مه‌رگ

   هاوکار حه‌وێز

 

 
 

نا نه‌ڕۆی...

به‌م ئێواره‌ دڵ توونده‌ی

پاییزم بسپێری!!

مه‌ڕۆ با ڕۆژووی

ئه‌م عه‌شقه‌ دێرینه‌مان ..به‌مه‌ی نه‌شکێ!!

نا ..نا.. نه‌ڕۆی

باوه‌ک به‌فری لوتکه‌

نه‌ی به‌ستێ  ته‌مه‌نم

با ئه‌شکی بێداری ،

دڵۆپ...دڵۆپ له‌چاوانم نه‌تکێ!!

بێ گه‌رمی تۆ ،

ئه‌و جه‌سته‌یه‌ لاشه یه‌کی سارد و سڕه‌

گه‌ڵای هه‌ڵ وه‌ریوه‌

خه‌ون وخۆزگه‌م

بێ تیشکی  چاوی  تۆ..!

بێ ئامێزت

چله‌ی هاوینم، زستانێکی تووش وچڕه‌

به‌هارێکی ....

زه‌رد پۆشیوه،مان وژینم له‌ تاوی تۆ.!!

 گه‌ر تۆ بڕۆی ئا ئه‌و دڵه م

باڵنده‌کی ،بێلانه‌یه‌

په‌روانه‌کی بێ هه‌واره‌،

دێوانه‌ی  ....ئه‌و کێوانه‌یه‌

نا مه‌ڕۆ ...

باگیانم دڵم ،

له‌ تاو دووری تۆ نه‌ناڵێ!!!

مه‌ڕۆ...

بالاولاوی مه‌رگ،

له‌ داری ژینم  نه‌ئاڵێ.

 

 

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca