ناوه‌ندی چاك پشتگیری له‌ داواكانی مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره‌ ده‌كات

ناوه‌ندی چاك له‌ رِۆژی ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه‌ , دادگاییكردنی تاوانكاران به‌ كورده‌كانیشه‌وه‌ , به‌ ئه‌ركی یه‌كه‌م و كاركردنی سه‌ره‌كی خۆی زانیووه‌ , ئیَمه‌ پیَمان باشه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانكارانه‌ له‌ دادگاكانی كوردستان كیَشه‌كانیان یه‌كلابكریَته‌وه‌ , چونكه‌ تاوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامداوه‌ , له‌ رِوی مۆرالیشه‌وه‌ حكوومه‌تی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ له‌ دادگاییكردنیان و هاوكاری قوربانیان بۆ گه‌یاندنی داخوازو سكاڵاكانیان .

وه‌لیَ مخابن نه‌ كوردستان خاوه‌ند ئه‌و دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌یه‌ , نه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانیش پشتگیری ئه‌م هه‌وڵانه‌ ده‌كه‌ن , بگره‌ رِیَگری جۆراوجۆر ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م هاوڵاتیانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ عه‌داله‌تی دادگا , له‌وه‌ش زیاتر زۆربه‌ی كاته‌كان پشتگیری له‌ تاوانكاران ده‌كه‌ن , به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆری نابه‌جیَوه‌ .

ئه‌م هه‌وڵه‌ی قوربانیانی سه‌نگه‌سه‌ر كه‌ هه‌ڵسورِاوی ناوه‌نده‌كه‌مان مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ پیَی هه‌ڵساوه‌ , به‌ شكاتكردنی له‌ گومانلیَكراویَك له‌ دادگاكانی كوردستان به‌ هه‌نگاویَكی درووست ده‌زانیین , به‌ هه‌موو شیَوه‌یه‌ك پشتگیری لیَ ده‌كه‌ین , گومان لیَكراویش ده‌توانیَت له‌ رِیَگه‌ی دادگاوه‌ بیَتاوانی خۆی له‌و توهمه‌تانه‌ ده‌رخات .

هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و وزاره‌تی دادی كوردستان , ئه‌گه‌ر لایه‌نگری له‌قوربانیانیش نا كه‌ن , بیڵایه‌نانه‌ پشتگیری له‌ چوونه‌ پیَشی پرۆسه‌ی شكاتكردنه‌كه‌ بكه‌ن , بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كه‌ به‌شیَوه‌ی سروشتی خۆی له‌ دادگاكانی كوردستان كاری له‌سه‌ر بكریَت , ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببیَته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كیَشه‌ هه‌ڵواسراوانه‌ی تاكو ئیَستا به‌ چاره‌سه‌رنه‌كردن ماوه‌ته‌وه‌ , دادگاش چ برِیاریَكی دا ئه‌وا پیَویسته‌ هه‌ردوولا په‌سه‌ندی بكه‌ن.

هاوكات داوا له‌ هه‌موو قوربانیانی دیكه ده كه ین بوێرانه‌ به هه مان شیوه بێنه‌ ڵێشه‌وه‌ , سکاڵای یاسایی ڵێشکه‌ش به‌ دادگا بكه ن , له‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ی , رۆلیان هه بووه له ده ست دانى رۆله كانیان .

ناوه‌ندی چاك
12-11=
2006‏‏

http://www.hawlati.com/archive/year2006/issue299/2001-299_6.pdf


http://www.yndk.com/m263/m263-1.pdf


 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca