاره‌تخانه‌کانی میسر وه‌ڵامی
فه‌رمیمان بده‌نه‌وه ، که‌چی ئه‌وان ته‌نیا پێمان
ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌م چیڕۆکه ڕاست نیه و به‌زاره‌کیش
وه‌لاممان ده‌ده‌نه‌وه و خۆیان ده‌دزنه‌وه له نوسینی فه‌رمی
مه‌سه‌له‌که ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت
که‌راستی له بونی کچی فرۆشراوی کورد له میسڕ هه‌یه ،
وه له‌م ڕۆژانه‌شدا له‌ڕۆژنامه‌ی میدیا ژماره 257 له
به‌رواری 28/11/2006 بابه‌تێک باس کراوه که چه‌ند
رۆژنامه‌نوسێکی کورد توانیویانه له یانه‌کانی شه‌وانی میسڕ
2کچی کورد بدۆزنه‌وه.
بۆ راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌و به‌دوا چون و گفتوگۆکردن له‌سه‌ری
چاک/سوید به پێویست ده‌زانێت داوا له هه‌موو پارت و
ڕێكخراو و کۆمه کوردیانه ی ستۆکهۆلم ب‌کات که له گه‌ل
ئازاره‌کانی خه‌لکی ئه‌نفال ده‌ژین وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی ،
ڕۆژی یه‌کشه‌مه 3/12 کاتژمێر 13 به‌کاتی سوید
کۆبونه‌وه‌یه‌ک ساز ب‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه
بکه‌ین که چ جۆره چالاکیه‌ک ئه‌نجام بده‌ین دژ به حکومه‌تی
میسڕ .
هاتنتان نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه بۆ دۆزی ئه‌نفال
http://www.yndk.com/m267/m267-2-3.pdf
چاک/ سوید
ئه‌درێس
Humblegatan
34
نزیک به
ICA
SUNDBYBERG
کات 13 به‌کاتی سوید |