زیاتر له‌سێی ساڵه له‌زۆربه‌ی بارودۆخه ئاسایی و
دژواره‌کانی عێڕاقدا . ناوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دێته
ژێرباسی گفتوگۆ و لێدوان . ئه‌وساته‌ی ڕه‌وشی ناوخۆی عێڕاق
ئاساییه " هێزی پێشه‌رگه " له‌ڕێزی میلشیا چه‌کداره خوێن
ڕێژه‌کانی عێڕاق دێته هه‌ژمار و، له‌سه‌ره‌تاییترین
لێدوانیشدا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی موچه و داوای
هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌که‌کانیان ده‌که‌ن!!. له‌وساته‌شی
دژواری ڕه‌وشه‌کان ته‌نگه به‌حکوومه‌تی زۆرینه شیعه‌کانی
عێڕاق هه‌ڵده‌چنێت، داوای هاوکاری و هاتنه‌ناوی پێشمه‌رگه بۆ
پاراستنی شاره‌عه‌ره‌بییه‌کانی عێڕاق له‌پێش هه‌موویانه‌وه
به‌غدای پایته‌ختی حکوومه‌ت، ده‌کرێت .
گه‌ر‌تاکو ئێستا ئامانجه خواستراوه‌کانی شیعه باڵا
ده‌سته‌کان، له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه وه‌دی نه‌هاتبن . یان
به‌واتایه‌کی تر پرسی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کوردستانه‌وه، پرسێک نه‌بووبێت وابه‌ئاسانی سازشی
له‌سه‌ر کرابێت . به‌ڵام دواجار و له‌ئێستادا دوای
لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گوایه!! بۆ
هه‌ندێک ئامانجی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق داوا
له‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بکات . ئاماده‌ن پێشمه‌رگه بۆ
شاره‌عه‌ربییه‌کانی عێڕاق بنێرن . ئه‌و لێدوانه وه‌کو ترسێکی
سامناک له‌ناخه‌وه هه‌موومانی هه‌ژاند و... له‌ئه‌گه‌ری
ڕاده‌ست بوونی کورد به‌ناوه‌ندیش نزیکی خستینه‌وه . ئاخر ئه‌و
ترسه بێی پێشینه‌و هاکه‌زایی نییه و وه‌کو زۆربه‌مان ده‌رکی
پێده‌که‌ین، حکومه‌ته‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر بودجه‌دا هێنده
کڵۆڵه، ده‌ترسم له‌پێناو وه‌ده‌سخستنیدا، دواجار به‌ناردنی
پێشمه‌گه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان ئامانجی
شیعه‌کان بۆ شه‌ڕێکی هه‌رگیز نه‌خواستراو وه‌دی بێت .
داوا
و فشاری شیعه‌کان بۆ ناردنی پێشمه‌رگه و سپاردن و
به‌ئه‌ستۆگرتنی به‌شێک له‌شه‌ڕه خوێناویه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ
سوننه‌کان، ئه‌و کاته زیاتر ده‌کارده‌خرێن که سه‌رۆکی
حکوومه‌ت خۆی بۆ گفتوگۆی بودجه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو
له‌به‌غدا بوو . ئاخر کاربه‌ده‌ستانی ئێستای عێڕاق له‌خۆمان
باشتر ده‌زانن، کورد و حکوومه‌ته‌که‌ی، تاکه حکوومه‌ت و
نه‌ته‌وه‌ی دونیان که‌پاش حوکمێکی زۆری خۆماڵی ( زۆرتر
له‌مێژووی ڕابردووی به‌ره‌نگاری ) ئه‌وه‌ی کاری بۆ نه‌کردووه
و هه‌ربه‌لاشیدا نه‌چووه، بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری
توکمه‌یه که‌لانی که‌م ئه‌گه‌ر دابینکه‌ری بودجه و
پێداویستییه‌کانی حکوومه‌ت و خه‌ڵکیش نه‌بێت، به‌گه‌ڕخه‌ری
توانا و مه‌چه‌کی لاوان بێت . ئه‌و داوایه‌ش دروست به مانای "
سه‌ودا و مامه‌ڵه " دێت، واته :
ئه‌و
کاته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌بودجه‌یه،
حکومه‌تی عێڕاقی ده‌یه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر هێز و باز و خوێنی
پێشمه‌رگه بیگۆڕێته‌وه!؟. به‌ده‌ر له‌ئه‌مه‌ش خاڵه
لاوازه‌کانی کورد به‌پێی ئه‌و سه‌پک و شێوازه‌ی حوکمی
پێده‌کرێت، هێنده ئاشکران؟! گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت ڕه‌نگه
له‌دواڕۆژدا له‌بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به‌پاره‌ی چه‌ور و
نه‌وتاوی به‌غدا، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه جیا‌کانی کورد
له‌عێڕاق و عه‌ره‌ب، به‌یه‌کجاری هه‌ڵوه‌شێنێ؟!.
گۆڕانی
شێوازی قسه و ئاخاوتنه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌رپرسانی کوردستان،
له‌گه‌ڵ به‌خشینه‌وه‌ی مزگێنی زیاد کردن و چه‌سپاندنی ڕێژه‌ی (
17% ) بودجه... جیا
له‌بۆنی
له‌سازش بۆنی هێچ شتێکی تری لێنایه‌ت !!. ئاخر ساڵانێکه
هه‌مان ئه‌و به‌رپرسانه که‌ڵه‌که‌ی ڕق و کینه‌مان
له‌به‌رامبه‌ر عێڕاقی نوێی هه‌ڵده‌ستێن، له‌پای چی ئێستا بۆ
لایه‌کی تر وه‌رمان ده‌چه‌رخێنن؟؟. ئاخۆ نوکه له‌هه‌موو ساتێک
زیاتر، کاتی ئه‌و پرسیاره نییه : ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی کورد
سوره له‌سه‌ر پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی خۆی وه‌کو میانگیر و
بێلایه‌نێکی ڕاسته‌قینه! ئه‌ی ئه‌و هۆکارانه چین له‌دژوارترین
وئاڵۆزکاوی ترین بارودۆخه‌کان، له‌به‌بنبه‌ست گه‌یشتووی شه‌ڕی
ڕاسته‌قینه‌ی نێوان شیعه و سوننه‌کان، ئه‌گه‌ری ڕه‌وانه‌کردنی
هێزی پێشمه‌رگه دێته به‌رباس؟؟.
هه‌ڵبه‌ته من ئێستاش به‌هیوام به‌ڵێنێکی ڕاسته‌قینه بۆ
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه جیا له‌سنووری کوردستان،
به‌نوری مالیکی نه‌درابێت . ئه‌گه‌ریش به‌ڵێنه‌که درابێت،
زۆرتر به‌هیوام به‌ڕاسته‌وخۆبێت یان ناڕاسته‌وخۆ
خۆدزینه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بێته ئاراوه . ئه‌گه‌رنا زۆر
به‌دڵنیاییه‌وه بۆ یه‌که‌م جار و دواده‌رفه‌ت کورد له‌میانگیر
و بێلایه‌نی و به‌ره‌ڤانی له‌مافه‌کانی خۆیه‌وه، ده‌بێته
لایه‌نێکی هه‌ره ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕی نامرۆڤانه‌ی شیعه و
سوننه‌کان . ناوی پێشمه‌رگه‌ش که نووکه ڕاچڵه‌کێنی دوژمنان و
تیرۆرستانه، به‌نوشستی هێنان له‌شه‌ڕێکی دۆڕاو ده‌بێته
داهۆڵی به‌ر ڕه‌شه‌باو، ئه‌وه‌ی له‌ڕامانی ئه‌و دۆخه
له‌هه‌موو شتێک زیاتر داخبارم ده‌کات، جه‌رگ سووتاوی دوا ڕۆژ
بۆ ئه‌و ژن و منداڵ و دایکه هه‌ژارانه ده‌بێت که تاکو ئێستا
به‌دینارێکیش له‌بودجه و پاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
سوودمه‌ند نه‌بووبن؟.
23/12/2006
|