هه‌رجاره‌ی ده‌ینووسێت
یه‌که‌م...وه‌رگێڕان...
ده‌مه‌وێ بچمه ناو گشت قۆڵای یه‌وه
بۆ ناو
ناوکه‌وه[ده‌نکه‌وه]
ناو
هه‌ناسه‌ی خۆشه‌ویستی
راسته‌وراست ناوه‌ندی دڵ.
بوریس
پاستیرناک
ئه‌و
چه‌ند دێڕه شیعره یا کۆپڵه‌یه‌م له‌و ده‌فته‌رانه
نووسیووه‌ته‌وه که شته گرنگه‌کانی بۆ خۆم پێم گرنگه تێدا
تۆمار ده‌که‌م.به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رچاوه‌که‌م تۆمار
نه‌کردووه و ناوی شیعره‌که‌شم نه‌نووسیوه و وه‌کو هه‌ندێک
جاری تریش له‌بیرم چووه. جا نازانم ئه‌وه له سویدی یان
ئینگلیزی یان عاره‌بی یان و یان وه‌رگێڕاوه یان باشتره بڵێم
به کوردیم داڕشتووه. هه‌ر شته‌کی به دڵم بوبێت و له
یه‌کێک یان له نووسینێک به‌ر چاوم که‌وتبێ له‌و ده‌فته‌رانه‌م
تۆمار کردووه.ئه‌گه‌ر نا کتابان خه‌ت باران ده‌که‌م له
قه‌راغه‌کانیش سه‌رنجه‌کانم ده‌نووسمه‌وه.کتابی دۆستانیش
ئه‌وه‌نده به‌چاکی ده‌پاریزم که هه‌ست ناکرێت
خوێندرابێته‌وه و ده‌قیشی ناشکێنم ، ئه‌وه‌نده‌م لا پیرۆزه.
گه‌لێک شیعری جوانم له‌و ده‌فته‌رانه تۆمار کردووه ،
گه‌لێکیشم لۆخۆم کردووه به کوردی، به‌ڵام هیچ رۆژێک له
رۆژان وه‌کو هه‌ندێک وه‌رگێری سه‌قه‌ت له رووم نه‌هاتووه
بڵێم شیعرم کردووه به کوردی . کابرایه‌ک گۆڕه‌پانی لێ ببووه
سه‌ربازخانه. به‌بێ شه‌رمیش خۆی به وه‌رگێر ناونووس کردووه.
جاره‌کیان لۆ قسه‌ی خۆش له دیوه‌خانی [کتابخانه وچاپخانه‌ی
سارا] له‌گه‌ڵ هاوڕێم سامی حه‌سه‌ن و کۆمپانیایه‌که‌ی
دانیشتبووم و باسی ئه‌وه ده‌کرا که گوایه وه‌رگێڕێک
شانۆگه‌ری {بازرگانی ڤینیسیا 1596 ـــ 1597} {تاجر البندقیه}ی
ویلیا‌م شه‌کسپیر [1564 ــ 1616] له وه‌رگێراندا کردبووه
بازرگانی تفه‌نگ یا چه‌ک. ئه‌من هه‌ر حه‌زم له وه‌رگێرانی
کوردی نی یه جا با هه‌ر باسی سه‌رکه‌وتن و چاکی و خراپی
ده‌قه‌که بکرێت که ده‌کرێته کوردی. جاره‌کیان [برای به‌رێز]
به‌رۆژ ئاکره‌یی به‌ناو شیعری وه‌رگێڕاوی فارسی که‌وتبوو، له
وه‌رگێره‌کان زیاتر خۆی ماندوو کردبوو هه‌تا ئه‌وانه‌ی {فارسی
به‌له‌دن} له ده‌قه‌کان ئه‌وه‌نده خراپ {به‌له‌د ببوون}. وام
ده‌زانی ئه‌و سوارچاکێکی وه‌رگێری شیعری فارسی یه، که‌چی خۆی
گووتی منیش جارجار خراپ حاڵی ده‌بم و جاره‌کی ده‌رباره‌شیان
نووسیبوو یان بۆیان راستکردبۆوه. ئه‌من ئیسراحه‌تم کرد کاتێک
به سویدی و فارسی شیعره‌کانی ئه‌حمه‌دی شاملوم دۆزیه‌وه ،
ژنه باشی ته‌رجه‌مه کردبوو.هه‌نووکه به‌شی زۆربه‌ی عه‌زیز
نه‌سین له تورکی ده‌بیته فارسی و له فارسی ده‌بیته
کوردی.دیاره فارس له وه‌رگێڕان[ته‌رجه‌مه‌کردن] زۆر
ده‌وڵه‌مه‌ندن و خه‌ڵکی لای خۆشمان به‌سه‌ردان چوبێته تاران
یه‌کسه‌ر {فارسی به‌له‌د} ده‌بێت. شیعری وه‌ڕگێڕاوم به‌راورد
کردووه له‌گه‌ڵ ده‌قی وه‌رگێرانی سویدی باوه‌ڕبکه‌ن کۆپڵه‌ی
دوور و دڕێژ هه‌یه له کوردی یه‌که‌دا قووت دراوه ، دیاره
وه‌رگێر بۆی نه‌کراوه به کوردی و به چاکی نه‌زانیووه
تۆماری بکات. ئه‌من ناوان ناهێنم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بمه ره‌خنه‌گر
و کاره‌که که ئیشی من نی یه بچه‌سپێ له‌سه‌رم ، بۆیه داوا
ده‌که‌م خوێنده‌واری کورد یا عاشقی شیعری بیانی هه‌رده‌م ئه‌و
ده‌قانه له‌گه‌ڵ ده‌قه ئه‌سلیه‌که به‌راوورد بکه‌ن هه‌تا
بزانن ئه‌و وه‌رگێره چه‌ند ده‌ستی ره‌نگینه و له کاره‌کانی
سه‌رکه‌وتووه.ده‌قی سویدی هه‌یه به‌تایبه‌ت ده‌قه
به‌ناوبانگه‌کان بۆ عاره‌بی چه‌ند جار و بۆ فارسی و تورکی و
ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و..هتد وه‌رگێردراوه و
کوردیش وه‌ریگێراوه جا نازانم له‌کامه ده‌ق ، ئه‌وجا وه‌رگێر
تووشی هه‌ڵه‌ی وابووه که نه‌خوێنده‌وار تووشی نابێت.کابرا
له کوردستان سویدی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و رووسی نازانێ
که‌چی به‌سه‌روگێلاکی وه‌رگێر هه‌ڵده‌دا و باسی سه‌رکه‌وتنی
وه‌رگێر له ده‌قه‌که‌ی ده‌کات . جاره‌کیان له یه‌کێکم پرسی
ئه‌توو چۆنت زانی فڵانه شیعره‌کانی باش وه‌رگێراوه ، گووتی
هه‌ر بۆ نووسین و وه‌رگرتنی پاره‌که‌ی وام نووسی ، با هه‌ر ئیش
بڕوا. هه‌تا بۆمنیش ئیش بڕوا با وه‌رگێره‌کان بزانن که‌سانێک
هه‌ن به قه‌ڵه‌می سوور به‌رهه‌مه‌کانیان سه‌یر ده‌که‌ن و
وه‌رگێڕانیش کارێکی فشه نی یه.
بۆریس
پاسترناک له 10/2/1890 له دایک بووه و له 30/5/1960
کۆچی دوایی کردووه.له ساڵی 1958 ئه‌کادیمیای سوێدی خه‌ڵاتی
نۆبڵی پێ به‌خشی به‌ڵام خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رنه‌گرت و به‌گران
له‌سه‌ری وه‌ستا و له یه‌کێتی سۆڤیه‌ک گه‌لێک ووتاریان له
دژی نووسی . به‌ناوبانگترین دیوانی شیعری به‌ناوی {ژیان ،
خوشکمه}یان [خوشکی منه] بڵاو کرده‌وه و پاشان رۆمانی
[دوکتۆر ژیڤاگۆ] که بووه فیلم و ئه‌کته‌ری میسری جیهانی
[عومه‌ر شه‌ریف} پاڵه‌وانی فیلمه که بوو.ئه‌و رۆمانه
خه‌ڵاتی نۆبڵی پێدا و سه‌ره‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت بڵاو
کرایه‌وه پاشان که گه‌رباچۆڤ پریسترۆیکا و گلاسنۆستی بۆ
سۆڤیه‌ت هێنا ئه‌و رۆمانه‌ش بۆ جاری یه‌که‌م ساڵی 1987 ـــ
1988 له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بڵاو کرایه‌وه.
دووه‌م...ده‌وڵه‌مه‌ند...شیخ
خه‌لیفه‌ی کوڕی زایدی ئالنه‌هیان کۆمه‌ڵێک دوکان و بازار و
چێشتخانه و قاوه‌خانه‌ی له سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵم به 4 میلیارد
کڕۆنی سویدی کڕی. گووتیان ئه‌و چوار میلیارده بۆ شێخی وه‌کو
قاوه‌خواردنه‌وه‌یه ، چونکه گوایه خاوه‌نی 19 میلیارد
دۆلاره[نزیکه‌ی 143 میلیارد کرۆنی سویدی]. شێخ هه‌ر له رێگای
ئه‌و بازاره گه‌وره‌یه‌وه ده‌ستی خۆی تێکه‌ڵاوی سوید
نه‌کردووه به‌ڵکو 8 میلیارد کڕۆنی تری خستۆته کار له سوێد
ئه‌ویش به کڕینی سه‌همه‌کانی کارگه‌ی ئێرکسۆن و بانقی نوردیا
و تێلیا{ته‌له‌فۆنی سوید}.ئه‌و شێخه موسڵمانه پاره‌ی ئه‌و
باڕ ومه‌یخانه و سه‌ما و قومارخانانه‌ی له سوێد ده‌ستی
ده‌که‌وێت به‌کامه ئاوی نوێژ و رۆژووی ره‌مه‌زان پاکی
ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵ بێت.
سێیه‌م...کوژران...پیار
ئه‌مین جومه‌یل له خۆڕا بووه قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته
ناوخۆیه‌ی لوبنان. سوریا ره‌نگه حه‌ز نه‌کات دادگایی
نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کوشتنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌سه‌ت بهێنی و کۆتایی بێت. به کوشتنی پیار ره‌نگه
پرۆسێسه‌که تۆزێک دوا بکه‌وێت. به‌ڵام خۆ گڕوپی تر گه‌لێک
زۆره و حه‌ز ده‌کات لوبنان بارودۆخی هه‌ر ئاژاوه‌بێت و هێمنی
به‌یروت داگیر نه‌کات و ئاژاوه به‌رده‌وام بێت. لوبنان له
ژێره‌وه وه‌کو عێراق وه‌زعی سیاسی خراپه و حکومه‌ت له‌ناو
حکومه‌ته و له شکری حزب الله ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا به‌ناوی
رزگارکردنی خاک گوێڕایه‌ڵی هیچ ده‌ستوور و یاسایه‌ک نی یه
وه‌کو له‌شکری مه‌هدی مقتدی الصدر چه‌کی له‌ده‌سته و جارجاره
ده‌ستووریش ده‌خاته ژێر قاچ.
چواره‌م...کورسی...دیاره
کورسی دیکتاتۆری خۆشه بۆیه به‌و ته‌مه‌نه‌ش حوسنی موباره‌ک
سه‌رۆکی میسر لێی نایه‌ته خواره‌وه و هه‌تا مردن پارێزگاری
ده‌کات یان له‌سه‌ری داده‌نیشێ. جارجاره‌ش بۆ کوێرکردنی چاوی
ئه‌و جه‌ماوه‌ره هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ژماره‌یه‌ک ده‌ستنیشان
ده‌کرێت به‌ناوی ئه‌وه‌ی میلله‌ت ده‌نگی بۆ داوه و
هه‌ڵیانبژاردووه. عادیل ئیمامی هونه‌رمه‌ندیش گاڵته‌ی پێ
ده‌کات و له فیلمێکی دوایی باسی ئه‌وه ده‌کات گوایه
سه‌رۆک شۆڕشگێر بووه ، له شه‌ڕه‌کانی دژی ئیسرائیل ده‌بابه
و ته‌یاره‌ی[فڕۆکه] جه‌نگی قووت ده‌دا و قووتیشی داوه.ده‌ردی
حوسنی موباره‌ک لای خۆشمان ده‌گرێته‌وه و خه‌ریکه
سه‌رکرده‌کان بگه‌نه ئاواتی حوسنی موباره‌ک. دیموکراسیه‌تی
رۆژهه‌لاتیش فێڵ کردن و کڕینی ده‌نگدانی خه‌ڵکه. بۆ ئه‌وی
بزانین مامه و کاکه رێژه‌ی سه‌دی چه‌ند ده‌نگی خه‌ڵکی
کوردستانیان له‌گه‌ره[له‌گه‌ل] خۆزگه رۆژنامه‌نووسێک
ئامارێکی ده‌کرد و رێژه‌ه‌که‌ی بڵاوده‌کرده‌ووه.ئه‌رێ که‌ی
ده‌نگدانی سه‌رۆک له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت.
پێنجه‌م...ژه‌هرخواردن...جاسووسی[سیخوری]رووسی
ئه‌لیکسه‌نده‌ر لیتڤینیکو ته‌مه‌ن 44 ساڵ ، ژه‌هر خوارد کرا و
له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌نده‌ن مرد. ئه‌لکسه‌نده‌ر رۆژی 1ی
نۆڤه‌مبه‌ر له چێشتخانه‌ی [ئیتسو] له [سوهو]ی له‌نده‌ن
خواردنی ژاپۆنی {سوشی} خوارد و له‌شی تووشی ژه‌هراوی هات.
سه‌دام حوسێنی دره‌نده‌ش ، کاتی خۆی به‌رێزان عه‌دنان موفتی و
د.مه‌حمود عوسمان ژه‌هر خوارد کرد ، به‌ڵام شوکور رزگاریان بوو
نه‌مردن . به‌ڵام سه‌دام حوسێن دۆست و براده‌ری خۆی سالح
مه‌هدی عه‌ماش که باڵویزی عێراق له فینله‌ندا بوو ژه‌هر
خوارد کردوو گه‌یشته‌وه عێراق هێدی هێدی له‌وێ مرد. له
پاداشی ئه‌و کاره‌ساته کچکه‌که‌ی [هدی] بووه دڵسۆزی بکوژی
باوکی و تاقه ژن بوو چووه سه‌رکردایه‌تی به‌عس. ئه‌و
سیخووره رووسه نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ڤه‌لادیمیر پوتین
سه‌رۆکی رووسیا کردبوو تێدا نووسیبووی : {{{ره‌نگه توانیبت
بێده‌نگم بکه‌یت . به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگیه‌م به گران له‌سه‌ر
تۆ ده‌وه‌ستێت .ئه‌تو نیشانت دا که ریزت بۆ ژیان و بۆ ئازادی
و مرۆڤایه‌تی نی یه...هتد}}}. باوکی کۆنه سیخوور له
پێش[به‌رده‌م] ده‌رگای نه‌خۆشخانه ده‌گریا و ده‌یگووت:
کوڕه‌که‌ی منیان به بۆمبایه‌کی ئه‌تۆمی بچووک[گچکه] کوشت.
