نزیکه‌ی
مانگێک به‌ر له ئێستا له ماڵپه‌ڕی (ئیسلام په‌یک)ه‌وه
نامه‌یه‌کم پێ گه‌یشت که جگه له سڵاو و ڕێز دوو پرسیاری
تێدا بوو، یه‌کێک له‌و پرسیارانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
داڕ‌ێژرابوو منیش بێ ده‌ستکاریی وه‌ک خۆی ده‌ینووسمه‌وه:
ــ
ئایا هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار (یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی
دیموکرات)ی کوردستان، به ته‌واوه‌تی پرنسیب و بنه‌ماکانی
دیموکراسیه‌تیان جێ به‌جێ کردووه له کوردستان و ده‌توانین
به حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان بڵێین حکومه‌تێکی
دموکراسی؟
له
ڕاستێدا من ئێستاش نازانم ئه‌و برا به‌ڕێزانه کێن که ئه‌و
ماڵپه‌ڕه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام جێی سوپاسه ماڵپه‌ڕێکی
ئیسلامی بیه‌وێت باسێکی ئاوا گرنگ بورووژێنێت. من زۆر به
لامه‌وه مه‌به‌ست نه‌بوو له‌گه‌ڵ خودی خۆيشمدا ئیسلام و
دیموکراسی له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌راورد بکه‌م، به قه‌د ئه‌وه‌ی
ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه که پرسیارێکی وا له
نووسه‌رێک ده‌که‌ن به خۆیان چه‌ند باوه‌ڕیان به ئازادیی
بیروڕا دهڕبڕێن هه‌یه که بنه‌مایه‌کی هه‌ره گرنگی
دیموکراسییه؟ هه‌ر بۆیه وه‌ڵامه‌که‌م به شێوه‌یه‌ک داڕشت
که ئه‌و ڕاستییه‌م بۆ ده‌رخه‌ن. پێویسته لێره‌دا ئاماژه
به‌وه بکه‌م که ته‌واوی قسه‌کانی من بێ ده‌ستکاریی له‌و
ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو کرانه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له قسه‌کانم
له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامدا نه‌ده‌گونجان.*
چه‌ند
ڕۆژێک به‌ر له ئێستا کاک مه‌سعود له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه،
دیاره برایه‌ک له نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات که ئۆرگانی
پارتی دیموکراتی کوردستانه ویستبووی ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌و
سه‌ردانه ئاماده بکات، بۆیه داوای له چه‌ند نووسه‌رێک
کردبوو (من یه‌کێکیان بووم) ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵسه‌نگێنن، منێش
به سوپاسه‌وه وه‌ڵامێکی کورتم بۆ ناردن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانووی
قرتاندنیان نه‌ده‌مێ، دوای دوو ڕۆژ وه‌ڵامه‌که‌ی من به
نیوه‌چڵی بڵاو کرایه‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی (زه‌ره‌ری بۆ توتن
هه‌بوو) لا برا بوو.**
بۆیه
من لێره‌دا وه‌ڵامه‌که‌ی خۆم که له ئیسلام پهیکدا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، بێ ده‌ستکاریی و وه‌ک خۆی بڵاو
ده‌که‌مه‌وه:
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به‌وه ده‌ست پێ بکه‌م و بڵێم: ئه‌وه‌ڵ
یار، ئاخر یار.
ئه‌مه
ئێمه‌ی کاکه‌یی ده‌یلێین له جیاتی ئه‌وه‌ی برا موسڵمانه‌کان
ده‌ڵێن (هو الأول و الآخر)، یار به مانای (خودا)یه.
له
ڕاستیدا ئێمه نابێت چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌مان هه‌بێت له یه‌کێتی
نیشتمانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر وا له پڕ پرنسیپ و
بنه‌ماکانی دیموکراسی به ته‌واوی جێبه‌جێ بکه‌ن، ئه‌مه
کارێکی نه‌کرده‌نییه، کورد ده‌ڵێت: (که‌س له پڕێ نابێت
به کوڕێ)، باشه کوێ‌ڕا ئه‌م کورده‌ی ئێمه بوون به
دیموکرات تا پره‌نسیپ و بنه‌ماکانی دیموکراسی جێبه‌جێ بکه‌ن ؟
ده‌توانین بپرسین: ئایا ده‌سه‌ڵاتی کورد (نه‌ک حیزبه‌کان) کار
ده‌کات بۆ پیاده‌کردنی دیموکراسی له کوردستاندا؟
به‌ر
له‌وه‌ی بێینه سه‌ر پێناسه‌کردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی
پێویسته ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت که باس له دیموکراسی و
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ین ده‌بێت کورد له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا
به‌راورد بکه‌ین نه‌ک له‌گه‌ل وڵاته دوورده‌سته‌کان و
دیموکراسیه‌تی ئه‌وروپا. که مرۆڤ ده‌ڵێت فڵانه وه‌ڵات
دیموکراته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هاووڵاتییان به شێوه‌ی
جۆراوجۆر به‌شداری ده‌که‌ن له ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان
ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کان.
له
کوردستاندا خه‌ڵک نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌و
نوێنه‌رانه ده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی
شاره‌وانییه‌کان، ئه‌مه خۆی له خۆیدا موماره‌سه‌یه‌کی
دیموکراسییه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه جۆری هه‌ڵبژاردنه‌که به
چ شێوه‌یه‌ک به ڕێوه ده‌چێت، مرۆڤ ده‌توانێت له‌سه‌ر
ئه‌مه‌یان بدوێت. هه‌ڵبژاردن له کاتی سه‌ددام حوسه‌ینیش
هه‌بوو، به‌ڵام هاووڵاتیان بۆیان هه‌بوو هه‌ر یه‌ک حیزب
هه‌ڵبژێرن، ئه‌مه پێی ناگوترێت دیموکراسی، ئه‌گه‌ر له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردان‌دا فێڵ و گزی کرابێت (که کراوه)
ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌که‌دار ده‌بێت، بۆ نموونه
ئه‌وانه‌ی چه‌ند جارێک ده‌نگیان داوه و چاویان لێ پۆشراوه
(به هه‌ر مه‌به‌ستێک بووبێت) یان ئه‌گه‌ر ده‌نگ دزرابێت.
ده‌بینیت مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه نییه هه‌ڵبژاردن بکرێت.
له
لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت له سه‌رووی
ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌وه (که په‌رله‌مانه) هه‌نگین نابێت باس
له دیموکراسی بکرێت، دیموکراسی ئه‌وه‌یه که هاووڵاتییه‌کی
ئاسایی و سه‌رۆکی وه‌ڵات له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان بن، چاکتر
بڵێین یاسا سه‌روه‌ر بێت، ئایا ئه‌مه له کوردستان وایه؟
ئه‌گه‌ر وا نییه، نابێت باس له دیموکراسی بکه‌ین.
له
سیسته‌مێکی دیموکرات‌دا پێویسته له مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کاندا پرس به گه‌ل بکرێت، پیویسته له‌و
مهسهلهلانهدا ڕیفراندۆم بکرێت، ئه‌م پرسپێکردنه ده‌بێت
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات.
بۆ نموونه که ڕیفراندۆم ده‌کرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن نابێت
ده‌سه‌ڵات ئه‌مه وه‌ک کارتێک بۆ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌کار بێنێت، پێویسته ڕێز له ویستی
جه‌ماوه‌ر بگیرێت، باشه ئه‌ی بۆ ڕیفراندۆم ده‌کرێت؟ یانی به
کوردییه‌که‌ی: (پرست پێ ده‌که‌م به قسه‌ت ناکه‌م)
له
سیسته‌می دیموکراسیدا پێویسته هه‌موو خه‌ڵک وه‌ک یه‌ک هێژا
بن، نابێت جیاوازی له نێوان جوتیارێک و وه‌زیرێک بکرێت،
خوێنه‌وارێک و نه‌خوێنه‌وارێک، ژنێک و پیاوێک، منداڵێک و
گه‌وره‌یه‌ک، هه‌ر بۆ نموونه مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی پێویسته
قه‌ده‌غه بکرێت، ئه‌مه که‌ی دیموکراسییه پیاو چوار ژنی
هه‌بێت؟ (کارم به‌سه‌ر دیدی ئایینه‌وه نییه).
