شه‌قام:
مادده‌ی 140 چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی:
سه‌ره‌تا سووپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ركرنه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌تان، پێموایه كه مادده‌ی 140ی
ده‌ستووری ئێراق به‌رهه‌می بارودۆخ‌و هاوسه‌نگییه‌كی سیاسی
ئاڵۆز‌و وورده، بۆیه ده‌بێ كه‌مێك خۆمان دووربگرین له
ساده‌كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه. ڕه‌نگه هه‌ندێكمان پێی ڕازی
بین‌و هه‌ندێكی‌ترمان پێی ڕازی نه‌بین، به‌ڵام نابێ ئه‌وه هیچ
له مێژوویی‌و گرنگی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌و پاراستنی كه‌م
بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر به كورتی ڕای خۆم بڵێم، ئه‌وا ده‌توانم
بوونی ئه‌م مادده‌یه له ده‌ستوور به قازانج كورد
هه‌ڵبسه‌نگێنم، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ش به‌ڵكو به هه‌موو
كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م مادده‌یه، ئه‌وا به مادده‌یه‌كی مێژوویش
ناوی ببه‌م. ئه‌گه‌ر بپرسی بۆ؟ پێموایه سه‌خت نییه وڵامی
بده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له مێژووی نوێی
كوردستان‌و ئێراق كه له مادده‌یه‌كی ده‌ستووری قسه له
ئاساییكردنه‌وه‌ی كهركووكو ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی وه‌كو
شه‌نگاڵ‌و خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی‌و ....هتد بكرێ‌و تێیدا باس له
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌عریبچییه‌كان‌و دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌م
خاكه بكرێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ئه‌م مادده‌یه زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك‌و پێكهاته‌كان‌و هێزه سیاسییه‌كانی ئێراق به
یارمه‌تی زلهێزه‌كانی جیهان‌و له‌به‌رده‌م ڕای گشتی جیهان
ده‌نگی له‌سه‌ردراوه. من ده‌زانم له‌م مادده‌یه‌دا كه‌موكوڕی
هه‌ن، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕییانه ئه‌وه‌یه كه له
كاتێدا كهركووكو ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان هه‌م مێژوو‌و
جوگرافیا، هه‌م واقعی ناوچه‌كه‌و پێكهاته‌ی دانیشتوانی ئه‌م
ناوچه‌یه‌ش به ڕۆشنی پێمان ده‌ڵێ كه كهركووكو ناوچه
ڕزگاركراوه‌كانی پاش رووخانی به‌عسی عه‌ره‌بی، خاكی كوردستانن،
كه‌چی له‌م مادده‌یه‌دا باس له ڕیفراندۆم بۆ دیاریكردنی
ناسنامه‌ی خاك كراوه، كه ئه‌مه جۆرێك له گومان ده‌خاته سه‌ر
كوردستانیبوونی ئه‌م ناوچانه. دیاره كه‌موكوڕی‌تریش هه‌ن
به‌ڵام من وه‌ك كه‌سێكی سیاسی ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه بۆ نه‌هێشتنی
ته‌عریب نابێ ته‌نها خۆزگه‌كانمان پاڵمان پێوه بنێ، به‌ڵكو
ده‌بێ فاكته‌كان‌و جیاوازی به‌رژوه‌ندییه‌كانیش بۆ گیرانه‌وه‌ی
ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان له پێشچاو بگرین.
شه‌قام:
پێتوایه ئه‌و ماده‌یه له كات‌و ساتی خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت؟
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی:
له‌مێژه ووتویانه ماف بزر نابێ تا خاوه‌نه‌كه‌ی به‌دواییه‌وه
بێت. ڕاستیه‌كه‌ی سیاسه‌ت ته‌نها ڕه‌ش‌و سپی نییه، له
سیاسه‌تدا ده‌بێ هه‌میشه به‌دوای سازكردنی هاوسه‌نگییه‌ك
بگه‌ڕێی. ئه‌وه سیاسه‌ته دیار ده‌كات كه فلانه شت جێبه‌جێ
ده‌بێت یان نا. به‌داخه‌وه زۆر كه‌س ئه‌مڕۆ له كوردستان له‌مه
تێنه‌گه‌یشتووه‌و هه‌ندێكیان ناشیانه‌وێ تێبگه‌ن كه كاكه گیان
سیاسه‌ت تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه‌كو ئایدۆلۆژیا‌و فكر
نییه، به‌ڵكو كڕۆكی سیاسه‌ت ڕاگرتنی هاوسه‌نگی هێزه
سیاسییه‌كانه له هه‌ڵومه‌رجێكی دیاریكراو. به‌هه‌رحاڵ
مادده‌ی
(140)
به‌ڕۆشنی
باس
له
ئاسایکردنه‌وه‌ی
کهرکوکو
ناوچه
تهعریبكراوهكانو
جێبه‌جێکردنی
مادده‌ی
(58)
ده‌ستووری
كاتئ
ده‌کات.
له
سه‌ره‌تادا
دوو
ساڵ
دانرا
بۆ
ئه‌م
کاره،
تا
ئێستا،
كه
نزیكه‌ی
ساڵێك
ڕۆیشتووه،
كارێكی
وا
نه‌كراوه،
ته‌نها
ئه‌وه
نه‌بێ
كه
لێژنه‌یه‌ك
پێكهاتووه
كه
ئه‌ویش
چه‌ندین
ڕێگری
جیدی
بۆ
دروستكراوه.
پێموایه
ده‌بێ
چاوه‌ڕێی
ڕێگری‌و
فرتوفێڵو
خۆدزینه‌وه‌ی
زیاتریش
بین
له
لایه‌ن
حكومه‌تی
ناوهندیو
هێزه
شۆڤینیست‌و
ئیسلامی‌و
عروبییهكان.
پێناچێ
هه‌روا
به
ئاسانی
ئه‌م
مادده‌یه
جێبه‌جێ
بكرێ،
به‌ڵام
ئه‌وه‌ش
وه‌ستاوه
له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی
كه
كورد
چه‌ند
ده‌توانی
سیاسه‌تی
دروست
له
ڕاستای
جێبه‌جێكردنی
ئه‌م
مادده‌یه
بگرێته‌به‌ر.
ڕاستییه‌كه‌ی
له
سیاسه‌تدا
ده‌بێ
له
دوو
ڕووه‌وه
سه‌یری
مه‌سه‌له‌كان
بكه‌ین،
بهواتایهكیتر
ده‌بێ
به
چاوێك
سه‌یری
ئێستا
بكه‌ین‌و
به
چاوێكیش
سه‌یری
داهاتوو
بكه‌ین.
به‌بێ
پێچ‌و
په‌نا
ده‌مه‌وێ
بڵێم
كه
كه‌سی
سیاسی
له
چواجێوهی
ستراتیژێكی
نه‌ته‌وه‌یی
ڕۆشن‌و
یه‌كگرتوو
هه‌م
ده‌بێ
له
ناڵ
بدات‌و
هه‌م
له
بزمار.
به‌هه‌رحاڵ
دیسانه‌وه ده‌ڵێم، كه كهركووكو ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان،
هه‌م مێژوو‌و جوگرافیا، هه‌م واقعی ناوچه‌كه‌و پێكهاته‌ی
دانیشتوانی به ڕۆشنی كوردستانیبوونیانی ده‌رخستووه. بۆیه من
ده‌ڵێم مادامه‌كی كهركووكو ناوچانه‌كانی‌تر كوردستانن،
ئه‌وا گوومانم نییه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر سه‌روه‌ری‌و ده‌سه‌ڵاتی
كورد. لێره‌دا ناتوانم پێتان بڵێم كه ئه‌و مادده‌یه له كات‌و
ساتی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ یان نا، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم كه كه‌س
ناتوانێ سازش له‌سه‌ر بستێك له خاكی كوردستان بكات، ڕه‌نگه
سازش بكه‌ین له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیرێك یاخود فلانه یان فیساره
مه‌وقعیه‌تی حكومی، به‌ڵام هه‌ركه‌سێكی كورد یاخود كوردستانی
سازش له‌سه‌ر خاكی كوردستان بكات، بێجگه له‌وه‌ی خۆی
تێده‌چێ‌و رووڕه‌ش ده‌بێ، ئه‌وا نه كورده‌و نه كوردستانیشه.
ئه‌و لایه‌ن‌و هێزه سیاسیانه‌ش كه بیر له سازش له‌سه‌ر خاكی
كوردستان ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێ بزانن كه پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه
نه‌گریسه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، نه‌ته‌وه‌ی كورد فڕێیان
ده‌داته زبڵدانی مێژووه‌وه.
شه‌قام:
ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی بۆ داهاتوو چۆن
ده‌بێ؟
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی:
خۆزگه ده‌خوازم ئه‌و پرسیاره‌تان له‌ژێر كاریگه‌ری
ڕاگه‌یاندن‌و میدیای عه‌ره‌بی‌و توركییه‌وه دانه‌رشتبێ، وه‌ك
ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی هه‌ڕه‌شه له كورد
ده‌كات‌و ڕاده‌گه‌یێنێ كه ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 جیبه‌جێ بكرێ
ئه‌وا وا ده‌كه‌ن‌و وا ده‌كه‌ن. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌و
خۆشباوه‌ڕییه له مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌تاندا، به‌و‌جۆره‌ی من
بۆی چووم، هه‌بێ، ئه‌وه بزانن كه مه‌سه‌له‌كه وا نییه، چونكه
خاترجه‌م بن، هه‌ر ئێستا نه‌ك ته‌نیا عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵكو
توركه‌كانیش هه‌موو شتێكیان كردووه بۆ ڕێگرتن له جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140، به‌ڵام چیبكه‌ن، له‌وه زیاتریان پێناكرێ.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر ئه‌مڕۆكه هه‌موو توانای
میدیایی، سه‌ربازی، مه‌عنه‌وی‌و ئابووری دوژمن خراوه‌ته گه‌ڕ
بۆ دژایه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و تێكدانی بارودۆخی
كورد‌و كوردستان. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌شتان ئه‌وه
نه‌بێ، ئه‌وه نابێ گوومانتان هه‌بێ كه هه‌ڵوێستی عه‌ڕه‌بی، پاش
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و هاتنه‌وه‌ی كهركووكو
ناوچه‌كانی‌تر بۆ ژێر سه‌روه‌ری سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان،
زۆر زۆر له ئێستادا بێهێزتر ده‌بێ، له به‌رامبه‌ریشدا بۆ
كورد‌و كوردستانییه‌كان جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌نگاوێك‌و
سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ‌و زۆر نزیكیشمان
ده‌كاته‌وه له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌به‌خۆی كوردستان.
شه‌قام:
ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرا هه‌ڵوێستی كورد بۆ داهاتوو چی ده‌بێ؟
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی:
دیاره مه‌به‌ستی ئێوه له هه‌ڵوێستی كورد، هه‌ڵوێستی
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه، بۆیه من نازانم هه‌ڵوێستی كورد
چی ده‌بێ، پێموانییه باشیش بێت له ئێستاوه هه‌ڵوێستی
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئاشكرا بێت. به‌هه‌رحاڵ من لێره
ده‌توانم، له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه، باسی ئه‌وه‌تان بۆ بكه‌م كه
ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌ڵویستی كورد ده‌بێ چی
بێت‌و چۆن بێت. به‌راستی دواخستنی مادده‌ی 140 یاخود جێبه‌جێ
نه‌كردنی كاره‌ساته بۆ كورد‌و هه‌موو ئازادیخوازه‌كانی ئێراق،
لادانێكی ترسناكه له ده‌ستوور، بۆیه تا كاتمان له پێش ماوه
سه‌ره‌تا ده‌بێ به هه‌موو هێزمان كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
مادده‌یه له كاتی خۆی جێبه‌جێ بكرێ. كورد ده‌بێ هه‌ر له ئێستا
به جیدی به‌شداری جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه بكات‌و هه‌موو
مه‌سه‌له‌كان بۆ به‌غدا جێینه‌هێلێ. ڕاستییه‌كه‌ی لایه‌نی
بێهێزی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد ته‌نیا پێشڕه‌وی كردن له
جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا نییه، به‌ڵكو كورد‌و
سه‌ركرداتییه‌كه‌ی له زووه‌وه، واته له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراق‌و پێش ئه‌ویش كێشه‌یه‌كی هه‌یه،
ده‌ردێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كا، ڕه‌نگه دیسان تووشی
كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی ببین، ئه‌ویش نه‌بوونی ستراتیژێكی
نه‌ته‌وه‌یی ڕۆشن‌و یه‌كگرتووه. لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه
هیچ هێزێك له باشووری كوردستان خاوه‌نی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی
نییه، به‌ڵكو من باس له ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆشن‌و
یه‌كگرتوو ده‌كه‌م. یه‌كگرتوو به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو هێز‌و
لایه‌نه‌كانی كوردی له ژێرییه‌وه تاكتیك‌و سیاسه‌تییان داڕێژن.
بێگومان ئه‌مڕۆ له سه‌ركردایه‌تی باشووری كوردستان
خۆشبه‌ختانه ڕه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن ستراتیژێكی
نه‌ته‌وه‌یی ڕۆشن‌و یه‌كگرتوو ده‌بینرێ، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م
ڕه‌وته نه‌یتوانیوه ئه‌جنداێ خۆی به‌ته‌واوی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر
هه‌موو هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی باشووری
كوردستان، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوی جیدیش نراون كه جێگای دڵخۆشی‌و
ده‌ستخۆشی منن. بێجگه له به‌شێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی
كورد، زۆربه‌ی ئه‌وانیتر سیاسه‌ت له لایان وه‌ك ئایدۆلۆژیا
وایه، زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی كورد له ته‌كتیكی سیاسی كێشه‌یان
نییه، كێشه‌كه لێره ده‌ست پێده‌كا كاتێك سیاسه‌تمه‌دارانی
ئێمه تاكتیكه سیاسییه‌كانیان له خزمه‌تی ئامانجێكی
نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو‌و ڕۆشن‌و دیاریكراو نییه، به‌ڕاستی
كێشه‌كه له تاكتێك نییه، كێشه‌كه له شوێنێكی‌تره، كێشه‌كه له
ستراتیژه. ئێمه ئه‌گه‌ر بووینه خاوه‌نی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی
ڕۆشن‌و یه‌كگرتوو ئه‌وا زۆر ئاسانه بۆ هه‌ریه‌كێكمان كه كاری
خۆی بزانێ‌و ڕه‌نگه ئه‌وكات وڵامی پرسیاری ئێوه‌ش نه‌ك ته‌نیا
بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد، به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش
ئاسان بێت. من ته‌ئكیدم له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی
ئاساییكردنه‌وه‌ی كهركووكو ناوچه‌كانی‌تر سه‌رنه‌كه‌وێ
ئه‌وا ده‌رگای ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی ده‌كرێنه‌وه‌و شه‌ڕو
ئاژاوه‌یه‌ك به‌رپاده‌بێ كه ئاكامه‌كه‌ی سه‌خته پێشبینی بكرێ،
به‌س مه‌رج نییه خۆبه‌خۆ له زه‌ره‌ر كورد بێت. كورد تا پێی
ده‌كرێ هه‌نگاوی ده‌ستووری‌و یاسایی له په‌یوه‌ند به ناوچه
ته‌عریبكراوه‌كان بهاوێژێ باشتره، چونكه له سیاسه‌تدا دوو هێز
له ململانێدان ئه‌وانیش لۆجیكی هێز‌و هیزی لۆجیكه. بۆ ئێمه‌ێ
كورد هه‌تا پێمان بكرێ په‌یڕه‌وی له هێزی لۆجیك، بۆ
به‌ره‌نگاری لۆجیكی هێز، بكه‌ین باشتره. ئه‌مڕۆ زۆرێك هێزی
عه‌ره‌بی په‌نایان بردۆته به‌ر لۆجیكی هێز بۆ ملكه‌چ پێكردنی
كورد، به‌ڵام تا ئێستا كورد له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی
هاوسه‌نگ‌و نه‌رم ده‌سكه‌وتی زیاتره، به‌س ئه‌وه نابێ
والێكبدرێته‌وه كه ئێمه به به‌رده‌وامی ده‌بێ هه‌مان سیاسه‌ت
په‌یڕه‌و بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌موو تاكتیكێكمان ده‌بێ له خزمه‌ت
ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییمان بێت. بۆیه هه‌ركاتێك پێویستی كرد هێز
به‌كاربێنیین ئه‌وا پێویسته هێز به‌كاربێنین، پێویست بوو
سیاسه‌تێكی نه‌رممان هه‌بێ ئه‌وا پێویسته نه‌رم بین. ئێمه
له هیچ بارودۆخێك نابێ هێلكه‌كانمان بخه‌ینه یه‌ك سه‌به‌ته‌وه
یاخود خۆمان ساغ بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی
ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌زموونی باشووری
كوردستان بپارێزین، بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بپارێزین.
به‌كورتی‌و كرمانجی كورد ده‌بێ له هه‌ر بارودۆخێك
ئه‌وله‌وییه‌تی خۆی بزانێ، بزركردنی ئه‌وله‌وییه‌ته‌كان
به‌لانسی بیركردنه‌وه‌مان تێك ده‌دات‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه
شته لاوه‌كییه‌كانمان زال بێت به‌سه‌ر شته جاره‌نووسسازه‌كان.
به‌هه‌رحاڵ،
ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت حکومه‌تی ناوه‌ندی نایه‌وێ مادده‌ی 140
جێبه‌جێ بكات، پێموایه لایه‌نی کوردی یه‌کلایه‌نه ده‌توانی
به‌کاری ئاسایکردنه‌وه‌ی که‌رکوک هه‌ڵبستێ. چونكه ئه‌وکات که‌س
ناتوانێ گله‌یی بكات یان به ئاسانی ڕێگه له جێبه‌جێكردنی
مادده‌یه‌کی ده‌ستووری بگرێ. پێموایه ده‌ستووری ئێراق به
گشتی‌و مادده‌ی 140 به تایبه‌تی له پراکتیکدا لێکدانه‌وه و
جێبه‌جێکردنی وه‌ستاوه‌ته سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کان له
داهاتووی عێراقدا له لایه‌ک‌و دروستی‌و نادروستی سیاسه‌تی
لایه‌نی کوردییه له لایه‌کی تر.
شه‌قام:
باردۆخی هه‌رێمی كوردستان چ سه‌ركردایه‌تی كورد‌و چ خه‌ڵكی
كوردستان به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك له به‌رامبه‌ر ئێستای ئه‌و
بڕیاره چۆن ده‌بینی؟
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی:
ئه‌مڕۆ كورد ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی چ له ئاستی ئێراق، چ له ئاستی
ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێ. سه‌ر‌كرده‌كانی كورد، به تایبه‌تی له
دوای ڕووخانی به‌عسی عه‌ره‌بی، توانیویانه تا ڕاده‌یه‌كی باش
وه‌ك سیاسه‌تمه‌داری چاڵاك‌و به‌رچاو ڕۆشن له ئاستی كوردستان‌و
ئێراق‌و ناوچه‌كه ده‌ربكه‌ون. كورد ئه‌مڕۆ له ئێراق له ڕووی
سیاسیه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی باش وه‌ك ڕاگری هاسه‌نگی، زۆر كاتیش
وه‌ك ناوبژێك له په‌یوه‌ند به كێشه‌كانی ئێراق، له نێو گرووپ‌و
پێكهاته‌كانی ئێراق شوێنی خۆی كردۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌شه
لایه‌نه‌كانی‌تر ناچاربوونه ڕێزیان بگرن. ده‌ستپێشخه‌ری
سه‌ركردایه‌تی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین ڕیفۆرمی
سیاسی، ئابووری، ئیداری‌و به‌رقراری ئاسایش‌و پێكه‌وه‌ژیان له
كوردستان وایكردووه كه پشتگیری‌و رێزی ئه‌مریكا‌و ڕۆژئاواش تا
ڕاده‌یه‌كی باش بۆخۆی ڕاكێشێ. خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ نه‌ته‌وه‌ی
كورد له باشوور‌و به‌شه‌كانی‌تریش به‌هره‌مه‌نده له
ووشیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی باشتر به به‌راوورد له‌گه‌ڵ
ڕابردوودا. من ده‌توانم بڵێم كه جێگه‌وڕێگه‌ی كورد‌و
باروودۆخی كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك باشه. هه‌ربۆیه كورد ده‌بێ
ئه‌م جێگه‌وڕێگه‌یه به باشترین شێوه به‌كاربێنی بۆ فشار
خستنه سه‌ر لایه‌نه‌كان‌و حكومه‌تی ئێراق بۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا كورد ئه‌مه‌ی كرووه؟
دیاره گوومان نییه له‌وه‌ی كه ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له باشوور نابێ بكرێنه بیانوو بۆ داپۆشینی
كه‌موكوڕییه‌كان، چ له ناوخۆی كوردستان، چ له ئاستی ئێراقدا.