ئه‌وه‌نده بچووک که که‌س نه‌یدیت{نه‌یبینی}. دکتۆره‌کان
هێشتان ئاشکرای ناکه‌ن هۆی مردنه‌که‌ی چی یه هه‌تا ئۆرگانی
له‌شی لیتڤینینکو ئه‌نالیزه نه‌کرێت . به‌ڵام له میزی دا
نیشانی ژه‌هراوی کردن ده‌رچووه.[ ئه‌من چه‌پکێک گوڵ بۆ
خانه‌واده‌ی ره‌وانه ده‌که‌م و سه‌رخۆشی خۆمیان پێڕاده‌گه‌ینم
به هۆی ئه‌و تڕاژیدیایه، من ئاگاداری ئه‌و رووداوه نیم و
هیچی ده‌رباره‌ی نازانم و پێویستیش به‌وه‌ش ناکات ئه‌و
کاره‌ساته بخرێته ناو چوارچێوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی سیاسی. ]
ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی سه‌رۆک پۆتین بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی
له‌دژی ده‌کرا، گوایه ده‌ستی هه‌بووه له کوشتنی.
شه‌شه‌م...مقتدی
الصدر...هه‌گبه‌ی ته‌نها خه‌م و په‌ژاره‌ی شیعه‌ی
تێدایه بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و حارث الضاری فه‌توا ده‌ربکات و
شیعه کوشتن ته‌حریم بکات ئه‌وا مقتدی الصدر پشتگیری ده‌کات و
دژی بڕیاره‌که‌ی دادگا ده‌وه‌ستێت . ئه‌رێ ده‌بێ قه‌ده‌غه
کردنی کوشتنی شیعه که مقتدی داوای ده‌کات کورده شیعه‌کانیش
بگرێته‌وه یا ته‌نها شیعه‌ی مقتدی . ئه‌وا به کامه یاسای
عێراقی ناوی [مدینه الثوره] کرا به مدینه الصدر. شیعه
هاورده‌کانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن و به‌کرێ گیراوی به‌عس یان
باشتره بڵێین جاشه‌کانی شیعه هه‌نووکه به گشتی له له‌شکری
المهدی کارده‌که‌ن و له عاشورا له سینگی خۆیان ده‌ده‌ن هه‌ر
بڵێی ئیمامی عه‌لی و حوسێن له پاش 9 ئاپریلی 2003 رۆژی روخانی
سه‌دام حوسێن شه‌هیدکرابن ئه‌ی بۆ له کاتی رژێمه فاشیه‌که‌ی
سه‌دام حوسێن ئه‌و له‌شکری مه‌هدی یه به‌عسیه‌کانی قووت
نه‌ده‌دا. ئاخۆ ئه‌وکاته به‌عس و مقتدی هاو خه‌بات بوون . به
یارمه‌تی ئێران و هاوکاری شیعه‌کان ئه‌وا له به‌حرێنیش شیعه
ده‌نگیان هێناو ده‌وڵه‌تی شیعه له‌و ناوچه‌یه داده‌مه‌زرێ و
دیسان ئه‌و هه‌موو عومه‌ر و عائیشه‌یه بۆ کوێ بارده‌که‌ن،
چونکه هه‌نووکه‌ش له‌و تارانه ناوی عومه‌ر و عائیشه له
تریاک کیشان قه‌ده‌غه تره. رژێمی ئێران رێگا نادات یه‌ک
مزگه‌وتی سونه له تاران دروست بکرێت و عومه‌ر و عائیشه‌ی ناو
له دانشگای تاران ئیدامه به خوێندن ناده‌ن که‌چی بۆ کێشانی
وێنه‌ی محه‌مه‌دی له دانیمارک دونیایان هێنایه
هه‌ژاندن.له‌ناو ریزه‌کانی له‌شکری مه‌هدیش هه‌یه له
ناوچه‌کانی به‌غدا له پسولله‌ی خه‌ڵک پرسیار ده‌که‌ن و خه‌ڵکی
له‌سه‌ر پیش ناو و پاش ناوی ده‌کوژرێت .یاساش ده‌خرێته ژێر
بالیفی ئه‌و حوجره و مزگه‌وتانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ده‌ست
له‌کاروباری ده‌وڵه‌ت وه‌ربده‌ن .
