یه‌که‌م...جاره‌کی
تر وه‌رگێڕان...
دوور
له شه‌قامه[جاده] قیرتاوه‌که دا
کچێک
پاسکیل{دووچه‌رخه} داژوا{لێده‌خوڕی}
له
نێوان هه‌ردوو قاچی دا
کۆترێک
له شه‌قه‌ی باڵی دا
هه‌روه‌ها دڵێکی بچکۆڵه...
دڵێکی
بچووک که هه‌ر لێده‌دا و لێده‌دا
{ئۆڕهان ڤالی[وه‌لی] 13/4/1914 ــ 14/11/1950 }له
ئه‌سته‌نبۆڵ له دایک بووه.شاعیری به‌ناوبانگی تورکیایه .
ته‌نها 36 ساڵ ژیا . کۆمه‌ڵه شیعرێکی جوانی نووسیووه که
ده‌بوایه له‌وکاته‌ی عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف نامیلکه‌ی [لم
نیازمه]ی بۆ ڕه‌وانه‌کردم و بڵاویکرده‌ووه ئه‌و شیعرانه‌م
بۆ ره‌وانه بکردبایه و ئه‌ویش بیخوێندبایه‌وه . ع.ع.یوسف
ئه‌و کاته حه‌زی له‌و جۆره شیعرانه بوو ،که هیچ خاوه‌نی
په‌ڕوباڵ و زینجیره‌یه‌ک نه‌بوون. نازانم ئێستاکه ئه‌و
شیعرانه بڵاوده‌کاته‌وه یان نا. ئای من باسی چ زه‌مانێک
ده‌که‌م که ئه‌و کاته دادایزم و سوریالیزم له‌وپه‌ڕی
به‌هره‌داری دابوو. ئه‌من حه‌زم ده‌کرد شتی وا بنووسم که
له‌پێشه من نه‌نووسرابن ، که‌سیش وه‌کو شێوه‌ی من نه‌نووسێ.
ئه‌و ده‌مه ئه‌گه‌ر گۆڤارێکم بکڕیبایه ته‌نها شیعره
وه‌رگێڕاوه‌کان و ده‌قه بیانییه‌کانم ده‌خوێنده‌وه .خۆم له‌و
ده‌قانه‌ی ناوخۆ نه‌ده‌دا یان زیاتر بڵێم به‌لایه‌وه
دانه‌ده‌چووم. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕه بێمێشکانه گاڵته
به ده‌قی نه‌مران نه‌که‌ن و ئه‌وه‌نده یاغنیش نه‌بن له
وه‌رگێراندا ده‌بێت وه‌رگێر له یه‌ک له‌و زمانانه گه‌لێک
سه‌رده‌سته‌بن که پیاو حه‌سوودی به زمانیان ببات وه‌کو کوردی
زانینیی مامۆستایان عه‌زیز گه‌ردی و نه‌مر شوکور مسته‌فا و
عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده و محه‌مه‌دی مه‌لاکه‌ریم و هێمنی
ره‌حمه‌تی ، که شاکاری به‌ناوبانگیان کرده ئه‌و کوردی یه
خۆشه که له ده‌قه‌که زیاتر ده‌که‌ویته دڵه‌وه و
کتابخانه‌ی کوردیشی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه.ئه‌من نازانم بۆ
مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی ده‌ستی له نووسین کێشاوه‌ته‌وه و
ده‌مێکه هیچی ئه‌وم به‌رچاو نه‌که‌وتووه . هیوادارم هه‌رمن
به‌رچاوم نه‌که‌وتبێ و ئه‌ویش کتابخانه‌ی کوردی بۆ نه‌وه‌ی
تازه ده‌وڵه‌مه‌ند کردبێت. ئه‌وه‌تا ئه‌و کۆپڵه‌یه‌ش هه‌ر
ئۆڕهان نووسیوویه‌تی ، جا نازانم ته‌واوه یان نیواونیوه له
ده‌فته‌ره شڕه‌که‌م نووسراوه‌ته‌وه‌و له ژێره‌وه‌ش نووسراوه
ئه‌وانه له‌لایه‌ن [ئانه ماریا ئوزکۆک و لاسه سۆدیرباری و
لوتفی ئوزکوک] وه‌رگێردراوه بۆ سوێدی.
به‌لاش
{به خۆڕایی}
ئێمه
،به‌ڵێ به خۆڕایی[به‌بێ نرخ] ده‌ژین
هه‌وا
به خۆڕایی یه
هه‌ور
به خۆڕایی یه
چیا
باران
قوڕه‌کانیش
خۆڕایی
یه
وه‌ستان له به‌ر ده‌رگای سینه‌ما به خۆڕایی یه
وه
سه‌یری ئۆتۆمۆبیل[ماشێن] کردن
به
خۆڕایی یه
له
په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه بکه‌ین به‌به‌لاشه[به خۆڕایی
یه]
به‌ڵام
نان و په‌نیر مرۆڤ ده‌بێ حه‌قی بدات[نرخی بدات]به پاره‌یه
و بۆ
ئازادی ده‌بێ سه‌ر ببه‌خشی
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئاوی پیس[چڵکاو/چرکاو] به‌لاشه[به خۆرایی
یه]
و
کۆیلله‌یش
هه‌روه‌هایه [به‌و جۆره‌یه] ژیانمان
به‌خۆرایی یه[به‌لاشه] .
په‌رت و
بڵاوی ئه‌و هه‌موو کورده ،ده‌بێته ره‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری
ئه‌ده‌بی جیهانی و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناخی ئه‌ده‌بی کوردی .ئه‌و
باسانه‌ی ده‌بێته هۆی ساغکردنه‌وه‌ی زمانێکی یه‌کگرتوو ده‌بێ
گه‌لێک ئامانجی زمان ره‌چاو بکات هه‌تا ببێته زمانێکی زیندووی
کوردی که بتوانێ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌ره و
پێشه‌وه ببات.زمانه‌کانی پێشکه‌وتوو هه‌رده‌م له گۆڕانکاری
دایه و به‌رده‌وام ده‌بێته خاوه‌نی ووشه‌ی تازه.
شاره‌زایانی زمانی کوردی ده‌توانن بۆ خزمه‌تکردنی زمانی کوردی
له‌وبواره هه‌وڵبده‌ن و زمانه‌کی نووسین بهێننه دی که
کورده‌که به ئاسانی لێی تێبگات. ئه‌و کوردانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش
ده‌بنه ئه‌و باڵوێزه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قه‌کانی چاک بۆ کورد
بکاته کوردی تاوه‌کو له کوردستان سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ
خزمه‌ت کردن نه‌ک بۆ بازرگانی هه‌روه‌کو هه‌ندێک وه‌رگێر
ده‌یکه‌نه پیشه
.
دووه‌م...کۆمه‌نیست/شیوعی...
له‌و عێراقه مرۆڤی شیوعی هه‌ر شه‌هید ده‌بێت و ده‌کوژرێت. جار
جاره مه‌لای مێشک ژه‌نگاوی ، به‌کرێگیرا و به‌کرێ نه‌گیراو
به موناسه‌به‌ت و به‌بێ موناسه‌به‌ت لێشاوی دژایه‌تی کردنی
له‌خۆڕا دژی شیوعیه‌ت ده‌کات.له سه‌رده‌می به‌عسی مردوو
،مه‌لا هه‌بوو له کوردستان ئیشوکاری نه‌بوو ته‌نها دژایه‌تی
شیوعیه‌تی ده‌کرد. به یه‌ک ووشه باسی کوشتن و گوند کاولکردن
و ته‌عریب و ته‌بعیسی نه‌ده‌کرد ، هه‌ر بڵێی کوردستان
له‌لایه‌ن شیوعیه عێراقیه‌کان جینوساید کرابێت. شیوعیه‌کان
باسی ئه‌و ته‌عریب و ته‌بعیسه‌یان ده‌کرد و له‌دژی تێکدانی
لادێ و شاری کوردستان به‌ده‌نگ ده‌هاتن ، که‌چی مامۆستا به
کافری له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان و جارجار قسه‌ی نابه‌جێشی بۆ
هه‌ڵده‌به‌ستن وه‌کو ئه‌وه‌ی شیوعیه‌کان خوشکی خۆیان له‌خۆیان
حه‌ڵال ده‌که‌ن و ده‌یانی تر. ئه‌و مه‌لایۆکانه هه‌نووکه‌ش
له هه‌ندێک مزگه‌وت هه‌ر ئه‌و شه‌کرانه ده‌شکێنن ، جا پیاو
نازانێ به هۆی چی تووشی ده‌رده شیوعیه‌ت بووینه یان بۆچی
رووی خۆیان له زاڵم و زۆردارناکه‌ن ئه‌مه‌یان دیاره له
ده‌ستووری قورئان ده‌رچوونه ،ئه‌گه‌رنا له قورئان
داواده‌کرێت دژی زوڵم مرۆڤ قسان بکات و زاڵمان ریسوابکات.هه‌ر
مه‌لاکان له کوردستان شیروتیریان له دژی شیوعیه‌کان