له
سیسته‌می دیموکراسیدا نابێت فه‌رق و جودایی بکرێت به هۆی
وابه‌سته‌گی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات
جیاوازی بخاته نێوان موسڵمانێک وفهلهیهک، فه‌له‌یه‌ک و
ئێزیدییه‌ک، موسڵمانێک و کاکه‌ییه‌ک ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی
دیموکرات نییه. ئه‌گه‌ر جیاوازی بخاته نێوان کوردێک و
تورکمانێک، کوردێک و کلدانێک، ئه‌وه دیموکرات نییه. له
سیسته‌مێکی دیموکرات‌دا هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت وه‌ك ددانی
شانه‌یه‌ک یه‌کسان بن.
له
سیسته‌می دیموکراتیدا پێویسته خه‌ڵک ئازاد بن له ده‌ربڕینی
بیروڕای خۆیان، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک سه‌رکوت و ده‌مکوت بکرێن،
بتۆقێنرێن، خه‌ڵک نه‌وێرن قسه‌ی دڵی خۆیان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر
ئازادیی باوه‌ڕ و ئایین نه‌بێت، خه‌ڵک نه‌وێرن موماره‌سه‌ی
تقوسی ئایینی خۆیان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر مزگه‌وت دابخرێت، ئه‌گه‌ر
کلێسا دابخرێت، ئه‌مه که‌ی دیموکراسییه؟ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی
ئیداری و مالی هه‌بێت، تایفه‌گه‌ری هه‌بێت، خزمخزمێنه هه‌بێت،
واسیته و واسیته‌کاری هه‌بێت، هه‌نگین نابێت باس له
دیموکراسی بکه‌ین.
له
سیسته‌می دیموکراسیدا پێویسته ڕۆژنامه‌وانان له چوارچێوه‌ی
کاری خۆیاندا به ئازادی کار بکه‌ن، نابیت که‌سێک بخرێته
زیندانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه که
به دڵی کاربه‌ده‌ستان نییه.
له
سیسته‌می دیموکراسیدا پێویسته بودجه‌ی وه‌ڵات دیار بێت، چۆن
پاره سه‌رف ده‌کرێت، به چی ده‌درێت. ئایا که‌س ده‌زانێت
بودجه‌ی کوردستان چه‌نده؟ ئایا که‌س ده‌زانێت چۆن ئه‌و
بودجه‌یه دابه‌ش و سه‌رف ده‌کرێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئاشکرایه
ئه‌وه کارێکی چاکه ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه ئیتر پێویست ناکات باس
له دیموکراسیه‌ت بکه‌ین.
ئێمه
ده‌توانین به ساده‌یی باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین،
مه‌سه‌له ته‌نیا ده‌سه‌ڵات نییه، مه‌سه‌له کۆمه‌ڵگایه،
ئه‌گه‌ر له ماڵی خۆمانه‌وه ده‌ست پی بکه‌ین و بپرسین: ئایا
ئێمه له ماڵی خۆماندا بنه‌ماکه‌نی دیموکراسی جێبه‌جێ
ده‌که‌ین؟ بۆ نموونه: قسه‌ی باوک و قسه‌ی دایک له ماڵێکدا
وه‌ک یه‌ک به نرخن؟ کوڕ و کچ له ماڵێکدا هه‌مان ئه‌رک و
مافیان هه‌یه؟ له ماڵێکدا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان وه‌ک یه‌ک
مافی بڕیاردانیان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له ماڵی خۆماندا
دیموکرات نه‌بین بۆ ده‌بێت داوا له ده‌سه‌ڵات بکه‌ین دیموکرات
بێت؟ مانگانه (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ڕۆژانه) چه‌ند کچ و ژن
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف ده‌کوژرێن؟ ئه‌ی باشه چه‌ند پیاو
له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ده‌کوژرێن؟ بۆ پیاو شه‌ره‌فی نییه؟ یان
شه‌ره‌فی پیاوانیش ها به لای ژنانه‌وه.
