لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ شاری کیل به‌ په‌ت خۆی خنکاند

   حه‌مه‌ که‌ریم

 

 

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زنجیره‌یه‌ک کاری توندوتیژی له‌لایه‌ن لاوانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و لاوانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان لا سه‌روو 16 ساڵیه‌وه‌یه‌ و قوتابین ،ئه‌نجام دراوه‌  به‌تایبه‌ت قوتابیانی قۆناغه‌کانی دوای پۆلی 9 به‌دواوه‌ ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی قوتابی هه‌ستاوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ لیستێک ناوی نوسیوه‌ له‌ مامۆستایان و قوتابیان وده‌مانچه‌ی پڕ فیشه‌ک کردووه‌ و کاتێ چووه‌ته‌ قوتابخانه‌ به‌ پێی لیستی ناوه‌کان که‌وتۆته‌ ته‌قه‌ کردن له‌ مامۆستایان و قوتابیانی هاوڕیی خۆی تا ڕاده‌ی بریندار کردنی 37 مامۆستاو قوتابی دوایش کوشتنی خۆی . به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌ڵمانیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا توشی قه‌یرانی ئابووری وڕاده‌ی ڕوو له‌سه‌ری ژماره‌ی بێکاران وگرانی نرخی کاڵاکان وگرانی ڕۆژله‌دوایڕۆژی کرێی خانوو و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌وده‌سکه‌وتانه‌ی که‌ساڵانێک بو به‌ خوێن به‌ده‌ست هاتبوو ، وه‌ک ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که‌پێی ده‌ڵێن سۆسیال ، وه‌ له‌م چه‌ن مانگه‌ی دوویدا گۆڕینی یاسایه‌ک که‌ پێشتر هه‌ر کچو کوڕێک ته‌مه‌نیان بگه‌شتایه‌ته‌ 18 ساڵ بۆی هه‌بو خانوو بگریت  به‌ده‌ر له‌وه‌ی کاری بێت یان بێکار ، به‌ڵام ئێستا هه‌رکه‌س ئه‌گه‌ر کاری نه‌بێت بۆی نیه‌ تا ته‌مه‌نی 25 ساڵ دایکوباوکی به‌جێ بهێڵێت و خۆی سه‌ربه‌خۆ خانوو بگرێت ، لێره‌دا ڕووله‌سه‌ری کرێخانوو ، ڕوو له‌سه‌ریبێکاری ، گرانی نرخی کاڵاکان تا ڕاده‌ی چه‌ندبه‌رابه‌ر ، بۆیه‌ ژماره‌ی تاوانه‌کان له‌لایه‌ن لاوانه‌وه‌ زۆر ڕووی له‌زیادی کردووه‌ .

ڕۆژی یه‌ک شه‌مه‌ لاوێکی کورد ته‌مه‌ن 22 ساڵ پاش کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی خێزانی له‌گه‌ڵ باوکی چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ باوکی گوتووه‌ ده‌چم خۆم ده‌کوژم بابیشی هه‌رگیز خه‌یاڵی به‌وه‌دا نه‌چووه‌ که‌ئه‌م کوڕه‌ی ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدات بۆیه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ کاغه‌زێک ناوی خۆیو ئه‌دره‌سه‌که‌ی نوسیوه‌ وله‌باخه‌ڵی خۆیناوه‌ ،  له‌ دووری 300 مه‌تر له‌ماڵی خۆیانه‌وه‌ به‌ په‌تێک به‌ دارێکه‌وه‌ خۆی خنکاندووه‌ و تا دوێنێ واته‌ دووشه‌مه‌ پۆلیس هاتونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و وێنه‌یه‌کی کووڕه‌که‌یان که‌ به‌ په‌ته‌وه‌ خۆی خنکاندبوو گرتووه‌و پیشان دایک وباوکیان ده‌ده‌ن ، زۆری ژماره‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه‌و بچووکی شوێنی ژیان و که‌می ده‌رامه‌ت و بێکاری و دابین نه‌کردنی لانی که‌می پێویستیه‌کانی ژیانیان . ئه‌مانه‌ ئه‌و هۆیانه‌ن که‌ پاڵنه‌ری خۆکوژیه‌که‌ن  . کاری خۆکوژی یه‌کێکه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ڕۆژانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕوو له‌ زیادبوونه‌ .  

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca