03.12.2006
ئه‌وڕۆ پاش
چوار مانگ دابڕان له ئینته‌رنیت، یه‌که‌مین بابه‌تێک که
سه‌رنجی ڕاکێشام، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی دوو کچی
ئه‌نفالکراوی کورده بوو له میسر. هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌وه‌ش
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان په‌یامنێری
که‌ناڵیکی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات، ڕاستی ئه‌و
ده‌نگۆیه‌ی سالانی پێشووی سه‌لماندووه.
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم، خودی هه‌واڵه‌که و
چۆنیه‌تی هه‌لوێست وه‌رگرتن و راده‌ی کاردانه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی کورد نییه به‌م هه‌واڵه، به‌لكو
سه‌رنجدانه له هه‌لوێست و ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد
به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیرانێک که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پارته
فه‌رمانڕه‌واکانن به‌رامبه‌ر به‌م هه‌واڵه هه‌لوێست
وه‌رده‌گرن.
کاتێک که
ده‌مانه‌وێت ڕه‌خنه له شتێک بگرین، که‌واته شتێکی باشتر
یان سه‌روتر له ڕه‌خنه‌لیگیراو ده‌رک ده‌که‌ین. به‌و
پێیه شێوازی ڕه‌خنه‌مان له شێوازی ڕه‌خنه‌گرتنی ڕه‌خنه
لێ‌گیراو جیاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ جیهانبینی جیاوازان
ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌لام کاتێک که به هه‌مان جیهانبینی و
شێواز و که‌ره‌سته‌ی ڕه‌خنه‌وه ده‌چینه شه‌ڕی
دیارده‌یه‌ک، کاره‌که‌مان سه‌ره‌نجام به نائاکامی کۆتایی
دێت. چونکه ئێمه به‌و شێوازه نه‌ک توانای
ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌ومان نییه، به‌ڵکو ده‌شبینه به‌شیک
له‌و و ڕه‌خنه‌مان دیواری قه‌ڵاکانی وی سواق ده‌دات.
ئه‌گه‌ر
چاوێک به زۆربه‌ی توانج و ڕه‌خنه و گازه‌نده‌کانی
ڕۆشنبیرانی کورد له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو کچه
ئه‌نفالکراوه کورده له میسر بگێڕین، ده‌بینین که
زۆربه‌یان به چه‌کی ناموسه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر دوو
پارته فه‌رمانڕه‌واکه. ئه‌مه له کاتێکدایه که
ڕه‌خنه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرانه له‌و دوو پارته
ئه‌وه‌یه، که خێله‌کی و ناوچه‌گه‌ر و ڕۆڵی میرانی سۆران
و بادینان ده‌بینین.
ئایا
ڕه‌خنه‌گرتن له بێ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌لاتی کوردی له
پاراستنی ناموسی ئه‌و کچانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردن،
بۆ خۆی هه‌ڵوێستێکی خێڵه‌کیانه نییه؟ ئایا هه‌لوێستی
خێله‌کیانه ده‌توانێت، کیانی نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده
بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرانه چاوه‌ڕێی لێده‌که‌ن؟
ئایا پێکهاتنی نه‌ته‌وه وه‌ک قۆناخێکی به‌رزتر له خێڵ
به‌مانای ئازادبوونی تاک نییه له ڕێسا و سۆزی خێڵه‌کی؟
ئایا گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م کیژۆڵه ئه‌نفالکراوانه له‌به‌ر
گێرانه‌وه‌ی ناموس، سه‌ره‌نجامی چی ده‌بێت گێڕانه‌وه‌ی
که‌سایه‌تی ئازاد بۆیان یا له‌ناوبردنیان به‌ده‌ستی پیاوه
به‌ناموسه‌کانی خێڵ؟ ئایا له‌ناو خێڵدا گێرانه‌وه‌ی ژنی
لاقه‌کراو و فرێنراو ئازاد کراوه یا به‌ده‌ستی که‌سوکاری
گوله‌ی به‌زه‌یی پێوه‌نراوه؟ ئه‌گه‌ر ناموس هۆی هه‌ڵوێست
وه‌رگرتنمان بێت، ئه‌وا نه‌ک ئه‌و کیژۆڵانه
به‌گێڕانه‌وه‌یان ئازاد ناکه‌ین به‌ڵکو خه‌ونی نیشتمان
به‌هه‌شتی و ئامێزه خه‌یاڵاوییه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یان
ده‌گۆڕین به گۆڕی یاداوه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می مناڵیان.
به بڕوای
من ئه‌رکی تاکی کورد له ڕزگارکردنی کیژانی ئه‌نفالکراودا،
له ته‌نگه‌تاوی ناموسه‌وه نییه، به‌ڵکو له‌وێوه
سه‌رچاوه ده‌گرێت که ناکرێت له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا
له ئاست کۆیله‌کردنی ژنان و منالان له
له‌شفرۆشخانه‌کاندا بێده‌نگ بین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که
بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت سه‌پۆرتی یه‌که‌م بۆ کیژۆڵانی
ئه‌نفالکراو ئێمه‌ین به پێی ئه‌و شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی
که به مرۆڤه‌کان بڕاوه. ئه‌مه‌ش کاتێک ده‌ست پێده‌کات
که تاک خۆی به به‌رپرسی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی
بزانێت، کاتێک که له جاڵجاڵۆکه‌ی بیری خێله‌که‌ی
رزگارمان ده‌بێت. به واتایه‌کی تر کاتێک که بیری خێله‌کی
ده‌ده‌ینه به‌ر نه‌فره‌ت. کاتێک که خۆمان وه‌ک تاکی ئازاد
ده‌رده‌بڕین، ئه‌وکات ده‌توانین باس له ئازادکردنی
که‌سانی دیکه بکه‌ین. به‌لام من پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه
ده‌بینم، چونکه تاکی ئێمه ئازاد نییه و هێشتا به
شوناسی خێڵ و ئایین و پارتی سیاسی ( که یه‌که‌یه‌کی
خێڵه‌کی مۆدێرنه له کوردستاندا) خۆی ده‌ناسێنێت، بۆیه
داخوازی ئه‌و کیژۆڵانه که بریاری ئازادبوونیان داوه،
ناکام ده‌مێنێته‌وه.