له‌به‌ر
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ڵێین دموکراسییهت به‌و پێیه‌ی باسم کرد
نییه و ناشبێت به‌م زووانه چاوه‌ڕێی بین، دیموکراسی وه‌ک
به‌ری دارێک وایه، به‌ڵام دار هه‌ر وا به‌ر نادات، پێویسته
نه‌مامێک به شێوه‌یه‌کی دروست بچێنرێت، به شێوه‌یه‌کی دروست
به‌خێو بکرێت، له که‌ش و هه‌وایه‌کی دروستدا گه‌وره بێت، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌رێکی دروست بدات. ده‌توانم بڵێم ئێمه جارێ به
دوای نهمامهکهدا ده‌گه‌ڕێین.
به‌ڵام
گریمان هه‌ر وا به بێ ئاماده‌کردنی خه‌ڵک، به بێ په‌روه‌رده
کردنیان، به بێ راهێنان و جۆشدانیان به بنه‌ما
سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراسی هاتنین و ده‌ستمان کرد به
پیاده‌کردنی دیموکراسییه‌کی بێ‌سنوور، هه‌نگین ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
چیی به‌سه‌ر دێت؟ باوه‌ڕ بکه ده‌بێت به بهرهڵاییهیهک
ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت، ئه‌گه‌ر چی له کوردستان ئه‌م
تاقیکردنه‌وه‌یه به‌و فراوانییه نییه به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات تا ڕاده‌یه‌ک هه‌یه، نموونه‌ش ئه‌و خه‌ڵکه‌ن که له
سیسته‌مێکی دیکتاتۆره‌وه دێن بۆ سیسته‌مێکی دیموکرات، هه‌ندێک
له‌وانه چه‌واشه ده‌بن پێیان وایه له سیسته‌می دیموکرات‌دا
بۆت هه‌یه هه‌ر شتێک بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه وا نییه،
دموکراسی پرنسیپی هه‌یه، یاسای هه‌یه، سنووری هه‌یه، ئه‌و
دیموکراسییه‌ی له وه‌ڵاتێکی دیاریکراودا هه‌یه له‌و وڵاته
به‌رهه‌م هاتووه، خه‌ڵکه‌که‌ی پێی ڕاهاتوون، هه‌ر یه‌که‌و
ئه‌رک و مافی خۆی ده‌زانێت. بۆیه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نێم
دیموکراسی هه‌ر وا به بێ ڕێخۆشکردن، به بێ ئاماده‌کردن و
په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵک پیاده بکرێت، ئێمه جارێ پێویستمان
به (هه‌ندێک) دیکتاتۆریه‌ت هه‌یه، پێویسته نه‌خته نه‌خته
جڵه‌وی دیموکراسی شل که‌ین و نه‌خته نهختهش جڵه‌وی
دیکتاتۆرییه‌ت توند بکه‌ین.
