ـ به‌شی یه‌که‌م ـ
لێژنه‌ی بێیکه‌ر ـ هامیڵتۆن پاش چه‌ندین مانگ له پشکنیینو
لێکۆڵینه‌وه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌مریکا پێویسته
ڕێره‌وی کار‌و سیاسه‌تی خۆی له ئێراقدا بگۆڕێ. ئه‌وه‌ی
پێیوایه ئه‌م ڕاپۆرته به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر
بارۆدۆخی ئێراق و ناوچه‌که، ئه‌وا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم له ڕووی
سیاسیه‌وه ساویلکه‌یه ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه به
هه‌ڵه‌دا چووه. ئه‌م ڕاپۆرته نه له نزیک‌و نه له دوور
له‌سه‌ر بنه‌مای فاکتهکانو باروودۆخی ئێراق
هه‌ڵنه‌هێنجراوه. بۆ ئه‌وه‌ی بشتوانین به باشی هۆیه‌کانی
ئه‌م هه‌موو پێشنیار‌و ئه‌نجامه نادرووستانه‌ی که لێژنه‌که
پێیگه‌یشتووه,
بزانیین، ده‌بێ چه‌ند خاڵ له پێشچاو بگرین که من لێره‌دا
ته‌نیا ئاماژه به دوو خاڵی گرنگیان ده‌که‌م:
1ـ پێکهاته‌ی لێژنه‌که
به‌شی هه‌ره‌زۆری لێژنه‌که پێکهاتووه له‌و که‌سانه‌ی که
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی به "ڕیالیسته‌کان" ناسراون.
ئه‌مانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی بیرۆکه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهراستو شه‌ڕی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی
عهرهبیو کردنی دیموکراسی به ئه‌وله‌وییه‌تی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، بوون. ڕیالیسته‌کان پێیانوایه ئه‌مریکا
ده‌بێ واقعبینانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات، به جۆرێک نابێ بازبدات
به‌سه‌ر دیکتاتۆرو ڕژێمه ئۆتۆکراسو تیۆکراسهکانی ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناواراست، به‌ڵکو له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌مریکاو ئاسایش له ناوچه‌که‌دا پێویسته ئه‌مریکا پاڵپشتی
دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که، یاخود به‌لایه‌نی که‌مه‌وه
دژایه‌تیان نه‌کاو په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا بگرێ. ڕیالیسته‌کان
له بنچینه‌دا داهێنه‌ری یاخود خاوه‌نی سیاسه‌تێکی نوێ نین،
به‌ڵکو ئه‌وان داوا ده‌که‌ن ئه‌مریکا هه‌مان سیاسه‌تی
سه‌رده‌می جیهانی دوو جه‌مسه‌ری شه‌ڕی سارد په‌یڕه‌و بکات به
هه‌ندیک ئاڵوگۆڕی لاوه‌کی په‌یوه‌ند به شه‌ڕی دژه
تیرۆره‌وه، هه‌ربۆیه ڕاپۆرته‌که به عه‌قلیه‌تی گه‌ڕانه‌وه
بۆ سیاسه‌تی کۆنی ئه‌مریکا نووسراوه، به واتایهکیتر جۆرێک
له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ستراتیژه کۆنه‌ی که ئه‌مریکا له
دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه تا 11 سێپتێمبه‌ر 2001
په‌یڕه‌وی لێده‌کرد، به‌بێ گرنگیدانێکی ئه‌وتۆ به
ئاڵۆگۆڕهکانو گه‌شه‌سه‌ندنی تیرۆریزم.
2 ـ مه‌زاجی خهڵکو کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا
خه‌ڵکی ئه‌مریکاو ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاویش له ناوه‌نده
سیاسی‌و فکریه‌کانی ئه‌مریکا خه‌ریکه ئیراده له ده‌ست
دهدهنو به خێرایه‌کی سهسورهێنهرهوه به‌ره‌و خۆقه‌تیس
کردنه‌وه به مه‌سه‌له‌و کێشه ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا
هه‌نگاو ده‌نێن، به‌بێ له‌پێشچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا
ئه‌مڕۆ زلهێزێکی گه‌وره‌ی جیهانه‌و وه‌ک جؤن داوای ماف ده‌کا،
ئه‌وا له‌سه‌ریه‌تی ئه‌رکه‌کانیشی له پاراستنی ئاسایشی جیهان
به‌جێ بهێنێت. به‌داخه‌وه ڕاپۆرتی بێیکه‌ر ـ هامیڵتۆن
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاگرتنی دڵ‌و مه‌زاجی خه‌ڵکی ئه‌مریکاو
باروودۆخی ناوخۆی ئه‌مریکادا نووسراوه، که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر
مانایه‌ک بدا ئه‌وا مانای گه‌مژه‌یی سیاسی‌و نامه‌سئولانه‌ی
نووسه‌ره‌کانی ڕاپۆرته‌که ده‌رده‌خا، بۆچی؟ جونکه له
بنچینه‌دا داڕشتن‌و گۆڕینی ستراتیژ به گوێره‌ی مه‌زاجی
جه‌ماوه‌ر نه‌کارێکی مهسئولانهیهو نه ستراتیژێکی
سه‌رکه‌وتووش ده‌بێ.
