ئه‌وا جارێکی‌تر جه‌ژن
له‌ده‌رگای زه‌مه‌نێکی بێهه‌ستو هزر و هۆش ئه‌دات
منی هاوخه‌می دڵشکاوانی ئه‌م دنیایه‌ش
وا به‌ته‌مام
له‌م جه‌ژنه‌دا
بۆدووری تۆ
پرسه‌یه‌کی تاڵ بگێڕم
تاڵ به مه‌ی ..
تاڵ به تاریکی ...
تاڵ به‌ته‌نهایی ....
تاڵ به غه‌ریبی .....
تاڵ به‌بێده‌نگی .........
تاڵ به بێوه‌فایی تۆ ......
تاڵ به تووڕه‌بوون ........
تاڵ به تاڵییه‌کانی عه‌شق .......
تاڵ .. به‌و تاڵه پرچه‌ی وویستم
له‌ده‌فته‌ری ئه‌ندێشه‌کانمدا هه‌ڵیبگرم و
لێت سه‌ندمه‌وه .............. !!!!!!
وا به‌ته‌مام
هه‌رچی تروسکه‌یه له‌ماڵه‌که‌مدا
خامۆشیکه‌م
هه‌رچی ئاوازه بیپچڕێنم
هه‌رچی ده‌نگه خه‌فه‌ی بکه‌م
ئه‌مساڵ
وا به‌ته‌مام
نه‌کریسمس به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه‌و
نه ساڵی نوێ
ئه‌مساڵ وابه‌ته‌مام
ده‌رگا بۆ نیکۆلاسی خودایش نه‌که‌مه‌وه
ئه‌م جه‌ژنه هه‌موویان زیز ئه‌که‌م
گوێ له جه‌ژنه پیرۆزه‌ی که‌س ناگرم
برا و خوشک و دایک و باوک و که‌سوکارم
هه‌موو له‌خۆم ئه‌ڕه‌نجێنم
تۆ بۆ واتکرد ئه‌ی بێوه‌فا ؟
تۆ سه‌ره‌تا بۆچی هاتی ؟
ئه‌ی پڕ له‌ده‌رد و له خه‌م و پڕ له جه‌فا !!!!
ئااااااااااااای له چی هێمنییه‌کدا ئه‌ژیام پێش تۆ
ئاااااااااااااااای له چی به‌هه‌شتێکی ڕه‌نگینه‌وه
دابه‌زیمه سه‌ر خاکی تۆ !!!!!!!
تۆ سزای چ تاوانێک بووی
وا خودا هه‌قم به تۆ لێده‌سێنێ ؟
ئای چه‌نده ئاسوده بووم به‌ر له ناسینی تۆ؟!؟!؟!
ئای چه‌نده به‌خته‌وه‌ر بووم به‌ر له بینینی تۆ ؟!؟!؟!
وا به‌ته‌مام
ئه‌م جه‌ژنانه
هه‌موو له‌خۆم بتۆرێنم
دیاری هیچ هاوڕێیه‌کی خۆم ناکه‌مه‌وه
جوابی نامه‌ی هیچ ئازیزێ ناده‌مه‌وه
تۆ بۆ واتکرد ئاخر بۆچی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بڕوام نه‌بوو
دڕنده‌کان به‌رگی فریشته بپۆشن
بڕوام نه‌بوو
تاوان باران له ئاوی زه‌م زه‌م بنۆشن
به‌ڵام ئێستا که تۆم بینی
ئاوا به پاکی دڵ ئه‌که‌ی !
که تۆم بینی
خاکی عه‌شق
پڕ له دڕک و پڕ له به‌رد و
بێ ئاو ده‌که‌ی !
که تۆم بینی
تیرۆر ئاسا
ته‌ڕ و ووشکی ئه‌م دڵه‌ی من ده‌سوتێنی
بڕیار ئه‌ده‌م !!
دوور له ڕه‌وشتی شاعیرێک
ڕێگای عه‌شق له‌خۆم وونکه‌م
بڕیار ئه‌ده‌م!!!
ئه‌م گریانه‌ی
به‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند دێڕه شیعره‌ی هه‌ڵده‌ڕێژم
هه‌تا هه‌تا له‌بیر نه‌که‌م
بڕیار ئه‌ده‌م !!!!!!!
تۆ له‌بیرکه‌م
بڕیار ئه‌ده‌م !!!!!!!!!!!!
ئیتر عه‌شقت له ژیانم بێبه‌رییکه‌م
تۆ بۆواتکرد ئاخر بۆچی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له‌بیرت دێ
له‌سه‌ره‌تای یه‌کناسیندا
من پێم ووتی
زۆر ئه‌ترسم تۆیش ببیته خه‌مێکی نوێ
داهێنان له ئازاردانا
له‌سه‌ر دڵی ئه‌م هێمنه تۆمار بکه‌ی !! ؟؟؟؟
تۆ ووتت نا !!!!!!!
ووتت سوێندبێ به‌پاکی ئه‌م ئه‌ڤینه‌مان
من هه‌رگیز تۆ ناڕه‌نجێنم
ئه‌وا ئێستا
نه‌ک تۆراندن و ڕه‌نجاندن !!!!!!
هاتووی له‌ناو
ئه‌م دڵه بچکۆله‌یه‌مدا
ئاگری دۆزه‌خ گڕ ئه‌ده‌ی
ئاخر بۆچی ؟؟؟ ئاخر پێمبڵێ له‌پای چی ؟؟؟
ئه‌م هه‌موو جه‌ژنه پێکه‌وه
چرایه‌کن
بۆ عاشقان دا ئه‌گیرسێن !
بارانێکن
له زه‌وی ووشک هه‌ڵاتووی
دڵداراندا ئه‌بارێن !!
هه‌تاوێکن
شه‌وه‌زه‌نگی
دڵی دابڕاوان ڕۆشن ئه‌که‌ن !!!
ئه‌م جه‌ژنانه
فریشته‌کانی خودا دێنه خوارێ
په‌یامی پڕ له موحیبه‌ت هه‌راج ئه‌که‌ن !!!!!!
ئه‌م جه‌ژنانه
ساتی دیاریی گۆڕینه‌وه و
ڕۆژی ماچ به‌خشینه‌وه و
ده‌رفه‌تی ئاشتبوونه‌وه‌ی
عاشقانه ..
ئه‌ی بۆچی ئه‌بێ من
بێبه‌شترین به‌نده‌ی خودا بم ؟
ئه‌م جه‌ژنانه ئه‌هریمه‌نه‌کان ده‌چنه خه‌ڵوه‌ته‌وه و
دڵان بۆ ئارامیی به‌جێ دێڵن .
ئه‌ی بۆچی تۆ ده‌بییه ئه‌هریمه‌نی دۆزه‌خ
هه‌رچی شیرینه له‌دڵما تاڵی ئه‌که‌ی ؟؟؟
ده پێم بڵێ
بۆچی هه‌رچی جه‌ژن هه‌یه لێم تار ئه‌که‌ی
بۆچی هه‌رچی درگاهه‌یه لێم دا ئه‌خه‌ی ؟؟؟؟؟؟
ده‌بڕۆ
به‌ڵام نامه‌وێ بتبینم
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌م دڵه‌مدا
نوێژی لێبووردن بخوێنی !
تازه ئیتر
تۆ هیچ واتایه‌کت نییه
ئه‌م ژیانه‌م ببزوێنی !!!!!!
ده بڕۆ ئیتر نامه‌وێ
ده‌نگو چرپه‌ی تۆ ببیستم !!!!!!!!!!!!!
نامه‌وێ لاروله‌نجه‌ی تۆ
پێکه‌نینی پڕ له جادووی تۆ ببینم .. !!!!!!!!!!!!!!!!!!
|