ده‌رباره‌ی حکوومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان، ئه‌من به‌ر له
هه‌ر شتێک پێم وایه ئه‌و ناولێنانه دروست نییه، ئێستا له
کوردستان حکومه‌تێک هه‌یه، هه‌موو پارته‌کان تێیدا
به‌شدارییان کردووه، ئه‌مه شێوازێکه له ڕێکه‌وتن و
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات که من پێم وایه شێوازێکی باش نییه،
ئێستا ئه‌م حکوومه‌ته هه‌رچییه‌کی بوێت ده‌یکات که‌س لێی
ناپرسێته‌وه ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش که ئه‌رکی ئه‌وه‌یه
پرسینه‌وه بکات، له حکوومه‌تێکی دیموکرات‌دا حیزبی براوه به
ته‌نیا یان به هاوکاری حیزبی دیکه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست
و حیزبه‌کانی دیکه ده‌بنه به‌رهه‌ڵستکار، ئه‌مه له
کوردستان وا نییه، ئێمه بلۆکی بهرههڵستکارمان نییه،
ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی باش نییه، جگه له‌مه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
له حکومه‌تی یه‌کگرتوو ئه‌وه بێت ئایا ئیداره‌ی سلێمانی و
ئیداره‌ی هه‌ولێر یه‌کیان گرتووه یان نا، ئه‌وده‌م ده‌ڵێم
ئه‌گه‌ر وه‌زیرێکی سه‌ر به پارتی به یه‌ک چاو ته‌ماشه‌ی
هه‌موو داموده‌زگاکانی وزارهتهکهی خۆی نه‌کات به چاوپۆشین
له‌وه‌ی ئه‌و داموده‌زگایانه که‌وتوونه‌ته کام پارێزگاوه،
به چاوپۆشێن له‌وه‌ی (بۆ نموونه) کێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
داموده‌زگاکه، سه‌ر به‌م کام پارته، ئه‌وه بێگومان
حکوومه‌تێکی یه‌کگرتوو نییه، ئه‌مه بۆ وه‌زیرێکی سه‌ر به
یه‌کێتیش هه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر ململانێی ده‌سه‌ڵات له نێوان
پارتی و یه‌کێتیدا هه‌ر هه‌بن ئه‌وه حکوومه‌ته‌که‌ش یه‌کگرتوو
نابێت. پاش ئه‌و شیکردنه‌وه‌یه خوێنه‌ر ده‌توانێت بۆ خۆی
لێکیبداته‌وه و داوه‌ری خۆی بکات، گه‌لۆ حکومه‌تی کوردستان
دیموکراته؟! یه‌کسه‌ر ببێته دێموکرات باشه، یان قۆناخ به
قۆناخ؟
*
http://www.islampaik.org/DEMANA_fahmi%20kakay.html
** ئه‌و
به‌شه‌ی خه‌بات بڵاوی کرده‌وه:
http://www.xebat.net/pdf/2365/x2.pdf
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی
هه‌وڵی لێک نزیک خستنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه جوداکانی عێراق و
ئاشتکردنه‌وه‌یان بدات، له‌مه‌وپێشیش چ له کوردستان و چ له
به‌غدا هه‌وڵی له‌م بابه‌ته‌ی داوه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی
له سروشتی ئاشتیخوازانه‌ی مرۆڤی کورد به ده‌ر نییه. کورد
هه‌م بۆ خۆی و هه‌میش بۆ گه‌لانی دیکه خوازیاری ئاشتی و
ته‌بایی بووه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی
بخه‌ینه پاڵ که له‌م شه‌ڕی مه‌زهه‌بییه‌دا خه‌ڵکێکی زۆری
بێگوناه ده‌کوژرێن، هه‌نگین پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌رۆک بارزانی
به‌رز بنرخێنین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
پرشی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ به‌ر ئێمه‌ی کوردیش بکه‌وێت.
له
لایه‌کی دیکه‌وه پێویسته کورد زیره‌کانه و به ئاگا له‌گه‌ڵ
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مامه‌ڵه بکات و له بارێکی دیکه‌شه‌وه
هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک بارزانی لێک بداته‌وه،
ئه‌و
به‌شه‌ی خه‌بات قرتاندی:
ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ریان گرت گه‌لۆ هه‌ڵوێستی
حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زیی به‌هێز به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمی کوردستان چۆن ده‌بێت؟ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه هه‌ر ئه‌م
حکومه‌ته لاوازه‌ی ئێستا گرفت و ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌ر
حکومه‌تی هه‌رێم و له هه‌ندێ به‌ڵێن په‌شیمان ده‌بێته‌وه و
هه‌ندێکیان به ناچاری و نیوه‌چڵی جێبه‌جێ ده‌کات، ئه‌ی
ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستا؟ به ڕاشکاوی ده‌ڵێم
نه حکومه‌تێکی به‌هێز و نه حکومه‌تێکی زۆر لاواز له
به‌رژه‌وه‌ندیی کورددایه، جا ده‌بێت کورد زیره‌ک بێت جۆره
هاوسه‌نگییه‌ک بپارێزێت.
|