هه‌ڵنه‌گرتووه ،به‌ڵکو هه‌نووکه له به‌غدا و له خوارووی
عێراقیش شیوعیه‌ت ته‌کفیر ده‌کرێت . ساڵی 1983 سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که خڕی خۆی به مارکسی و لینینی و
ماوی و جیڤاره‌یی و ئه‌نوه‌ر خۆجه‌یی و له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا که‌چی
له پشت ئاشان کاره‌کیان به شیوعیه‌کان کرد که‌س به دۆستی
خۆی ناکات.ئه‌و کاته زوو بڵاومان کرده‌وه ئه‌مه‌یان بۆ دڵخۆش
کردنی رژێمی به‌عسه و بۆ به‌روپێشه‌وه‌بردنی ئه‌و خۆ
ته‌سلیمکردنه‌وه‌یه بوو که له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام حوسێن
به‌ناو کڤتوگۆ ده‌کرا، ئه‌ویش هیچی لێشین نه‌بوو هاتنه‌وه ناو
شاخ و ده‌ستیان کرده‌وه به شه‌ڕی چه‌کداری.هه‌ر له‌لای
بادینانیش عیسی سواری کادیری پارتی کۆمه‌ڵێک شیوعی شه‌هید
کرد.سه‌دام حوسێنیش هه‌ر که ده‌ستی ئاوه‌ڵه بوو ساڵی 1978
به‌ناوکه‌وت ده‌ستی خۆی به خوێنی شیوعیه‌کان سوور
کرد.وادیاره به‌ختی شیوعیه‌کان له ئه‌مریکای لاتینی و
هیندستان و چین و ...هتد باشتره. هۆگۆ شافێز[هۆگۆ رافائیل
شاڤێز فریاس 28/7/1954] ئه‌وا جاره‌کی تر له ڤه‌نزویلا به
زۆربه‌ی ده‌نگ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ووڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه بووه خۆشحاڵی [اخوان المسلمین]ی میسر که دوژمنی
چه‌پوپێشکه‌وتووخوازه و یه‌کسه‌ر نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ
ره‌وانه کرد. هۆگۆ شاڤێز ، ئه‌و مرۆڤه به توندی دژی
سیاسه‌تی ئه‌مریکایه له ده‌ستێوه‌ردانی له ئه‌مریکای
لاتینی. زانکۆی سه‌ربازی ته‌واو کردووه. ساڵی 1992 هه‌وڵی دا
کۆده‌تای سه‌ربازی له دژی کارلوس ئه‌ندریاس پیرز بکات ،
به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وت و که‌وته زیندان. ساڵی 1994 [بزوتنه‌وه‌ی
کۆماری پێنجه‌می] دامه‌زراند، که ئه‌و بزووتنه‌وه‌ش بۆ
نوێنه‌رایه‌تی کردنی هه‌ژارانی ڤه‌نزوێلا بوو. ساڵی 1998
هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا و ساڵی 2000 دیسان
هه‌ڵیانبژارده‌وه . له دژی سیاسه‌تی ئیسرائیلی تاقه وڵات
بوو که باڵوێزی ڤه‌نزوێلای له ئیسرائیل کێشایه‌وه. روح و
گیانی فیدل کاسترۆ یه، له‌وماوه‌یه چووه لای له
نه‌خۆشخانه و به باوکی خۆی داده‌نێ .ئه‌و مرۆڤه هه‌وڵده‌دات
به‌ره‌یه‌کی ئه‌نتی ئه‌مریکایی له ئه‌مریکای لاتینی دروست
بکات و وورده وورده‌ش چه‌پ له‌و به‌شه‌ی گۆی زه‌وی ده‌سه‌ڵات
ده‌گرێته ده‌ست. شیوعیه‌کانی عێراق به گشتی و له کوردستان
به تایبه‌تی ده‌بێ سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و هه‌وڵبده‌ن
جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان رابکێشن و داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ر
بهێننه سه‌ر شه‌قام و ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزی یه‌ی له ئابووری
عێراق و کوردستان ده‌کرێت ریسوابکات ،ئه‌گه‌رنا چونکه
به‌شداره له ده‌سه‌ڵات ئه‌وا تیری ره‌خنه ئه‌وانیش
ده‌گڕێته‌وه .شیوعییه‌کان ده‌بێ هه‌نووکه پێشڕه‌وی ئه‌و
خۆپیشاندانانه بکات که جه‌ماوه‌ر پێویستی پێیه‌تی بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی ده‌رببڕێت .
سێیه‌م...مرۆڤایه‌تی...وه‌کو
مرۆڤ هونه‌رمه‌ند سوعاد، گه‌لێکم خۆشده‌ویست و هه‌رده‌م حه‌زم
ده‌کرد سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت له کاره‌کانی دا وله پاش
ته‌واوبوونی هه‌ر فیلمێکی دا چاکترین خه‌ڵات وه‌ربگرێت
.ئه‌وکاته نه‌شمده‌زانی کورده و سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هۆزێکی
کوردستانه. به‌ڵام وه‌کو کورد هیچ حه‌ز ناکه‌م ئه‌و هه‌موو
رانومانه نیشان بدات و جارجاره له‌سه‌ری درێژ بن، بریا
نه‌مزانیبایه کورده،که تازه پاش مردنی بۆیان ئاشکرا کردین.
جا با هیچی تر به‌دوای کورد بوون نه‌گه‌ڕێن به‌ڵکو به‌دوای
مرۆڤایه‌تی ئه‌و ئینسانانه بگه‌ڕێین که خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی
ده‌که‌ن . خۆ تاوانبار ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان جه‌زراویش کورده
، که‌چی کورد شانازی پێناکات و خوزیاش ده‌خوازێت که جاشێکی
ئاوا له نه‌وه‌که‌ی نه‌بێت. ئه‌و سوعاد حوسنی یه له
له‌نده‌ن کۆچی دوایی کرد یان وایلێکرا کۆچی دوایی بکات.
هه‌ندێک له رۆژنامه‌کانی ئه‌و کاته ده‌رباره‌ی خۆکوشتنی ئه‌و
هونه‌رمه‌نده ووتاریان بڵاوکرده‌ووه.ئه‌نجامی خوکوشتن ، یان
کوژرانی هه‌تا هه‌نووکه[ئێستاکه]به ته‌واوی به‌دیار
نه‌که‌وتووه. ئینگلیزه‌کانیش راپۆرتی ته‌وایان به‌دیار
نه‌خستووه.گه‌لێک له‌و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و گۆرانی بێژ و
..هتد له‌ژیانی رۆژانه‌یان دووچاری ئه‌و پڕۆسه‌یه دێن که
ئیتر نه‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و ژیانه ببنه‌وه که دووچاریان
دێت بۆیه هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌نه خۆ کوشتن.
یه‌کێک
له‌وانه‌ی خۆی کوشت ، نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ئیرنست
هه‌مه‌نگوای [21/7/1899 ـــ 2/7/1961 ]یه. گه‌لێک به‌رهه‌می
به نرخی بۆ به‌جێ هێشتوین وه‌کو رۆمانه‌کانی { ماڵئاوایی له
چه‌ک 1929} و {هه‌تبێ و نه‌تبێ 1937} و {بۆ کێ زه‌نگ لێده‌درێ
1940} و {پیره‌مێرد و ده‌ریا 1952}و گه‌لێکی تر.هه‌مه‌نگوای
ساڵی 1954 خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت . باوکی هه‌مه‌نگوای له
6/12/1916 خۆی کوشت . کچی کوڕی که ئه‌کته‌ر و فۆتۆ مۆدێل بوو،
ناوی مارگۆت هه‌مه‌نگوای [16/2/1955 ــ 2/7/1996 ] بوو ، به
یادی 35 ساڵه‌ی خۆکوشتنی باپیری ، زیاد له پێویست ده‌رمان و
حه‌بی هێمنکه‌ره‌وه‌ی خوارد و خۆی کوشت. هه‌روه‌ها نووسه‌ر
یاسوناری کواباتا [14/6/1899 ــ 16/4/1972 ] نووسه‌ری
به‌ناوبانگی ژاپۆنی خۆی کوشت ، پاش ئه‌وه‌ی گه‌لێک به‌رهه‌می
به‌نرخی بۆ به‌جێ هێشتوین وه‌کو رۆمانه‌کانی {ووڵاتی به‌فر
1937} و {ده‌ریاچه 1955} و {نووستنێکی جوان یان خه‌وێکی
قه‌شه‌نگ 1960} و {پایه‌ته‌ختی کۆن 1962 } و گه‌لێکی تر .
کواباتا ساڵی 1968 خه‌ڵاتی نۆبڵی له ئه‌ده‌ب وه‌رگرت. سوعاد
حوسنیش گه‌لێک فیلمی به‌ناوبانگی له دوای خۆی به‌جێ هێشتووه
، که گه‌لێک خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی
ده‌کات.
چواره‌م...سیخوڕ...دیاره
شانۆگه‌ری جاسووسی[سیخوری]رووسی ئه‌لیکسه‌نده‌ر لیتڤینیکو
ته‌مه‌ن 44 ساڵ ته‌واو نه‌بووه و هێشتان شتی تری به‌دواوه
دێت. ئه‌وه‌ی زانراوه ، هه‌ندێک زمان درێژیی ئینگلیز و
رۆژئاوا به‌رامبه‌ر پوتین و رووسیا که‌مبۆته‌وه و وه‌کو جاران
تاوانبار ناکرێن ، چونکه وادیاره ئه‌و سیخوره هه‌ر به هۆی
کتاب چاپ کردن و زانیاری گۆڕینه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووه و
ده‌یویست له رێگای فرۆشتنی ئه‌و رادیو ئه‌کتیڤه دزراوانه‌ی
رووسیا خۆی بکاته مۆڵتی ملیونێر و که‌چی ژیانی خۆی له‌سه‌ر
دانا. ئه‌و شووشه بچوکه‌ی له‌لای بووه نرخی 25000000 میلیون
ئیورو بووه له‌بازاری چه‌ک فرۆشتندا ، نیو بۆمبای ئه‌تۆمی
پێدروست ده‌کرێت .له‌به‌ر چاوی ئه‌و بازارگانی یه له‌گه‌ڵ
مافیای شیشان ،له‌سه‌ره مه‌رگدا بووه موسڵمان. کابرای ئیتاڵی
و چێشتخانه‌ی ژاپۆنیشی کرده ژه‌هراوی و هه‌ندێک له خه‌ڵکی
بێگوناحیش تووش هاتن.ئه‌و سیخووره دڵی بۆ {شیشانیه‌کان} له‌و
رێگایه‌وه ده‌سوتا که‌چۆن بگاته ئه‌و شووشه گرانبه‌هانانه‌ی
[بۆلۆنیۆم] ی تیشکده‌ر ،که هه‌ر له‌نزیکیه‌وه‌ی بووه‌ستی
تووشت ده‌بێت.هه‌نووکه ده‌بێ پۆلیسی به‌ریتانیا له‌وه
بکۆڵێته‌وه ئه‌و ماده‌یه[توخمه]چۆن گه‌یشته له‌نده‌ن و
به‌کامه جانتای دیپلۆماسی باڵیوزخانه‌کان رزگارکراووه. تیشکی
ئه‌تۆمی پولونیوم 210 ئه‌وه‌نده به‌کاره، ده‌بێته هۆی مردنی
چه‌ند که‌سانێک له‌پاش ئه‌وه‌ی چاویان به سیخووری پێشووی
رووسیا ئه‌لیکسه‌نده‌ر لیتڤینینکو که‌وت. که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
هه‌ڵوه‌شایه‌وه و حیزبی شیوعی له سۆڤیه‌ت ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما ،
بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مافیا و بازرگانی کردن به چه‌ک..