یه‌کێکی تر
له گازنده‌کانی ڕۆشنبیرانی کورد ئه‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر
ئه‌م کیژۆڵانه، کیژۆڵه‌ی لێپرسراوانی یه‌کێ له پارته
ده‌سه‌لاتداره‌کان بوونایه، ئایا به‌م ده‌رده ده‌چوون.
ئه‌وه گومانی تێدا نییه که کیژه ئاغا و کیژه وه‌رزێر
له ڕێسای خێڵه‌کیدا پله‌به‌ندی کراون و له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه که‌سایه‌تی و مرۆبوونیان هه‌ڵسه‌نگێنراوه.
به‌لام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت هه‌ر له‌م ئه‌وروپای
دیموکراسییه‌دا ڕۆژگارێک وه‌ک ئێستای کوردستان کیژۆڵان
له‌سه‌ر ناموسپه‌رستی ده‌کوژران یان وه‌ک ئامرازی
ئه‌تککردنی خێڵ و خێزان ده‌ڕفێندران و ده‌فرۆشران و خێڵی
ئه‌تککراویش بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئاماده‌بوو سامان یا
تاکی نێرینه به‌قوربانی بدات تاوه‌کو ناموسی ئه‌تککراویان
به‌ده‌ست بێننه‌وه. که‌چی ئه‌وڕۆکه بازرگانی به
ژنانه‌وه کایه‌ی به ده‌سه‌تهێنانی پله‌ی
ده‌وڵه‌تمه‌ندانه، به‌دڵنیاییش ئه‌گه‌ر وا بڕوات له سای
بازار ئازاد دا، بۆرژوازی کوردیش کوردستان ده‌کاته بازاری
فرۆشتنی کیژۆڵان به ده‌وڵه‌تمه‌نده دیمۆکراته‌کانی
ئه‌وروپا!
به‌لام
ئه‌وه‌ی وای له ده‌سه‌لات له ئه‌وروپادا کردووه، که
به ڕاده‌یه‌ک ڕێز له که‌سایه‌تی تاک بگرێت، مرۆڤدۆستی
ده‌سه‌لاتداران نییه، به‌ڵکو ئاماده‌یی تاکه بۆ
پاراستنی ڕێز و که‌سایه‌تی خۆی، ئه‌وه‌ی که له کوردستان
پێویسته تاک پێی هه‌ستێ و له ده‌وری هه‌ڵخڕێ. ئه‌مه‌ش
کاتێک سه‌رهه‌ڵده‌دا که تاک ده‌رک به که‌ندڕی نێوان
خواستی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتداران ده‌کات.
دواجار جێی
خۆیه‌تی له ڕۆشنبیران بپرسین، ئه‌ی هه‌ڵوێستمان
له‌به‌رامبه‌ر نێرینه‌ی ئه‌نفالکراودا چییه، که شوناسی
ناموسی نییه بۆ خێڵ؟ ئایا ئه‌مه ئه‌و هۆکاره نییه، که
هێشتاکه تاکی کورد له‌به‌رامبه‌ر تاوانی ئه‌نفاڵدا کارایی
شایسته له خۆ نیسان نادات؟ ئایا سپاردنی ئه‌و ئه‌رکه
به فه‌رمانڕه‌وایان و جاوه‌ڕوانی وروژانی هه‌ستی
لێپرسراوه‌تیان، هه‌ر له تێڕوانینی خێڵه‌کییه‌وه نییه
بۆ پێگه‌ی ئاغا و میران؟ ئایا له‌وێوه نییه که ئێمه
هێشتاکه ناتوانین هه‌ڵوێست وه‌رگرین و چاوه‌ڕێی پێشه‌نگی
یا شوانه‌یی لایه‌نێکین؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه
وه‌ک تاکێکی ئازاد نه‌یێینه پای گێڕانه‌وه‌ی کیژۆڵه
ئه‌نفالکراوه‌کان، ئه‌وا ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێنه‌وه ناتوانن
وه‌ک تاکێکی ئازاد و سه‌ربه‌رز بژین، چونکه ته‌نیا تاکی
ئازاد ده‌توانێت ئازادی و سه‌ربه‌رزی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی
بسه‌پێنێت!
بۆیه
به‌بڕوای من ئه‌رکی ڕۆشنبیران ده‌سته‌ودامین بوونی
ده‌سه‌ڵاتداران نییه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگه،
به‌ڵکو هه‌ڵخرانی تاکی کۆمه‌لگه‌یه له‌ده‌وری
داخوازییه‌کان و پێکهێنانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه بۆ
ناچارکردنی ده‌سه‌لاتداران. ئه‌مه‌ش کاتێک سه‌رهه‌ڵده‌دا
که ڕۆشنبیر بۆخۆی په‌ی به ڕێوشوێنی خۆی وه‌ک تاک له
کۆمه‌ڵگه‌دا بردبێ و به تێڕوانینێکی ئازادیخوازانه‌وه
له پرسه‌کان بڕوانێت و دوور له سۆزی خێڵه‌کی و گروپی
هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.