حه‌فته‌م
حارث الضاری...که له
پیره‌هه‌ولێریش بووم خۆم له سیاسه‌ت وه‌رده‌دا و تێکه‌ڵاوی
ئه‌و حیزبایه‌تیه بووم که له عێراق به گشتی و له کوردستان
به‌تایبه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرا. له کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کانیش
به‌شداریم ده‌کرد . که هاتمه ده‌ره‌وه‌ش به‌رده‌وام بووم
سه‌فاره‌ی عێراقی له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و
سوید نه‌ما تف و نه‌عله‌تی لێنه‌که‌م و له به‌رده‌می هاوار
نه‌که‌م، یه‌ک رۆژ گوێم له‌و حارس زاری [حارث الضاری] یه
نه‌بوو دوو رسته له مزگه‌وته‌کانی که خوتبه‌ی تێدا
ده‌خوێنده‌وه دژی یا ده‌رباره‌ی ئه‌و دڕه‌نده‌یه سه‌دام
حوسێن بڵێ یا هاوار بکات وه‌کو ئیستاکه هاوار ده‌کات . یان
دژی ئه‌و جینوسایدانه فوتوایه‌کی ئایینی ده‌ربکات ، یان دژی
کیمیاباران و ئه‌نفاڵ کردن دوو په‌یڤان لۆ خودێ بڵێته‌وه.
هه‌ر سه‌دام حوسێن روخێنرا حارث الضاری بووه پاڵه‌وانی سونه
و خاوه‌نی فه‌توای ئایینی .ئه‌ی خو کورده‌که‌ش زۆرینه‌ی
موسڵمانی سونه‌یه بۆ مه‌لاکانمان له‌دژی ده‌نگ به‌رز
ناکه‌نه‌وه . هه‌نووکه[ئێستا] له دژی سه‌رۆککۆمار و
سه‌رۆکوه‌زیران و په‌ڕله‌مان و کورد و شیعه و..هتد ،قسان
ده‌کات و فه‌تواش ده‌رده‌کات و که‌سیش ناپرسێ به‌ناوی کێ تۆ
له عه‌مان و قاهیره لێپرسراوی ده‌وڵه‌ت ده‌بینی و کفتوگۆیان
له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت .له هه‌موو وڵاتێک که به‌رهه‌ڵستکار هه‌بوو
ده‌بێ قسه‌ی خۆت بکه‌یت ، به‌ڵام کێ به ئاشکرا فه‌توای ئه‌وه
ده‌ره‌ده‌کات که گروپی القاعده بکرێته رزگارکه‌ری
عێراقییه‌کان و گاڵته به خوێنی ئه‌و هه‌موو سیڤیله عێراقیه
بکرێت که رۆژانه به‌ده‌ستی ئه‌و تێڕۆریسته ناموسڵمانانه
ده‌کوژرێت . حارث الضاری پشتگیریان ده‌کات و ئێستاکه‌ش له دژی
دادگای عێراق ده‌وه‌ستێت و له عه‌مانی پایه‌ته‌ختی ئوردون خۆی
حه‌شارده‌دات و ناگه‌ڕێته‌وه به‌رده‌می دادگا. بڕیاری دادگا
ده‌خاته ژێرقاچی و ریز له یاسا ناگرێت .گه‌لۆ سبه‌ی ببێته
ئه‌میری موسڵمانانی سونه‌ی عاره‌بی عێراقی چۆن هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ یاسا و دادگا ده‌کات .ئه‌رێ ده‌بێ ئه‌مریگا یاغنیش بێت
ئه‌وجاره حارث الضاری بکاته سه‌رۆکی عێراق ، هه‌روه‌کو چۆن
خومه‌ینی خسته شوێنی شای ئێران.
هه‌شته‌م...ئه‌منیستی
ئینترناشیوناڵ...له‌و رۆژانه ئه‌منیستی وه‌کو خو و
نه‌ڕیتی خۆی ، دژی بڕیاڕی دادگای له سێداره دانی سه‌دام
حوسێن به جواب هات . ئه‌من به‌ر له رێکخراوی ئه‌منستی رای
خۆم له‌سه‌ر دادگایی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی نوسسیووه و
بڵاویشمکردۆته‌وه. هه‌تا یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و بڵۆکی وڵاتانی
به‌ناو سۆسیالیستی مابوو ،یان هه‌بوو. رق و کینه‌م له‌و
رێکخراوه به‌ناو {مرۆڤ په‌رسته}بوو. ئه‌و رێکخراوه ته‌نها و
ته‌نها یان به زۆری چاو و گوێی له دژایه‌تی کردنی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت و بلۆکی سۆسیالیستی راهێنابوو و دژایه‌تی ده‌کردن
.ئه‌و ئه‌فریقایه له‌برسان ده‌مرد و خه‌ڵکی له‌ژێر سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی رژێمه دیکتاتۆری یه‌کان ده‌یان ناڵاند ، که‌چی
ئه‌و ئه‌منیستیه چاوی ته‌نها بڕی بووه ئه‌سیوبیا و له دژی
{رژێمی ماگنیستو هایلیماریه‌م} ده‌ینووسی و به‌سه‌ر و گێلاکی
ئه‌و گڕوپه ئه‌ریتیریانه‌ی هه‌ڵده‌دا که یارمه‌تیان له
رژێمی بۆگه‌نی جه‌عفه‌ر نومه‌یری سودان و [سی.ئای.ئه‌ی] و
رۆژئاوا وه‌رده‌گرت. ئێمه‌ی کۆمه‌نیست و دژی رژێمی فاشی عێراق
له‌و سه‌رده‌مه ته‌نها و ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوودمان
له‌و راپۆڕتانه‌ی ئه‌منیستی وه‌رده‌گرت که له دژی رژێمی
ئیران و تورکیا و عێراق ده‌یاننووسی. هه‌نوکه‌ش ئه‌منستی ده‌بێ
بزانێ که حوکمی له سێداره‌دان له ئه‌مریکاش هه‌ر ماوه و
جارناجار له‌و زیندانیانه‌ی له ئه‌مریکا له گرتوخانه‌کان
ده‌ژین ، حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ و هیچیشیان
وه‌کو سه‌دام حوسین ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی نه‌کوشتووه و
هیچیشیان گازی کیمیاوی له‌دژی مرۆڤ به‌کار نه‌هێناوه . خه‌ڵکی
عێراقی بۆ داواکه‌ی دادگای له سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن و
داروده‌سته‌که‌ی هه‌ڵده‌په‌ڕن و خه‌ڵکی هه‌یه حه‌زده‌کات هه‌ر
به گه‌زه گۆشتی لێبکاته‌وه . ئه‌منیستی با هه‌ر ده‌نگ
هه‌ڵببڕێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دام له دار نه‌درێت ،خه‌ڵک که بیست
وسی که‌سی ئه‌نفاڵ کرا و بێسه‌روشوێن بوو ، یا زینده‌به‌چاڵ
کران ، کوا گوێ ده‌داته داواکراوه‌کانی ئه‌منیستی و
رێکخراوانی تر. ئه‌منیستی له راپۆڕتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی رووی خۆی
به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ره‌ش نه‌کات نووسیبووی ، ده‌بێ بۆمباکانی
ئیسرائیل بۆ خوارووی لوبنان له‌ژێر چاودێری
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چاودێری بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت و
له‌هه‌مانکاتیش بزانرێت ئایا حیزبوڵڵا خه‌ڵکی سیڤیلی کردۆته
سه‌نگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به کوشتیان بدات ، به‌ڵێ ئه‌منیستی
ئه‌گه‌ر کریتیک له دژی ئیسرائیل بنووسی که رۆژانه سیڤیل
ده‌کوژێت ده‌بێت ماستاوه‌کیشی بۆ بگرێته‌وه هه‌تا رووی
مه‌جلیسی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و رۆژئاوا . به‌ڵام با
زوو زووش ده‌نگی به‌رز بێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی به‌بێ
تاوان ده‌کوژرێن . گه‌لۆ رێکخراوی ئه‌منیستی له کوردستان
دامه‌زراوه ، وه‌کو رێکخراوه‌کانی تر.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی 2/12/2006ستۆکهۆڵم
|