حکومه‌تی سه‌رۆک جۆرج ده‌بڵیو بۆش، به هه‌موو
که‌موکوڕییه‌کانی، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی ناوی ده‌چێته مێژووی
ئه‌مرێکاو جیهان وه‌ک یه‌کێک له‌و حکومه‌تانه‌ی ئه‌مریکا که
باشترین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئاڵوگۆره‌کانی جیهان به گشتی‌و
ڕۆژهه‌ڵاتی ناواڕاست به تایبه‌تی، پاش ڕووداوه‌کانی 11
سێپتێمبه‌ر، ده‌ستنیشانکردووه. پاش 11 سێپتێمبه‌ر 2001
سه‌رۆک بۆش ڕایگه‌یاند که تیرۆر‌و ڕووداوه‌کانی 11 سێپتێمبه‌ر
سه‌رچاوه‌که‌ی له نه‌بوونی ئازادی‌و دیموکراسی له کۆمه‌ڵگا
ئیسلامییهکاندایه و ڕه‌خنه‌شی له سیاسه‌تی ڕابردووی
ئه‌مریکا گرت، که له ڕابردوو به بیانووی پاراستنی ئاسایشی
ناوچه‌که، پاڵبشتی له ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که
کردووه. هه‌ربۆیه حکومه‌تی بۆش له به‌یاننامه‌ی ستراتیژیه‌تی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له
سێپتێمبه‌ری 2002 ڕایگه‌یاند: {وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا
ساته‌کانی ئه‌م فورسه‌ته به‌کاردێنی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
سووده‌کانی ئازادی له هه‌موو گۆی زه‌ویدا. ئێمه چاڵاکانه
کارده‌که‌ین بۆ گه‌یاندنی هیوای دیموکراسی، گه‌شه‌سه‌ندن،
بازاری ئازاد و بازرگانی ئازاد بۆ هه‌موو کون و قوژبنێکی
جیهان. رووداوه‌کانی 11 سێپتێمبه‌ر 2001 فێری کردین که وڵاته
بێهێزه‌کان، وه‌ک ئه‌فغانستان، له‌وانه‌یه مه‌ترسێکی گه‌وره
پێک‌بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان وه‌ک وڵاتێکی
به‌هێز}. ڕه‌نگه بپرسن باشه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی بۆش بنچینه‌ی
کێشه‌که‌ی به دروستی دهسنیشانکردوه ئه‌ی کێشه‌که له
کوێیه؟ بۆچی ئه‌مڕۆ ستراتیژی حکومه‌تی بۆش له ئێراق تووشی
ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی جیدی‌و ترسناک بۆته‌وه؟ من پێموایه کێشه‌که
له هه‌ڵسه‌نگاندنی هۆیه‌کانی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر نییه، به‌ڵکو
کێشه‌که له‌وه‌دایه کاتێک سه‌رۆک بۆش ته‌ئکیدی له‌سه‌رئه‌وه
ده‌کرده‌وه که تیرۆریستان له ئاسمانه‌وه نه‌هاتوون به‌ڵکو
به‌رهه‌می واقعی ئه‌و کۆمه‌ڵگا ئیسلامییانه‌ن که تا ئێستا
سیسته‌می ئابووری و
ٍڕهفتار
و کلتوره‌که‌یان هی سه‌رده‌مه‌کانی تاریکینو ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه ئه‌مرۆ بوونه‌ته شوێنی چالاکی‌و نه‌خشه‌و
پیلاندارشتنی تیڕۆریستانو هه‌روه‌ها که ده‌یووت ناتوانرێ
سه‌رچاوه‌کانی تیرۆر ووشک بکرێت به‌بێ ستراتیژێکی نوێی
پشتبه‌ستوو به دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست، ئه‌وا به‌شێکی به‌رچاو له سیاسه‌تمه‌داره
ڕیالیستهکانو کۆنسهرڤاته ته‌قلیدییه‌کان و ڕابه‌ره
سهربازیو سیڤڵهکانی ئه‌مریکا، که به شێوه‌یه‌ک له
شیوه‌کان به‌رگریان له سیاسهتو ستراتیژی کۆنی سه‌رده‌می
شه‌ڕی سارد ده‌کرد، به هه‌موو هێزو توانای جهماوهریو
مهعنهویو میدیایی خۆیان که‌وتنه دژایه‌تی کردنی ستراتیژی
نوێی حکومه‌تی بۆش، که ئه‌نجامی ئه‌م دژایه‌تیه‌ش بووه هۆی
نامستقربوونی ستراتیژی ئه‌مریکاو وێناکردنی ئه‌مریکا وه‌ک
ده‌وڵه‌تێکی لهرزۆکو نه‌فه‌س کورت له لایه‌ن تیرۆریستان‌و
ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که. ئه‌مڕۆ فه‌وزایه‌ک له
ئیداره‌و ناوه‌نده فکرییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بینرێ که ڕێگره
له‌به‌رده‌م درووست بوونی جۆرێک له هاوده‌نگی له نێوان
ئیداره‌ی ئه‌مریکاو ناوه‌نده فکری‌و ستراتیژییه‌کانو خه‌ڵکی
ئه‌مریکا له سه‌ر چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌تکردن به‌رامبه‌ر
قه‌یرانی ئێراق، که نه‌بوونی ئه‌م هاودهنگیهش خه‌ریکه
کاره‌ساتێکی ترسناک به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق ده‌هێنێ.
ـ ماویه‌تی ـ
10 دێسێمبه‌ری 2006 ـ هۆڵه‌ندا
|