توخمی ئه‌تۆمی ..بازرگانی کیژ و ژن و
له‌شفرۆشی..زێڕ..که‌لوپه‌لی کۆن و مێژوویی.. نه‌وت..سپی
کردنه‌وه‌ی پاره..هتد.ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و پولونیوم 210 یه
ببن و جه‌رگ و گورچیله‌یان تێک بچێت ئه‌وا ژیانیان له مه‌ترسی
دایه و هه‌زار فاتیحه‌ش بخوێنن هه‌ر ده‌مرن. ئه‌و ماده‌یه
گه‌لێک ترسناکه بۆ مرۆڤ . کورده‌که‌ش خه‌ریکه له ناوهێنانی
هه‌ندێک دیکومه‌نتی سه‌رده‌می کۆنی سۆڤیه‌تی تووشی هه‌ڵه‌ی
مێژوویی ببێت به‌تایبه‌تی له‌باسکردنی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌نددار
بوون به ده‌زگای جاسووسی سۆڤیه‌ت و [که‌ی گی بی]. ئه‌وه‌ی
روونه ده‌بێ بزانرێت هه‌ر یه‌کێک له‌و سۆڤیه‌ته گه‌وره‌یه
ئه‌گه‌ر کارێکی به ده‌وله‌ت هه‌بوایه کۆدێکی بۆ داده‌نرا و
مه‌له‌فێکی بۆ ده‌کراوه ، جا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه مه‌رج
نه‌بوون ببنه جاسووسی سۆڤیه‌ت . یه‌کێک له‌وانه‌ی که نابێ
ناوی له‌که‌دار بکرێت ئه‌ویش هاوڕێ [عه‌زیز محه‌مه‌د]ی
ئه‌مینداری گشتی حیزبی شیوعی عێراقی پێشووه که له‌م
لاوله‌ولا ناوی ده‌که‌وێته ناو رۆژنامه و سایته‌کان . ئه‌من
پارێزه‌ری ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره نیم چونکه مێژووی تێکۆشان و
پاکی ئه‌و مرۆڤه پارێزه‌ری له خودی خۆی ده‌که‌ن و له‌بۆ
هه‌وڵوتێکۆشانی کوژاندنه‌وه‌و دامرکاندنی شه‌ڕی ناوخۆیش جێگای
په‌نجه‌ی دیاربوو، پێویست ناکات به‌بیری خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی
کوردستان بهێنمه‌وه. ئه‌و مرۆڤه به گوێره‌ی ئه‌و
مه‌رکه‌زه‌ی تێدا ده‌ژیا و هه‌یبوو بۆ کاری سیخووری ده‌ستی
نه‌ده‌دا چونکه له سه‌رتاسه‌ری جیهان مرۆڤێکی دیار بوو ،
سیخووری به‌وکه‌سانه ده‌کرێت که نادیار بن . کێ ئه‌و
سیخوره‌ی رووسی ده‌ناسی ئه‌گه‌ر بهاتبایه هه‌ڵنه‌هتبایه
له‌نده‌ن و له‌وێ خۆی ئاشکرا نه‌کردبایه. ئه‌و دیکۆمه‌نت و
نووسراوانه‌ش رۆژانه له بازاره‌کانی مۆسکۆ هه‌راج ده‌کرێت و
ده‌فرۆشرێت و ئه‌وه‌ی به زیاره‌تیش چووبیته ئه‌و کیشوه‌ره
له سه‌رده‌می کۆمۆنیستی دا ئه‌وا خاوه‌نی کۆد و لاپه‌ڕه‌ی
خۆیه‌تی
.
پێنجه‌م...مه‌حموودی
ئه‌حمه‌د نه‌ژاد...جار جاره له سیاسه‌ت خراپ و خراپتر
به‌کار ده‌هێنرێت. رژێمی خراپ هه‌یه و رژێمی خراپتریش هه‌یه.
حیزبی سیاسی خراپ هه‌یه و حیزبی سیاسی خراپتریش هه‌یه. له
ئێرانیش سه‌رۆک مه‌حموودی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد سه‌رۆکی خراپتر و
خامنائی سه‌رۆکی خراپ بوو. قوتابیانی دانشگای تاران هۆیهایان
له مه‌حموودی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد کرد ئه‌ویش هۆیهای له ئه‌مریکا
و ئیسرائیل کرد. سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵات ئاوا ده‌ست پێده‌کات
ئه‌گه‌ر بێتوو تۆ دژی رژێم ببیت و یه‌کسه‌ر ده‌تخه‌نه خانه‌ی
ئیمپریالیزم و زایۆنیزم . ئه‌گه‌رنا قوتابیانی دانشگای تاران چ
یه‌یوه‌ندییان به دیکتاتۆریه‌تی ئه‌مریکا و ئیسرائیل
هه‌یه.هه‌ندێک خوێندکاران وێنه‌ی بچمی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد یان
دڕاند و به بمری دیکتاتۆر هاواریان ده‌کرد،گوایه
ئه‌حمه‌ینه‌ژاد مه‌لایه‌کی کردووه به سه‌رۆکی دانشگا و
هه‌ندێک مامۆستاشی خانه‌نشین{بازنشته}کردووه که سه‌ر به
رێبازی سه‌رۆک نه‌بوون.هیوادارم ئه‌و خوێندکارانه له پێناوی
پاراستنی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه و
پشتگیری مافی مرۆڤ بکه‌ن
.
