قورسایی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتاندا،
وهنهبێی ههربهناوخۆی خودی وڵاته‌وه په‌یوه‌ست بێت .
چونکه ئه‌وساته‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌کو دامه‌زراوه‌یه‌کی مۆدێڕن
جێگای ئیمپڕاتۆرییه‌کان و شانشین و خه‌لافه‌ته‌کانی گرته‌وه،
ئه‌ویش هاوشێوه‌ی مێژووی پێش خۆی تموحی دهسخستنهناو وڵاته
دوور و نزیکه‌کانی خۆی بۆ دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
شێوازه‌ی جیهانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کانی په‌یوه‌ست به خاک و سامان و بازرگانی و
ته‌واوی کانزا‌کان، تابهدانیشتوان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان
ده‌گات . ڕه‌گه‌زگه‌لێکی فره‌ی ئه‌وتۆی تێدان بۆ هه‌ر
ده‌وڵه‌تێک گه‌ر توانای هه‌بوو یان بۆی لوا، بیێان دۆزێته‌وه‌و
گه‌مه‌یان له‌پێناوی دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا
بکات .
جه‌نگی سارد له‌مێژووی نوێیدا ئه‌و ڕاستییه‌ی ئه‌و ساته
سه‌لماند که ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان و له‌خوار ئه‌وانیشه‌وه
هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌ناو تواناکانی خۆیاندا ڕسکابوون،
له‌پێناو پشێوی نانه‌وه و نائارامی بۆ هاوتاکانیان و له
به‌رژه‌وه‌ندی دانی ئه‌وانی تر ... له‌بن تارای جۆراوجۆری
شاراوه و ئاشکرادا ده‌ست له‌ناوخۆی کاروباری وڵاتانی تر
بخه‌ن!!. له‌ڕاستیشدا بێهێزی ده‌وڵه‌ته‌کانی دونیای سێیه‌م و
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵیشیدا پێگه‌ی گرنگی جێپۆلتیکی
خاکه‌که‌یان، سامانه دۆزراوه و نه‌دۆزراوه‌کان . هۆکارگه‌لێک
بوون ئه‌وساو ئێستاش بۆ پڕاکتیککردنی ئه‌م کاره .
خۆئه‌گه‌ر شه‌ڕه نه‌بڕاوه‌کانی دونیای ڕۆژهه‌ڵات و مه‌ترسییه
هه‌میشه‌ییه‌کانی سه‌ر خاکه‌که‌یان، له‌کۆندا به‌هۆی "
فره‌نه‌ته‌وه‌یی – ئایین و مه‌زهه‌به‌کان "
بزوێنه‌ر
و هۆکاری شه‌ڕ و کوشتار و داگیرکارییه‌کان بووبن !! ئه‌وا
له‌دوای به‌رپابوونی جه‌نگه جیهانییه‌کان له‌سه‌ده‌ی بیستدا و
دروست بوونی زلهێزه‌کان، هۆکاره‌کان به‌ته‌واوی گۆڕاون و
هه‌مووی له‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌سخستنه ئاشکرایه‌ی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته گه‌ورانه‌وه دێن . ساته‌کانی هه‌ڵگیرسان و
به‌رده‌وامی شه‌ڕه گه‌وره و بچوکه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌و بۆ
چوونهمن .
بۆنموونه ده‌وڵه‌تی عێڕاق له‌وه‌ته‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی
به‌ریتانیای براوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، له‌سنوورێکی
دژبه‌یه‌ک داتاشراوه . به‌درێژایی " 8 " ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی
ڕابردوو و ته‌واوی ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیش . هه‌موو
ڕووداوه‌کانی ناوی ، له شه‌ڕ و کوده‌تا و جینۆساید و قڕکردنی
دانیشتوانی . له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆ و ڕه‌زامه‌ندی یان هیچ نه‌بێت
ئاگاداری
وڵاته
فه‌رمانڕه‌وا گه‌وره‌کان گوزهرییان کردووه . زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌خوێن
فه‌رمانڕه‌واییان وه‌رگرتووه و به‌خوێنیش لێیان زه‌وتکراوه .
ئه‌گه‌رچی لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم که : ئه‌م
بۆچوونه‌م پاساوی مێژووی خوێناوی مێزۆپۆتامیا له‌هه‌زاران ساڵی
ڕابردوو هه‌رله بابلی و ئه‌که‌دی و ئاشووری تا به
فه‌رمانڕه‌وایی خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌کان به‌تایبه‌تیش "
مێژووی خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان " ده‌گات، نییه .
کهبهڕژانی خوێن ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی تێدا کراوه . به‌ڵام
ئه‌مه‌ی نزیکه‌ی ( نۆ ) ده‌یه‌یه له‌عێڕاقی دروستکراوی ده‌ستی
زلهێزاندا ڕاده‌بوورێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر
دهوڵهتهگهورهکان جێده‌ستییان لهئاڕاستهکردنیدا
نه‌بوایه، گۆڕانکارییه‌کانی ئاڵووێری ده‌سه‌ڵات له‌ناو گۆمی
خوێن به خوێن نه‌ده‌بوو، نموونه‌یه‌کی زۆر نزیکیش ڕاماڵینی
سه‌ددام حوسێنه، ئاخر ئه‌گه‌ر جارێکی تر زلهێزه‌کان
نه‌ده‌بوون، ڕاماڵینی خۆی و ڕژێمه مرۆڤکوژه‌که‌ی، به‌ئاسانی
ده‌سه‌ڵات لێوهرگرتنهکهی بۆ خودی عێڕاقییه‌کان نه‌ده‌بوون .
ئه‌وه‌ی سه‌یره و شایانی هه‌ڵوێسته و ڕامانی قووڵه،
له‌ڕاستیشدا مه‌به‌ستی نووسینی وتاری منه . لێدوانه له‌و
ئه‌گه‌ره‌ی : گه‌ر " بیرکردنه‌وه‌ی به‌شه‌ق نه‌ک به‌مێشک "
ئه‌مریکای تاکه زلهێزی دونیای به‌له‌خۆبایی بوونێکی زۆر
له‌دووری هه‌زاران میل بۆ عێڕاق هێنابێی، دوای به‌ڕێکردنی
ڕۆژانێکی
که‌م تا به‌ئه‌مڕۆی پاش نزیکه‌ی (1250 ) ڕۆژ مانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م وڵاته ده‌گات، به‌هه‌مان شێوه‌ی
مێژووی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی عێڕاق و مێزۆپۆتامیا، له‌گه‌ڵ خۆیدا
قه‌یرانێکی سیاسی بۆ تاکه زلهێزی ئه‌مڕۆی دونیا و گۆمێکی
خوێنی قووڵی بۆ سه‌ربازه‌کانی درووست کردووه؟!!.
که‌بۆیه‌که‌م جار " ده‌وڵه‌ت " له‌مێژووی ئه‌مریکادا!!
په‌رێشان و ده‌سته‌وه‌ستانه و بۆ ڕزگاربوون له‌م
دێوه‌زمه‌یه، په‌نا بۆ لیژنه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت بردرا .
ئه‌مه‌ش ڕاست ده‌رخه‌ری ئه‌و بیرکردنه هه‌ڵه‌یه‌یه، کهشهق
له‌جێاتی مێشک دهکاربراوه و ئه‌نجامه‌که‌ی لکه‌داری بۆ
زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا!!. به‌دوای خۆیدا هێناوه . ئه‌م
لکهدارییهش مێژووی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوومان بیر
ده‌خاته‌وه . ئاخر یه‌کێتی سۆڤیه‌تیش له‌خۆباییبوونی
سیاسییه‌کانی دووچاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌به‌ریه‌کترازانی
هه‌تا هه‌تاییان کرد .
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش کۆی ده‌وڵه‌تداری وڵاتی عێڕاق و تێوه‌گلانی
ئه‌مریکا له‌مێژووه‌که‌ی، بۆ ئه‌و ئاقاره په‌لکێشمان ده‌کات
که ڕووداوگۆڕانکارییهکانی ئێستا به‌هیچ جۆرێک له‌مێژووی پێش
خۆیان به‌ده‌رنین، و خۆبواردن و گوێنه‌دان به‌م ڕاستییه .
ئاڵوگۆڕه‌کان دوور له‌نه‌خشه و پلانه داڕێژرا و
خۆاستراوهکان ده‌بات .
21/12/2006
|