تاوانم کرد..
به‌ڵێ تاوان،
ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ من نه بوو!!
که‌س له‌به‌هاری ئه‌ویندا،
ده‌رگای پاییز ناترازێنێ!!
هیچ که‌س حه‌زوخۆزگه‌کانی،
به‌یه‌کجاری
له‌هه‌لێکا..!!
له‌ده‌ریای
فرمێسکی
سوری خه‌می
خۆیدا ناخنکێنێ..!!
بمبوره....
چونکه نه‌مزانی،
سه‌فه‌ر سه‌فه‌رێکی شێته‌و،
تینوێتی به‌حه‌زه‌کانی من
ده‌شکێت و داده‌مرێ!!،
نه‌مزانی له‌م سه‌فه‌ره‌دا،
کۆرپه‌ی ڕه‌نجی خۆشه‌ویستی
یه‌که‌م نۆبه‌ره‌ی ئاواتم،
به‌زیندوویی له‌گۆڕ ده‌نرێ!!
ئاخۆ شاره‌که‌م چاوه‌ڕێی
گه‌ڕانه‌وه‌ی چی من ده‌کا،
میدالیای زێڕ
بۆڕۆمانه....
بێ نووسه‌ره‌که‌م بهێنم!!
یا خود دڵه زامداره‌که‌م
له‌هه‌واری کۆن و دوورم،
یا جێ ژووانی دوێنێ که‌مان،
به فرمێسکی خه‌م بدوێنم..!!
نا گۆڕی خۆشه‌ویستی وون ،
چاوه‌ڕێمه
ئا چاوه‌ڕێ،
گه‌رده‌لوولی ئاخ وئازار،
یادم ده‌که‌ن
بیرم ده‌که‌ن
یادگاریه‌کان چاوه‌ڕێمن،
زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕێمن
تامه‌زرۆنه و
به‌خۆزگه‌نه،
تاکوو له‌خه‌م تێرم بکه‌ن.
|