شه‌شه‌م...پینوشێت
مرد...گه‌لێک له‌وانه‌ی که‌سوکاریان بووه قوربانی
شیللی و بیروباوه‌ڕی پێشکه‌وتوخوازی سه‌لفادۆر ئه‌له‌ندی
وکۆمۆنیزم ،دڵگرانن به‌وه‌ی ئه‌و دیکتاتۆره مه‌زنه‌ی جیهان
به دڵه‌کوتکێ بمرێت . ئه‌وانه حه‌زیان ده‌کرد له دادگای
شیللی پینوشێت مافی خۆی وه‌ربگرێت و یاسا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر
بدات.ئه‌و دیکتاتۆره بووه هۆی کوشتنی هه‌زاران مرۆڤ . مردنی
کتوپڕی سه‌دام حوسێن ،کۆستی دڵی ئه‌و دایک و خوشکانه
دانامرکێنی . مرۆڤایه‌تی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و
دیکتاتۆریش ژێرکه‌وتن . هه‌تا مێژووی مرۆڤایه‌تی بنووسرێته‌وه
و تۆمار بکرێت ئه‌وا له‌که‌یه‌کی ره‌ش له لاپه‌ڕه‌کانی
پینوشێت له دژی مرۆڤایه‌تی دێته تۆمار کردن و ناوی سه‌لڤادۆر
ئه‌له‌ندی و یادی شه‌هیدکردنی هه‌ر له دڵی خه‌ڵکی شیللی
ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وگوستۆ پینوشێت{ 25/11/1915 ـــ 10/12/2006}
له11/9/ 1973 کۆده‌تای سه‌ربازی کرد له دژی رژێمی
هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆک سه‌لڤادۆر ئه‌له‌ندی .تاقه که‌س که
هاوخه‌می خۆی به مردنی پینوشێتراگه‌یاند، مارگرێت تاتشه‌ری
سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا بوو.
حه‌فته‌م...ئیسماعیل
هه‌نییه...ئێران
ده‌سکه‌گوڵی خۆی برده‌وه و له‌ناو وڵاتانی عاره‌بی و ئیسلامی
یه‌که‌م ده‌وڵه‌ته که پێشوازی له سه‌رۆکی حه‌ماس
وسه‌رۆکوه‌زیرانی فه‌له‌ستین کرد. وڵاتانی عاره‌بی که به
شه‌و و رۆژ به درۆ و راست بۆ فه‌له‌ستین له سینگ و سه‌ری
خۆیان ده‌ده‌ن له ترسی ئیسرائیل و ئه‌مریکا سه‌رۆکوه‌زیرانی
فه‌له‌ستینیان بانگ نه‌کردووه بۆ لای خۆیان کفتوگۆی له‌گه‌ڵ
بکه‌ن .ئێران دیسان خۆی له فه‌له‌ستین قایم کرد و چاره‌که
ملیاردێک دۆلاری خسته ناو فه‌لستینه‌کان و بۆ پشتگیری حه‌ماس
و زیاتر پێ چه‌قاندن یان له فه‌له‌ستین .وڵاتانی عاره‌بیش
هه‌ر با هاوار بکه‌ن بۆ منداڵانی فه‌له‌ستین و هه‌تیوه‌کان .
سه‌عودیای عاره‌ب که بنکه‌ی مه‌که و مه‌دینه یه، زه‌کاتی
ره‌مه‌زانی پێشکه‌ش ئه‌و فه‌له‌ستینه قوربه‌سه‌رانه نه‌کرد
که بۆ زگی خۆیان ده‌چنه شاره‌کانی ئیسرائیل بۆ کارکردن و
په‌یداکردنی بژێوی ژیان و نان.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی 14/12/2006ستۆکهۆڵم
|