سه‌ر‌كردایه‌تی‌و په‌رله‌مانی كوردستان له سێ ساڵی رابردوو زۆر
كه‌مترخه‌مییان كردووه له به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی خه‌ڵكی
كهركووكو ناوچه رزگاركراوه‌كانی‌تر. ئه‌وه‌ی جێی ره‌خنه‌یه
له سه‌كردایه‌تی كورد، ئه‌وه‌یه كه كهركووكو ناوچه‌كانی‌تری
ته‌عریبكراو كه‌متر بایه‌خی پێدراوه له په‌یوه‌ند گرنگی ئه‌م
ناوچانه له‌سه‌ر چاره‌نووسی كوردستان‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی
كورد. پێموایه تا ئه‌مڕۆش خیتابی سیاسی هێز‌و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كورد له په‌یوه‌ند به كهركووكو ناوچه‌كانی‌تر
تا ڕاده‌ی پێویست یه‌كگرتوو و ڕۆشن نییه. ئه‌مرۆ كورد پێویستی
جدی به سیاسه‌ت‌و خیتاب‌و ستراتێژێكی نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كگرتووتر‌و ڕۆشنتر، سه‌باره‌ت به كه‌كووك‌و ناوجه‌كانی‌تر،
هه‌یه. ئێمه ده‌بێ بزانین كه كهركووكو شه‌نگال‌و مه‌نده‌لی‌و
خانه‌قین‌و هه‌موو ناوچه‌كانی‌تر سیمبۆلی زوڵم‌و سته‌من
له‌سه‌ر كورد، ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئه‌م زوڵمه لابده‌ین نه‌ك
ئه‌م ناوچانه به‌ڵكو هه‌موومان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی
تیاچووینداین. من له‌وباوه‌ڕه‌دام سه‌ركردایه‌تی كورد
ده‌توانێ‌و ده‌بێ كاری جدیترو چاڵاكانه‌تر له‌سه‌ر مادده‌ی 140
بكات. بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاساییكرنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان
باشتر‌و خێراتر بچێته پێشه‌وه ده‌بێ هه‌رچی زیاتر كورد
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ئابووری‌و ئیداری له
كهركووكو هه‌موو ناوچه‌كانی‌تر، پته‌وتر بكات‌و هه‌وڵبدرێ
ئاسایشی ئه‌م ناوچانه‌ش تا به‌رزترین ئاست ببردرێ، فه‌رهه‌نگی
پێكه‌وه‌ژیان‌و تۆلانرانس له‌گه‌ڵ خه‌لكانی دانیشتووی ڕه‌سه‌نی
سه‌ر به كه‌ماتییه‌كان په‌یڕه‌و بكرێ‌و هانی ته‌عریبچییه‌كانیش
بۆ گه‌رانه‌وه بۆ زێدی خۆیان بدرێ. له هه‌مووی گرنگتر
خه‌ڵكانی ئاواره‌ی كه‌ركووك نه ته‌نها به قسه به‌ڵكو به
عه‌مه‌لیش ده‌بێ یارمه‌تیان بدرێ. به كورتی، ئه‌مرۆ
باروودۆخی كوردستان له‌باره بۆ پێكهێنانی خیتاب‌و
هاوده‌نگییه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وتر‌و ڕۆشنتر له
نێوان سه‌كردایه‌تی‌و میدیای كوردی‌و خه‌ڵكی كوردستان له
ڕاستای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ، به‌س ئایا هه‌ستكردن بۆ
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه؟ با چاوه‌ڕێ بین.
شه‌قام:
ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشنیار یان بۆچوونێكت سه‌باره‌ت به‌م ماده‌یه
هه‌بێت؟
ئیسماعیل ئیبراهیم ڕواندزی:
مادده‌ی 140 ده‌كرێ هه‌ریه‌كێكمان به‌شێوه‌یه‌ك
هه‌ڵیبسه‌نگێنێ‌و لایه‌نه پۆزه‌تیڤ‌و نه‌گه‌تیڤه‌كانی بخاته
ڕوو، به‌س نابێ بۆ یه‌ك ساتیش گوومان له به‌رگریكرن له‌م
مادده‌یه بكه‌ین یاخود له نرخی كه‌مبكه‌ینه‌وه. ئه‌م مادده‌یه
زۆر كه‌مووكوڕی تێدایه، به‌س من وایده‌بینم كه باشترین‌و
بێ‌كێشه‌ترین ڕێگایه بۆ ڕاماڵینی ته‌عریب‌و گێڕانه‌وه‌ی
كهركووكو شه‌نگال‌و خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی‌و ....هتد. ئه‌م
مادده‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ بارودۆخی دواكه‌وتووی ئێراق‌و
به‌هێزی هێزه شۆڤینیست‌و كۆنه‌په‌رسته‌كان پۆزه‌تیڤه‌و له
قازانج كورد‌و كوردستان‌و هه‌موو ئازادیخوازانی ناوچه‌كه‌شه.
له
كۆتاییدا حه‌زده‌كه‌م چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر گرنگی‌و
چاره‌نووسسازی كه‌ركووک‌و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی كوردستان
باس بكه‌م.
یه‌كه‌م‌ـ
دوژمن ده‌یزانێ كه كهركووكو ناوچه‌كانی‌تر خاكی كوردستانن،
بۆیه ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عه‌ره‌بی له ئێراق هه‌ستان
به ته‌عریبكردنی ئه‌م ناوچانه‌و به‌تایبه‌تیش له كه‌ركووك.
گڕنگی ئه‌م ڕاستییه‌ی باسمكرد له‌وه‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێراق ئه‌گه‌ر گوومانیان له كوردستانبوونی ئه‌م ناوچانه
هه‌بوایه ته‌عریبیان نه‌ئه‌كردن، چونكه پێویست نه‌بوو.
دووه‌م‌ـ
ته‌عریب‌و ئه‌نفال‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌و ده‌ركردنی كورد له
كهركووكو ناوچه‌كانی‌تر تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی‌و زوڵم‌و
سته‌می گه‌وره‌ن دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد. بۆیه ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ داهاتوویه‌كی گه‌شه‌دارو كۆمه‌ڵگایه‌كی تۆلارانس‌و
دیموكراس‌و پێشكه‌وتوو بنیات بنێیین نابێ چاوپۆشی له لابردنی
ئه‌م زوڵم‌و سته‌مانه‌و دادگاییكردنی تاوانباران بكرێ، ناتوانی
باس له یاسا‌یه‌كی مرۆڤانه بكه‌ی به‌بێ گێڕانه‌وه‌ی مافی
قوربانییانی سیاسه‌تی ته‌عریب‌و ئه‌نفال.
سێیه‌م‌ـ
ته‌عریب، ده‌ركردن‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له كهركووكو
ناوچه‌كانی‌تر به‌رامبه‌ر به كورد به كام مه‌به‌ست كراوه؟
دیاره ووڵامه‌كه ڕۆشنه، بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی ناسنامه‌ی خاكی
ئه‌م ناوچانه كراوه. ئه‌م ڕاستییه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ ئه‌م
ڕاستییه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانێ له‌م
ناوچانه ته‌عریب ڕاماڵێ ئه‌وا مانای وایه ناسنامه‌ی خاكه‌كه،
كه كوردستانیوونه، گۆڕا بۆ ناسنامه‌یه‌كی‌تر، ئه‌مه‌ش مانای
وایه كه سیاسه‌تی ته‌عریب‌و ده‌ركردن سه‌ركه‌وتوو بوو له
گۆڕینێ ناسنامه‌ی خاكی كوردستان، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ربكه‌وێ بۆچی ناتوانێ له
ناوچه‌كانی‌تر سه‌رنه‌كه‌وێ. گێرانه‌وه‌ی كه‌ركووک‌و
ناوچه‌كانی‌تر بۆ كوردستان ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی ماف‌و لابردنی
زوڵم نییه، به‌ڵكو شكست پێهێنانی سیاسه‌تی ته‌عریبیشه،
شكستپێهێنانی ئه‌و بیرۆكه‌یه كه ده‌ڵێ له ڕێگه‌ی هێز
ده‌توانرێ ناسنامه‌ی خاك بگۆڕدرێ. ڕاماڵینی ته‌عریب ته‌نها
گرێنتییه بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خاكی كوردستان.
ـ کۆتایی ـ
|